ڕوانینێکی واقیع بینانه بۆ دۆزی کورد له باشوری کوردستان هێمن ره‌ووف

 

کوردستان ووڵاتێکی پارچه پارچه کراوه و داگیر کراوه له لایه ن چوار وولاتی دڕنده وه، گه لی کوردیش گه لێکی سته م دیده یه و ژێرده سته یه،داگیر کاره کانمان هه ر له سه ره تا وه تا ئێستا هه موو سیاسه ته نا مرۆڤانه کانیان له گه ڵدا به کار هێناوین، له سنور وکلتور وخاک وئاوو هه وایان بێبه ش کردوین. ئێمه یش وه ک هه موو گه لان و نه ته وه کانی دنیا هه ر له سه ره تای به ندبوونمانه وه هه وڵی رزگار بوونمان داوه، ئه گه ر به گشتگیری بڕوانین له دوای په یمانه شومه که ی لۆزان تا ئێستا له هه رچوار پارچه که ی کوردستان هه وڵدان بۆ ئازادی و ڕزگاری دراوه، به ڵام به هۆی بێهێزی خود و به هێزی به رامبه ر، ته نها له باشوری ووڵات ڕۆڵه کانی نیشتیمان توانیان که ڵک وه ربگرن له ڕاپه ڕینه جه ماوه رییانه،وه ک ده بینین ئێستا خاکێک هه یه ناوی کوردستانه، که حکومه تێکی دووئیداریی به رێوه ی ده بات، که سانێك هه ن که ڕۆڵه ی ئه م نه ته وه یه ن و خۆیان به خاوه نی ئه م کوردستانه ده زانن،ئیتر ئه وانه هه ر که سێک بن به هه ر شێوه یه ک بێت ئه مه ڕاستییه که و ئینکاری له سه ر ناکرێت،وه ئه گه ر خۆمان هه ڵه نه که ین و به دیدێکی واقیعیانه بڕوانین ده زانین ئه وانه له خۆیانه وه نه چوونه ته ئه وجێگایه،به رهه می چه ند شۆڕشێکن و خاوه نیجه ماوه رێکی باشن که له هه ڵبژاردنه کان دا ده نگیان بۆ ده ده ن و هۆی مانه وه یانن، له گه ڵ ئه مانه یش داخه ڵکی کوردستان باش ده زانن وه هه رگیز له بیری ناکه ن که ئه مانه به شێکن له هۆی دروست بوونی نه هامه تیه کان، که به کورتی چه ند ڕاستییه کی مێژوویی ئه م چه ند ساڵه ی ڕابوردو ده هێنمه وه،له سه ره تاوه به هۆی قبوڵ نه کردنی یه کتری یه وه وه گوێ نه گرتن له ڕاو بۆچونی یه کتری که وتنه گێژاوی هه ڵه وه، به ڕاده یه ک نۆکه ریی بێگانه و جاشایه تی یان قبوڵ کرد تا بوونه خۆره ی گیانی خۆیان، له سه ره تای دروستبوونی بیری جیا له ناو (پ. د. ک) دا و دوو به شبوونی ئه و پارته،کێشه کان دروست بوون، هه ر به شه یان له پێناوی به رژه وه ندی یه ک لایه نه و بۆ شکاندنی به شه که ی تر هه رچی ڕێگایه ک هه بوایه ده یانگرته به ر بۆ نمونه ئه گه ر بارزانی له گه ڵ ئیران د ا له گفتو گۆدا بوایه،ئه وا ئیبراهیم ئه حمه د و جالال تاڵه بانی له گه ڵ حکومه تی مه رکه زی داگفتو گۆیان ده کرد، تا وای لێهات بێگانه له ناو مانا ڕه گی داکوتی و دووبه ره کییان له خوێنماندا جێگیر کرد، شه ڕی برا کوژییان دروستکرد، که یه کێک له هۆ کاره کانی نسکۆ و ئاشبه تاڵ بێهێزی ئایدیا و و له ده ستدانی یه ک ڕیزی رۆڵه کانی گه ل بوو. دواتر شۆڕشی نوێ هه ڵگیرسا، ئه م جاره به ڕا به رایه تی یه کێتی، گوایه بیرێکی نوێ ده خاته گه ڕ بۆ به دی هێنانی ئازادی و مافه کانی گه لی کورد، به ڵام له شاخ و له ناو ئه وجه نگه ڵانه ی کوێستانی ووڵاتدا دووباره ده ستیان خسته وه خوێنی یه کتری،ئه مه یشیان هه ر ڕوونو ئاشکرایه لای خه ڵکی کوردستان که له کاتێکدا میلله ت به ده ست ئه نفال و کیمیا باران و وێرانکاری یه وه ده یناڵاند، دواتر به هۆی بێهێز بوونی حکومه تی عێراقی له دوای شه ڕی که نداو ساڵی 1991 و سه پاندنی ئابڵوقه ی ئابوری، خه ڵکی کوردستان ڕاپه ڕینێکی جه ماوه رییان به رپا کرد، ئه م کوردستانه یان وه ک هێلکه یه کی پاکراو دایه ده ست کاکه و مامه ئه وه بوو په