80
ده‌قیقه له‌گه‌ڵ بن
لادن. . مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
پیته‌ر
بێرگن
پسپۆر
له‌بواری تیرۆر له تۆڕی هه‌واڵی
cnn ی
ئه‌مریكا و ئه‌ندامی ڕێكخراوی
new America foundation
له‌دوا ڕاپۆرتیدا
له‌سه‌ر چالاكی و جموجوڵ و په‌یوه‌ندیه‌كانی
ڕێكخراوی
قاعیده له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی
cnn
گوتی:رێكخراوی
قاعیده
دوای ته‌فروتوونابوونی له‌ئه‌فغانستان پێگه‌ی مه‌شقكردن و كۆبونه‌وه‌ی
مه‌یدانی
له‌ده‌ستدا و ئێستا ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م رێكخراوه (200-300)
كه‌س ده‌بن و به‌وڵاتانی
جیهاندا
په‌رت و بڵاو بوونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ڕێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه
ئه‌نجام
ده‌ده‌ن،
هه‌رله‌ڕێگای ئینته‌رنێتیشه‌وه ئه‌ندامی نوی ده‌هێننه ریزه‌كانی
خۆیانه‌وه و به
فكری
جیهاد و خۆكوشتن چه‌كداریان ده‌كه‌ن، له‌ڕێگای ئیم‌یل و سایته‌كانی
ئینته‌رنێته‌وه
ڕێنمایی
به‌گرووپ و ئه‌ندامانی خواره‌وه ده‌ده‌ن و چالاكیه‌كانیشیان هه‌ر به‌م
شێوه‌یه
ده‌گه‌یه‌ننه خه‌ڵك و هه‌ندێك جاریش ده‌یده‌نه كه‌ناڵی جه‌زیره ی
قه‌ته‌ری كه ئه‌مریكا ئه‌مه‌ی
دوایی لا
په‌سه‌نده چونكه تاكه ڕێگایه بۆ دیراسه‌كردن و زانیاری له‌سه‌ر
رێكخراوی
قاعیده و
گروپه په‌رت و بڵاوه‌كانی له جیهاندا، له‌ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه گروپه
ئیسلامیه
توندڕۆكان توانیویانه چه‌ندین تیرۆرست و خۆكوژ له میسر و سعودیه‌و
وڵاتانی
كه‌نداو و ئه‌فریقا و شام و عێراق و ئاسیای ناوه‌ڕاست بهێننه ریزه‌كانی
خۆیانه‌وه و مه‌شقی كاری خۆكوژی و بۆمبرێژكردنی ئوتومبیل و جل و به‌رگ و
هێرشكردنه
سه‌ر
ئامانجه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر پێگه سه‌ربازیه‌كان ده‌كه‌ن،
هه‌روه‌ها
ته‌فسیری
قورئانیان به‌لایه‌نی جیهادی و حه‌ڵاڵكردنی كوشتنی هه‌ركه‌سێك فێرده‌كه‌ن
كه
له‌گه‌ڵ
سستمی نوێی جیهان و دیموكراسیه‌ت مامه‌ڵه‌بكات كه ئه‌وان دیموكراسیه‌ت
به‌مانای
عه‌لمانیه‌ت و عه‌لمانیه‌تیش به كوفر و كرده‌وه‌ی شه‌یتان ده‌زانن،
ناشاره‌زایش له‌ڕۆشنبیری
و
بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و نه‌بوونی ئازادی له‌وڵاتانی ئیسلامی‌دا، به‌هه‌ل
ده‌قۆزنه‌وه تا
ژماره‌یه‌كی زیاتر لاوی موسڵمان بۆ كاری (جیهاد) و هه‌روه‌ك خۆیان ده‌ڵێن
(استشهادی) ته‌جنید بكه‌ن. . به‌پێی هه‌ندێك له‌زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی قاعیده
عێراقیان
كردوه‌ته پێگه‌ی كاركردنیان و له‌رزۆكی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئێستای
عێراقیش
له‌باره
بۆ كاری گروپه‌كانی سه‌ر به قاعیده.
