له
کوردستان چیم دیت . . . . ؟ فه‌خره‌دین تاهیر
زنجیره‌ی پێنجه‌م
قه‌ڵه‌م لێس
بڕیار بوو ئه‌م
وتاره له ژێر ناو ونیشانی (قه‌ڵه‌می خوێری) دا بنووسم. وه‌لێ دۆستێکم
داوای لێکردم، له جیاتی (خوێری) ، (لێس) به‌کار بهێنم. هه‌ر بۆیه ناو و
نیشانه‌که‌م گۆڕیوه. تکا ده‌که‌م دڵگیر مه‌بن. کاتێک قه‌ڵه‌م به ده‌ست له
پێناوی گیرفاندا خۆی دۆڕاند، ئاماده‌یه هه‌موو شتێک له شه‌و و ڕۆژێکدا
بدۆڕێنێت. دیاره ئه‌م قه‌ڵه‌م لێسانه هه‌موو شتێکیان دۆڕاندووه، هه‌ر
بۆیه سه‌ره‌ڕای دۆڕاندنی قه‌ڵه‌مه‌کانیان هه‌نوکه کوردستانیان کردۆته
(تهقریرستان) .
تهقریرچییاکان
ڕۆژانه له ژێر کاریگه‌ری حه‌زره‌تی دیناردا چه‌ند تهقریریێک بۆ
ئاغاکانیان ده‌نووسن، ئه‌گه‌ر نووسینێکیش له ڕۆژنامه‌دا بڵاو بکرێته‌وه،
ئه‌و کاته له‌سه‌ر نه‌زه‌رییه‌ی (به
ده‌ستم نه‌بێت، به‌ڵام با به دڵم بێت)
ده‌یان که‌ست لێ هانده‌ده‌ن. ئه‌م جۆره بۆره پیاوانه هه‌موو ده‌ور و
زه‌مانێک ڕۆڵییان هه‌یه و له ریزی پێشی پێشه‌وه دان.
قه‌ڵه‌م لێسێک که
ئێستا وه‌زیری ڕۆشنبیریی به پله‌ی بریکاری وه‌زیر کردویه‌تی به راوێژکار،
هه‌ر دوور نه‌ڕۆین له جه‌رگه‌ی شه‌ڕی نێوخۆدا له‌ساڵی 1995 دا بوو،
یه‌کێتی هه‌ولێری خسته ژێر کۆنترۆڵی خۆی، ئه‌م قه‌ڵه‌م لێسه گۆڤاری
کاروانی پێ‌بڕا و به په‌له ژماره‌یه‌کی ده‌رکردوو، و ناوی نا
(خولی ئازادی) . سه‌یر له‌وه‌دایه یه‌کێک خۆی به نووسه‌ر و شاعیر
بزانێت چۆن شه‌رعییه‌ت ده‌دات به شه‌ڕی کورد کوژی. . ؟
بێگومان ئه‌مڕۆش
له‌لای زۆر ئاساییه که خه‌ڵکێكی بووده‌ڵه و دز وه‌ک خۆی، له سه‌دانی
وه‌ک من هانبدات که ئه‌و که‌سه شکاتت نامه له پۆلیس له‌سه‌رم تۆمار
بکات و داواشی لێبکات بڕۆ سنووره‌کانی کوردستانی لێ دابخه،چونکه دوور
نییه ڕابکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودان په‌ساپۆرتی سوێدییه. . !!
ئایا قه‌ڵه‌م لێسێکی
له‌و جۆره، حکومه‌ت و ڕۆشنبیریی کوردی چ سوودێکی لێ ده‌بینێت. . ؟
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانن
ره‌وشی ڕۆشنبیریی کوردی‌یان سووک و ریسوا کردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه
نه‌بووانایه له‌وانه‌یه هه‌نوکه ئاستی ڕۆشنبیریی کوردی نه‌ده‌گه‌یشته
ئه‌و ڕاده‌یه‌ی (ڕێبوار سی وه‌یلی)
ناوێک بێت و هه‌ستی پاک و بێگه‌ردی ملیۆنان خه‌ڵکی سه‌ر به‌رزی شارێکی وه‌ک
هه‌ولێر تێک بشکێ نێت. ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له نووسه‌رانی هه‌ولێر
قه‌ڵه‌مه‌کانیان لێس نه‌بووایه، حاڵی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر به‌م ده‌رده نه
ده‌چوو که چه‌ند دانه‌یه‌ک له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی وه‌زیری ڕۆشنبیریی و
دوو ڕاوێژکاره به‌ناو ڕۆشنبیرییه‌که‌ی ئه‌م وهزارهتخانهیان به‌م
ده‌رده نه‌ده‌برد، که بردییان.
کوردواته‌نی: (قسه
هه‌زاره، دووانی به‌کاره) . قسه کردن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره قه‌ڵه‌م
لێسانه، کات زۆر ده‌با، هه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رحی حاڵییان
بکه‌م، به دوو دێره شیعرێکی حه‌زره‌تی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی ئه‌م نووسینم
به کۆتا ده‌هێنم که فه‌رموویه‌تی:
مه‌عرووفی بێ دیرایه‌ت گووت کرده ناو بیدایه‌ت
چیت پێ
بڵێم قوڕمساغ هه‌ردوو گونم به دایه‌ت.
ستۆکهۆلم
26. 8. 2005
fakhradintahir@hotmail.
com |