وته‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له به‌ریتانیا
ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به‌زۆر
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كورده‌كان
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆگه‌ستی ئه‌مساڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانی
كه‌وتنه گرتن و له كه‌مپ كردنی زۆرێك له‌و كورده پانابه‌رانه
به‌ریتانیانه‌ی كه مامه‌ڵه و كێشه‌ی په‌نابه‌رییان بی سه‌ره‌نجامی ئیجابی
یه، به نیازی ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه پۆل پۆل و به‌زۆر ده‌ست
به ناردنه‌وه‌یان بكرێت به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان، له‌م سه‌روداوه‌شدا تا
ئێستا سه‌دان كورد له شاره جیاجیاكانی به‌ریتانیادا گیراون. ئه‌م
هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانی مایه‌ی نیگه‌رانی و
دڵته‌نگی زۆرێك له‌و كوردانه‌یه كه گیراون و یا له چاوه‌ڕوانی
ئیجرائاته‌كاندان.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا له‌سه‌ر زاری هیچ لایه‌نێكی به‌رپرس ئه‌م هه‌واڵانه
پشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه‌و بواری سه‌ردان و چاوپێكه‌وتنی گیراوی ناو
كه‌مپه‌كانیش بۆ كه‌س نی یه، هه‌واڵه‌كه له چه‌ند رۆژنامه و ده‌زگای
راگه‌یاندنی ناوه‌وه‌ی به‌ریتانیاوه دزه‌ی كردوه. هه‌وڵوێست و
فشاربۆهێنانی له‌و جۆره له‌لایه‌ك بۆ وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا كه
بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ و رۆشنبیری فره‌كه‌لتوری ده‌كات جێگه‌ی پرسیار‌و
تێڕامانه، له‌لایه‌كی دی ئه‌و گیراوانه هه‌رچه‌ند لای ده‌سه‌ڵاتداران
ناویان عێراقی یه، به‌ڵام هه‌مویان كوردن و، بار‌و دۆخی كوردسنانیش له زۆر
ڕوه‌وه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م ژماره زۆره‌ی له‌م كاته‌دا گران له‌سه‌ر
ده‌كه‌وێت.
بۆیه ئێمه له به‌ریتانیا وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆمان داوا له
دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤـ و دامه‌زراوه مافدۆسته‌كانی تر و دامه‌زراوه
كوردی یه‌كان ده‌كه‌ین، كه ده‌نگی ناره‌زاییان به‌كه‌نه یه‌ك و به
بڵاوكراوه‌و به‌یاننامه وخۆپیشاندان فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانی
دروست بكه‌ن تا ئه‌و كوردانه مافی په‌نابه‌رێتیان پـی بدرێت یا لانی كه‌م
گه‌ڕانده‌نه‌وه‌كه ئاره‌زومه‌ندانه بێت. له كوردستانیش داوا له
حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسی یه‌كان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی یه‌كان
ده‌كه‌ین نارازیی بونی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه بۆ
باڵوێزخانه و كونسه‌لیه‌ته‌كانی به‌ریتانیا ده‌رببڕن.
رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
به‌ریتانیا20 /8 /200
|