ئه‌مه‌ تێکستی گۆرانییه‌کی هونه‌رمه‌ند چۆپییه‌، له‌ لایه‌ن باوکییه‌وه‌ نوسراوه‌ و هونه‌رمه‌ندی به‌توانای کورد کاک بورهان موفتی ئاوازی بۆ داناوه‌ و هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جاف دابه‌شی کردووه‌. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ ئه‌م گۆرانییه‌ چوارچرا (به‌ سه‌رپه‌رشتی شاهۆ ته‌یب) کردویه‌تی به‌کلیپ و له‌ زاگرۆس تیڤیش له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌ک جار پێشکه‌ش به‌ بینه‌ران کراوه‌. به‌م زوو له‌ ماڵپه‌ڕی هونه‌رمه‌ند چۆپی داده‌به‌زێت. www. chopy. net

. . . . . . . . . . . . . . . . . . .

که‌رکووک

که‌رکووک ئه‌ی خونچه‌ی هه‌ڵوه‌ریو

تاسه‌ی خنکاو، هۆ خۆر نه‌دیو

بێنازه‌که‌م خانه‌ی دزراو

هۆ خه‌نده‌ی من ئه‌ی کلی چاو

ساڵ هاتوو چوو به‌ هێمنی

تۆ هه‌ر ده‌زگیرانی منی

خۆشه‌ویست و یاری منی

تۆ گۆرانی و ده‌نگی منی

. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .

دڵداره‌که‌م بابه‌گوڕگوڕ

کاتێ هاتم ئه‌گه‌ر وتم

بابه‌گوڕگوڕ به‌گوڕ هاتووم

بۆ کوڕ هاتووم

 باوه‌ڕ نه‌که‌ی

ئه‌م جاره‌یان بۆ ڕاز هاتوم

منداڵێکی برسی و ڕوتم

له‌ خووانه‌ی به‌ر ئاگردانت

بۆ تین هاتووم، بۆ ژین هاتووم

. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .

بابه‌گوڕگوڕ باوانه‌که‌م

ئه‌گه‌ر شه‌وێ که‌سێ نامۆ

ئه‌گه‌ر به‌ژنێ ماندو و داماو

غه‌ریب به‌ چاوه‌کانی تۆ

ده‌ست و باسکی نه‌بونه‌وه‌ له‌ گه‌ردنت

هات نه‌یتوانی حه‌رفێ بڵێ

هه‌ر ورد بوه‌وه‌ له‌جوانی تۆ

ئه‌وه‌ منم هاتووم بۆ لات

برسی و ڕووت و عاجز و مات

لانه‌واز و شڕۆڵه‌ و لات

هاتووم لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌

هانێ کوڕه‌که‌م به‌ره‌وه‌

هه‌تا مردن مه‌مده‌ره‌وه‌

ته‌نها ڕه‌گی دووبه‌ره‌کیم

له‌ ناخه‌وه‌ بۆ ببڕه‌وه‌

. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .

ساڵ هاتوو چوو به‌ هێمنی

تۆ هه‌ر ده‌زگیرانی منی

خۆشه‌ویست و یاری منی

تۆ گۆرانی و ده‌نگی منی

                                                 ئیحسان فه‌تاح