ده‌ستوور و نیگه‌رانبوونی خه‌ڵکی کوردستان. . . مه‌هاباد کوردی
خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ری
به‌شه‌ره‌ف و خۆشی له خۆ نه‌دیوی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان، کاتێ
له‌مه‌ڕ پرسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی بۆ عێراقی داگیرکه‌ری فه‌رمیی به‌شێکی
کوردستان، جۆرێک له نیگه‌رانی و بێزاربوون و تووڕه‌بوونیش له هه‌مبه‌ر
ئه‌م به‌ناو ده‌ستووره‌دا نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌م کاردانه‌وه‌یان له
شتێکه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه که بێ بنچینه و بناغه بێ. کورد له‌و
پارچه‌یه‌ی نیشتمانه‌که‌ی خۆیدا خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار شه‌هید و قوربانی و
کاره‌ساته به‌دناوه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران و، وێرانکردنی هه‌زاران
گوند و باژێرۆک و شێواندنی باری نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆگرافی و بنپێکردنی مافه
هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیه‌تی، که به درێژایی دروستکردنی قه‌واره‌یه‌ک
به ناوی عێراق دووچاریان بۆته‌وه و له‌ژێریاندا ده‌ناڵێنێت.
ئه‌وه ته‌نیا
ڕۆشنبیران و که‌سانێکی پێنووس به‌ده‌ست و خه‌مخۆر و کوردستانی نین که
ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به نه‌فره‌ت ده‌که‌ن و، ده‌یخه‌نه
نێو ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه. ده‌نگدانی 99%ی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له باشووری
وڵات‌دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جودابوونه‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌رانی کورد
لێنه‌گه‌ڕان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌ڕێوه بچێت، لێ دیسانیش خۆی له
خۆیدا ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌یه که ئه‌مڕۆ به ڕه‌شنووسی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی عێراقی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه و لێکدابڕاو ناو ده‌برێت. که‌س
هه‌یه شتێکی وا نه‌زانێ و لێی بێ‌ئاگا بێ؟! ئه‌گه‌ر سه‌رانی کورد ڕاست
ده‌که‌ن با بوێرانه بێنه مه‌یدان و له خه‌ڵکی ڕه‌شوڕووتی کوردستانیش
بپرسن: چتان ده‌وێ؟ ته‌نیا ئه‌وسا ده‌رده‌که‌وێ کورد، وه‌ک نه‌ته‌وه و
گه‌ل، چ په‌سند ده‌که‌ن و چش په‌سند ناکه‌ن. بڕیاردان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی
ده‌ستوور و هه‌ر شتێکی تریش له په‌رله‌مانێکی ده‌ست و پێ به‌ستراو،
هه‌رگیز به مانای ئه‌وه نایه‌ت گه‌لێک که له 99%ی له‌گه‌ڵ
جیابوونه‌وه‌ی کوردستان بێ له عێراق، ئیدی وه‌ها ده‌ستوورێکی پێ باشه،
وه‌ڵلا چونکه "سه‌رۆکی هه‌رێم" ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ڕاسپاردووه تا
ده‌نگ بۆ په‌سندکردنی بده‌ن. خۆ کارێکی وه‌ک ئه‌مه سیحر و میحر نییه تاکو
نه‌توانین له نهێنییه‌کانی تێبگه‌ین. له‌ناو خودی کوردستانیش خه‌ڵک به
چاوێکی زۆر ڕه‌خنه‌گرانه له پرسی ده‌ستوور و چه‌ندین پرسی دیکه‌ش
ده‌ڕوانن. ئه‌مه‌یان له‌م دواییانه‌دا ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕوونتر له جاران
هه‌ستی پێ ده‌کرێ.
له پاش چه‌ند ساڵی
دیکه که‌س نازانێ چ له ناوچه‌که ده‌قه‌ومێ و، ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایش و
ستراتیژیش ڕوویان له کوێ ده‌بێ. خۆ گرێدان به ده‌ستووری وڵاتێکی نائارام
و ناسه‌قامگیر و پڕ له تیرۆریستان کاری که‌سانێکی ژیر و ئاقڵ و کوردستانی
و کوردپه‌روه‌ر نییه. هه‌روابێته‌وه پارتی و یه‌کێتی که په‌رێزیان
ئه‌وه‌نده پیسه، مافی ته‌واوی گشت خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌ی کورده که له
به‌رده‌م هه‌ر هه‌نگاوێکی ئه‌م دوو حیزبه‌دا هه‌زاران نیشانه‌ی پرسیار
دابنێن. ڕابردوو پێمان ده‌ڵێت بڕوا به‌و دوو حیزبه و سه‌رانیان مه‌که‌ن.
به‌کورتییه‌که‌ی
شاپ له ده‌ستوور دان هه‌ر به‌ته‌نێ تایبه‌ت به ڕۆشنبیران و نووسه‌ران
نییه و، کورد وه‌ک نه‌ته‌وه زۆر له‌وه مه‌زنتره هه‌تا چاره‌نووسی
بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند تاقمێکی دواکه‌وتووی مینا شیعه
که‌لله‌ڕه‌قه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له عێراقدا. سبه‌ی ڕۆژێ،
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، شیعه‌کان که زۆرینه‌ن به هه‌ڵبژاردنیش بێ، هه‌ر
ده‌بن به ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه‌ی عێراق. که‌س ده‌توانێ نکۆڵی له‌م
ڕاستییه بکات؟!
سوێد 26ـ8ـ2005
mehabadk@hotmail.
com |