لالۆ
منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (15) . . . . عه‌تای مه‌لا که‌ریم
به‌ریتانیا
ووتی خۆت ڕووت
بکه‌ره‌وه، خۆم ڕووت کرده‌وه هه‌ردوو ده‌ستی به‌رز کردمه‌وه‌و له دواوه
له پشت ستونێکه‌وه ده‌ستی به‌ستمه‌وه به‌یه‌که‌وه. ستونه‌که ڕاست
وڕێک بوو منیش چونکه ده‌ستم له‌دواوه به‌رز کرابوه‌وه پشتم
چه‌مابوه‌وه‌و سنگم ده‌رپه‌ڕی بوو. له‌سه‌ره‌تاوه باش بوو به‌ڵام وورده
وورده پشتم دایه ئازار‌و له‌هه‌مان کاتدا به‌دوو که‌س ده‌ستیان کرد
به‌لێدانم. زۆریان لێدام له‌پڕ سۆنده‌یه‌ک به‌ر کێرم که‌وت زۆری ئازار هات
و هه‌ستم کرد که خوێنی لێ ده‌تکێ به‌ڵام نه‌مده‌زانی چی به‌سه‌ر هاتووه.
دوایی بینیم پارچه‌یه‌ک له‌پێستی کڵاوه‌که‌ی په‌ڕی بوو تاماوه‌یه‌کی زۆر
ئازاری ده‌دام و ده‌لکا به‌جله‌کانمدا و برین و بزمه‌ته‌که‌ی تازه
ده‌بوه‌وه به‌جۆرێک که‌ئێستاش جێگاکه‌ی دیاره. دوکتۆر
Gordon Barclay MA MB BChir LRCP FRCS BSc
یش له ڕاپۆرته‌که‌یدا باسی کردووه، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕی به‌وه نه‌کرد
که له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌لێدان وای لێهاتبێت، به‌ڵکو له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که
شوێنی برینێکی کون بووبێت و به لێدانه‌که خراپتر بوو بێت! به‌ڵام نازانم
چ برینێک ده‌گاته ئه‌و شوێنه لێدان نه‌بێت، دوکتۆریش تیا مابوو، هه‌ر
سه‌ری ڕاده‌وه‌شاند، به‌هه‌رحاڵ ته‌نها شتێک که جێگای گومانی ئه‌و
دوکتۆره بووبێت له به‌سه‌رهاته‌کانی مندا هۆکاری ئه‌و برینه بوو.
چونکه ده‌رپێیه‌کی
کورتی بچوکم له‌پێدابوو هه‌موو جارێک ده‌لکا پێیداو بزمه‌ته‌که‌ی
هه‌ڵده‌که‌ندراو برینه‌که تازه ده‌بوه‌وه. کابرا قه‌ڵادزێیه‌که‌ش چونکه
هه‌ر پیاوی پیاوانه‌ی به ده‌رپێی سه‌رخه‌رمانه‌وه بینیبوو ده‌یووت: حه‌تا
تۆ به ده‌رپێ کورته‌ی کیژۆڵانه‌وه هاتویت بۆ ئێره. پێشمه‌رگه‌یه‌کی
لێ‌بوو کۆمه‌ڵه بوو وابزانم له ناوچه‌ی به‌مۆ ده‌ستگیر کرابوو،
ده‌رپێیه‌کی زیادی پێ‌بوو دای به‌من و له ده‌رپێ کورته‌ی کیژۆڵان ڕزگارم
بوو.
دوای ئه‌وه
جێیانهێشتم، گوێم لێ بوو ئێشکگره‌کان قاپیان ده‌شت جاربه‌جار لێیان تووڕه
ده‌بوو ده‌یووت باش بیشۆن. تیشکی خۆر گه‌یشته سه‌رم، خۆری ڕۆژی 12ی
ته‌مووز له که‌رکوک زۆر به‌تینه نه‌خوازه‌لا به ڕووت و قووتی و
له‌دواوه که‌له‌پچه کرابی به ستونێکه‌وه و هه‌موو گیانت خوێنی لێ بتکێ.
موره‌غه‌ی پشتم خه‌ریک بوو ده‌بوو به‌دوو که‌رته‌وه، له‌و کاته‌دا دنیا
خامۆش بوو، له‌دووره‌وه به‌به‌رده‌وامی و به ئاوازێکی هاوتا ته‌په‌ته‌پێک
ده‌هات. له‌دڵی خۆمدا ده‌م ووت من باشم ئه‌و زه‌لامه‌یان هه‌ر کوشت، به‌خوا
گوناهه نوزه‌شی نایه‌ت! باشه داماوه بۆ به دوو که‌س وازی لێناهێنن!
ئیتر هه‌ر له‌خۆمه‌وه ئه‌و که‌سه‌م زۆر له خۆم به مه‌غدورتر ده‌زانی!
