پوخته‌ی نیازی خۆفرۆشانی کورد به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه ... جه‌مال فه‌تاح
جاران ئه‌گه‌ر کوردێک
ئه‌بووه‌نه‌یاری کورد‌و شۆڕش‌و پێشمه‌رگه نه‌هیچ جێگایه‌کی
هه‌بووجگه‌له‌باوه‌شی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌خانه‌یه‌کی دیکه هه‌بوو
که‌ڕۆڵی تاوانکاریه‌کانی خۆیی تێدابگێڕێت جگه له‌باوه‌شی دوژمن،بۆیه گشت
ئه‌وکوردانه‌ی نه‌یاری کورد‌و شۆڕش‌و کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان بوون
ده‌بوونه‌جاش وشانبه‌شانی ده‌سگاداپڵۆسێنه‌ره‌کانی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد په‌لاماری کورد‌و شۆڕشوپێشمه‌رگه‌یان ئه‌داو مۆری ڕه‌های ڕووڕه‌شی
گه‌لونیشتمانیان له‌نێوچاوانی ڕه‌شی خۆیان ئه‌داو دیاروئاشکرابوون،به‌ڵام
ئێستا به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م و به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی
تۆڕی ئینتێرنێته‌وه دوژمنانی گه‌لونیشتمان ئه‌وانه‌ی له باخه‌ڵی
داگیرکه‌رانه‌وه باخه‌ڵی خۆیان پڕئه‌که‌ن له‌سه‌رحسێبی کێشه‌ی ڕه‌وای
گه‌له‌که‌مان وخوێنی ڕۆڵه‌تێکۆشه‌ره‌کانی به‌رده‌وام ژیاون وئه‌ژین وه‌ک
کۆمه‌ڵه‌ی به‌کتریا یه‌کیان گرتووه‌وله‌ناوسایته‌کانی ئینتێرنێته‌وه هه‌مان
دوژمنایه‌تیوهه‌مان جاشایه‌تی وهه‌مان جاسوسی وهه‌مان سوکایه‌تی به‌ڵام
له‌بن ناوی کوردایه‌تیدا و له‌بن ناوی دڵسۆزی بۆکوردو کێشه‌ڕه‌واکه‌یدا
نه‌خشه‌ی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد مووبه‌موو جێبه‌جێئه‌که‌ن به‌ڵام
ئه‌مجاره‌یان گورگن وله‌پێستی مه‌ڕدان،بۆیه پێم باشه نوسینێکی
بابه‌تیانه له‌سه‌ر ئه‌وجاشه مۆدێرنانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌بنوسم
وئاواتوئامانجیان وروونبکه‌مه‌وه‌بۆخوێنه‌ران به‌وهیوایه‌ی بتوانم پێستی
مه‌ڕ له‌سه‌رئه‌وگورگانه‌ی دژی مافوبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردن وپاسه‌وانی
ڕاسته‌وخۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی داگیرکه‌رانن لابده‌م.
