ڕاگه‌یاندنی سه‌نته‌ری مناڵان سه‌باره‌ت به ده‌ستوری عێراق
داسه‌پاندنی ده‌ستوری ئیسلامی مندالان له تراژیدیادا نوقم ده‌كات. . !!
پاش
ماوه‌یه‌ك له گفت‌و گۆو هێنان و بردن، ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی كه خرایه
به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق، خه‌ریكه به‌سه‌ر كۆمه‌لگای
عیراقدا ده‌سه‌پێنریت. ئه‌و ڕه‌شنووسی ده‌ستوری عێراقه هیچ جیاوازییه‌كی
ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ده‌ستوری پێشوی حیزبی به‌عس دا نییه. ئه‌گه‌ر هه‌رچی
زیاتر به قوڵایی كۆنه‌په‌رستیدا نه‌برابێت، ئه‌وا له مافه ئیسنانی و
مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه نزیك نه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
به‌یه‌ك دێڕ هه‌موو ئازادییه‌كان له‌خه‌ڵك ده‌ستێنێته‌وه و به یه‌ك ووشه
له قاڵبی ده‌دات"
الاسلام
دين الدولة الرسمي. ومصدر
.
. " ئیتر هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی تر كه به‌دوای ئه‌مه‌وه ڕیز كراون مایه
پوچن و بۆ كۆێر كردنی چاوی خه‌ڵك و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌رۆكه دژی
ئینسانی و كۆنه‌په‌رستانه‌یه هۆنراونه‌ته‌وه. له هه‌مان كاتدا
په‌رله‌مانی كوردستانیش له ڕۆژی 24 ئابدا له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی ئه‌م ده‌ستوره
كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان به‌ست بۆ تاوتۆێ كردنی ڕه‌شنوسی ده‌ستوره‌كه‌و به
پیچه‌وانه‌ی هه‌موو راگه‌یاندن و هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌یانه‌وه، زۆر
به خیرایی په‌سه‌ندیان كرد.
گومان له‌وه‌دا نیه كه له سایه‌ی ده‌ستورێكدا كه له‌سه‌ر بنه‌مایی
ئه‌حكامی كۆنه‌په‌رستانه‌و دژی ئینسانی ئیسلامی دامه‌زرا بێت، هیچ جێگه‌و
ڕێگه‌یه‌ك بۆ مافه ئازادیه‌كانی خه‌لك و به تایبه‌تیش مناڵان
ناهێڵێته‌وه. دینی ئیسلام ئینسان به عبد پێناسه ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌م
بناغه‌یه‌ش مافه‌كانی له قاڵب ده‌دات. مندالان كه له ڕوانگه‌ی
ئیسلامه‌وه ملكه‌چ و كۆیله‌ی گه‌وره‌كانن، دوجار كۆتی عه‌بدایه‌تیان له
مل ده‌كریت. 1500 ساڵه مناڵان نه‌وه له دوای نه‌وه ئه‌مه‌یان
ته‌جره‌به كردووه، بینیمان كه ئه‌م ئاینه چی پێیه بۆ مناڵان؟! ئه‌م
یاسایه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی ئیسلام دارێژراوه لێدان له مناڵان
نه‌ك هه‌ر قه‌ده‌غه ناكات به‌ڵكو به شیوازێكی پێویستی په‌روه‌رده‌و
مه‌رجێًكی بارهێنان داده‌نێت، ئه‌م یاسایه ده‌رسه تۆقێنه‌ره‌كانی حوجره
تاریكه‌كان و مزگه‌وته‌كان یاساغ ناكات و به‌سه‌ر مندالاندا ده‌یسه‌پێنإ،
سزادانی منداڵ شه‌رعی ده‌كاته‌وه، ئیتاعه‌ی گه‌وره‌كان به‌سه‌ر مندالاندا
فه‌رز ده‌كات، جۆره‌ها توند‌و تیژی له دژی منالان و حیجابی زۆره‌ملێی
مناڵانی كچ وه‌ك هه‌میشه به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له ئاینی ئیسلام و
بره‌وی پێده‌دات.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مانه ئاشكرایه ئیتر ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م
ده‌ستوره‌یان داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوویان بێت نیشانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه‌تی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی بده‌ن، ڕوتووشی ئه‌كه‌ن به هه‌ندێك ووشه‌ی بریقه‌دارو بإ
ناوه‌رۆك له جۆری دیموكراسی و مافی مرۆڤ و پاریزگاری و چاودیری و . . . چی
و چی. به‌لام ئه‌مانه ئه‌و قسه بإ ناورۆك و پوچانه‌ن كه ده‌ستوری
سه‌رده‌می به‌عسیشیان پإ ڕتووش كرابوو. هه‌ر ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه منالانی
پإ ئه‌نفال و كیمیابارن و كۆمه‌ڵ كوژ كرا پڕ بوو له‌م فڕوفیشاڵه. هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی كه دینی ئیسلام بنه‌مای یاسا‌و ده‌ستور بێت، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی
هیچ ماف و ئازادیه‌كی ئینسان و به تایبه‌ت منالان مانای بۆ نه‌مێنێته‌وه.
