نغرۆ بوو په‌نا بۆ هه‌موو پرچكه دارێك ده‌بات، وه‌ڵامیك بۆ نوری بیخالی
...
عومه‌ر
مه‌لاحه‌سه‌ن گرتكی
دیسان له لاپه‌ره (11) ی ژماره (2.2) هه‌فته‌نامه‌ی (میدیا) دا كاكه
نوری بێخاڵی له‌وه‌ڵامی چه‌ند سه‌رنجێكی مندا له‌بابه‌ته هێرش
ئامێزكه‌ی بۆ سه‌رخودی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی و مێژووی پیرۆزی ئیسلام، كه
من به
مافێكی سروشتی خۆمی ده‌زانم له‌م جۆره بوختانانه بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی
ئیسلام له
ووڵاتێكی موسلًمانی ئازاد دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره به‌لامه‌وه هه‌راسان
بوونی (نووسه‌ره) بۆ ئاستێك كه له بری ئه‌وه‌ی به‌سینه‌یه‌ێكی
فراوانه‌وه به‌ڕوحێكی ڕۆشنبیری پێشوازی لێبكات كه ئه‌وان گله‌یی ئه‌وه
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كه‌ن كه هێشتا به ته‌واوی
بواری ڕه‌خنه‌گری ئازاد نیه، كاك نوری من سه‌رنجه‌كانم بۆئه‌وه نه‌بوه
كه هه‌ندێ شتت له باره‌ی مێژوو كلتوری ئیسلامه‌وه فێربكه‌م كه
خوازیاریش نیم فێرببیت چوونكه به هه‌وه‌س نه‌گووتراوه (خووی شیری تا
پیری) به‌ڵام نامه‌وێ خه‌ڵكێكی ساده و ساكار به ووتاره بوختان
ئامێزه‌كه‌ت له خشته ببرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی ناشمه‌وێت هاوبیرانت پێیه‌وه
دڵشاد ببن، تۆ چه‌ندین جار له نووسین و كۆڕه‌كانتا ژه‌هر له ناو هه‌نگوین
بكه‌یت و ڕاست وچه‌پ بده‌یته به‌ر و گولله به‌تاریكیه‌وه بنێت. ئه‌وه
به بۆچوونی خۆتان خزمه‌ت
كردن
بێت به دۆزی گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵام ده‌م كوتكردنه‌وه‌ی ناحه‌زانی په‌یام و
مێژووی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) و هاوه‌ڵه‌كانی (خوا
لێیان رازی بێت) مناڵ بازاڕی و گاڵته جاڕی بێت یا وه‌ك ده‌بێژیت هیچی نوێت
نه‌وتوه، منیش ده‌ڵێم كاك نوری من و هه‌موو قه‌ڵه‌مێكی بوێر هیچ كاتێك سڵ
ناكه‌ین له به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌م له كه‌داركردن وشێواندنه‌ی ڕووی پاكی
میِژووی پڕله سه‌روه‌ری و كلتوره پر به‌ها مرۆیه‌كه‌ی ده‌ده‌ینه‌وه شتی
نۆێ نین، چونكه ڕاستیه‌كان هی ئێستا نین به‌ڵكوو له (وحی) سرووش وه
سه‌رچاوه‌یان گرتوه. مرۆڤ به‌درێژای مێژوو نه‌یان توانیوه‌وه و
ناتواندرێت بشێوێندرێن، خۆ وه‌ك هی جه‌نابتان (إستراد خاێ) نین وه‌ك بۆ
چونه‌كانتان له هه‌موو (مه‌نجه‌ڵێكا كه‌وچك بین) و له‌هه‌موو ڕه‌وشێكدا
هه‌ر نووسه‌ربن، به‌لێ لێره‌شدا جارێكی تر زۆر به‌ڕاشكاوی پێت ده‌ڵێم
.ئه‌وه‌ی له‌وتاره‌كه‌دا نووسیوته ته‌نها جوینه‌وه‌ی به‌نیشته خۆشه‌كه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتناسه بێ ویژدانه‌كانه و به‌س. دوور له هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه
مێژوویانه‌ی كه‌نه هه‌ر به‌میزاجی من به‌ته‌نها به‌ڵكوو میزاجی هه‌موو
(منگق) و (عقل سلیم) ده‌یخوازێ و په‌یڕه‌وی ده‌كات، كاك نوری له بری
ئه‌وه‌ی وولامێكی با به‌تیانه هه‌ڵبژێریت و به‌رگری پی له‌بۆچونه‌كانی
به‌شۆڤینی كردنی بانگه‌وزی ئیسلام وكلتوره‌كه‌ی و هتد. كه هه‌ر چاوێك
به‌ویژدانه‌وه له نێو وتاره‌كه‌ی (ئه‌وه‌ی له‌مشك بێت جه‌واڵ دڕێنه)
بنواڕێت چاك ده‌زانێت چی ده‌ڵێیت و چه‌ندی تریشت له هه‌گه‌به‌دا ماوه
كه‌ئه‌گه‌ر زه‌مینه له بار بوو ده‌رفتت درا هه‌ڵی ڕێژیت .تۆ دوور و نزیك
خۆت له ووتاره بوختان ئامێزه‌كه‌تدا ده‌دزیته‌وه.
