گه‌لی كورد و ره‌ش نوسی ده‌ستور وه دوا ڕۆژێكی نادیار ... بێكه‌س به‌رواری
هه‌ندێك تێبینی ده‌رباره‌یی ره‌ش نوسی ده‌ستور (یاسای بنه‌ره‌تی) عێراق ودوا رۆژی كورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌شێوه‌ێكی گشتی زه‌مینه‌ێكی بابه‌تیانه نیه بوو دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه له ماوه‌ێكی كورتدا وه‌ئه‌مه‌سیسته‌مێكه تازه ده‌ستی پێكردووه وجێگیركردنی پێویستی به‌چه‌ندین سال وه‌گۆرانكاری بنه‌ره‌تی هه‌یه وه‌هۆیه‌كان زۆرن هه‌ر له پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وئاینیه‌كان وكێشه ئابوری وكومه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌مێژووی ناوچه‌كه كه‌پره له‌سیسته‌مه‌كانی چه‌وسێنه‌ر (برۆتال) وئالۆزیێكی ئابوری وه‌ململانێیه‌كی فراوانی ناوخۆیی وناوچه‌یی وجیهانی وه‌عێراق وه‌ك نمونه. وه‌نوسینی یاسایی بنه‌ره‌تی وپه‌یمان ورێككه‌وتن به‌واتای دیموكراسیه‌ت ناهێت ته‌نها هه‌نگاون به‌ره‌و ئه‌و مه‌به‌سته. به‌شێوه‌ێكی گشتی په‌یمانه‌كان وپرۆتوله‌كان ویاسا بنه‌ره‌تیه‌كان كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر چاره‌نوسی كوردیان هه‌بووه له‌لایه‌ن هێزه داگیركه‌ره‌كان وه كه‌سه‌باڵاده‌سته‌كان وداروده‌سته‌و وهاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه نوسراون وه‌زۆربه‌یان له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردبون بو نمونه (رێكه‌وتنه‌كانی جه‌زائیر و لۆزان) و وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار هه‌ندێك به‌ندی په‌یمان ورێكه‌وتن،یان ده‌ستوره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد دابن ئه‌وه‌یان جێبه‌جێ نه‌كراون و به‌په‌یمانی تر وبریاری تر لابراون په‌یمانه‌كانی (سیڤه‌ر و11 ئادار) وه‌هه‌موو ده‌ستوره كاتیه‌كانی عێراق وده‌ستوره‌كانی ناوچه‌كه نمونه‌نن. ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژووی عێراق هه‌ر له‌سه‌رتایی دامه‌زراندنیه‌وه وتاكۆ ئێستا هه‌موو په‌یمانه‌كان و ده‌ستوره كاتیه‌كان به بێ پرس كردن به‌گه‌لی كورد نوسراون وه‌سه‌پێندراون وه لكاندنی باشوری كوردستان به‌ولایه‌ته‌كانی به‌غداد وبه‌سره وه‌پێكهێنانی ولاتی عێراق هه‌ر به‌و په‌یمانانه بووه. ئێستا وله‌دوایی زیاتر له80 سال وئه‌م گۆرانكاریانه‌ی جیهان و ناوچه‌كه وعێراق وكوردستان وه‌له‌دوایی زیاتر له 13 سال له سه‌ربه‌خۆیێكی بابه‌تیانه‌ی باشوری كوردستان وڕۆخاندنی ڕژێمی فاشی سه‌دام وهه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وگه‌یشتنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ده‌ستهه‌ڵات وه‌به‌شداری كردنی له‌به‌رێوه‌بردنی عێراق وئاماده‌كردنی ره‌شنوسی ده‌ستور پێشكه‌وتنی به‌رچاون. به‌ڵام بۆ هه‌رچاودێرێكی واقیعبینانه ئاشكرایه كه ده‌ستهه‌لاتی كوردی له‌باشوری كوردستان (لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان) له‌گه‌ل ئه‌ولایه‌نانه گفتگۆ ده‌كات كه‌زۆربه‌یان بروایان به پرینسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت ومافه ره‌وایه‌كانی گه‌لی كورد نه‌بووه ونیه وته‌نها له‌ژێر فشاری گورانكاریه‌كان ده‌رفه‌تی گفت‌وگو له‌ئارادایه وه‌گفتوگوه‌كانی ره‌شنوسی ده‌ستور ئه‌م راستی یه ده‌سه‌لمێنن. سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌یی كه گفتۆ گۆ ولێكۆڵینه‌وه له‌م بواره‌دا پێویستی به شارازایی یاسایی هه‌یه به‌لام من لێره‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ندێك بوچون وتێبینی خۆم له‌م بواره‌وه بنۆسم وه‌ك كه‌سێكی كورد نه‌ك وه‌ك یاسا ناسێك:- دیباجه‌ی ده‌ستور (یاسایی بنه‌ڕه‌تی) دیباجه‌ی (پێشه‌كی) ده‌ستور به‌شێوه‌ێكی باش دارێرێژاوه به‌ڵام دیباجه‌ێكی درێژ ه وه‌له شێوه‌ی دارشتن ده‌چێت بۆ پێشه‌كی ده‌ستور به‌كه‌ڵك ناهێت وه‌زیاتر له‌به‌یاننامه ووتار ده‌چێت، وه‌سه‌ره‌رایی ئه‌مه‌ش ناوی هه‌ریمی كوردستانی تێیدا نه‌هاتووه وه‌دیارنیه كه‌باسی كامه یه‌گرتن ده‌كات وه‌دیار نیه كه‌ئه‌م یه‌كگرتنه له‌نێوان كێ دایه وه هه‌روه‌ها كه‌باسی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ده‌كات پێویسته ئه‌ونه‌ته‌وانه‌ی كه‌چه وسێندراون ده‌ستنیشان بكرێن. به‌لام دێری كۆتایی دێرێكی باشه ومانه‌وه‌ی عێراق وه‌ك ولاتێكی یه‌كگرتۆ پابه‌نده به پابه‌ندبوون به‌م ده‌ستوره. به‌گشتی ده‌بوایه ده‌ست نیشانكرابا كه واتای هه‌رێم له‌هه‌رشوێنێكدا له‌م ده‌ستوره‌دا به‌واتای هه‌ریمی كوردستان وئه‌وهه‌رێمانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م ده‌ستوره له‌داهاتوودا دروست ده‌كرێن دێت. زۆر له‌بابه‌ته‌كان به‌شێوه‌ێكی ئاشكرا باس نه‌كراون وبه‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یی په‌یوه‌ندیان به مافه‌كانی گه‌لی كورده‌وه‌هه‌یه بوو نموونه:- ناوی عێراق ئاماژه به‌پێناسه‌یی عێراق كراوه به‌ڵام ئاماژه به‌ناوی عێراق نه‌كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه لایه‌نی كوردی دووساڵه باسی ده‌كات وبه‌كاری دێنیت، وه‌ك دیاره كه ناوی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێت و ناگۆردرێت وه‌ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆیی بمێنێت (كۆماری عێراق) ئه‌وه هیچ (سیمبولێكی كوردی) له‌وناوه‌دانیه ونیشانه‌یی ده‌ستبه‌ردانی كورده له‌وناوه‌ی كه پێشناركرابوو (عێراقی دیموكراتی فیدرال،یه‌كگرتوو) به‌رامبه ده‌ستبه‌ردانی شیعه‌كان له ووشه‌یی ئیسلامی. له ماده‌ی (به‌ندی) یه‌كه‌م دا:- پێناسه‌ی عێراق كراوه به‌ڵام باس له‌یه‌گرتنه‌وه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق نه‌كراوه كه‌له‌راستیدا وڵاتی كوردستان (باشوری كوردستان) ده‌یه‌وێت یه‌كگرتنێكی ئاره‌زۆمه‌ندانه له‌گه‌ل عێراق بكات. ماده‌ی (به‌ندی) دووه‌م:- هه‌رهه‌مووی