خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كان باجی هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌ده‌ن ...
ئه‌وره‌حمان هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی
شاره‌زور و هه‌ورامان بێت (شێخ مه‌حمودی كاكه‌شێخ) ده‌ناسێت و مێژوی ئه‌م
پیاوه له‌م چه‌ند هه‌ڵوێسته‌دا كورت ده‌كه‌مه‌وه و نوسه‌ری ئه‌م
بابه‌ته‌ش شایه‌دحاڵی هه‌ندێك له‌م هه‌ڵوێستانه‌یه چونكه من یه‌كێكم له
و
پێشمه‌رگانه
ی شێخ مه‌حمودكه
له‌رۆژێكدا خه‌باتمان به‌فیشه‌ك و چه‌كی خۆمانه‌وه ده‌كرد زۆربه‌ی
به‌رپرسانی ئێستای كوردستان هێشتا له‌دایك نه‌بووبون:
*له‌ته‌مه‌نی
18ساڵیدا بوه هێرشی سوپای عێراق له‌سه‌ر ناوچه‌ی بارزان بوو گوشارێكی
ئێجگار گه‌وره له‌سه‌ر شۆڕشی كورد هه‌بوو، له‌و ڕۆژانه‌دا به‌بیئه‌وه‌ی
كه‌س ڕێنمایی بداتیوبه‌بی پشتگیری هیچ حزب و لایه‌نێك، به‌چه‌كی خۆی
له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی هاوته‌مه‌ن و هاوهه‌ڵوێستی خۆیدا په‌لاماری
بنكه‌كانی پۆلیس و سوپای عێراقیان له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان داوه
به‌وهیوایه‌ی گوشاری سوپای ڕژێم له‌سه‌ر شۆڕشی كورد كه‌م بێته‌وه.
*كاتێك ده‌بابه‌كانی
ڕژێمی عێراق هاتبونه ده‌ربه‌ندیخان و ده‌یانویست كۆتایی به‌بزوتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تی بێنن، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌شۆڕشگێڕانی ناوچه‌كه‌دا به‌چه‌ك و
تفاقی خۆیانه‌وه چونه سه‌ر شاخی تونێله‌كه‌ی ده‌ربه‌ندخان و ڕێگایان
له‌داگیكردنی كوردستان ده‌گرت.
*له‌سه‌رده‌می
(زه‌عیم سدیق) دا تاكه كه‌س بوو ئیمتیازاتی حكومه‌تی عێراقی قبوڵ نه‌كرد و
له‌گه‌ڵ ماڵ و مندا ڵیدا ته‌نها به بڕنه‌وه‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و شاخه‌كانی
كوردستان ڕۆیشت و له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا ماڵه‌كه‌یان له‌گوندی (بیاوێله)
سوتاند.
*ساڵی1989سه‌دام
حوسێن له لوتكه‌ی عه‌زه‌مه‌تیدابوو، تازه‌له‌شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران ته‌واو
بوبو، یه‌كێك له‌منداڵه‌كا
نی
له‌قوتابخانه وێنه‌یه‌كی سه‌دامی هێنابوه‌وه و
گوتی
ئه‌وه وێنه‌ی
سه‌رۆكی عێراقه به‌جلی كوردییه‌وه ده‌ستی به‌رز كردوه‌ته‌وه سه‌لام
ده‌كات، له‌وێدا شێخ مه‌حمود به‌دڵنیاییه‌كه‌وه پێی گوت كوڕم ڕۆژێك ده‌بێت
ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌دام به‌نیشانه ده‌نێینه‌وه و فیشه‌كی ساچمه
به‌په‌نجه‌كانیه‌وه ده‌نێین.
*له‌كۆڕه‌وه‌كه‌ی
ساڵی1991دا له‌گه‌ڵ
منداڵه‌كانیدا
له‌ڕێگای (ته‌وێڵه)
ی سه‌رسنوری ئێران بوین بارانێكی زۆر به‌خوڕه‌م ده‌باری و له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئێمه زۆربوین له‌ژێر عه‌ره‌بانه‌ی تراكتۆرێكدا بوین جێگامان نه‌ده‌بوه‌وه
به‌ناچاری چوینه ده‌ره‌وه و له‌به‌ربارانه‌كه‌بوین زۆر له‌بارودۆخێكی
ناهه‌مواردا بوین،
یه‌كێك له‌كوره‌كانی
به‌شێخ مه‌حموودی
گوت ئێمه له‌پێناوی
چیدا خۆمان خستۆته ئه‌م بارودۆخه؟؟تۆ ده‌یان ساڵه دژی حكومه‌ته‌كانی
عێراقیت، هه‌تاكه‌ی ئێمه له‌م قوڕبه‌سه‌ریه‌دا بین؟ ئه‌ویش زۆر به‌هێمنی
پێی گوت ی
ڕۆڵه
بڕوابكه زۆرمان نه‌ماوه كورد ڕزگاری ده‌بێت ئه‌وه‌تا گوێم له‌ڕادیۆ
گرتوه هه‌مو دنیا باس له‌م كۆڕه‌وه‌ی كورد ده‌كات.
