وه‌رزه‌كانی ته‌مه‌نم چوون نیشتمانم له‌ته ... چنار
نامق
له‌غوربه‌تستانه‌وه دێم
مه‌پرسن خه‌ڵكی كام شاری
هزر وهۆشم
چه‌شنی تێروانینم په‌رته
وه‌رزه‌كانی ته‌مه‌نیشم
چوون نیشتمانی داگیركراوم له‌ت له‌ته
بێهوده‌ییه ئه‌ی عیشق
سانایانه دڵ ده‌شكێنیت
چ بێماناییه ژیان له‌وه‌رزێكدا
گه‌لای
ته‌ری دره‌خته‌كانی
ته‌مه‌ن ده‌وه‌رێنی
چوون ئه‌و رۆژانه‌ی یه‌كترمان نه‌ده‌ناسی
شه‌قامه‌كان چۆڵ وهۆڵن
ئه‌وان له‌تۆ جوانتر سه‌مایان بۆكردم
سه‌ماكانیان له‌دڵما له‌نگه‌ری نه‌گرت
نیگاكانیان
به‌نێو دوورگه‌یچاوه‌كانم
دزه‌ی نه‌كرد
من ده‌مه‌وێت
ره‌وتی ژین خێراتر بروات
كات سه‌فه‌ر كات
رۆژ بارگه‌ی بپێچێته‌وه
گرنگ نییه ته‌مه‌ن بروات
ئه‌گه‌ر تۆم له‌بیرچێته‌وه
ئه‌گه‌رێمه‌وه بۆ ژیان
گه‌ر ئاسه‌واری بیره‌وه‌ریت
له‌زاكیره‌م بسرێته‌وه
ده‌گه‌رێمه‌وه لای سه‌ماكانی جارانم
سه‌رده‌مێك
ده‌ستی (بام) ده‌گرت
ئاوێزانیشه‌پۆل ده‌بووم
چوون ماسییه‌كان له‌ده‌ریادا
به‌بی ئاگا سه‌مام ده‌كرد
ده‌شی پرشنگی نیگات
تیشكی دره‌وشاوه‌ی ئه‌ستێره‌ی
شه‌وگاری ژیانم بێت
به‌ڵام ناكرێت
به‌رۆژخۆر و
به‌شه‌و مانگ
ده‌زگیرانم بێت