1- سه‌ره‌تا
پێویسته به‌کورتی ئاماژه بۆئه‌وه‌بکه‌م کوردله‌وکاته‌ی خه‌ریکی شۆڕشه‌و
ئێستا گه‌یه‌نراوه به‌چیئاستێک،وه‌ک ڕوونه کورد له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
ڕابردووه‌وه به‌تایبه‌تی له‌پاش کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه
بۆبه‌رگری کردن له‌مافوئازادیه‌کانی چه‌ندین شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینی یه‌ک له‌دوای
یه‌کی به‌رپاکردووه به‌تایبه‌تی له‌کوردستانی باشوردا ئه‌وشۆڕشو
راپه‌ڕینانه هه‌مویان له‌به‌رنابه‌رانبه‌ری هێزی دوژمن له‌به‌رانبه‌ر
هێزه‌کانی کورددا هه‌ر هه‌مویان سه‌ربڕان وله‌ناوچوون جگه‌له‌و شۆڕشه‌ی
که‌له‌دوای سه‌ربڕینی شۆڕشی ئه‌یلول به‌رپاکرا له‌ساڵی 1976 له‌کوردستانی
باشوردا،بۆیه پێم باشه‌له‌ڕ‌وانگه‌ی ئه‌وشۆڕشه‌وه باسی دوژمنایه‌تی
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌م چونکه له‌لایه‌ک ئه‌وشۆڕشه نزیکترین
شۆڕشه له‌م سه‌رده‌مه‌وتاکوئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه،وه‌له‌لایه‌کی
ترهه‌م گه‌له‌که‌مان وهه‌م ئه‌وشۆڕه‌شه گه‌وره‌ترین قوربانیاندا هه‌روه‌ها
له‌درێژه‌ی ئه‌وشۆڕشه‌دا گه‌له‌که‌مان توشی گه‌وره‌ترین تراژیدیا هات
له‌وانه ئه‌نفال وکیمیابارانی خه‌ڵکی سڤیلی کوردستان ووێرانکردنی
شاروشارۆچکه‌وگونده‌کانی کوردستان،2-وه‌له‌هه‌مانکاتیشدا ئه‌وشۆڕشه
قۆناخێکی باشی بڕیوه‌وده‌سکه‌وتی باشی به‌ده‌ست هێناوه
له‌به‌رانبه‌رداخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا به‌گشتیوگه‌لی کوردستانی
باشوربه‌تایبه‌تی به‌جۆرێک ئه‌وده‌ستکه‌وتانه ئه‌خوازێت مێژوی
ئێستاوداهاتوی نه‌ته‌وه‌که‌مان شانازیان پێوه‌بکات،3-هه‌ر له‌به‌ر
سه‌رکه‌وتنه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردیشه له‌باشوری کوردستاندا به‌تایبه‌تی
که‌دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان وه‌ک هه‌میشه‌درێغی ناکه‌ن له‌دژایه‌تیکردنی
کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مانوئه‌وده‌سکه‌وتانه‌ی که‌به‌خوێنوگیانی
ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌ده‌ستهاتووه،هه‌ربۆیه‌ش له‌پاش هه‌ڵکه‌ندنی
پایه‌یکی بنه‌ڕه‌تی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌سه‌دام وبه‌عس بوو هه‌رسێ
پایه‌که‌ی تری دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌کۆماری ئیسلامی ئێران
وده‌وڵه‌تی دیکتاتۆروفاشیستی تورکیاوده‌وڵه‌تی دیکتاتۆروفاشیشتی سوریان
به‌ته‌واوی ئاگری سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌لی کوردستانی باشور له‌جه‌سته‌ی
ڕه‌شیان به‌ربوو وه‌به‌گشت شیوازێک هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆدوژمنایه‌تی کردنی
کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی وده‌ستکه‌وته‌کانی کوردستانی
باشوربه‌تایبه‌تی وه‌له‌ڕێگای ده‌ستگامخابه‌راتیوجاسوسیه‌کانیانه‌وه‌هه‌وڵی
زۆرئه‌ده‌ن بۆدژایه‌تی کورد‌و مافه‌ڕه‌واکانی،دیاره جاشه‌کورده‌کانیش
له‌کوردستانی باشوردا شێوازی جاشایه‌تی وخزمه‌ت به‌داگیرکه‌رانیان گۆڕاوه
به‌تایبه‌تی له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه تاوانبارانی کورد کاتێک
