لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (16) . . . . عه‌تای مه‌لا که‌ریم
با
له‌کونی ساحیبه‌که‌وه ڕابکه‌ین
مرۆڤ ئه‌گه‌ر له‌ناو
ئاسن و پۆڵایشدا زیندانی بکرێت هه‌ر بیر له ڕاکردن ده‌کاته‌وه. ئه‌و
پیاوه پیره شیوعیه‌ی ژوری یه‌کی هه‌یئه‌ی تازه پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد که
به‌هه‌موومان بچینه سه‌ر شانی یه‌کترو چه‌ند که‌سێکی به‌هێزمان په‌لاماری
شیشی ساحیبه‌که بده‌ین و له‌وێوه ڕابکه‌ین. پێشنیاره‌که‌ی یه‌کسه‌ر ڕه‌فز
کرا، چونکه به‌وه‌نده ته‌واو نه‌ده‌بوو. ووتمان ئێره هه‌یئه‌ی تازه‌یه
له ژووره‌کانیش ده‌ربچین ئه‌ی جامخانه‌که، له‌وێش ده‌ربچین ئه‌ی
ده‌رگاکانی تر! کامیان بشکێنین و کامیان بمێنێ؟
گه‌لێ جاری تریش بیر
له‌وه ده‌کرایه‌وه که‌په‌لاماری پاسه‌وانه‌کان بده‌ین له‌کاتی به‌یانی
وچونه سه‌رئاودا، به‌ڵام ئه‌م بیرۆکانه نه‌ده‌بوون به بڕیار که بیر له
ئه‌نجام وئاکامه‌کانی ده‌کرایه‌وه تروسکه‌ی سه‌رکه‌وتنی لێ به‌دی
نه‌ده‌کرا.
به‌خوا
سه‌دام حوسێن به‌م شوێنه‌ی نه‌زانیوه!
کوڕێکی سووری
قه‌ڵادزێیمان له‌گه‌ڵ بوو، خۆی ئه‌من بووبوو به‌ڵام نازانم پێی لار دانابوو
چی، له‌هه‌یئه‌یان تووند کردبوو. هێشتا سه‌دام حوسێنی به‌عادل و مرۆڤ دۆست
ده‌زانی، هه‌ر تاو نه‌تاوێک سه‌یرێکی ژووره‌که‌ی ده‌کردوو ده‌ی ووت،
به‌خودای سه‌دام حوسێن به‌م شوێنه‌ی نه‌زانیوه، ئه‌گینا چۆن قبوڵ ده‌کات
ئه‌م خه‌ڵکه به‌و ده‌رده به‌رن. براده‌ران پێی پێده‌که‌نین و سه‌نگیان
ده‌خسته سه‌ر. وه‌ره که‌سێک به‌م جۆره له سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی
گه‌یشتبێت هێشتا ئه‌وان داوای باقی لێ بکه‌ن.
سه‌ید
سادق موسڵاوی
کابرایه‌کی عه‌ره‌بی
پیری موسڵاویان هێنا بوو ناوی سه‌ید سادق بوو. ئه‌م کابرایه خه‌ڵکی سنوری
عێراق- سوریا بوو، وا دیار بوو قاچاخچێتی فیشه‌ک وچه‌کی کردبوو له‌و سه‌ر
سنوره، ئه‌مه‌ش کار ئاسانی و کۆمه‌ک بوو بۆ کورد‌و شۆڕشه‌که‌ی. هه‌ر بۆیه
هێنابوویان و له‌هه‌یئه‌یان تووند کردبوو. سه‌ید به منی ووت
که‌له‌هه‌یئه‌ی تازه ئه‌شکه‌نجه‌ی تۆیان ده‌دا من چاوم نه‌به‌سترابوو
به‌هۆی تۆوه منیش سۆنده‌یه‌کم به‌رکه‌وت که‌بۆتۆیان داهێنابوه‌وه زۆر
به‌داخه‌وه بوو بۆم و ده‌یووت من چاک ده‌زانم چه‌نده‌یان ئه‌شکه‌نجه
داویت. به‌عه‌ره‌بی باسی ده‌مانچه‌ی ده‌کردو به ئه‌لچوارده خۆر و
ئه‌لحه‌وت تیر ناوه کو‌ردی یه‌کانی به‌ئه‌لف ولامه‌وه به‌کار ده‌هێنا،
له‌بواری چه‌ک و فیشه‌ک دا شاره‌زا بوو. سه‌ید به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که
عه‌ره‌ب بوو زۆر نازی به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌کاندا ده‌کرد ئه‌گه‌ر یه‌کێک دانی
بیه‌شایه سه‌ید بانگی پاسه‌وانه‌کانی ده‌کرد ده‌ی ووت من سه‌ید سادقم
باوکه‌که‌م دانم یه‌شێت که‌مێک خوێم بده‌نێ، گه‌لێک جار به‌گوێیان ده‌کرد.
