پارله‌مانی کوردستان و ئاوی "حه‌یــات" ی تورکی. شاهـــۆتۆفیق
ئه‌ڵمانیا
دووساڵ
له‌مه‌وبه‌ر و له سه‌رده‌می پارله‌مانی پێشووی کوردستاندا، وتارێکم به
ناوی " وانه‌یه‌ک له غاندیه‌وه" نووسی. ناوه‌ڕۆکی ئه‌و نووسینه
ره‌خنه‌یه‌ک بوو له دیارده‌یه‌کی ناو پارله‌مان، که‌چی به‌داخه‌وه،
واپه‌رله‌مانی پێشوو نه‌ماو بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه چاکبکات، کتومت و
به میراتی بۆ پارله‌مانی دوای خۆیــی جێهێشت. هه‌ربۆیه ئه‌م نووسینه
هه‌وڵدانێکه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ستوونه به چه‌ند تێبینیه‌کی
نوێ وه.
"مه‌هاتما غاندی"،
رابه‌ری گه‌لی هیندستان و یه‌کێک له که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی جیهان،
پێشه‌وای فه‌لسه‌فه‌ی "شۆڕشی ئاشتی و بێ توندوتیژی" (ساتیاراها) بوو.
ناوه‌ڕۆکی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت، که گه‌ل بێ
به‌کارهێنانی چه‌ک و توندوتیژی، خه‌بات دژی داگیرکا‌ر بکاو له وڵاته‌که‌ی
وه‌ده‌ری نێت.
غاندی، داوای له
هاووڵاتیان کرد، بایکۆتی که‌لوپه‌ل و کاڵای کارگه بریتانیه‌کان بکه‌ن و،
چیتر به‌کاریان نه‌هێنن. ئه‌مه له کاتێکدابوو هیندستان که‌وتبووه ژێر
ده‌سه‌ڵاتی بریتانیاوه‌و، گه‌له‌که‌ی بنده‌ست بوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
"غاندی" خۆی یه‌که‌م که‌س بوو ئه‌وه‌ی پیاده‌کردو، له خۆیه‌وه
ده‌ستیپێکرد. پۆشاکی به‌ری ئه‌و خـامی سپی و، خۆراکیشی گه‌نم و جۆ و شیری
وڵاته‌که‌ی بوو. هه‌ربۆیه هیندستانیه‌کان بڕوایان پێکردون هه‌موو پێکه‌وه
به‌رده‌وام بوون، تا راپه‌ڕینی ئاشتی سه‌ری هه‌ڵداو، ئه‌وان گره‌وه‌که‌یان
برده‌وه. دواجاریش بریتانیای گه‌وره به‌ناچاری له هیندستان کشایه‌وه.
پارله‌مانی کوردستان،
وه‌ک ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی و نوێنه‌ری جه‌ماوه‌ر، پێویسته رێزی بگیرێ.
چونکه رێزگرتن له‌و ده‌زگایه رێزگرتنه له ویستی ئه‌و که‌سانه‌ی
ده‌نگیان پێداوه. واته کرداری ئه‌و، گوزارشته له ده‌نگی ئه‌وان و، به‌و
پێیه‌ش پێویسته ئه‌و نوێنه‌ری راسته‌قینه و راستگۆی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بێت.
ئه‌ندامانی
پارله‌مانی پێشوو، که به‌تێکرا، په‌نجه‌ی ناڕزاییان به‌رزکرده‌وه‌و،
پێکه‌وه وتیان: نــا بۆ هاتنی سوپای تورکیا! که‌چی له سه‌ر مێزه‌کانیاندا
"ئـاوی حه‌یـات" ی تورکی دانرابوو. به جۆرێک مرۆڤ نه‌یده‌زانی بڕوا به
ژماره‌ی په‌نجه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌ندامه‌کان بکا!! یان به ژماره‌ی بوتڵی
ئـاوه حه‌یاته‌کان!!. ئه‌و دیارده‌یه‌ی له‌وێوه بۆ پارله‌مانی نوێ
مایه‌وه‌و، تائێسته‌ش بوونی هه‌یه! خاڵێکی لاواز‌و سیمبولێکی
نـاکوردستانیه له ده‌زگایه‌کی کوردستانی‌دا.