رله مان و حکومه ت دروستبوو، گه شبینییه کی به رچاو لای خه ڵک خولقابه شێکی کوردستان له سته موو زۆر ئا زادی بوو، که سوکاری ئه نفالو کیمیا باران کراوه کان، پێکه نین که وته وه سه رلێویان سه رله نوێ بۆ ژیانێکی نوێ به هیوا یه کی گه ش ده ژیان،،، به ڵام جارێکی تر بێهێزی فیکرییو ده ستی بێگانه و سه روه ت وسامانی کوردستان بووه وه هۆی دروستبوونه وه ی شه ڕێکی خۆکوژی خوێناوی که سه دان لاوی کورد بوونه قوربانی ئه و خۆفرۆشتنه، له کاتێکدا گه مارۆی ئابوری ئه و خه ڵکه ی چۆن برسی کردبوو، ئه وان له پێناوی به رژه وه ندیه ته سکه کانیان هه موو ڕێگایه کی ناشییاویان ده گرت بۆ به گژداچونه وه ی یه کتری، تا ڕاده یه ک له ناو شاره کان دا که چۆن هێزه کانیان ده که وتنه شکاندنی عاره بانه کان و ڕاوه دوو نانی لاوه داستگێڕه کان و بڵاوو کردنه وه ی بێکاری له ناو ووڵاتدا بۆ ئه وه ی لاوه کان ناچار بکه ن چه ک هه ڵبگرن له دژی خودی خۆیان وبراکانیان، هه تا دواتر به وه وه نه وه ستان ئه و تانکو زرێپۆشانه یان بۆ هێناین که ئه نفالی پێ ئه نجام درا، گونده کانی پێ کاول کرا،،، ئه م دیارده قێزه ونانه به نێوچاوانی سه رکرده کانی کورده وه ماوه، وه جێی له بیر کردن نیه،،،رۆژێک دێ کۆمه ڵانی خه ڵک چه ند پرسیارێکی به جێ له سه رکرده کانی خۆیان بکه ن و بپرسن، کوان ئه وانه ی شه ڕی ناوخۆیان درووستکرد؟ بۆ ده بێ بنه ماڵه ی بارزانی یه کێک بن له ده وڵه مه نده کانی دنیا؟ بۆچی مام جه لال خاوه نی ئه وملیۆنان دۆلاره یه؟ ئایا له کوێیان بوو؟ کوا ئه و هه موو فه رده خه ت سوره پاره یه ی که له ئاشبه تاڵه که دا ئاودیویان کرد؟ له کوێیه پاره ی ئه و گومرگ و نه وتو سامانو به روبومه ی کوردستان،،ئه مانه پرسیارنو له ڕۆژی خۆیدا له دادگا ڕوو به ڕوویان ده که ینه وه،،، ئه وه ی جێی سه رنجو پرسیاره ئه وه تا هه ر ئه وانن له پێشمانه وه بۆ جێگیر کردنی مافه کانمان له هه وڵدان دان، گه لی کورد جارێکیتر متمانه ی خۆی بپێدانه وه، له هه ڵبژاردنه کاندا ده نگیان پێدان، که واته ئه مه ڕاستییه که و هه یه میلله ت شه رعییه تی پێدان، ئێستا ده ستورێک له عێراقی نوێدا به رێوه یه و ئه وان نوێنه رایه تی ئێمه ده که ن بۆ چه سپاندنی داخوازییه کانمان له و ده ستوره دا،، به ڵام گرنگتر ئه وه یه ئێستا کۆمه ڵانی خه ڵک هۆشیارن چینی رۆشنبیران به ئاگان لاوان له مه یدانه که دان چاو کراوه ن، پێویسته بۆ پێشه وه هانیان بده ین، داوای سنوری کوردستان بکه ین که رکوک مان ده وێ ده بێ ساڕێژی برینه کانمان بکه ن ده سه ڵاته کانیان له پێناوی گه لدا بخه نه گه ڕ رێز له ڕاو بۆچونی چین و توێژه کانی هاوڵاتیان بگرن سانسۆر له سه ر نوسه رانو ڕۆژنامه نوسان نه مینێت،،،له هه مان کاتیشدا نوسه ره هێژا کان پێویسته به گیانێکی پڕ له هه ست کردن به ئا زاره نه ته وایه تییه کان پێنوسه کانیان بخه نه گه ڕ به تاێبه تی له م کاته ناسکه دا، ئاسه واری دوو به ره کی بسڕنه وه، واز له ڕه خنه ڕوخێنه ره کان بهێنین داوای مافیان لێبکه ین تازه ئه م ڕۆ ئه وانه قه ده ری ئێمه ن ڕاشکاوانه ده ڵێم به دیلیان نیه،،هه ر نوسینێک ڕوخێنه رو سوکایه تی و شه ڕه جنێو بێت باشتره نه نوسرێ،، با به س به خه یاڵ بژین با واقیعانه بڕوانینه کوردستانی باشور،،بۆ پێشه وه له پێناوی فیدرالی نه ته وه یی و مافی چاره ی خۆنوسین که ده سپێکه بۆ دروستبوونی ده وڵه تی کوردستان

 

hemnrauf@hotmail. Com سویسرا