سه‌دام وبه‌عس ڕوخا کیانێک ئه‌مڕۆو تاکوئێشتاله‌عێراقدانیه تاکووه‌ک جاران
پاڵیپێوه‌بده‌ن وبه‌چه‌کوبه‌نووسین دژی شۆڕشوپێشمه‌رگه‌و مافه‌ڕه‌واکانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان ڕابوه‌ستن بۆیه به‌پیلانی دوژمنان وداگیرکه‌ران وته‌نها
له‌پێناوی ماف‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا به‌شیوازێکی نوێ جاشه‌کان
که‌وتونه‌ته دژایه‌تی کردنی شۆڕش‌و ده‌ستکه‌وته‌کانی کوردستانی باشور
به‌گشتی بۆیه‌له‌سه‌ر هندێک له‌ماڵپه‌ڕه‌کان به‌پێی پلانێکی
نه‌خشه‌بۆکێشراوله‌لایه‌ن دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌به‌ته‌واوی
که‌وتونه‌ته دژایه‌تی مافوئازادیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی
وشۆڕشوسه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانی باشور به‌تایبه‌تی،دیاره ئه‌وانه
که‌نه‌خشه‌ی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان جێبه‌جێ ئه‌که‌ن کوێ یان کام
به‌شوئه‌ندامی کورد به‌هێزبێت وزیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد چالاکی بنوێنێت
ئه‌بێت په‌لاماری ئه‌وێ بده‌ن وهه‌وڵبده‌ن له‌پیرۆزی وقورساییان که‌م
بکه‌نه‌وه بۆیه ئه‌وکه‌سه‌گه‌نده‌ڵانه وه‌ک مه‌گه‌زێکی بۆگه‌ن به‌گژی
قوله‌ی قافی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانی باشوردا ئه‌چن وسه‌ری بۆگه‌نیان
له‌کێوی قه‌ندیل ئه‌ده‌ن وگیرفانی پڕیان به‌ڕه‌شه‌بای کوردستاندا
ئه‌ده‌نوجاشوخۆفرۆشو ئه‌ڵقه‌له‌گوێ کانی دوژمنانیش وه‌ک هه‌میشه مردن
وسه‌رشۆڕیان بۆئه‌مێنێته‌وه‌وله‌مایه پوچی وهه‌ناسه‌ساردی به‌ولاوه
هیچیترنادورنه‌وه ده‌بێت رۆژێک بێت خۆیان وئاغاکانیشیان که‌داگیرکه‌رانی
کوردستانن بکه‌ونه به‌رله‌عنه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان و وه‌ک په‌ڕۆی پیس
فڕێبدرێنه زبڵدانی مێژوی نه‌ته‌وه
برینداروبه‌له‌نگازه‌که‌مانه‌وه،4-به‌پێی پلانێکی
نه‌خشه‌بۆکێشراوله‌لایه‌نی دوژمنانه‌وه ئه‌م کۆمه‌ڵه که‌له‌پوته
له‌کاتێکدا به‌ناوه خوازراو وداتاشراوه‌کانیشیانه‌وه له‌په‌نجکانی ده‌ست
تێناپه‌ڕه‌ن که‌چی ده‌م له‌وه‌ده‌کوتن بوایه ئه‌م پیاوه‌به‌رزانه‌خۆیان
وه‌کو ئۆپۆزیسێۆن ئه‌ناسێنن بوایه ئه‌مانه خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کن یان
به‌شێکن له‌جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ڵام وه‌ک ڕوونه به‌درێژایی شۆڕش
به‌گشتی وله‌دوای ڕاپه‌ڕین به‌تایبه‌تی گشت پارتولایه‌نێک وه‌زنیان
به‌ته‌واوی ئاشکرابوو چی ئه‌وانه‌ی له‌خه‌باتی شاخ بوونیان هه‌بوو چی
ئه‌وانه‌ش له‌پاش ڕاپه‌ڕین دروست بوون چونکه ئه‌وڕه‌وشه
ئازادودیموکراسیه که‌له‌کورستان له‌ماوه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تاکوئێستا
که‌هه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سێکیش ته‌نها ده‌نه‌فه‌ر لایه‌نگری هه‌بووبێت
وله‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی کورد بووبن خۆیان ئاشکراکردووه‌و هه‌وڵیانداوه
ڕۆڵی خۆیان له‌پێشکه‌وتنی کوردستاندا ببینن وخۆیان وڕۆڵیان بۆخه‌ڵکی
کوردستان ئاشکرابووه تاکوئێستا جگه‌له‌باڵی مه‌لاکرێکاربه‌ناوی جوندی
