هه‌ر
مامۆستایه‌كی ئایینی له كاتی ووتارداندا ڕه‌خنه له پارتی بگرێت له سه‌ر
كار لا ده‌برێت!!!!! ئاسۆ قه‌ره‌داغی ... په‌یمانگای مامۆستایانی سلێمانی
دوای
پیشاندانی گروپه تیرۆریسته‌كه‌ی نا شێخ نا زانا له سه‌ر شاشه‌ی كوردستان
تیڤی یه‌وه كه نا ڕاسته‌وخۆ په‌خش كرا، ئاڵۆزییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هێنایه
ئاراوه‌و كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ژاندو به هه‌زاران پرسیار‌و گومان و بیرورای
جیاوازدروست بوو، پارتی و ای زانی به پیشاندانی ئه‌م گروپه تیرۆریستییه
ده‌توانێت ئه‌و كه‌لێنه سییاسییه‌ی كه له ناخی حیزبه‌كه‌یدا هه‌یه كه‌م
كاته‌وه‌و، وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و، ئاسایشی هه و لێر، به لێهات و به ئاگا
پیشان بدات و ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بۆ لای خۆی ڕاكێشێت و گورزێكی سییاسی له
پارته ئیسلامییه كوردێكان بوه‌شێنێت، به‌ڵام نه‌یزانی پێچه‌وانه
ده‌بێته‌وه‌و گۆڵه‌كه له خۆی ده‌كات.
جه‌ماوه‌ری كوردستان به ئاگایه و ئه‌و كاته به‌سه‌ر چوو گێلانه خۆڵ به
چاویدا بكرێت
و له ڕێگای به‌رنامه‌یه‌كی چه‌واشه‌كاری و پچڕ پچڕه‌وه چه‌واشه بكرێت.
پارتی كه زانی به‌م
به‌رنامه داڕێژراوه خه‌ڵكی پێ هه‌ڵ ناخه‌ڵه‌تێ، ده‌ستی كرد به
كۆكردنه‌وه‌و بانگ هێشتكردنی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان و پاوماقۆڵان و
مامۆستایانی ئایینی، له‌و كۆبونه‌وانه‌دا مه‌سعود به‌رزانی و نێچیره‌ڤان،
به جووامێرانه باسی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئاسایشی
هه‌ولێریان ده‌كرد كه چۆن شه‌و ڕۆژیان خسته سه‌ر یه‌ك تاوه‌كو ئه‌و
بانده تیرۆریسته‌یان دۆزێته‌وه، به‌ڵام باسی ئه‌و منداڵه‌یان نه كرد كه
چۆن له ده‌ستی نه زانی تیرۆریست و نا دلێری مه سول ئاسایش هه‌ڵا
تبوو!!!!!!! وه له هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندیان ئاراسته‌ی ئه‌و
كه‌سانه كرد كه‌وا حكومه‌ت تاوان بارده‌كه‌ن، به تایبه‌تی به‌رامہ 8ه‌ژ1ی
مامۆستایانی ئایینی كه له ووتاره‌كانیاندا ڕه‌خنه‌یان ئاراسته‌ی
حكومه‌ته‌كه‌ی بارزانی گرتووه، ڕۆژێك دوای قسه كانی نێچیره‌ڤان و
داگیرساندنی گڵۆپی سه و زی پارتی،
چه‌ندین چه‌قۆ كێش و
مافیای خێڵه‌كی هێرشیان كرده سه‌ر مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر خۆشنا و و
كوڕه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر
خه‌ڵكی نێو مزگه‌وته‌كه نه‌بوایه ئه‌وانیش له‌توو په‌ت ده‌كران،
پارتی كه هه‌ستی كرد
به جه‌ماعه‌تی چه‌قۆ كێش هیچی پێ ناكرێت، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه
بڕیارێكی ده‌ركرد به ژماره (843) ئه‌م بڕیاره گوایه ئه‌و كه‌سانه
ده‌گرێته‌وه كه ئه‌ندام په‌رله‌مان و له یه‌ك كاتدا دوو وه‌زیفه‌یان
هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و دوو مه‌لاییه‌ی گرته‌وه كه ڕه‌خنه‌یان له
حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ولێر گرتبوو!!! هه‌رچه‌نده ئه‌وان ته‌نها پرسیاره‌كانی
جه‌ماوه‌ریان له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ولێر
كرد كه بریتی بوو له.
