هه‌ستی شاعیرێك ... ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی
سوید شیعری 1988
له ووڵاتێكی
دیكتاتۆری
بێ یاسادا
شاعیرێكیان
كرد به دارا
هه‌ڵیان واسی
له به‌ر
ئه‌وه‌ی شیعره‌كانی
ڕاپه‌رین بوو
بۆ هه‌ژارو ماف
خوراوو
ڕووتوو برسی
له پێش ئه‌وه‌ی
گیانی ده‌رچێ
لێیان پرسی
ئه‌ی شاعیری
بێ به‌ش له ژین
ئه‌مێستاكه
ده‌فه‌رمووی چی؟
شاعیر ووتی
له‌م ووڵاته بێ
یاسایه
ئه‌وه‌ی حه‌قه
قه‌ناره‌ی بۆ
هه‌ڵواسراوه‌و
به شی شه قه