ئیسلام که‌باڵێکی زۆربچوک بوون‌و له‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیابوونه‌وه
ئه‌وانیش به‌ته‌واوی له‌گه‌ل ڕێکخراوی القاعیده‌دا جوتن
ئیترله‌کوردستانداهیچ ئۆپۆزیسێۆنێک نیه که‌ئه‌وانه‌ش به‌ئۆپۆزیسێۆن
نایه‌نه‌ژماردن چونکه هه‌مووپارتو لایه‌نه‌کان به‌پێی ئه‌وهه‌ڵبژاردنه‌ی
ساڵی پاربه‌پێی ڕێکه‌وتن وبه‌پێی وه‌زنی خۆیان به‌شداریان
له‌په‌رله‌مانداکردوله‌کابینه‌ی ئاینده‌شدا چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت له‌حکومه‌تدا
به‌شداربن،ئیتر ئه‌بێت ئه‌م دڵسۆزانه‌ی کوردوکوردستان کێبن؟؟ که‌تاکوئێستا
کورد نه‌یناسیون وهیچ ڕۆڵێکیان له‌کوردستاندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد
بۆنه‌گێراوه تاکوئێستا،که‌وایه ماستی پڕله‌موی ئه‌م که‌ڵه‌نوسه‌رانه
له‌ئێستاونه‌ک ته‌نهابۆچاوکراوه‌کان بۆبێچاوه‌کانیش به‌دیار که‌وتوون
ئیترپێویسناکات وه‌ک یاپراخی کوڵاو عه‌بابپۆشن وخۆیان له‌خه‌ڵکی
ساده‌وساکار بکه‌ن به‌نیشتمان په‌روه‌ر هه‌رجاشه‌که‌ی جارانن به‌ڵکوجاشی
نێوده‌وڵه‌تیشن بۆ‌گشت دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان وپیاو وده‌ستنیای ده‌ستگا
جاسوسیه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردن به‌گشتی وپێویستیش ناکات له‌وه‌زیاتر
خۆتان له‌خه‌ڵکانی ساده بکه‌ن به‌مێوژی دۆم ئێوه له‌جێگای پیاوانی
ئه‌نفال وکۆمه‌ڵکوژی کوردن به‌جلوبه‌رگو عه‌بایه‌کی نوێ خۆتان
داپۆشیوه‌وبه‌پێی دروشمه‌کۆنه‌کان (نوسین موسین نه‌باشه ناوی پیرۆزتان
جاشه) .
5-له‌جیهانی
دیموکراسی ومۆدێرداوله‌وڵاتو هه‌رێمانه‌ی که‌دیموکراسی ومافی مرۆڤ
ومافه‌مه‌ده‌نیه کان پارێزراوه‌و کۆمه‌ڵگابه‌گشتی له‌ژێر سایه‌ی
دموکراسیدا به‌گشت مافه‌کانی خۆیان گه‌یشتوون پارتێک یان چه‌ند پارتێک
ئۆپۆزیسێۆنه له‌به‌رانبه‌رپارت ولایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداردا ئه‌ولایه‌نه
ئۆپۆزیسێۆنه مافی ڕه‌خنه‌کردنی هه‌یه‌له گه‌نداڵی ئیداری وڕه‌شوه‌خواردن
وجێبه‌جێ نه‌کردنی به‌ڵێنه‌کان وهه‌رجۆره شێوازێکی پێشێلکردنی مافه‌کانی
مرۆڤ ومافه‌تاکه که‌سیه‌کان ئه‌وڕه‌خنه‌وسه‌رنجانه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی
له‌ناوکۆبوونه‌وه‌کانی په‌ڕله‌مانداوبه‌جۆرێکی ئاشکرا وڕه‌هاوڕووبه‌ڕوو
پیشان ئه‌درێن دوای ئه‌وانیش ده‌سگاکانی ڕاگه‌یاندن به‌گشتی ئه‌وڕه‌خنه‌و
سه‌رنجانه به‌جۆرێکی ڕه‌هاو ئازاد بڵاوئه‌که‌نه‌وه بۆجه‌ماوه‌ر،دیاره
سه‌رجه‌م ئه‌وڕه‌خنه‌و سه‌رنجانه نابێت له‌چوارچێوه‌ی یاساده‌ربچێت
وه‌نابێت درۆوبوختان به‌که‌س بکرێت،گه‌ر شتیواش ڕوویداو درۆوبوختان
بۆکه‌سێک ڕێکخراوئه‌وکه‌سه بێتاوانبوو ئه‌وه‌یاساودادگا ده‌وری خۆی
ئه‌بینێت وئه‌وکه‌سوده‌سگایه‌ی که‌درۆوهه‌ڵبه‌ستراوه‌که ئه‌نوسێت
وبڵاوئه‌کاته‌وه پێویسته له‌به‌رده‌می دادگا ئاماده‌بن وباجی
که‌مه‌رشکێنی خۆیانبده‌ن چی بۆده‌وڵه‌ت وچی بۆئه‌که‌سایه‌تیه‌ی
که‌درۆوبوختانه‌که‌ی دژی کراوه،نه‌ک وه‌کوئه‌وکه‌سه گومانلێکراوو
گه‌نده‌ڵانه‌ی سه‌رسایته‌کان به‌بێ هیچ باجێک درۆوبوختان بۆهه‌ر
سه‌رکرده‌یه‌کی کورد هه‌ڵئه‌به‌ستن وبه‌پیلانی داگیرکه‌ران وه‌ک داشی دامه
ئه‌جوڵێنرێن ودژایه‌تی کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی کوردیان پێئه‌کرێت؟؟!!!.
