خاتوو نه‌رمین عوسمان: له‌هه‌ر كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد داوامان
لێ بكات، ده‌گه‌رێینه‌وه كوردستان كار له‌پێناو سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
ده‌كه‌ین ... چاوپێكه‌وتنی: به‌ناز كوێستانی- بغداد
یه‌كێك
له‌ژنه په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی ناو په‌رله‌مانی عیراقی خاتوو (نه‌رمین
عوسمان) ه كه توانیویه‌تی چالاكی و پرۆژه‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
چالاكانه ئه‌نجام بدات و رۆژانه له‌ناو كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌كان ببینرێت و
رۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت، پێشتر كه وه‌زیری كاروباری ژنان بوو، توانی خزمه‌تی
گه‌وره به‌بواری ژنان بكات، ئێستاش وه‌زیری ژینگه‌یه، به‌لإم له‌گه‌لڕ
ئه‌وه‌شدا كار‌و چالاك له‌بواری بزووتنه‌وه‌ی ژناندا به‌ئه‌نجام
ده‌گه‌یه‌نێت، پێگه به‌پێویستی زانی له به‌غدای پایته‌ختی عیراق
چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ساز بكات و سه‌ره‌تا به‌م پرسیاره ده‌ستمان پێكرد:
+
خاتوو نه‌رمین چۆن ده‌روانیته رۆڵی ژن له‌ره‌شنووسی هه‌میشه‌یی ده‌ستوری
عیراقدا. . ؟
-
من وه‌ك ژنه په‌رله‌مانتارێك و نزیك له لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور،
ئاگاداری نزیكم له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، هه‌ولڕ ده‌ده‌ین زۆرترین
مافه‌كانی ژنان له‌م ده‌ستوره‌دا ده‌سته‌به‌ر بكرێت، رۆژانه
گۆرانكارییه‌كی زۆری تیادا ده‌كرێت، پرس به‌كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆر
له‌بواره‌كانی مافی ژنان و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
+
گه‌رانه‌وه بۆ شه‌ریعه‌ت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌نووسینه‌وه‌ی
ده‌ستوردا پێشێلكردنی مافی ژنان نییه.؟
-
پێم وایه ئه‌گه‌ر ئێمه شته باشه‌كان له‌شه‌ریعه‌ت وه‌ربگرین و بیگونجێین
له‌گه‌لڕ ده‌ستوردا باشه، به‌لإم نامانه‌وێت شه‌ریعه‌ت بكه‌ین
به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، به‌ڵكو شه‌ریعه‌ت ببێت
به‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور.
+له‌هه‌ندێ برگه‌دا كه‌له‌به‌شی دووه‌می ره‌شنووسه‌كه‌دا بلإوكراوه‌ته‌وه،
مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كات. . ؟
-
چه‌ند برِگه‌یه‌ك هه‌بوو، كه له‌گه‌لڕ بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤدا
نه‌ده‌گونجا، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و لابرا، ئێستا من ئه‌م نووسخه‌یه‌م
پێیه، كه دوایه‌مین ره‌شنووسه ئه‌و خالانه لابراوه گۆرانكاری
به‌سه‌ردا هاتووه، چونكه ره‌شنووسه‌كه رۆژانه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت
و گۆرِانكاری به‌سه‌ردا دێت.
+
ژنانی كورد كه‌ژماره‌یان دوو ژنه، به‌رامبه‌ر به حه‌وت ژنی له‌لیستی
شیعه دانراون، ژنانی شیعه داوای زیندووكردنه‌وه‌ی بریاری 137 ده‌كه‌ن،
كه‌چی ژنانی كورد زۆر بێده‌نگن له‌ئاست نووسینه‌وه‌ی ده‌ستورو ئه‌و
برگانه‌ی كه‌له‌گه‌لڕ مافه‌كانی ژناندا یه‌ك ناگرنه‌وه ئایا ئه‌مه رازی
بوونیانه به‌و خالإنه. . ؟
-ره‌نگه ئه‌وه بێ ده‌نگی نه‌بێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا مه‌رج نییه رازی بن،
به‌ڵكو زۆری سه‌رقاڵیان وای كردبێت كه‌نه‌توانن ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبرِن،
یاخود كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ئاڵۆز له‌ناو نووسینه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستوردا
وایكردبێت كه‌نه‌توانن وه‌ك پێویست ده‌ركه‌ون و گفتوگۆ له‌باره‌یه‌وه
بكه‌ن، یاخود ئه‌و مه‌جاله‌یان پێ نه‌درابێت.
+
به‌لإم ئه‌گه‌ر له‌كه‌ناڵه راگه‌یاندنه عه‌ره‌بیه‌كانیش مه‌جالیان پێ
نه‌درێت، ئه‌وا هه‌میشه كه‌ناڵه راگه‌یاندنه كوردیه‌كان ئاماده‌ن بۆ
گه‌یاندنی ده‌نگیان به‌جه‌ماوه‌ر. . ؟
=
ره‌نگه ئه‌م جۆره بێ ده‌نگیه‌یان، ته‌مه‌ڵی ئه‌ندامه‌كان خۆشیانی تیادا
بێت، یاخود نه‌توانن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌نگه دژه ناره‌زایی
ده‌رببرن، چونكه بارودۆخی سیاسی ئێره ناجێگیرو نائارامه.
+
پرسیارێك له‌ناو جه‌ماوه‌ردا زۆر ده‌كرێـت، ئه‌ویش ئایا له‌كاتێكدا
ده‌ستوور نه‌یتوانی هیچ خواستێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و فیدرالی و
كه‌ركوك و جیاكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و، دابینكردنی مافی مرۆڤ و مافی
چین و توێژه‌كان بكات، ئایا ئه‌ندامه كورده‌كان ئاماده‌ن كه‌واز
له‌ده‌سه‌لإت بێنن و ئینسحاب له‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بكه‌ن. . ؟
-
بێگومان بن له‌وه‌ی كه ئێمه‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان و ولإته‌كه‌مان
ده‌كه‌ینه پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆمان، ئێمه
شه‌هیدمان داوه خوێنمان رشتووه خه‌باتمان كردووه، چه‌نده‌ها گوند‌و
ناخۆشیمان دیوه تا گه‌یشتوینه‌ته ئه‌م رۆژه، ئه‌م كاره‌ی ئێستا ئێمه
ده‌یكه‌ین شتێكی كاتییه‌و ماوه‌یه‌كی كه‌مه، بۆیه هه‌رگیز كورسی
ده‌سه‌لإت ناكه‌ین به قوربانی داخوازییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان،
به‌ڵكو ئاماده‌ین له‌هه‌ر كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد داوامان لێ
بكات، ده‌گه‌رێینه‌وه كوردستان كار له‌پێناو سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
ده‌كه‌ین.
|