*ساڵی 1992
كورێكی
له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام له به‌غدا ده‌ستگیركرا و حوكمی له‌سێداره‌دانی
به‌سه‌ردا درا و دواتر به‌هه‌وڵ و واسته‌یه‌كی زۆر حوكمه‌كه‌یان گۆڕی بۆ
سجنی هه‌تاهه‌تایی، له‌وكاتانه‌دا له‌گه‌ڵ
شێخ مه‌حمود
چوینه به‌غدا
به‌وهیوایه‌یه‌ی مواجه‌هه‌ی
كوره‌كه‌ی
بكه‌ین، له‌ماڵی خزمێكمان بوین (عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی) هات بۆلای، كه
ئه‌وكاته وه‌زیربوو له‌به‌غدا،
پێی
گوت با
مواجه‌هه‌یه‌كی سه‌دام حوسێنت بۆ وه‌ربگرم وده‌توانیت داوای لێبوردن بۆ
كوڕه‌كه‌ت بكه‌یت كه‌ئه‌وكاته حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا درابوو، كاك
عه‌بدولوه‌هاب (خوالێی خۆشبی) گوتی من دڵنیام ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن بۆ
كوڕه‌كه‌ت بكه‌یت ئه‌وا دڵنیام ده‌ستبه‌جی ئازادی ده‌كات، (بۆزانیین
له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا
شێخ مه‌حمود
و عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی
له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان
یه‌كتریان ناسیوه) ،
به‌ڵام له‌وه‌ڵامی پێشنیاره‌كه‌ی كاك عه‌بدولوه‌هابدا زۆرچاك له‌بیرمه شێخ
مه‌حمود كاكه‌شێخ گوتی: من له‌درێژایی ته‌مه‌نمدا سه‌رم بۆ هیچ ڕژێمێكی
عێراق دانه‌نه‌واندوه ئیترچۆن له‌دیكتاتۆرێكی دڕنده‌ی وه‌ك سه‌دام
بپاڕێمه‌وه كوڕێكی من ئازاد بكات كه‌من 10كوڕم هه‌یه؟؟باشتروایه
كوڕه‌كه‌م له‌سێداره‌بده‌ن وه‌ك له‌وه‌ی مێژوی خۆم له‌كه‌داربكه‌م و خه‌ڵكی
من له‌ته‌له‌فزیوندا ببینن بۆ كوڕێكم ده‌پاڕێمه‌وه.
*به‌درێژایی سال
َانی حوكمڕانی
سه‌دام بۆ ته‌نهاجارێكیش ئاماده‌نه‌بوه بیرله‌ئیغراكردن و خۆبه‌ستنه‌وه
به‌ڕژێمی به‌عس بكاته‌وه له‌كاتێكدا زۆربه‌ی سه‌ره‌ك
عه‌شره‌ت و
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی
كوردستان له‌ئه‌نجامی بێئومێدبونیان له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردسان
به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی عێراقدا دروست كردبوو.
*هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی
حزبه‌كانی كوردستان (جگه‌له‌حزبی شیوعی) بۆ ئیختیفاكردن و بۆ نانخواردن و
ئیسراحه‌ت ماڵی شێخ مه‌حمودی كاكه‌شێخیان به‌باشترین جێگا زانیوه و زۆر
له‌پلانه‌كانی شه‌ڕیشیان دژی حكومه‌تی به‌عس له‌ماڵی ئه‌ودا داناوه
(نادرهه‌ورامی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودو حامیدی حاجی خالید) و ژماره‌یه‌كی
زۆر له‌كادیر و پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كان شایه‌تیان بۆ ئه‌م ڕاستیه داوه.
*له‌وكاته‌وه‌ی
كوردستان ئازادبوه ئه‌م پیاوه هیچ ئیلتیزاماتێكی حزبی نه‌گرتوه‌ته
ئه‌ستۆی خۆی و وه‌ك مرۆڤێكی كورد له‌ماڵی خۆیدا دانیشتوه و به‌توندیش دژی
شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان بوو، له‌درێژایی حوكمڕانی كورد له‌ساڵی1991 وه
نه‌چوه‌ته باره‌گای هیچ حزبێك وسه‌ره‌ڕای گوزه‌رانی سه‌خت و كاولكردنی ماڵ
وگونده‌كه‌ی هیچ داوایه‌كی له به‌رپرسانی ئه‌مڕۆی كوردستان نه‌بوه
كه‌زۆربه‌یان له‌ڕۆژه‌سه‌خته‌كاندا هانایان بۆ ئه‌م پیاوه هێناوه.
هه‌تا ئێره
هه‌موشتێك ئاساییه و ده‌بی هه‌موكه‌س به‌م شێوه‌یه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
نائاساییه و جێگای مه‌خابن و بیئومێدییه ئێستا شێخ مه‌حمودی كاكه‌شێخ
له‌هه‌ولێر ی
پایته‌ختی كوردستانی ئازاد
و له‌خانویه‌كی كرێدا نیشته‌جێیه و ده‌بی چاوه‌ڕی بكات سه‌ری مانگ یه‌كێك
له‌كوڕه‌كانی كرێی خانوه‌كه‌ی بۆ بدات، كاتێكیش به‌سه‌ردان ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ (هه‌ل ه‌َبجه
وهه‌ورامان و زه‌ردیان و بیاوێڵه) جگه له ماڵ و موڵكه ڕوخاو و
كیمیابارانكراوه‌كه‌ی نه‌بێت هیچ شتێكی نه‌ماوه تابه چاوه‌كزبووه‌كانی
سه‌یریان بكات و یاداشته ونبوه‌كانی بنوسێته‌وه،
ئه‌مه دیمه‌نێكی
ئه‌و (به‌هه‌شته‌پڕوه‌فا) یه‌یه له‌كوردستاندا هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت كوڕ و
كچ ونه‌وه‌كانی شێخ مه‌حمودی كاكه‌شێخی تێدا بخه‌ڵه‌تێنن كه‌تائێستا زیاتر
له (50) كه‌س ده‌بن و هه‌ریه‌كه‌یان پێگه‌یه‌كی (سیاسی یان سه‌ربازی یان
ئیداری یان كۆمه‌ڵایه‌تیان) له‌كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا هه‌یه. .
|