ئه‌وانه هه‌ر بهندیانن ده‌گه‌ڕێن به دوای
ئازادی ... ك. عوسمان عومه‌ر
كه‌ی خوازیاری (ئازادی) بووی
كڕنووش ده‌به‌ی
ده‌ست
له‌سه‌ر چۆك
(ئازادی) خۆت،
ده‌په‌رستی.
وه‌ك نۆكه‌ری زاڵمان بی،
به‌ندی ئاوی
بێ ئامانی
به‌ڵكی به ده‌ریای (سه‌ربه‌خۆی) یت
گه‌یه‌نێ!
خۆ تۆ تاكوو له‌ژێر سێبه‌ری
ده‌سه‌ڵات،
یا له سه‌رپشتی سیسته‌م بی،
هه‌ر سه‌ر كه‌چی.
هه‌رچه‌نده خووت زه‌مینه‌یی
و
هیواكانت ئاسمانی بن،
هێشتا كۆیله‌كی شه‌كه‌تی.
باركێشی باری (سه‌ربه‌ست) ی!
تۆ (ئازادی) ت كردووه به ئاوهختی دڵ‌و
به‌م ئاواته‌ش پشت
ده‌به‌ستی،
بۆیه هه‌رده‌م
كۆت لهملو كهتهن له
ده‌ستی!
(k_osman_omer@yahoo.
com)