ئاگربه‌ست ... فه‌خره‌دین تاهیر
دوای به دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی زنجیره وتارێک له ژێر ناوونیشانی (له کوردستان چیم دیت) ، که ته‌نێ له کوردستان نێت دا، بێجگه له پێشه‌کییه‌که‌ی پێنج زنجیره‌م لێ بڵاوکرده‌وه. کۆمه‌ڵێک ده‌ستخۆشیم پێگه‌یشت له خوێنه‌ران و هه‌روه‌هاچه‌ند هاوڕێییه‌کیشم له ڕێی ته‌له‌فۆن و ئێمێل به‌سه‌ریانکردمه‌وه و ده‌ستخۆشییان لێکردم، منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه سوپاسییان ده‌که‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی گوتنه هه‌ر له ده‌ستپێکی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م زنجیره وتارانه‌مدا، هاوڕێ و دۆسته نزیکه‌کانم به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵم له‌ته‌ماس دابوون و داوایان لێده‌کردم،که ده‌بێت ده‌ست به‌جێ ئاگربه‌ست ڕابگه‌ینم، هه‌رچه‌نده دوو سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌و بڕوایه‌دا بووم تا هه‌ر (13) زنجیره وتاره‌که به کۆتا نه‌هێنم، ئاگربه‌ست ڕانه‌گه‌ینم. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م چه‌ند دۆست و هاوڕێیه به‌رێزانه‌م فشاری زۆرییان بۆ هێناوم، له‌م حاڵه‌ته‌دا ناچار بووم بۆ ماوه‌یه‌ک ئاگربه‌ست ڕابگه‌ینم. ئه‌م دۆست و هاوڕێیانه‌م بریتینه له:
1- به‌یان خانی هاوسه‌ری خۆشه‌ویستم. 2- به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب به‌رپرسی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، له هه‌ولێر. 3- حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌نی شاعیر و ڕه‌خنه‌گر. 4- شاکر ڕۆژبیانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیریی پێشوو له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی له هه‌ولێر. 5- فوئاد سه‌دیق سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هه‌رێم له هه‌ولێر.
ئه‌وه‌ی جێی گوتنه هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه پێشتر له‌کێشه‌که‌مدا که له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌مبوو، هاوکار و پشتیوانم بوون، به‌ڵام ده‌کرێت به‌جیا ڕۆڵی دیاری پوورزای به‌ڕێزم کاک فوئاد سه‌دیقی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس فه‌رامۆش نه‌که‌م، که زۆر هاوکار و پشتیوانی لێکردم، جێی رێز و سوپاسی بێ پایانمه. بڕیامدا له‌لایه‌نی خۆمه‌وه‌و یه‌ک لایه‌نه ئاگربه‌ستێکی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه و سه‌رتاسه‌ری له هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕی ته‌کنیکی و ستراتیجیدا ڕابگه‌ینم، ئه‌م ئاگربه‌سته که هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕ ده‌گرێته‌وه‌و تا ئێستا وام راگه‌یاندبوو که ته‌نیا (13) به‌ره‌یه، له راستیدا (130) به‌ره بوو، به‌ڵام بۆ سوککردنی باری پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونی جه‌ماوه‌ری خوێنه‌ران، سفرێکم له ژماره‌که هه‌ڵگرتبوو. ئه‌م ئاگربه‌سته له ڕۆژی (28 ی ئابی 2005 و ده‌مژمێری 12 ی نیوه شه‌و به کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، که ده‌کاته ده‌مژمێری 2 ی شه‌و به‌کاتی هه‌ولێری پایه‌ته‌خت) ، ده‌ست پێ ده‌کات و ماوه‌ی (6) مانگ ده‌خایه‌نێ، واته تا (28) ی شوباتی (2006) . له‌م ماوه‌یه‌دا من ڕوو له کوردستان ده‌که‌مه‌وه و بۆ به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری وڵاته‌که‌م، ئه‌م شه‌ڕ و شۆڕانه‌ی ساڵانی رابردوو کاتێکی زۆری له من گرتبوو و دووری خستبوومه‌وه له پڕۆژه‌ی جدی. به‌ڵام له‌مه‌ودوا نووکی قه‌ڵه‌مه‌که‌م سه‌ر به‌ره‌و خوار شۆڕ ده‌که‌مه‌وه و به‌ڵێن ده‌ده‌م یه‌ک وشه‌ی گڕدار له‌م قه‌ڵه‌مه‌ی منه‌وه ده‌رنه‌چێ، له‌م ماوه‌یه‌شدا وه‌ڵامی که‌س ناده‌مه‌وه. داوا له خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانیشم ده‌که‌م که‌وا دان به خۆیاندا بگرن و له‌و کاتانه‌ی که په‌لامار و هێڕشم ده‌کرێته سه‌ر، هه‌ڵنه‌چن و تووڕه نه‌بن. ئه‌وه‌ی جێی گوتنه له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زندا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان داب و نه‌ریتێکییان چێکرد و تا ڕۆژگاری پێش راپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌م داب و نه‌ریته درێژه‌ی هه‌بوو، هه‌ر کاتێک هێزێکی پێشمه‌رگه به‌ره‌و به‌ره‌کانی شه‌ڕدا چه‌کییان بکردابوایه شان، لووله‌ی تفه‌نگه‌کانییان ڕوو له ئاسمان ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لووله‌ی تفه‌نگه‌کانییان سه‌ر به‌ره‌و خوار شۆڕ بکردابوایه ئه‌وه به‌و مانایه ده‌هات که له شه‌ڕدا نینه و نیازی شه‌ڕییان نییه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌منیش هه‌ر به‌و مه‌به‌سته ده‌ڵێم نووکی قه‌ڵه‌مه‌که‌م سه‌ر به‌ره‌و خوار شۆڕ ده‌که‌مه‌وه، چونکه کولتوری شۆڕشی ئه‌یلوول ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌ر تاکێکی کورد به جێهێشت بێت، ئه‌وا بێگومان ئه‌م کولتوره به‌رزه کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر منیش هێشتۆته‌وه. باشترین وه‌ڵام بۆ شه‌ڕخوازان وشه‌ی بنیاتنه‌ره و، ئیتر من هیچ وه‌ڵامێکی قه‌ڵه‌ملێس و جاشکه نووسه‌رێک ناده‌مه‌وه که به‌ناهه‌ق په‌لامارم ده‌ده‌ن. ئیتر هه‌موو لایه‌ک به کورد و کوردستان ده‌سپێرم و کوردستانیش هه‌رده‌م ئازاد و ئاوه‌دان بێت. ستۆکهۆلم 27. 8. 2005 fakhradintahir@hotmail. com |