تاڤگه پاكیزه كانی فیرده‌وس
…
ڕاوكه‌ر خدر
دیانا
له‌چیمه‌نێكی
فیرده‌وسا
میوانی شكۆفه
نه‌پروكاوه‌كان بووم
تاڤگه پاكیزه
كان به‌سه‌ر یانا ئه‌ڕژاو جار جار
نمه
سازگاره‌كانی
به‌سه‌ر ده‌م و
چاوه خۆڵاویه كه‌ما ئه‌تكا و
ئه‌یووت: تۆ كوڕی
بیابانه وشكه‌كان نیت؟
_
به‌ڵێ!بۆ یه هێنده به حه‌سره‌تی قه‌ڵبه زه‌كانی ئێوه‌م
شكۆفه‌یه‌كیش
سكاڵای ئه‌كردو ئه‌یوت
من تا هه‌تایه
شكۆفه‌م و ناپروكێم و نابم به گوڵ
پاشان
په‌پوله‌یه‌ك
له‌ناو دڵی گوڵێك
هه‌ڵساو له‌سه‌ر باڵه‌كانی نوسرابوو:
" تۆ
گه‌ره‌كته باوه‌شێك گوڵ بۆ هاوسۆزه‌كه‌ت به‌ریته‌وه
به‌ڵام گوڵ شه‌رم
ئه‌كا بچێته گوڵدانی ئه‌و شه‌هره زاده‌و
جانتایه‌ك
كریستاڵ پڕاو پڕ له وشه‌ی ئیستا تیكای بۆ به‌ره‌وه
ئه‌و ئه‌دیبه‌و
له زمانی عه‌شق تێ ئه‌گا ڕێز له په‌یڤ و په‌یامی ئه‌وینت
ئه‌گرێ
"
ئه‌وسا تاڤگه
پاكیزه‌كانی فیرده‌وسیش
وتیان:كه
چویته‌وه په‌یامی پڕ له سۆزی ئێمه
به‌و ڤێلایه رٍا
بگه‌یه‌نه‌و
پێی بڵێ
ئه‌و له ئێمه
پاكیزه تره!