له
كۆمێته‌ی ریفراندۆمه‌وه له باشووری سوید بۆ هه‌موو كۆمیته‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی ریفرراندۆم له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات
به‌ڕێزان
وه‌ك ئاگادارن
باشووری كوردستان له بارودووخێكی هه‌ستیار دایه و خه‌ریكه ده‌ستوورێك بۆ
ئه‌و به‌شه‌ی وڵاته‌كه‌مان داده‌نرێت، بێ ئه‌وه‌ی ئامانجی هه‌ر سه‌ره‌كی
بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم (كه مافی چاره‌ی خۆنووسین) ه تیدا بێت و هه‌موو
داواكاریه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم فه‌رامۆش كراون.
ئێمه له كۆمیته‌ی
ریفراندۆم له خوارووی سوید به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین،
ده‌رباره‌ی ئه‌و یه‌كه بێ ده‌نك نه‌بین و قسه‌ی خۆمان هه‌بێت له‌سه‌ر
چاره‌نووسی گه‌لی باشووی كوردستان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
پش 3 ڕۆژ نامه‌یه‌كمان بۆ هه‌موو كۆمیته‌كانی سوید و چه‌ند كۆمیته‌یه‌كی
ده‌روه‌ی ناردوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌كوو ئێستا ته‌نیا كۆمیته‌ی
ستوكهوڵم و كۆمیته‌ی یۆتوبۆگ له سوید، وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و ئاماده‌یی
خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ دانیشتن و تاوتوێ كردنی ئه‌م بابه‌ته.
هه‌ر بۆیه‌ش به
ڕێگای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه، داوا له هه‌موو كۆمیته‌كانی ریفراندۆم و
كه‌سانی تری چالاك له ریفراندۆمدا و ئه‌وانه‌ی وزایان له بزوتنه‌ویه
ریفراندۆم هێناوه له‌به‌ر هه‌ندێ هۆ، و هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان
ده‌كه‌ین، كۆبۆنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست
وه‌ربگرین.
ئێمه له كۆمیته‌ی
ریفراندۆم له باشووری سوید نێگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین، له‌مه‌ڕ بێده‌نگی
كومیته‌كانی ریفراندۆم و بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆم له كوردستان، ده‌رباره‌ی
كێشه‌یه‌ك كه كاری سه‌ره‌كی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و پێویست ده‌كرا،
بزه‌تنه‌وه‌ی ریفرانۆم له ڕیزی پێشه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی گه‌لی كوردستان
بوایه سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنووسین. .
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
واته بزووتنه‌ی ریفراندۆم به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر مێژوو به تایبه‌ت
سه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، له‌مه‌ڕ هه‌وڵدان و خه‌باتكردن بۆ چه‌سپاندنی
مافی چاره‌ی خۆنووسین له ده‌ستووری عێراقدا. .
بێ ده‌نگ مانه‌وه‌تان
گومانه‌كانی جه‌ماوه‌ر سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه
ده‌خاته پراكتیكه‌وه. بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌ین له نێوان ئه‌م 7
ڕۆژه‌دا وڵامی ئه‌م داواكاریه‌ی ئێمه بده‌نه‌وه.
كۆمیته‌ی ڕیفراندۆم
له باشووری سوید
2005-08-25
karzan@spray. se
|