ئایا
ئه‌م بانده تیرۆریسته خزمی كێیه؟؟؟!!1 سه‌ر به چی حیزبێكن؟؟؟!!1 كێ
ڕێیی پێ داون؟؟؟!!! كێ یارمه‌تی داون؟؟؟!!!، ئایا چۆن تووانییان بڕۆن بۆ
كه‌ركوك، به‌غداد، دهۆك، مه‌سیف، بۆ چاووتان ناییبینێ ئه‌ی حكومه‌ت؟؟؟!!!،
ئایا خه‌تای دایك و باوكیانه، خه‌تای ئیسلامه، یان ئه‌مه باندێكی
مه‌خابه‌راتییه‌بۆ ناو زڕاندنی ئیسلام دروست كراون؟؟؟!!!، ئه‌ی باشه بۆ
گه‌نجێ ده‌ڕوات بۆ مزگه‌وت ده‌ی گرن؟؟؟!!!، ئه‌ی چه‌ند ساڵه ئه‌م
بانده‌تان بۆ نه‌گرت؟؟؟!!!، بۆ نه‌تان دۆزییه‌وه؟؟؟!!!، ئێمه ده‌ڵێین با
حكومه‌ت جێش و ئاسایشی به كار بێنێ بۆ خزمه‌ت كردنی میلله‌ت.
وتاری
مامۆستا
www. saydahmad. com
ئه‌مه
پرسیاری هه‌موو تاكو كۆی كوردی به ویژدان و دڵسۆز به كورد‌و كوردستانه،
پێشینان ڕاستیان وتووه (قسه‌ی حه‌ق ڕه‌قه) به‌ڵام پارتی وای پێ باشه
هه‌ر ئێ ئێ ئی ی بۆ بكه‌ی به هیچ جۆرێك باسی گه‌نده‌ڵی و دزی و بێ
ئه‌خلاقی و برا كوژی و خییانه‌ته‌كه‌ی 31 ئاب و هاوردنی سوپای داگیر كه‌ران
بۆ ناو خاكی كوردستان و په‌یوه‌ندی گروپه‌كه‌ی نا زانا به كه‌ریم
سنجارییه‌وه نه‌كرێت.
پارتی
مه‌لایه‌كی ده‌وێ دووعای خێری بۆ بكات، وه‌كو (مه‌لا
عومه‌ری سه‌له‌فی)
كه ده‌نوسێت (ئێمه
گه‌یشتوینه‌ته ته‌واوی متمانه و ڕامان وایه كه خوای گه‌وره له
میهره‌بانی خۆیه‌وه خانه‌واده‌ی به‌رزانی پێ به خشیوین)
ڕۆژنامه‌ی خه‌بات 14_5_2005
ئه‌ی
باشه عومه‌ر سه‌له‌فی هه‌ڵ خه‌ڵتاو ئه‌وه نییه مه‌سعود ده‌ڵێت به هیچ
جۆرێك
ڕازی نابین ئیسلام تاكه سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌ت بێ؟؟؟، باشه ئه‌مه ئه‌و
موسڵمانه‌ییه كه خوای گه‌وره به میهره‌بانی خۆی پێ ی
به‌خشیوین؟؟؟!!!!به‌ڵێ له‌م جۆره (عومه‌ر)
انه كاتی خۆی به سه‌دام ئه‌یان ووت (سید
الرئیس)
قائیدی ئیسلامه كاكی سه‌له‌فی ئێستا ناوی خۆی گۆڕیوه به (چنگیانی)
به ڵام وه‌ك شاعیر ده‌ڵێت (ئه‌وه‌ی له ڕابوورد چاو بنوقێنێ) (ناتوانێ بۆ
پێش هه‌نگاو هه‌ڵبێنێ) ، ئه‌ی باشه ئه‌و ڕۆژانه‌ت له بیر چوو له
مینبه‌ری مزگه‌وته‌كه‌ی (جیهاد)
ه‌وه پارته كوردێكانت به كافرو مورته‌د پێناسه ده‌كرد؟؟؟!!!خۆ ئه گه‌ر
خۆت گێلانه له بیرت كردبێ ئه‌وا كاسێته‌كانت ئێستا ماون و زیندوون، ئه‌ی
باشه هه‌ر تۆ نه‌بووی ته‌كییه‌ی شێخه‌كانت به ته‌ویله خانه
ده‌زانی؟؟؟!!!كه چی ئێستا خۆت بووی به مه‌سینه هه‌ڵگری به‌ر خانه‌قای
ماڵی شێخ (به‌رزانی)
تێبینی
1_ من
ئه‌ندامی هیچ پارتوو گروپێكی ئیسلامی نیم ته‌نها ویژدانی خۆم هانی دام ئه‌م
بابه‌ته بنوسم
|