بۆ ئیسلام ته‌رخان كراوه وه‌سێ خاڵی پێچه‌وانه‌ی یه‌ك تێدا هاتووه ڕ، ب،ج چۆنكه هه‌ندێك له بنه‌ماكانی ئیسلام ودیموكراسیه‌ت وئازادیه‌كانی كه‌سایه‌تی یه‌ك ناگرنه‌وه وه ویه‌ك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه وه‌ده‌بنه هۆیی كێشه به‌تایبه‌ت به مافه كه‌سایه‌تیه‌كان (ئه‌حوال شه‌خسیه) دا. ماده‌یی (به‌ندی) سێ یه‌م:- باس له‌وه كراوه كه‌عێراق به‌شێكه له جیهانی ئیسلامی وه‌گه‌لی عه‌ره‌ب به‌شێكه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌ڵام باس له‌تایبه‌تمه‌ندی گه‌لی كورد نه‌كراوه وه‌ده‌كرێت عه‌ره‌ب له‌داهاتوودا سود له‌م خاڵه وه‌ربگرن وه‌بڵێن زۆرینه‌ی عێراق عه‌ره‌بن بۆیه عێراق له‌پراكتیكدا به‌شێكه له‌وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان وه بریاره‌كانی كۆمكاری (جامعه) ی عه‌ربی به‌سه‌ر كوردستانشدا بسه‌پێندرێت. هه‌روه‌ها ئیشاره‌ت به‌وه‌نه‌دراوه كه عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ركی پێك هاتووه (نه‌ته‌وه‌ی كورد ونه‌ته‌وه‌ی عه‌رب) وه‌باشتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مه و ناوی نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌ستنیشانكرابا. ماده‌یی (به‌ندی) چواره‌م تاكۆ ماده‌یی (به‌ندی) نۆیه‌م زۆر گۆنجاون وماده‌ی (به‌ندی) چاكن. ماده‌یی (به‌ندی) ده‌یه‌م: باس ته‌نها له شێونه پیرۆزه‌كانی ئیسلام كراوه ده‌كرا فه‌قه‌ره‌ێك زیاد بكرێت وه باس له پاراستنی شوێنه مێژووییه‌كان وه‌شوێنه‌پێرۆزه‌كانی ئاینه‌كانی تریش بكات چونكه عێراق هه‌ر ته‌نها شوێنی پیرۆزی ئیسلامی لێ نییه. ماده‌یی (به‌ندی) یازده: - باس له به‌غدا كراوه وه‌ك پایته‌ختی عێراق به‌ڵام باس له پایته‌ختی هه‌رێمه‌كان نه‌كراوه، وه ده‌كرا بنوسرێت هه‌رێمه‌كان ده‌توانن پایته‌خته‌ختێكی هه‌رێمی بۆ خۆیان دیاربكه‌ن به‌یاساێك به‌مه‌رجێك له‌گه‌ل ئه‌م ده‌ستوره‌دا ناكوك نه‌بێت. ماده‌یی (به‌ندی) دوازده تاكۆ ماده‌یی (به‌ندی) هه‌ڤده گۆنجاون وماده‌ی (به‌ندی) چاكن. ماده‌ی (به‌ندی) هه‌ژده:- باس له مه‌رجه‌كانی عێراقیبوون كراوه به‌ڵام باس له‌وه نه‌كراوه كه‌چۆن ئه وكه‌سانه‌یی كه عێراقی نین وله عێراق نیشته‌جێن یان نیشته‌جێ ده‌بن به چه‌ند سال وه‌به‌چ مه‌رج ده‌توانن ناسنامه‌یی هاولاتی بوون (عێراقیبون) وه‌ربگرن. ماده‌یی (به‌ندی) نۆزده تاكۆ ماده‌یی (به‌ندی) چل وپنێج گۆنجاون وماده‌ی (به‌ندی) چاكن. ماده‌ی (به‌ندی) 113:- له‌م ماده‌یه‌دا باس له ته‌نها یه‌ك پایته‌خت كراوه وه هێچ ئاماژه‌ێك به‌وه نه‌كراوه كه‌چون هه‌ریمه‌كان ده‌توانن پایته‌ختی خۆیان ده‌ستنیشان كه‌ن (ده‌كرا پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كرابا وه‌ئاماژه به‌وه كرابا كه‌چۆن هه‌رێمه‌كانی تر ده‌توانن به‌پێی یاساێك پایته‌ختێكی هه‌رێمی بۆ خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن. ماده‌یی (به‌ندی) 149:- له‌خاڵی دووه‌م دا ماوه‌ێكی زۆر ته‌رخانكراوه بۆ دیاركردنی چاره‌نووسی ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانی كوردستان، وه‌تائه‌وكاته ته‌رازوویی هێز له‌عێراق ده‌گۆردرێت وه‌ڕه‌نگه خۆدزینه‌وه‌ێكی تر له‌هاوشێوه‌یی خۆدزینه‌وه‌یی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (به‌ندی) 58 ی یاسایی كاتی به‌رێوه‌بردنی عێراق له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده‌یه‌دا بكرێت، باشتر وابوو دوو مێژوو ده‌ستنیشان كرابا یه‌كه‌م مێژوو بووته‌واكردنی ته‌تبیع وه‌دووه‌م بۆ ریفراندووم ودیاركردنی چاره‌نوسی ناوچه‌ته‌عریبكراوه‌كان وه‌بڕگه‌ێك هه‌با كه هه‌ندێك لێپرسینه‌وه وسزا و وڕێگا چاره‌ی تر ده‌ست نیشان كرابان له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌ستهه‌لاته جێبه‌جه‌كه‌ره‌كان ئه‌م ماده‌ییه‌یان له‌كاتی دییاریكراودا جێبه‌جێ نه‌كرد بۆ نموومه په‌نا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان یان مه‌حكمه‌ێكی جیهانی ببردرێت به‌واتایی لایه‌نێكی سێیه‌می جیهانی له‌یه‌ك لاكردنه‌وه‌دا به‌شدارببێت. به‌گشتی ناوی هه‌رێمی كوردستان كه‌تاكه‌هه‌رێمه وده‌یه‌وێت له‌گه‌ل عێراق یه‌ك بگریته‌وه وه‌له‌بنه‌ره‌تا وشه‌یی ویه‌كگرتوو (ئیتحادی) له‌به‌ر هۆیی ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌وه هاتووه به‌لام ئاماژه‌ێكی پێویست به‌ناوی كوردستان نه‌كراوه. هیچ ئاماژه‌ێكی ئاشكرا به وشه‌یی فیدرالی نه‌كراوه وه‌من له‌گه‌ل ئه‌وبوچونه نیم كه‌ده‌ڵێت (فیدرالی وه‌ئیتحادی یه‌ك واته‌یان هه‌یه) چونكه ئیتحاد (یه‌كگرتن) ته‌نها له‌نێوان دوو ولات یان دوو هه‌رێمی له‌یه‌ك جیا ده‌كرێت وه وشه‌یی كۆنفدرالی كونجاوتره كه‌له‌گه‌ڵ ئیتحاد وشه‌یه‌كی نزیك یه‌كن له‌كاتی یه‌كگرتن دا. به‌فه‌رمی ناسینی هه‌رێمی كوردستان روون نیه وه‌ته‌نها ئاماژه به یاسایه‌كانی كوردستان كراوه وه‌به‌فه‌رمی ناسراوه نه‌ك كوردستان. وه سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی كه كه‌م و كاسیێكی زۆر له‌ره‌شنوسی ده‌ستورداهه‌یه به‌ڵام هه‌ولدانێكی چاكه بو تاقیكردنێكی دیموكراتیانه‌ی لایه‌نه‌به‌رامبه‌ره‌كان"" كه‌واش پێده‌چیت ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌شنوسه له داهاتوودا له رێگایی ریفراندومه‌وه په‌سه‌ندبكرێت ئه‌وا له‌كاتی جێبه‌جێكردنیدا كێشه‌ی جوراو جۆر دروست ده‌بیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین خالێ نارون و (غامز) ی تێداهاتووه وه‌زۆر به‌ند له‌گه‌ڵ یه‌ك ناكۆكن وه‌ده‌بنه هۆیی كێشه‌یی جۆراوجۆر له‌داهاتوودا به‌تایبه‌ت كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ژێر فشاردا له‌سه‌ر خاڵه چاره‌نوس سازه‌كان رێككه‌تون وه‌له‌كاتی به‌هێزبوونی بێ هێزه‌كان وه‌نه‌مانی فشاره‌كان وه‌گۆرانی ته‌رازوویی هێزه‌كان رێ له‌جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كان ده‌گرن یان له‌رێگایی سه‌پاندنی دیموكراتی زۆرینه‌یی شیعه وه‌یان به‌شه‌ر وخوێن وهاوكاری وپلانی ده‌ركی. چونكه كێشه‌ی هه‌ره‌گه‌وره نه‌بوونی كۆمه‌ڵگاێكی دیموكراسییه وه وا چاوه‌ران ناكرێت كه له‌داهاتووێكی نزیكدا دیموكراسی جێگرببێت بۆویه جێبه‌جی كردنی فیدرالیێكی راسته‌قینه كارێكی زۆر قورسه له‌كومه‌ڵگاێكی نادیموكراتی دا " ده‌بێت گه‌لی كورد هه‌موو ئومێده‌كانی خۆیی به‌وده‌ستوره‌وه نه‌به‌ستیت به‌لام ده‌ستیشی لێ به‌رنه‌دات چۆنكه‌ئه‌مه ته‌كتیكێكی كاتی لایه‌نه‌كان وپێكهاته‌كانه وه‌له‌ژێر فشاری گۆرانكاریه‌كانه وه پێویسته گه‌لی كورد ستراتیجه‌یه‌تێكی درێژ خایه‌ن دابڕێژێت وه‌هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستورێكی پێشكه‌وتوو بو كوردستان دابنێت وه‌باشوری كوردستان له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه ئابوری،كومه‌لایه‌تی،رامیاری (سیاسی) وسه‌ربازی وتایبه‌تمه‌ندیێكی زۆر به‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ته‌عریبكراو بدات وه‌هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوندیێكی باشتر بدات له‌گه‌ل ده‌ره‌وه به‌شێوه‌ێكی گشتی ولاته‌كانی دراوسێ وگه‌لی كوردستان له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان به‌تایبه‌تی وه‌كه‌ڵك له هه‌رگورانكارێك وه‌ربگریت چونكه نیشانه‌ی گورانكاری جۆرارجۆربه‌دی ده‌كرێت، شتی هه‌ره گرنگ له‌م قوناغه‌دا توندكرن وپراكتیزه‌كردنی یه‌كگرتن ویه‌ك هه‌ڵوێستی كورده وه‌ئاوردانه‌وێكی راسته‌قینه له‌گه‌لی كورد وڕێكخستنه‌وه‌یی مالی كورد ویه‌گرتنی هه‌ردوو ئیداره‌و وبه‌هێزكردنی ڕۆلی په‌رله‌مان ویاسا وه‌بشتبه‌ستن به‌هێز وتوانایی گه‌لی كورد وه‌دوركه‌وتن له‌وعاتیفه له‌سیاسه‌ت وگفتوگودا له‌گه‌ل لایه‌نه عێراقیه‌كان چونكه گه‌لی زۆر پێوستی به‌و دڵه گه‌ورانه‌یی سه‌رۆكه‌كانمان هه‌بووه وهه‌یه كه‌له به‌غدا وه‌له‌گه‌ل لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان دڵ فراوانن وه‌ده‌یانه‌وێت گه‌لانی عه‌ره‌ب وه‌برایی ئاشت بكه‌ن وه ئه‌وه‌یی گه‌لی كور تاوانباره وخۆیی پاك ده‌كاته‌وه وه‌له‌كوردستان دڵ ته‌سكن وه‌ته‌نها له‌ته‌لفزیونه‌كان یه‌كگرتوون چۆنكه به‌راستی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان ته‌نها بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌ن وه‌هیچ چاكه‌ێكی گه‌لی كورد له‌به‌رچاوناگرن وه‌ئێستاش پێیان بكرێت هه‌موو كوردستان ته‌عریب وداگیرده‌كه‌ن بویه زۆر پێویسته بزانین جیاوازی له نێوان ستراتیج وته‌كتیك زۆره وه له‌باشترین حاڵه‌تدا ده‌بێت بزانین كه ئه نجام ونرخی دیموكراتیێك كه‌گه‌لی كورد ده‌كاته كه‌مینه وگه‌لی عه‌رب زۆرینه دڵخۆشكه‌رنیه ئه‌گه‌ر وه‌ك كوردێك بروانینه هاوسه‌نگی داهاتوو له عێراقدا. بێكه‌س به‌رواری 2005. 8. 27 bekesmayn@yahoo. no
|