ئه‌وه‌تا له
کۆبوونه‌وه‌که‌ی پارله‌ماندا، که‌به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی پارله‌مان و،
سه‌رۆکی هه‌رێم و، سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌سترا، "ئــاوی حه‌یـات" به‌چڕی
ده‌بینرا. هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شیاندا، که بۆ ده‌نگدان
له‌سه‌ر ده‌ستووره لاوازه‌که‌ی عێراق سازیانکرد! به هه‌مانشێوه
ئه‌ندامه‌کان تینوویه‌تی خۆیانیان به‌و ئاوه "حه‌یات"ه شکاند. (وه‌ک له
وێنه‌کاندا دیاره)
له‌وانه‌یه که‌سانێک
هه‌بن ئه‌و دیارده‌یه‌یان، لا ئاسایی و که‌مبایه‌خ بێ. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه،
پارله‌مان چۆن ده‌یسه‌لمێنێ کوردستانیه‌و، خاک و ئاوی کوردستانی لاپیرۆزه؟
خۆده‌بێ بپرسین ئایا "جاک شیراک"ی سه‌رۆکی فر‌نسا بۆچی به سه‌یاره‌ی "رینۆ
و سیترۆین"ی فرنسی پێشوازی له میوانه‌کانی ده‌کا، له‌کاتێکدا "میرسیدس"ی
ئه‌ڵمانی شای سه‌یاره‌ی جیهانیه!!
بوونی ئاوی حه‌یات
له بازاڕه‌کانی کوردستاندا شتێکی ئاساییه‌و، هیچمان له‌و باره‌یه‌وه
نیه. چونکه ئه‌وه په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کان و سیستمی بازاڕی ئازاد
ده‌یخوڵقێنێ. وه‌لێ بوونی ئه‌و ئـاوه له هۆڵی پارله‌ماندا، سه‌یرتره له
ئــه‌گه‌ری بوونی "ئاڵای کوردستان" له ئه‌نقه‌ره‌دا. ئه‌و ئاوه له
وڵاتێکه‌وه دێ ناوی ولاته‌که‌ی منی تیاقه‌ده‌غه‌یه‌و، به‌زمانێک لێـی
نووسراوه، زمانی زمانه‌که‌ی من ده‌بڕێ و ناهێڵێ بپه‌یڤێ.
کارگه
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی جیهان به سه‌دان هه‌زار دۆلار ده‌ده‌ن تا ریکلام بۆ
به‌رهه‌مه‌کانیان بکه‌ن، که‌چی پارله‌مانی ئێمه بێ به‌رانبه‌ر و به‌دڵسافی
ئه‌و کاره بۆ کارگه‌ی ئاوی "حه‌یات" ده‌کات، له‌کاتێکدا کارگه‌ی ئاوی
"بانیخێڵان" ی سلێمانی له کارکه‌وتووه.
تێگه‌یشتنی زمانی
دیبلۆماسی و پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵات، شتێکی سه‌خت نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
ئه‌ندامی پارله‌مانن، چونکه ئه‌و دامه‌زراوه ماڵی هه‌موو گه‌له نه‌ک
به‌ته‌نها هی ئه‌ندامه‌کان. له کۆتایدا ده‌شێ بپرسین: داخۆ کێ له‌وه
به‌رپرسیاره؟
سه‌رپه‌رشتیارانی
هۆڵ! یان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان! یـان (له‌گه‌ڵ رێزدا) بێ هه‌ڵوێستیی
ئه‌ندامه هێژاکان!؟
هیواخوازم هه‌موومان
ئه‌و وانه‌یه له غاندیه‌وه فێرببین و پیاده‌ی بکه‌ین. له‌گه‌ڵ داوای
لێبوردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئاوه له
پارله‌ماندا زیان ده‌که‌ن!!. به‌ڵام خۆ ئاشکرایه پاراستنی سه‌روه‌ریی
وڵات، هه‌ڵوێستی ده‌وێ، نه‌ک به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌ستی ره‌زامه‌ندی و،
سه‌رله‌قاندنی بـــێ تێگه‌یشتن.
(سه‌رنجی
وێنه‌کان بده‌ن)
|