6-له‌وانه‌یه
هه‌ندێک خه‌ڵکی بێنیازو ساده‌ش تێکه‌ڵی ئه‌وده‌سته‌وباندانه‌بووبن وبێئاگا
له‌نیازی گڵاوی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کوردوئه‌وبه‌کرێگیراوانه‌ی
ئه‌وخه‌ڵکه‌بێنیازه به‌شه‌واره‌بکه‌ون ودژی کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌یان
شانبه‌شانی خۆیان به‌کاریان بێنن ئه‌مه‌ش جگه‌له‌سه‌ر لێشێواوی هیچیترنیه.
7-کوردهێشتا
له‌ژێرسته‌می میللی دایه‌و له داگیرکه‌رانی ڕزگاری نه‌بووه ته‌نها
ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستانی باشورنه‌بێت که‌ئه‌ویش دوژمنانی نه‌ته‌وه به‌هیچ
کلۆجێک کۆڵی لێناده‌ن وله‌ڕێگای خۆیان وبه‌کرێگیراوه‌کانیانه‌وه
به‌رده‌وام دوژمنایه‌تی کێشه‌ی ڕه‌وای کوردستانی باشور ئه‌کرێت،ئه‌وبه‌شه‌ش
نه‌ده‌وڵه‌ته‌و نه‌پاشایه‌تیه‌و نه‌کۆماره‌ونه وڵاتی سه‌ربه‌خۆ
به‌ڵکوته‌نها هه‌رێمێکی فیدڕاڵه لکێنراو به‌وڵاتێکی داگیر که‌ر،ئیتر
بۆچی؟له‌لایه‌ن کورده‌وه ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌بچوکه‌ی کوردستانی باشور که‌جێگای
ئومێدی هه‌مونه‌ته‌وه‌ی کورده به‌دیکتاتۆرو فاشی و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌شی
به‌تاوانبارو خۆفرۆش‌و پیاوی ئه‌مریکاوغه‌رب وچی وچی بژمێردرێت به‌مه‌رجێک
هه‌مووی له‌چوارچێوه‌ی درۆ‌و هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی
کورده‌وه سه‌رچاوه‌بگرێت وهیچیتر،له‌کاتێدا عه‌ره‌ب 22 حکومه‌تی
هه‌یه‌و22نوێنه‌ریان له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هه‌یه به‌ڵام به‌هه‌ر
چوارباڵی ڕۆشنبیری ونه‌ته‌وه‌یی وکۆنه‌په‌رستی وئیسلامی عه‌ره‌بیه‌وه
له‌و22 ده‌وڵه‌ته‌دا له‌تاکه‌عه‌ره‌بێک نابیستین بڵێت یه‌کێک له‌سه‌رانی
ئه‌و 22 ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆره یان فاشیه یان به‌کرێگیراوه به‌مه‌رجێک
له‌تاکه‌ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بیدا دیموکراسیه‌تی تێدانیه پاراستنی مافی مرۆڤ
ومافه‌تاکه‌که‌سیه‌کان ومافی ئافره‌ت ئه‌وه‌هه‌رهیچ،ده‌وڵه‌تی تورک به‌وگشت
ره‌گه‌زپه‌رستی وکۆنه‌په‌رستی وخه‌فه‌قانیه‌وه له‌تاکه‌تورکێک نابیستین
باسی هه‌ڵه‌وباسی دیکتاتۆریه‌ت وڕه‌گه‌زپه‌رستی سه‌رانی تورک بکات
سه‌ره‌ڕای ئه‌وگشت کێشه‌وپارته ئۆپۆزیسێۆنه‌ی تورکیا،یان کۆماری ئیسلامی
کۆنه‌په‌رستی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وگشت خه‌فه‌قانه‌ی که‌بۆگشت گه‌لانی