سه‌باره‌ت
به‌سعودیه ئه‌ندامانی
رێكخراوی
قاعیده زۆر به زه‌حمه‌ت له‌و وڵاته‌دا چالاكیه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن،
هێزه‌كانی
ئاسایشی
سعودیه زۆرباش جێگا و پێگه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه پێده‌زانن، ژماره‌یه‌كی
زۆریان
لێ
كوشتوون و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستگیر كردوه و ده‌كرێت بڵێین سه‌ره‌زله‌كانی
قاعیده
له‌ناو
سعودیه‌دا كۆتاییان پێهاتوه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكیان ماوه كه سعودیه
به‌دوایاندا
ده‌گه‌ڕێت
و له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا لیستێكی به‌ناوی ئه‌و تیرۆرستانه بڵاوكرده‌وه
كه‌مه‌رج
نیه هه‌مویان ئه‌ندام و لایه‌نگری قاعیده‌بن و له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان بۆ
خۆیان
كاری
تیرۆر و دزی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، ده‌بی ئه‌وه‌ش بڵێین كه
موفتی و
وتارخوێنی
مزگه‌وته‌كانی سعودیه ڕۆڵێكی به‌رچاویان بووه له بنبڕكردنی فكری تیرۆر
و
ته‌كفیردا ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ئه‌و وتاربێژه سعودیانه له‌ئه‌نجامی گوشار و
رێنماییه‌كانی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی حه‌ج و ئیرشادی دینی هه‌ڵوێستیان نواندوه
و قسه‌یان
كردوه
ئه‌گه‌رنا وه‌هابیه‌كانی سعودیه كۆنترۆڵی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئاینی و
ته‌نانه‌ت ئابووری سعودیه‌كانیان كردوه و زۆربه‌ی وتارخوێنه‌كانی سعودیه
له‌لایه‌ن
موفتی ومه‌رجه‌عه‌كانی سه‌له‌فیه‌ت و وه‌هابیه‌ته‌وه ته‌زكیه كراون و
بونه‌ته
فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف و حه‌ج و ئیرشادی دینی. به‌ڵام ترسی
گه‌وره‌ی
سعودیه‌كان، له سعودیه‌كانی ناو عێراقه، ئه‌وانه‌ی كه‌هێشتا له‌سعودیه
به (موجاهیده‌كان) ناو ده‌برێن و ئێستا هه‌موو یان زۆربه‌یان له‌ژیّر
فه‌رمانی (زه‌رقاوی) دا
كارده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین سوپای جیهاندا شه‌ڕیان كردوه و
خیبره‌یه‌كی باشیان
له
ئوتومبیل و مرۆڤ ته‌قاندنه‌وه‌دا په‌یدا كردوه، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر
له‌عیراقدا جێگایان
نه‌ماو
نه‌یانتوانی درێژه به‌مانه‌وه‌یان بده‌ن، ئه‌وا رووله وڵاتی خۆیان
ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و
كاته‌ش
وه‌ك ئیخوانه‌كانی میسریان لێدێت كه پێش ئه‌وه‌ی بڕۆنه ئه‌فغانستان بۆ
جیهاد
دژی
روسه‌كان ئیمانیان به كاری خۆكوژی و ئاژاوه‌نانه‌وه نه‌بوو به‌ڵام دوای
گه‌رانه‌وه‌یان
چه‌ندین
گروپ و تاقم و تۆڕی چه‌كداری و تیرۆرستیان له‌میسردا دروست كرد‌و ئارامی و
ژیانیان
له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته تاڵ كرد هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان
مسلمین له
میسردا
رۆژ له‌دوای رۆژ پێگه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی له‌ده‌ستتدا و بیانو بۆ هێزه‌كانی
ئاسایشی
میسر
دروست بوو تا ئه‌وپه‌ڕی هێز و سه‌ركوتكردن دژی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
ئیخوان
به‌كاربێنن و دواتریش له‌كار
و چالاكی
سیاسی قه‌ده‌غه‌كران. .