هه‌ر به‌لاشی دا ڕێ ناكه‌یت و به‌ڵكو په‌نا ده‌به‌یته به‌ر شتی ساده و بی
به‌ڵگه وه ئه‌گه‌ر له ته‌رازووی لۆژیك و ئه‌ده‌بدا دایبنێت سفر هیچ
به‌ده‌ستت بۆ دمێنێته‌وه وه له
(مكافئه)
ش زیاتر شتێكی ترت چنگ ناكه‌وێته‌وه .كاك نوری من به‌زه‌بر فێر نه‌كراوم
گه‌ر واش دابنێت دیاره كه‌لێدان بۆ مه‌به‌ستی فێركردن ده‌چێته خانه‌ی
شانازیه‌وه به‌ڵام په‌نا به‌خوا ئه‌گرلێدان به‌مه‌به‌ستی (.....) بێت
ده‌چێته كام خانه‌وه!!؟ كاك نوری زۆر به سته‌زمانی كاتێك به زووبانی
مناڵ قسه له گه‌ڵ به‌رامبه‌ره كه‌تدا بكه‌یت، لێره له فیزو لووت
به‌رزی زیاتر شتێكی تری لێ نافامێته‌وه واش ده‌ركه‌وتوی تاكۆتای (نسائح) ت
.باسی له خشته بردنت كردوه، پێت ده‌ڵێم گه‌ر كه‌سێك ته‌نها بۆ ساتێك منی
ناسی بووبێت ئه‌وا چاك ده‌زانێت كه‌من هه‌رگیز له خشته نه‌بردراوم
.به‌ڵام هه‌ر كاتێكیش نوسینی له جۆری جه‌نابتانم به‌رچاو ده‌كه‌وێت
نه‌چومه‌ته سه‌ر كه‌لی دار، به‌ڵكو یه‌ك ڕاست ده‌چمه سه‌ر كاغه‌زو
پێنووسه نووك تیژه‌كه‌م له كاڵان دێته ده‌رو به‌ڕووی تۆ و هاوبیرانت بێ
باكانه پیته كان ده‌چنێ و برینی ئه‌وانه‌ی فریو خواردوان له خشته‌یان
بردوون ساڕ‌ێژ ده‌كات .تۆ ده‌ڵێت بێ ئه‌وه‌ی من بناسیت و شاره زای من بیت.
