ڕێزدار نه‌وزاد هادی، وه‌ک پارێزگارێک مرۆڤێکی شایسته‌یه ... مه‌حه‌مه‌د زراری
ئه‌وه‌ی شایانی باسه مرۆڤ تا ڕێی نه‌که‌وێته داموده‌زگای حکومه‌ت له کوردستان به گشتی و له هه‌ولێری پایه‌ته‌خت به تایبه‌تی بۆی ده‌رناکه‌وێت، که چ به‌رپرسێک خزمه‌ت گوزاره و کامیشیان به خووت و خۆڕایی جێی گرتووه، به مانایه‌کی دیکه ڕێگره له‌به‌رده‌م هه‌ر پێشکه‌وتنێکدا، که که‌سانێکی دڵسۆز ده‌خوازن له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندا به‌شداریی بکه‌ن. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم هه‌ندێک دیتن و ڕامانی خۆم له‌سه‌ر داموده‌زگای حکومه‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای شاری هه‌ولێر به گشتی و خوودی پارێزگاری هه‌ولێر ڕێزدار جه‌نابی کاک نه‌وزاد هادی به‌تایبه‌تی بخه‌مه ڕوو:
1- له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر ڕێزدار نه‌وزاد هادی وه‌ک پارێزگاری پایه‌ته‌خت به مرۆڤێکی خزمه‌ت گوزار ناو ده‌به‌ن. چونکه ئه‌م پیاوه سه‌رتاپای شاری هه‌ولێر به‌رێزه‌وه ناوی ده‌هێنن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت، که تاراده‌یه‌ک خزمه‌تی شاره‌که ده‌کات، و له هه‌مان کاتیش‌دا به پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک به‌رپرسی دیکه‌ی شار به سانایی ده‌تواندرێت ببینرێت، به‌م جۆره کرده‌و‌انه گره‌وی خۆی له نێو خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر بردۆته‌وه.
2- ئه‌وه‌ی جێی باسه گه‌ره‌که خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر به گشتی و حکومه‌تی کوردستان به تایبه‌تی پشتیوانی و هاریکاری رێزدار نه‌وزاد هادی بکه‌ن بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پایه‌ته‌ختی کوردستان له‌سه‌ر شێوازێکی پێشکه‌وتوو و مۆدێرن، که سیمای پایه‌ته‌ختی پێوه دیار بێت. هه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی شاره‌زا و پسپۆر له بواره جیاکانی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا، له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا، شاره‌زایی و پسپۆرییان به ده‌ست هێناوه و بانگهێشتی کوردستان بکرێنه‌وه‌و وه‌ک ڕاوێژکار له داموده‌زگاکاندا ڕۆڵی دیاری‌یان هه‌بێت. چونکه مخابن ئه‌وانه‌ی له کوردستان به ناوی ڕاوێژکار کار ده‌که‌ن، خه‌ڵکی نه‌زانن و له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا شاره‌زایێکی ئه‌وتۆیان نییه و دونیای ده‌ره‌وه‌شیان نه‌بینیوه. ئه‌گه‌ر جارێ باس له شاره‌وانی هه‌ولێر بکه‌ین کاره‌ساتێکه بۆ خۆی، چونکه ئه‌وه‌ی شاره‌زا بێت له‌وێدا نابینرێت. له دوماهیدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر له کوردستان به گشتی و له هه‌ولێری پایه‌ته‌خت به تایبه‌تی ده‌یان مرۆڤی پاک و خزمه‌ت گوزاری وه‌ک کاک نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر هه‌بێت، بێگومانم کوردستان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا سه‌ر‌که‌وتوو ده‌بێت. به هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ کاک نه‌وزاد هادی به‌ڕێز و هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی وه‌ک ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه و کاری خزمه‌ت گوزاری بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان به‌جێ ده‌گه‌یێنن.
ستۆکهۆلم 27. 8. 2005 Gara_z@hotmail. com |