بانگه‌واز ڕۆژی هه‌ینی 2005/9/2 كاتژمێر - 09:30، دادگای شاری دنهاخ – ( (Prins Clauslaan 60 بریار له سه‌ر تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌رگرتنی (ته‌وقیف كردنی) فرانس ڤان ئه‌نرات ئه‌دات. ئه‌م كه‌سه گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت مادده سه‌ره‌كیه‌كانی درووست كردنی چه‌كی كیمیاوی فرۆشتبێت به ڕژێمی عێراق. له‌م ڕۆژه‌دا دادگا بریار له سه‌ر ئه‌وه ده‌دات ته‌وقیف كردنیه‌كه‌ی درێژه پێبدرێت تاوه‌كو ڕۆژی دادگا كردنی كۆتایی، كه له مانگی 11 (نۆڤمبه‌ر 2005) ڕووده‌دات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باشتر وایه ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده‌كان له هۆلی دادگا ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان لایان ئاشكرا ببێت كه دادگا كردنی ئه‌م كه‌سه گرنگه له لای گه‌لی كورد. تكایه ئاماده‌بوونتان له هۆلی دادگا وه له كاتی دادگا كردن‌دا ده‌بێت به هێمنی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ران ڕاده‌ی شارستنێتی گه‌لی كوردیان بۆ ده‌ركه‌وێت. به‌ختیار عارف. |