گوایه ووڵام درایته‌وه، نه‌خێر من چاك تۆ ده‌ناسم و (خۆ ناسیاویه‌تی)
ته‌نها به سه‌ردان ودیشله‌مه خواردنه‌وه‌و چێ نابێت، من له ڕێكخراوی
(كۆما) دا كارم كردوه هه‌روا تۆش، به‌ڵام كاتێك من له‌لایه‌ن رَێكخراوی
ناوبراوه‌وه به‌فه‌رمی بانگهێشت كرام بۆ ئاماده‌كردنی نامیلكه‌ی (رَێبه‌ری
هۆشیاری مین بۆ زانایانی ئاینی ئیسلام) كه‌له‌سلێمانی به‌به‌ژداری زانایانی
ئاینی و ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت له‌م بواره‌دا به‌ئه‌نجام گه‌یشت، ئه‌و كات
تۆ ماوه‌یه‌ك بو به‌ر بابی (إخراج) كه‌وتبووی هوَیه‌كه‌شی لای جه‌نابتان
شاراوه نیه .جا من له‌وكات و وه‌له ڕێگای نوسینه‌كانت به‌قه‌د
ئه‌وه‌نده شاره‌زایم په‌یدا كردوه كه‌بڕوانم چۆن گوفتاره‌كانی ئه‌وێت
له‌به‌رامبه‌ر بنه‌ماكانی ئاین چۆن له ناو نوسین و كۆڕه كانتا دوور
یانزیك ڕاسته‌و خۆ یانا ڕاسته‌وخۆ ڕنگ ده‌داته‌وه .تۆ ده‌ڵێت كه‌پێت
ڕابگه‌ینم ... هتد منیش ده‌ڵێم ئه‌و كات لای ئێمه هه‌ر (زه‌ید و عه‌مر)
كێشه‌یان له (نحو) دا ئه‌بوو به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵیان نه‌ده‌كرد و فه‌لاق
خواردوی ده‌ستی یه‌كتر ده‌بوون، جا نازانم گه‌ر تۆش له‌و (باب) به‌شت تێ
كه‌وتبێت، مخابن حجیه‌كه‌شیان به هه‌ڵه نیشان داوی (ئه‌فزه‌ر ئاو
ده‌مزه‌ر ئه‌للیت) گه‌ر له هه‌موو شاره‌زایێكی ئه‌م بواره پرسیار بكرێت
نازنێت ئه‌مه‌ت له كوێ ده‌سكه‌وتووه، زیاتر له قسه‌ی سه‌رگه‌رمێك ده‌چێت
.ئه‌وكاته‌ی من چومه به‌ر خوێند نی ئاینی. كاتی ئه‌وانه‌ی تۆ ده‌یڵێت
به‌سه‌رچوو بوو .وه كاتێ تۆ به‌رگه‌كانی مێژووی (گبری) به‌حاشیه‌ی
هاوبیرانت هه‌ڵگێڕو وه‌ر گێڕ ده‌كرد وه كاتێك تۆ له زانكۆ خه‌ریك بوو ببی
به (ڕلمۆرخ) من له حوجره نه‌بوومه وه تۆزقاڵێك له‌وێم نه‌خوێندوه
به‌ڵكو ئه‌و كات ڕێك له ته‌ك به‌شی تۆوه له به‌شی (دراساتی ئیسلامی)
ئادابی هه‌مان زانكۆ بووم شوكر بۆ خوا ئێمه‌ش ووانه‌ی (تفسیر) مان له
ئایه‌ته‌كانی (واژا قیل له‌م لاتفسدوا فی الڕرچ قالوا انما نحن مێلحون) تا
كۆتای له به‌ر ده‌ستی مامۆستا و پسپۆری شاره‌زا و دیندار ڕاڤه‌ده‌كراو
.وه كاتێك تۆ گوایه به قه‌د به‌ژنی من سه‌رچاوه و كتێبت له سه‌ر دیرۆك
و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام ده‌خوێ نده‌وه وخه‌ریك بوو ببیت به (بحر العلوم)
له و كات منیش له‌په‌رتوكخانه سه‌رنجی ووته‌ی زانایانم ده‌دا (لو كان
للعلم دون التقی شرفا لكان ڕشرف خلق الله إبلیس) !! تۆ زۆر له‌وه
به‌سته‌زمان تری كه تۆڵه‌ی خۆمت لێ بكه‌مه‌وه و فایله‌كانت هه‌ڵ
بده‌مه‌وه! ئاخر تۆیێك به‌وه‌سوه‌سه‌یێه‌ك له ناو ته‌كیه‌دا (...) و له
ناو كۆمادا (....) كرد كه مرۆڤ ناچار نه‌بێت كه‌ی تۆ شیاوی ئه‌وه‌ی ووڵامت
بۆ بنوسرێ و (حوار) ت له گه‌ڵ دا بكرێت .ده‌ڵێ به من ئه‌زانی ئه‌م
نووسینه
هی خۆت نیه!!!