پیته‌ر
بیرگن
به‌م
شێوه‌یه دیداره ڕۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئوسامه‌بن لادن
ده‌گێڕێته‌وه: خالید
فه‌واز
پیاوێكی سعودی بوو له له‌نده‌ن داده‌نیشت سه‌رقاڵی كاری ڕێكخراوێكی
ئیسلامی (به‌ناو خێرخوازی) بوو كه هه‌تا ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كانیش
چاودێری نه‌خرابوه‌سه‌ر گروپ و
رێكخراوه
ئیسلامیه‌كان له ئه‌وروپا، ساڵی 1996 له‌گه‌ڵ خالید فه‌واز یه‌كترمان ناسی
كاتێك من
په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی
cnn ی
ئه‌مریكی بووم راپۆرتێكم له‌سه‌ر كاری ئه‌و
رێكخراوه
ئیسلامیانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرد، ساڵی 1997 رێكخراوی قاعیده له‌سه‌روبه‌ندی
هێرشێكی گه‌وره بوو بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا، خالید فه‌واز یش
كه ئێستا
ده‌ستگیر
كراوه، ئه‌وكاته ئه‌ندامێكی چالاكی قاعیده‌بوو به‌ڵام من ئه‌وكاته زۆر
له‌لام
گرنگ
نه‌بوو چونكه هێشتا قاعیده وه‌ك رێكخراوێكی جیهانی نه‌ناسرابوو بگره
هه‌ندێك
پێیان
وابوو كه ئه‌و رێكخراوه بۆ ده‌زگای
cia
ئه‌مریكا ئیش ده‌كات، به‌هه‌رحاڵ خالید
راسپێردرابوو كه دیدارێكی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی گه‌وره‌ی
راگه‌یاندنی
رۆژئاوا
بۆ بن لادن رێك بخات كه پێش هێرشه‌كانی (نایروبی و دارالسلام) بێت كه
ساڵی 1998
له‌لایه‌ن رێكخراوی قاعیده‌وه له رۆژهه‌لاتی ئه‌فریقا ئه‌نجام درا و
بووه
هۆی
ناوده‌ركردنی رێكخراوه‌كه‌ی بن لادن كه چه‌ند مانگێك بوو ئه‌یمه‌ن
زه‌واهیری
په‌یوه‌ندی پێوه كردبوو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو په‌یامی ئه‌لقاعیده له
شه‌خسی یه‌كه‌می
رێكخراوه‌كه‌وه بگاته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵتی، فه‌واز جارێك ته‌له‌فونی بۆ
كردم و گووتی
من
ده‌توانم دیدارێكت له‌گه‌ڵ بن لادن بۆ ساز بكه‌م به‌ڵام ده‌بی به‌نهێنی
بێت، منیش
زۆر
خۆشحاڵ بووم و بیرم كرده‌وه كه دیدارێكی وه‌ها له ئه‌فغانستان و له‌گه‌ڵ
بن لادن
ره‌نگه
(سبق) ێكی ڕۆژنامه‌وانی بێت ئه‌گه‌رچی ئه‌و كاته من بڕوام نه‌ده‌كرد كه
بن لادن
و
رێكخراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌هێزن كه بتوانن كاری له‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ئه‌فریقیا و 11 ی
سیبتمبه‌ر
و كه‌شتی (كول) له كه‌ناره‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌نجام بده‌ن. من نه‌ده‌ترسام
چونگه ئه‌گه‌ر
ئه‌و
رێكخراوه بیانویستایه من بكوژن ئه‌وا پێویستیان به‌وه نیه ئه‌و هه‌موو
رێگایه
به‌من
ببرن و بمبه‌نه ئه‌فغانستان، ئه‌وه‌بوو دوای یه‌ك مانگ ئاماده‌كاری من و 3
كارمه‌ندی
ته‌له‌فزیۆنی
cnn دوای
ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی ته‌له‌فزیۆنی خۆمان له ئه‌مریكا وه‌رگرت به‌ره‌و
ئه‌فغانستان به‌ڕێكه‌وتین و هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی خۆمان پێ‌بوو، له
پاكستانه‌وه بۆ
ئه‌فغانستان و له‌وێوه بۆ شاخه‌كانی (تۆرا بۆرا) له‌ڕێگادا پیاوێك
ده‌لیلمان بوو
به ناوی
(ئه‌بو مسعه‌بی سوری) ، چه‌ند جارێك سه‌یاره‌كانیان بۆ گۆرین، چاویشیان
به‌ستین و
داوای
لێبوردنیان ده‌كرد چونكه پاسه‌وانه‌كانی بن لادن خۆیان هاتبوون بۆ
پێشوازیمان، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه خانوه قوره‌كه‌ی بن لادن له تۆرابۆرا
هه‌موو كامێرا‌و
ده‌زگاكانی ده‌نگ و پاتری و ته‌نانه‌ت سه‌عاته‌كان و جله‌كانیان لێسه‌ندین