له‌و کاته‌دا به‌هۆی پیس وپۆخڵی زیندان و دان نه‌شتنه‌وه چوار خرێم
دابویه ئازار‌و کلۆر بووبوون له‌ڕێگای سه‌ید سادقه‌وه جارجار کڵۆ خوێیه‌کم
چنگ ده‌که‌وت کاتێک له‌زیندان به‌ربووم به‌ته‌واوی لێم ئاروژان، ئه‌گه‌ر
بێت و تا ئه‌و کاته له‌زیندان بمامایه‌وه ئه‌وا ده‌بوونه مایه‌ی
نه‌گبه‌تیه‌کی گه‌وره بۆم. دوکتۆرهه‌ژار له نه‌خۆشخانه‌ی پاڕه‌زان بوو
یه‌که‌یه‌که هه‌موویانی بۆ هه‌ڵ کێشام. ئه‌گه‌ر چی ده‌یووت ئه‌گه‌ر
بگه‌یته کلینکی دوکتۆری دان پێویست به‌هه‌ڵ کێشان ناکات وپڕ ده‌کرێنه‌وه،
به‌ڵام من هه‌ر له‌سه‌ر كێشانیان سوور بووم.
کوڕه
سه‌ید سادقییه‌که
کوڕێکی خه‌ڵکی سه‌ید
سادقی لێ بوو که‌س متمانه‌ی پێ نه‌ده‌کردو به سیخوڕیان ده‌زانی. خۆی
ده‌یووت گوایه ئیستیخبارات له سه‌یدسادقه‌وه ئه‌م وکۆمه‌ڵێک که‌سی
دیکه‌یان ڕه‌وانه‌ی ئێران کردووه بۆ وێنه گرتنی چه‌ند شوێنێکی گرنگ و
کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ربازی. به‌قسه‌ی خۆی که‌سیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
ئه‌م نه‌بێت، جا ئیتر تیاچوون یان گیراون یان نه‌یان ویستووه
بگه‌ڕێنه‌وه‌و وازیان له‌و سیخوڕییه هێناوه، ئه‌میش که‌هاتۆته‌وه له‌و
سورێنه په‌یوه‌ندی ده‌کات به (حسک) ه‌وه‌و دوای ماوه‌یه‌ک له‌وێش بێزار
ده‌بێت و بڕیار ده‌دات بێته‌وه ناو شار.
ده‌یووت به
جلوبه‌رگی خاکی و گۆره‌وی و پوزه‌وانه‌وه خۆم کردووه به ئیستخباراتی
سه‌یدسادقدا. ئه‌وانیش داویانمه ده‌ست دوو ئینزیباتی سه‌ربازی ته‌قله
سور. به ئیزیباته‌کانیان وتووه بیبه‌ن بۆ فیرقه‌ی سلێمانی با به‌خشیشی
کاره‌که‌ی وه‌ربگرێت؛ به‌خشیشی کاره‌که‌شی ئه‌وه بووه هێناویانه بۆ
هه‌یئه.
هه‌موو ئێوارانێک
به‌ته‌نیا بانگیان ده‌کرد بۆ ده‌ره‌وه و دوای نزیکه‌ی نیو کاژێر
ده‌گه‌ڕایه‌وه. هه‌موو له‌و باوه‌ڕه‌دا بووین ئه‌م بانگکردنه بێمه‌ڵامه‌ت
نه‌بێت. ڕوون و ئاشکرا بوو بۆ لێکۆڵینه‌وه و ئه‌شکه‌نجه ئه‌و کاته که‌س
بانگ نه‌ده‌کراو ئه‌ویش هیچ شتێکی پێوه دیار نه‌بوو. خۆی ده‌یووت بۆ
ئاوده‌ست پاککردنه‌وه با‌نگم ده‌که‌ن! هه‌ر بۆنی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌کردو
ده‌یووت سێ جار به سابون ده‌ستم شتووه هه‌ر بۆنه‌که‌ی ناڕوات. ڕاستی
مه‌سه‌له‌که هه‌رچۆنێک بووبێت ئه‌م کوڕه له‌م دۆزه‌خه‌شدا هه‌ر ئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌ی زۆر بوو که بۆ کاری سیخوڕی که‌ڵکیان لێوه‌رگرتبێت.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد، یان ناویان هاتووه، یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه، من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk
Mobile 00447754878293 |