تۆ جوامێری .... عه‌بدول شارباژێڕی
بۆ/ شه‌هید سالار
محه‌مه‌د سه‌عید
نیوه‌شه‌وێکی
دره‌نگه‌و
دنیا واله
خامۆشییا.
ئێستاکه شار
واله باوه‌ش
ئازادییا.
تۆش وای له‌ناو
ناخی پاکی ئه‌م
شاره‌یا.
منیش ئێستا
به‌سه‌ر لوتکه‌ی
ڕامانه‌وه.
هه‌ر بیر له‌تۆ
ئه‌که‌مه‌وه.
بیرکردنه‌وه
له‌دووری تۆ.
دڵنیابه
دووریت ته‌رزه‌ی
ناوه‌ختێکه
گه‌ڵاوگوڵی داری
حه‌زم
ئه‌ڕوتێنێته‌وه.
بیرکردنه‌وه.
له جوامێری
کرداری تۆ.
دڵنیابه
ئێستاش له‌ناو
هاوڕێکانتا
یه‌ک یه‌ک ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه.
بیرکردنه‌وه
له خه‌بات و
هه‌ڵوێستی تۆ.
دڵنیابه
خه‌باتی تۆ
چرایه‌که
من ئه‌یبینم
له ژوور سه‌رتا
هه‌ڵواسراوه.
هه‌ڵوێستی تۆ
نوورێکه له
مه‌زارگه‌تا
من ئه‌یبینم
به‌شه‌وانه
وا به شه‌وقه
نه‌ک هه‌ر مه‌زار
هه‌موو گردی- شێخ
محێدین -یش
ڕوناک
ئه‌کاته‌وه.
ئه‌ی سالار گیان
ئه‌و ساڵانه‌م
له‌بیر ناچی
کانیاوێ بووی
له ناو کارگه‌ی
تانجه‌رۆدا
بۆ تینوێتی
کرێکاران.
ئه‌و کاتانه‌م
له بیر ناچێ
حه‌شارگه بووی
له ناو شارا
بۆ ئیختیفاو
حه‌وانه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه‌کان.
ئه‌ی جوامێر گیان
گه‌ر تێکۆشه‌ر
نه‌بویتایه
بۆ- ئه‌بوغرێب
-یان نه ئه‌بردیت.
گه‌ر خۆڕاگر
نه‌بویتایه
تێر تاڵاویان
نه‌ئه‌کردیت.
له زیندانا
ئه‌گه‌ر شه‌هید
نه‌بویتایه
ئێستا ئه‌و تاجه
زێڕینه‌ت
پێ نه‌ئه‌بڕا.
ئاوا خه‌ڵکی و
هاوڕێکانت
یادیان بۆ تۆ
نه‌ئه‌گێڕا.
ئه‌ی هاوڕێ گیان
تۆ شه‌هیدی
تۆ جوامێری.
* *
شه‌هید سالار
له‌خه‌باتی ژێر زه‌مینی ناو شاردا ناوه نهێنیه‌که‌ی (جوامێر) بوو.
¤
له 11-2-1990
له لایه‌ن ئه‌منه دڕنده‌کانی به‌عسه‌وه له سلێمانی گیرا.
¤
له ڕۆژی
17-4-1991 دوا ڕاپه‌ڕینه پیرۆزه‌که له زیندانی -ئه‌بوغرێب-دا شه‌هید
بوو چووه کاروانی نه‌مرانه‌وه¤
که به‌ڕه‌نجی
هه‌وڵو خه‌بات وخوێنی ئه‌و تێکۆشه‌ره نه‌سره‌وتانه ئه‌م ئازادیه‌ی
ئێستا هاتۆته‌دی.
´
سلێمانی.
-1992