منیش له‌پێشینان زیاترت بۆ ناڵێم (بیانۆی تڕ نانی جۆیه) .ئه‌زانی من
له‌وێدا نه‌رمیم له گه‌ڵ تۆدا نواند بوو! ئاخر تۆ له گه‌ڵ كه‌سێك نقاش
ده‌كه‌یت كه‌به‌بیرێكی
ئاودرا و به هزر وزاده‌ی په‌یامێك كه زیاتر له (1426) ساڵه تحدای
هه‌موو زانا و دانا و فه‌یله‌سوف و یاساناس ڕۆشنبیر وونوسه‌ر و دانه‌ر و
بیر‌و باوه‌ڕ و به‌رنامه‌ێه‌كی سه‌رده‌م ده‌كات كه ئه‌وانیش با بتوانن
ته‌نها (سوره‌تێك) وه‌ك سوره‌ته‌كانی ئه‌وبهێنن و وه به‌رابه‌رایه‌تی له
گه‌ڵدا پێ بكه‌ن، ئینجا ڕۆنده‌بێته‌وه كه عه‌لمانیه‌ته‌كه‌ی ئێوه كه تۆ
به ڕووخێنه‌ری قه‌ڵاكانی زۆرداری و به‌بنه‌مای فێرگه‌ی ڕه‌وشته‌كان و
هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی خۆت ده‌یزانیت، وه ئه‌م ڕیكلامانه‌ی تۆ
بۆعه‌لمانیه‌ته‌كه‌ی خۆت ده‌یكه‌یت له گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانت یه‌ك
ناگرێته‌وه .تۆ چی ده‌ڵێت كه پرسیارت لێ بكه‌م ئایه تۆ ته‌نها عه‌لمانیت
تا شایه‌نی گفت‌و گۆ بیت؟ یان تۆله گۆماودا مه‌له‌وانی ده‌كه‌یت .وه
ئایه تۆ واحاڵی بوویت كه نووسین ته‌نها به‌رگێكه به باڵای ئێوه دا
بڕاوه و به‌س، یا به سه‌رتا وقف كراوه یا ته‌نها پاوانی ئێوه‌ی نوسه‌ره
و خه‌ڵكی تریش ته‌نها خوێنه‌ره!!، به‌ڵام مخابن هه‌ڵه حاڵی بوویت و
منیشیان به چاك پێ نه ناساندویت .تۆخۆت كرده (سه‌رفه‌تاحی) بابه‌ته‌كانی
من و به‌رنووكی تیژی خامه‌كه‌م و قسه‌وباسی خه‌ڵك.ئه‌وه‌ی ناچاری كردم
كه‌دوباره بۆت بنوسمه‌وه كه‌چی تر داخی كه‌ڵكه‌بووی چه‌ند ساڵه‌ی
ته‌مه‌نی هزری موسته‌عارتان له هه‌ندێ كات و ساتدا به سه‌ر به‌ها
پیرۆزه‌كانی ئیسلام و موسڵماناندا نه‌ڕێژن و سیكه‌ی بوختانیان بۆ دانه‌نێن
.كاك نوری كه تۆ ئه‌و مافه به‌خۆت ده‌ده‌یت تیربارانی ژه‌هراوی بۆ سه‌ر
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت) وه هاوه‌ڵه
به‌ڕێزه‌یكانی بكه‌یت بێ ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆكی فه‌رمووده بگه‌یت و شتێكی
درووستیش ده‌رباره‌ی سه‌رگوزشته‌ی هاوه‌ڵه‌كان بزانیت .ئه‌گه‌ر وانیه بۆ
هێرشی كوێرانه‌یان ده‌كه‌یته سه‌ر .تۆ عه‌لمانی یاسوخته‌چی
ڕۆژهه‌لاًتناسه دڵ ڕه‌شه‌كانی و پۆسته‌چیه‌تیان بۆ ده‌كه‌یت ئه‌م ئه‌ركه‌ی
ئه‌وان به كۆلی خۆت داده‌یت و كردوته ئه‌ركی سه‌رشانت .كاك نوری
له‌بوختانامه‌كه‌ت خۆدزینه‌وه‌ی له‌هی پێش‌و پێوه دیاره. هاتوویت باسی شتی
لاوه‌كی ده‌كه‌یت و له‌بابه‌ت ده‌رده‌چی و هه‌ر به‌لاشیا ڕێ ناكه‌یت .ئه‌م
