به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی یاری زانی کورد له هه‌نده‌ران ئه‌م جاره له شاری مالمۆ (سوید) چوین بۆ ته‌ماشاکردنی یاریه‌ك له نێوان لاوانی مالمۆ ئێف ئێف و لاوانی هێکان که له شاری مالمۆ یارێکه ئه‌نجام درا که سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی هێکان به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ربه سێ گۆڵ که‌وا بڕیار بووه هۆی دروستکردنی دوو گۆڵ که ده‌ورێکی باشی بینی له یارێکه‌دا چونکه یاری زانی ناوه‌ڕاست یاری ده‌کات له کاتی هێرش بردن هێرش به‌ره و له‌کاتی به‌رگری کرردن دیفاعه بڕیار تایه‌ر له‌تیف که‌وا ناسراوه به بڕیاری تاله خڕه، که‌وا کاك تایه‌ر ناسراوه به باشترین یاری زانی سه‌رده‌می خۆی له‌سه‌ر ئاستی سه‌ران سه‌ری کوردستان و خواروی عێراق دا چونکه یاری زانی دیوانییه بووه بڕیار ته‌مه‌ند 16 ساڵ یه‌کێکه له یاری زانه باشه‌کانی مالمۆ له سه‌ر ئاستی سوید و یانه‌ی مالمۆ یه‌کێکه له‌یانه زۆر باشه‌کانی پله‌ی نایابی سوید که زۆرساڵ پله‌ی یه‌که‌می هێناوه له سه‌ر ئاستی سوید و به‌شداریشیان کردوه زۆر جار له خولی شامپیون ی پله نایه‌باکانی ئه‌وروپا. بڕیار له ساڵی 1988 له سوید له‌دایك بووه،له ساڵی له خێزانێکی وه‌رزشکارچونکه به‌هۆی باوک و مام و خاڵه‌کانی که هه‌ر هه‌موویان یاری زانی هه‌ڵبژاره‌ده‌ی سوله‌یمانی بوون. بڕیار له ساڵی 1996 دا ده‌ستی کردووه به یاری یه‌که‌مین جار له تیپی منداڵانی ئێف کۆ مالمۆ پاش یه‌ك ساڵ چۆته یانه‌ی مالمۆ ئێف ئێف هه‌تاوه‌کو ئێستاش یاری بۆ ئه‌وان ده‌کات. تاوه‌کو ئێستا چه‌ند یاریه‌کی کردووه له ده‌ره‌وه‌ی سوید له گه‌ڵ یانه‌کانی ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا و. . . . هتد... له هاوینی ئه‌م ساڵدا چوو بۆ ئینگلته‌را ؛له شاری له‌نده‌ن سه‌ردانی یانه‌ی ویستهام ی کردوو له‌گه‌ڵ شێفی یانه‌که دا قسه‌ی کرد ده‌رباره‌ی یاری کردنی بۆ یانه‌ی ویستهام ئێستا له ژێر چاودێری یانه‌ی مالمۆدایه ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یانه‌ی مالمۆ ڕازی بێت به ڕۆشتنی بۆ یانه‌یه‌کی تر ئه‌گینا سه‌ربه‌خۆ ناتوانێت بڕوات چونکه یانه‌ی مالمۆ به موڵکی خۆی ده‌زانێت. هه‌قیقه‌ته‌ن به هه‌وڵی خۆیی‌و و یانه‌که پێش که‌وتووه گه‌شتۆته ئه‌م ئادسته به‌رزه، فێرکه‌رو یانه‌که زۆر ماندو بوون پێیه‌وه. له کۆتایدا هیوای ئه‌وه ده‌خوازین زۆربه‌ی لاوه‌کانمان بگه‌نه ئاستی باش له هه‌چی بوارێک‌دا بێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ناوی کورد‌و کوردستان. ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی یاری زانی هه‌ڵبژارده‌ی سوله‌یمانی کۆن سوید. . . شاری مالمۆ |