له‌كوردستان رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو حاڵیان جوانه،ئینجا نۆره‌ی به‌ریتانیایه. . محێدین سابیر ئه‌مین هه‌ولێر چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش به‌یاننامه‌یه‌ك له سایتی كوردستان نێت بڵاو كرابۆوه كه به‌ناوی رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له به‌ریتانیا بوو،به‌حساب ئه‌و برادینیانه دیفاع له مافی مرۆڤ و مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت عه‌رزی عه‌زه‌ڵات بكه‌ن و بڵێن ئێمه‌ش حزبین و هه‌ین، من ناڕۆمه وورده‌كاریه‌كانی بێزاری خه‌ڵك له حزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان و باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌م كه دوای پیشاندانی گروپه تیرۆرستیه‌كه‌ی شێخ زانا خه‌ڵكی كوردستان چۆن رقیان له هه‌موو حزبه ئیسلامیه‌كان زیاد بووه،به‌ڵام ده‌مه‌وی ئه‌و راستیه بڵێم كه یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌شاری هه‌ولێردا به‌یه‌كجاری هه‌ره‌سیان هێناوه و له دوا كۆنگره‌ی خۆیاندا به‌دیاركه‌وت كه چه‌ند هه‌ولێریه‌ك وه‌ك ئه‌ندامی شورای ئه‌م حزبه به هه‌زار گوشار و ته‌زكیه جێگایان بۆوه، له‌كاتێكدا هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه‌و زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كوردستاندا ئیلتیزاماتی دینیان هه‌یه له‌م شاره‌دا داده‌نیشن، هه‌روه‌ها له‌كوردستاندا هه‌ولێر به‌شاری مزگه‌وت ناسراوه كه هه‌موان ده‌زانن یه‌كگرتووی ئیسلامی جگه له هاتوچۆكارانی مزگه‌وته‌كان یه‌ك رێكخستنیان نیه،مه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وانه‌ی شێخ زانا كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه قژیان حه‌فر ده‌كرد و نێربازی و مێبازی بكه‌ن و مه‌شروب و تلیاك حه‌ڵال بكه‌ن تا ئامانجه سیاسیه‌كانیان بهێننه‌دی، من پێموایه ئه‌گه‌ر نه‌زانی و نه‌فامی پارتی له‌مامه‌ڵه‌كردنی خراپیان له‌دۆسێی شێخ زانا و گوشارخستنه‌سه‌ر مه‌لاكانی سه‌ر به حزبه‌ئیسلامیه‌كان نه‌بوایه ئه‌وا خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كگرتووی ئیسلامیان شاربه‌ده‌ر ده‌كرد و ده‌یانناردنه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌وهه‌ورامان كه هه‌میشه مۆڵگه‌ی تیرۆرست و سه‌له‌فیه‌كان بووه و هه‌رچی شێخ و مه‌لاو حزبی ئیسلامی تیرۆرست هه‌یه له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ئێستا بوونه‌ته بارێكی قورس به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه. ئێستاش چه‌ند كه‌سێك له‌به‌ریتانیا كه‌پێشتر له‌كوردستان خه‌ریكی مه‌شروب و تلیاك خواردن بوون و ئێستا لافی كوردایه‌تی لێده‌ده‌ن و ئیسلامه‌تیمان پێده‌فرۆشن و ده‌یانه‌وێت له‌و راستیه چه‌واشه‌مان بكه‌ن كه جموجوڵی گوماناوی ئه‌وانه بۆته‌هۆی ده‌ركردنی كورده‌كانی به‌ریتانیا و یه‌كێك له‌و كوردانه‌ی كه ناردبویانه‌وه خزمی منه و پێی گوتم كه پۆلیسی به‌ریتانیا بۆی ده‌ركه‌وتوه زۆربه‌ی ئه‌وكوردانه‌ی هاتوچۆی مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن سه‌ر به گروپ و تاقمه ئیسلامیه تووندڕۆكانن و گوتی من بۆ میزكردن چومه یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی له‌نده‌ن بینیم پۆلیس گه‌مارۆیاندام و ده‌ستگیریان كردم،كه‌واته رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی (ئه‌گه‌ر هه‌بێت) ،ئه‌وا هۆكاری ده‌ركردنی كورده‌كانن له‌به‌ریتانیا و پێویست ناكات فرمێسكی تیمساحیمان بۆ بڕێژن.
|