جاره‌شیان وه‌ك كه‌سێكی زۆر (عبقری) خۆت له ئاین ده‌رده‌خه‌یت.ئاخر تۆ زۆر
له‌وه بێ (مبد و ) تر‌و بێ قۆناغ تری كه‌من نه‌توانم وڵامی تۆ بده‌مه‌وه
لێردا پێویسته چاك بزانی ئه‌وانه‌ی تۆ وه‌ك هانده‌ری من بوختان بارانت
كردوون ته‌نها به ووشه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه یارمه‌تی نه‌دراوم
خزمه‌تی ئه‌وان بۆ گه‌ل و نیشتیمان و مێژوی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان وه‌ی تۆش
(كوجا مرحبا) پاشان تۆ ده‌ته‌وێت
ئه‌ندامیه‌تی
حزبێكی ئیسلامی بده‌یته پاڵ من ئه‌وا من له‌م سه‌كۆیه‌دا بۆ تۆ‌و گشت هاو
گوفتارانت وه بی ئه‌وه‌ی پاكانه‌كه‌م له‌به‌رخاتری تۆ بێت یا بۆ ڕازی
كردنی ده‌ور و به‌ر بێت زۆر به‌ڕاشكاوی پێت ده‌ڵێم (تحدا) ده‌كه‌م
كه‌ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌كت له‌سه‌ر من ده‌ست بكه‌وێت ئیسپاتی ئه‌وه بكات كه
ته‌نها بۆ ڕۆژیكیش من له‌لایان ئه‌ندام بووبم .به‌ڵام بۆ پاساوی بێ كاك
نوری تۆ شانازیت به عه‌لمانیته‌كه‌ت كردوه و پێی ده‌نازیت و به‌به‌ژن و
باڵات هه‌ڵگوتوه پێت ده‌ڵێم كه‌من به‌قه‌د قه‌دوقامه‌تت له‌سه‌ر
عه‌لمانیه‌تم خوێندۆته‌وه
له ووانه‌ی (الفكر) له‌ئاداب (دراسات ئیسلامی) زۆرمان بیروڕا له سه‌ر
ئاڵ‌و گۆر كردوه به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستای تایبه‌ت له‌م بواره .بۆیه چاك
لێی ده‌زانین و باشی ده‌ناسین، پیره عه‌لمانیه‌ته‌كه‌ی ئه‌تاتورك بۆ گه‌لی
كوردی سه‌لماندوه كه‌چی له هه‌مبانه دایه بۆ نه‌ته‌وه ماف خوراو
چه‌وساوه كانی دونیا وه تا ئیمڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌موو مافه‌ڕواكانی
زه‌وت كردون و له‌هه‌مو ده‌رفه‌تێكا سه‌ركوتیان ده‌كات و بێ گوێدانه به‌ها
مرۆیی و ڕوشته به‌رزه‌كان، تۆباسی هاوكاری و ئامۆژگاریت كردوه منیش پێت
ده‌ڵێم به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌وه‌نده ئه‌فعالی (مدح) بۆ خۆت به‌كار
مه‌هێنه چوونكه (كه‌سێك مه‌دحی خۆی بكات زه‌كاته له نه‌فامی خۆی
ده‌رده‌كات) وه هاوكاریه‌كه‌شت موباره‌كی گیرفانی خۆت بێت وچاك هه‌ڵی گره
بۆ سه‌فه‌رێكی سه‌رگه‌رمكردن و (...) لای خۆتان ئه‌مه بۆت خێرتره و گه‌ر
تۆش موحتاجی ئه‌وا به‌گه‌رده‌ن ئازای موكافه‌ئه‌ی نوسینه‌كانم ده‌دا به‌تۆ
ئامۆژگاریشت شایه‌نی باس كردوه ئه‌ی له‌یادت چوه
(وكيف يستقيم الظل
والعود أعوج))
من وای به به‌رژه‌وندی ده‌زانم بۆ ژیانی ئاسایی ونوسینه‌كانت (بڕوَ شاریك
كه‌س نه‌ت ناسی خوت هه‌لكێشه به‌قه‌د كراس)
له گه‌ڵ ڕێزم
Malaomer79@yahoo. com |