ڕق‌و كینه  ... جه‌مال عه‌زیز

 

هه‌تا ئێستا ڕۆژگاری ڕوون

وێنه‌ی شه‌وی تار ده‌نوێنێ

لێڵه‌ ئاسمانی كوردانم

ته‌م‌و مژ به‌ری ڕۆژی لێگرتوون

كوردستانی به‌جارێ لێشێواندوون

ڕق‌و كینه‌و دوو دڵی یه

وه‌ك‌و دڕك وه‌ك‌ومرۆر

له‌نێوگوڵزارو گه‌نما سه‌وزبووه

گه‌رچی هێشتا براكوژی

له‌ودیوو چیاوه هه‌رماوه

به‌ڵام توانایی كوردان نیه

چونكه بۆرژوازی هه‌رماوه

به‌ڵام ڕۆژێ دێ كوردستان

ئه‌وكه‌سانه‌ی بۆت هه‌و‌ڵ ئه‌ده‌ن

هه‌‌موو وه‌ك هاوڕێ‌و برایه‌ك

ده‌ستیان له‌نێو ده‌ستی یه‌كنێن

بۆ‌ڕزگاری كوردستانیان

هه‌موو به‌یه‌ك ڕا بانگ هه‌ڵده‌ن

شه‌وگاری ڕه‌شی كوردستان

وه‌ك ڕۆژی ڕووناك بنوێنێ

وه‌ك كازیووه بجریوێنێ

ئاسمانی شین بۆ دووه‌م جار شینبێته‌وه

به‌فری سه‌رلووتكه‌ی شاخه‌كان بتووێته‌وه

به‌هاری جوان

گوڵی سووری مژده‌ی به‌‌هارمان بۆبێنێ

جائه‌ی خودا تووبی خوایت

ئاواته‌خوازم بیبینم

ئه‌گه‌رهات‌و نه‌شم بینی

هیچ قه‌یناكه

به‌ڵام ئاخۆ ووردیله‌كان دڵشادئه‌كه‌ی

به‌بینی ئه‌وخۆشیه‌و ئه‌وهه‌رایه

كه‌سه‌ربه‌ستی كوردستان‌و كوردی تیایه