و جلی خۆیان
داینێ و
له لایه‌ن ئوسامه بن لادنیش به كامێرایه‌كی دیجیتاڵی بچوكی خۆیان،
دیدارێكی (80) ده‌قیقه‌ییان بۆ تۆمار كردین. ئه‌م دیداره یه‌كه‌م جار بوو
كه ئوسامه بن
لادن بۆ
كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوا قسه بكات. له نیوه‌شه‌وی 27 ی ئازاری
ساڵی
1997 دا
بوو، ، ئه‌و كاته بن لادن زۆر گرنگ نه‌بوو له لای ڕۆژئاوا چونكه هێشتا
هێرشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا ئه‌نجام نه‌درابوو، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت
ئه‌و دیداره‌ی من
له‌گه‌ڵ
بن لادن بۆ ئه‌وه بوو په‌یامی ئه‌لقاعیده به ڕۆژئاوا بدرێت و دوای چه‌ند
مانگێك
هێرشه‌كانی نه‌یروبی و دارئه‌لسه‌لام ئه‌نجامدرا كه رێكخراوی ئه‌لقاعیده
(5) ساڵ بوو پلان و به‌رنامه‌ی بۆ دانابوو، بێرگن گوتی: من به ناوی
به‌رپرسی ڕێكخراوی
فریاگوزاری مرۆیی چومه شاری
جه‌لال
ئاباد و له وێوه بۆ شاخه‌كانی تۆرابۆرا به‌ڵام
نازانم
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتداربوو، چۆن ڕێگایاندا به
ئێمه
كامێرا و
ده‌زگای ده‌نگ له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ین؟! چونكه ئه‌و كاته هه‌مو جۆركانی
كامێرا و
ته‌سجیل
قه‌ده‌غه‌بوو. پێده‌چێت ئه‌وانیش به‌و دیداره‌كه‌ی من له‌گه‌ڵ بن لادن
ئاگادار
كرابنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی بن لادنم بینی ئه‌یمه‌ن
زه‌واهیری له (داغستان) ده‌ست به‌سه‌ر بوو هێشتا نه‌هاتبوه ڕیزه‌كانی
قاعیده، له كاتی گفتوگۆ كردنیشدا هه‌ستم
كرد بن
لادن زۆر به نه‌رمی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و به ده‌نگێكی نزم هه‌روه‌ها
هه‌ستم كرد
كه‌سێكی
(متوازع) ه و له‌و دیداره‌دا زۆر به ڕاشكاوی ڕقی خۆی له ئه‌مریكا و
ڕۆژئاوا
و
حكومه‌ته‌كانی سعودیه و میسر ده‌ربڕی. ئه‌م پسپۆره ئه‌مریكیه دوای ئه‌م
دیداره‌ی له‌گه‌ڵ
بن لادن
چووه لاپه‌ڕه‌كانی مێژوه‌وه و له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا كه له
ته‌له‌ڤزیۆنی
CNN
په‌خش كرا گوتی: بن
لادن ته‌مه‌نی (10) ساڵ بووه باوكی مردوه و ئه‌و (عه‌بدوڵڵا
عه‌زام) ی
سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌به ئه‌فغانه‌كانی به سه‌ركرده‌ی روحی خۆی زانیوه به
تایبه‌تی له‌و
ساڵانه‌دا
كه دژی روسه‌كان ده‌جه‌نگان، دواتریش چووه ژێر ڕكێفی
بیركردنه‌وه‌كانی سه‌ركرده‌ی ئه‌فغانی (عبدالرب رسول سه‌یاف) و دواتریش
(ئه‌یمه‌ن
زه‌واهیری) كه چه‌ند ساڵێك له خۆی گه‌وره‌تره، پیته‌ر بێرگن ده‌ڵێت: رۆژ
له دوای
ڕۆژ
جموجوڵی ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده زیاتر به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه و ئێستا
هه‌مو
شتێكیان
له ڕێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت شانه‌كانی
خواره‌وه‌ی
قاعیده‌ش
هه‌ر له ڕیگای ئه‌نته‌رنێته‌وه كار و چالاكیه‌كانیان په‌خش ده‌كه‌ن و
ئه‌نته‌رنێتیان كردۆته پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان و زۆر گرنگی به بنكه‌ی
جێگربون و
مه‌شقكردن
له‌سه‌ر زه‌وی ناده‌ن و ته‌نانه‌ت فێربونی ئۆتۆمۆبیل ته‌قاندنه‌وه و
مینرێژكردنی، هه‌ر له ڕیگای ئه‌نتێرنێته‌وه به ئه‌ندامه خۆكوژه‌كانی
قاعیده ده‌گات. به‌ڵام ئه‌زمونی عێراق به دیاری ده‌خات كه هێشتا قاعیده
ڕێكخراوێكی چالاكه و
ده‌توانێت
كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی (11) ی سێپتیمبه‌ر دووباره بكاته‌وه.
|