كه‌واته ئیتر یاسا دووباره یاسای ئه‌نفالی مناڵانه، یاسای لێدان و
سوكایه‌تی كردنه به مناڵان، و یاسای زیندانی و كارپێكردنی مناڵانه،
كه‌واته ئه‌م یاسایه ئه‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه به‌عس
زیاتر له 35 ساڵ به‌وپێیه حوكمی ڕه‌شی خۆی به‌سه‌رماندا فه‌رز كرد. له‌م
نێوه‌شدا لای هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و عێراق ئاشكرایه كه یاسای به‌عسیش
هه‌روه‌كو ئه‌م یاسایه پشتی به ئیبسلام به‌ستبوو!!
خه‌ڵكی ئازادی خواز. . . ڕیكخراوه‌كانی به‌رگری كه‌ر له مافه‌كانی مناڵان.
.
ئه‌ركی هه‌موو ئێوه‌ی ئازادیخوازه كه بێنه مه‌یدان بۆ ناكام كردنه‌وه‌ی
ئه‌م پیلانه له دژی ئازادی ئینسان و به تایبه‌تیش له دژی مافه‌كانی
مندالان داریژراوه. وه‌رن بۆ به‌رگری له مافه‌كانی مناڵان ده‌نگتان به‌رز
بكه‌نه‌وه. مناڵان به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌ن و نه‌بوونی ته‌جره‌به‌یان له
ژیاندا ناتوانن به‌رگری له خۆیان و مافه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌وه كاری ئێمه
گه‌وره‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مناڵانه كه ده‌بێت له‌سه‌ریان وه‌ده‌نگ بێین
و به‌رگری له مافه‌كانیان بكه‌ین، ده‌بێت له پێناوی به‌رپاكردنی هه‌ل و
مه‌رجێك كه گه‌وره‌كان و مندالان پێكه‌وه تیایدا به‌خته‌وه‌ربن، هه‌وڵ و
خه‌باتمان به‌یه‌كه‌وه گرێ بده‌ین و توند‌و تۆڵی بكه‌ینه‌وه، هه‌تا
یاسایه‌كی علمانی و پێشكه‌وتنخواز له عێراقدا جێگیر نه‌بێت مافه‌كانی
مناڵان به‌دی نایه‌ت، مناڵان هیچ ئاینێكیان نییه، مناڵان هیچ كولتورێكیان
نییه، نابێ ڕێگه بدرێت به ئاره‌زووی گه‌وره‌كان، ئاین و كلوتور بۆ
مناڵان دابتاشرێت له چوار چێوه‌ی یاسایه‌كی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئاینی و دژ
به مناڵاندا.
نه‌خێر بۆ داسه‌پاندنی ده‌ستوری ئیسلامی و دژی مافه‌كانی مناڵان
شێرزاد فاتح
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی مناڵان
www. santarimnalan. com
|