ئێرانیان دروستکردووه له‌فارسێک یان له‌تورکێک نابیستی باسی دیکتاتۆریه‌تو
خه‌فه‌قانی ئه‌وڕژێمه‌بکات به‌وجۆره‌ی که‌ئه‌م به‌کرێگیراوانه کاوێژی
ئه‌که‌ن،به‌مانه‌شدا بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت که‌ماستی پڕله‌مووی
ئه‌ونوسه‌ره‌به‌کرێ گیراوانه له‌کوێ هه‌وێن ئه‌کرێت؟؟!!!. وه‌جگه
له‌داگیرکه‌رانی کوردستان وئه‌وگشت پاره‌وپوڵه‌ی که‌بۆ کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی
کورد خه‌رجی ئه‌که‌ن هیچ ده‌ستێکی دیکه له‌پشتی ئه‌وانه‌وه‌نین.
8-من ناڵێم
له‌کوردستانی باشوردا دزی نه‌کراوه خراپه‌نه‌کراوه تاواننه‌کراوه یان
ناکرێت هه‌گیزیش به‌رگری له‌وڕه‌وشه ناکه‌م،یان من ناڵێم که‌موکوڕی
نیه‌پێشێلکاری نیه کاری نایاسایی نیه زۆرداری وملهوڕی نیه له‌لایه‌ن
هه‌ندێک له‌به‌رپرسی نابه‌رپرسه‌وه،یان من ناڵێم هه‌موکاروباره‌کانی
ئیداره‌ی کوردستان به‌شێوه‌ی یاسائه‌ڕوات وهه‌موتاکێکی کورد لێی
به‌هره‌مه‌نده‌و خه‌ڵکی شیاوله‌جێگای شیاو دانراوه‌ویانکه‌مته‌رخه‌می
نه‌کراوه‌و ناکرێت وه‌هه‌رگیزیش به‌رگریم له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ناکه‌م،به‌ڵام
قه‌واره‌ی کوردستانی باشور جێگای هیوای هه‌مونه‌ته‌وه‌ی کورده
بووه‌ته‌چقڵی چاوی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان تاکه ڕووناکی ڕێگای
سه‌ربه‌ستی گشت نه‌ته‌وه‌ی کورده بۆیه سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌کردنی گشت
که‌موکوڕی وکه‌مته‌رخه‌میه‌کانی پێویستی سه‌رشانی هه‌رکوردێکی دڵسۆزی
نه‌ته‌وه‌که‌مانه که‌وه‌ک بیلبیله‌ی چاومان بیپارێزین وبه‌رگری
ڕاسته‌قینه‌ی لێبکه‌ین تاکوبه‌شو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان
ده‌گاته‌سه‌ربه‌ستی،بۆیه من شانبه‌شانی هه‌رڕۆشنبیرێکی نیشتمان
په‌روه‌ودڵسۆزی کورد ڕه‌خنه‌وسه‌رنجه‌کانی خۆم له‌ڕوی ڕاستی وله‌ڕه‌وانگه‌ی
ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورده‌وه ئاراسته‌ی ده‌سڵاتو به‌رپرسان
ده‌که‌م وهه‌رهه‌ڵه‌یه‌ک ورد یان درشت نابێت چاوی لێبخه‌وێنین وپشگوێ بخرێت
به‌ڵکو هه‌رکه‌س هه‌ڵه‌ی کرد پێویستی ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت ولێپرسینه‌وه‌و
لێپێچانه‌وه‌ی له‌گه‌لدا بکرێت وسزابدرێت به‌پێی هه‌ڵه‌و که‌مته‌ر
خه‌میه‌که‌ی که‌ئه‌نجامیداوه. .
جمال فتاح
26/8/2005 |