نوینه‌ریكی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك له‌گه‌ل شه‌ری ئه‌هلیه‌

 

رۆژی6. 7. /8/2005 كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری كه‌ركوك كونفراسیكی به‌ست ده‌رباره‌ی ماده‌ی 58 له‌ هۆڵی شه‌هید سیروان كۆمه‌ڵیك خه‌ڵكی شاره‌زاو میوان له‌ شاره‌كانی تری كوردستان ئاماده‌ بوون وه‌ جه‌ند گروپیكیان پێك هینا هه‌ر گروپه‌و به‌شێكی پێسپیردرا یه‌كێ له‌و گرۆپانه‌ دوو نوینه‌ری ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوكی تیدا بو هه‌ردوك وه‌ك كه‌سانی یاسایی به‌شدار بوون یه‌كه‌میان ژنیك بوو ئه‌مه‌یان به‌راستی ده‌رچوی كولیژی یاسایه‌ به‌ڵام دووه‌میان به‌س له‌ یاسا نازانی ده‌رچوی كولیجه‌ حزبیه‌كه‌ی سلیمانیه‌ كه‌ له‌ شه‌شی سه‌ره‌تایه‌وه‌ حزبیه‌كان هه‌مو له‌وی ده‌بنه‌ خاوه‌ن شه‌هاده‌. له‌و كونفراسه‌ پاش ته‌واو بۆنی گرۆپه‌كان هه‌مۆ پیشنیاره‌كان خوینرایه‌وه‌ گفتۆ گۆ له‌سه‌ری كرا له‌ناو پرسیاره‌كان له‌و گرۆپه‌ی ئه‌ودووبه‌ریزه‌ یاسا زانه‌ی تیدا بوو پرسیار كرا لیره‌ش به‌ داخه‌وه‌ یاسا زانه‌ حزبیه‌كه‌ ووڵامی ده‌دایه‌وه‌ ریگه‌ به‌و ژنه‌ یاسا زاته‌ نادرا چونكه‌ كه‌سانی حزبی خۆی به‌ خاوه‌نی هه‌مۆ شت ده‌زانی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌ بو (ئه‌گه‌ر هاتو به‌غدا مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكی حه‌ل نه‌كرد ئیمه‌ی كورد له‌ كه‌ركوك چی بكه‌ین زور به‌ جه‌رائه‌ته‌وه‌ ووڵامی دایه‌وه‌ ووتی شه‌ری ئه‌هلی ده‌ست پێ ده‌كه‌ین له‌ كه‌ركوك) له‌ گه‌ل ووڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ریزه‌ زۆر له‌و به‌ریزانه‌ی ئه‌وی ته‌ماشای ناو براویان كرد ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ریزه‌ی ناناسی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ریزه‌ی ده‌ناسی كه‌ كێ یه‌و چه‌ند قاره‌مانه‌ ناو براو له‌ هه‌مو ناخوشیه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی ئه‌و هه‌لاتووه‌ ئیستقاله‌ی ده‌نوسی له‌ كاتی شه‌ره‌كاندا یان نه‌خوش ده‌كه‌وت هه‌ر ئه‌م هه‌فاڵه‌ ئه‌و ساڵاته‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌بو له‌ چه‌مچه‌مال لیژنه‌ی لیكولینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوو ئه‌و نه‌وته‌ی بو ماڵه‌ ئه‌نفال و هه‌ژاره‌كانی ئه‌وی هاتبو هه‌موی لوش دابو دابه‌شی نه‌كردبو هه‌موی فرۆشتبو با ی65 هه‌زار دولار بو پاشان بووه‌ پیاوی پیاوه‌كه‌ی كه‌ركوك له‌و لیكوڵینه‌وه‌یه‌ ئازاد بو ئه‌و زستانه‌ش منداڵی ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك ده‌یان ساڵی رابردوو به‌سه‌رما و له‌رزین زستاناین برده‌ سه‌ر. به‌ڵی كوردینه‌ ئه‌م جوره‌ نوینه‌رانه‌مان هه‌یه‌ بویه‌ ئه‌وه‌ حالمانه‌ ئه‌م عه‌قلیته‌ ئاماده‌یه‌ ئاژاوه‌كه‌ی سالی 1959 دروست بكات پاشان بۆ خۆی هه‌ڵبێت منداڵی ئه‌و شاره‌ به‌ كوشت بچیت ئه‌مه‌یه‌ (حامیها حرامیها) (ئاری)