ته‌په ته‌په‌که به نۆره بوو، له‌وه ده‌چو به دوو که‌س به سۆنده
که‌سێکیان داگرتبێته‌وه. چه‌ند ڕۆژێک له‌وه‌دوا به‌هۆی ئێشکگره‌کانه‌وه
بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و ته‌په ته‌په، ته‌په‌ی دۆمینه‌ی پاسه‌وانه‌کان بوو
بوو که به نۆره پوله‌کانیان به توندی ده‌کێشا به مێزه‌که‌دا!
ته‌په‌ی پێی
پاسه‌وانه‌کان ده‌ستیپێکرده‌وه. هه‌ر تاو نه‌تاوێک یه‌کێکیان ده‌هاته
وێزه‌م و به سۆنده بیرازی ده‌کردم. ده‌ستم کرد به هاوار هاوارو
پاڕانه‌وه؛ زیندانییه کۆنه‌کان هه‌میشه ده‌یانووت هاوار بکه هه‌تا
ده‌توانیت! بقیژێنه و بپاڕێره‌وه به فشه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌که‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن ئه‌مه زۆر به‌هێزه‌و پێویستی به لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی
به‌هێزتره‌و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌یانووت ئه‌مانه سه‌ربازن و
پێده‌چێت هه‌موویان وه‌ک یه‌ک نه‌بن، به‌ڵکو که‌مێک کار له هه‌ندێکیان
بکات. ئه‌و کاته دوا هه‌فته‌ی ڕه‌مه‌زان بوو، منیش هاوارم ده‌کردو ده‌مووت
بۆ خاتری هه‌ردوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و ته‌مووز بمکه‌نه‌وه پشتم شکا، من هیچ
نازانم، ئای خنکام له تینوان! ئیتر نازانم هیچی له‌مه‌سه‌له‌که ده‌گۆڕی
یان نا؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر سودیشی نه‌بووبێت
هیچ زیانێکی به مه‌سه‌له‌که‌ی من نه‌ده‌گه‌یاند.
یه‌کێک له
پاسه‌وانه‌کان هاته پێشه‌وه، له‌و کاته‌دا من بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک له
ئازاری پشتم که‌م بکه‌مه‌وه، ڕوم کردبووه ستونه‌که‌و پشتم کردبووه
ده‌ره‌وه. پاسه‌وانه‌که سۆنده‌یه‌کی کێشا به سمتمدا و ووتی: ئه‌گه‌ر
ئیعتراف نه‌که‌یت کاری خراپت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین. من گه‌لێک جار ئه‌و
هه‌ڕه‌شه سه‌خیفه‌م بیستبوو له سلێمانی و له‌لایه‌ن مه‌دحه‌ت
خۆیشییه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددیم نه‌ده‌زانی. گوێی
خۆم لێ که‌ڕ کرد وام ده‌زانی ئیتر بێده‌نگ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و زۆر به
جیددی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی من بوو! که بۆ جاری دووه‌م ئه‌و قسه ناشیرینه‌ی
دووباره کرده‌وه ووتم: من عه‌ره‌بی نازانم. کابرای پاسه‌وان به‌وه‌ش
وازینه‌هێناو چوو ئێشکگره‌که‌ی بانگکرد بۆ وه‌رگێڕان. ده‌نگی ئێشکگره‌که‌م
ناسی که‌سێکی زۆر باش بوو هه‌ر له ژوری خۆمان بوو. به شه‌رم و به
ئه‌سه‌فێکی زۆره‌وه ووتی: ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئیعتراف نه‌که‌یت کاری خراپت
له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین. من ده‌مێکه بوو تێگه‌یشتبوم چی ده‌ڵێت بۆیه یه‌کسه‌ر
ووتم: پێی بڵێ من هیچ نازانم، هه‌رچیه‌کیشم لێبکه‌ن هه‌ر هیچ نازانم، ئیتر
وازی لێهێنام.
به‌مجۆره مامه‌وه
تا ئێواره، لای ئێواره ته‌په‌ی پێی دوو که‌س هات، خۆم ئاماده کردبوو
یه‌کسه‌ر به شه‌ق تێمهه‌ڵبده‌ن و به سۆنده بێنه وێزه‌م، هه‌ر وه‌کو
پێشه‌ی هه‌موو کاتێکیان. به‌ڵام ئه‌مان شێوازیان جیاواز بوو. یه‌کسه‌ر به
په‌مپێک ده‌رمانڕێژیان کردم، چونکه به‌هۆی برین و خوێن و گه‌رماوه به
پووره مێشم لێنیشتبوو. ئه‌و په‌مپه ده‌رمانی مێش کوشتن بوو، له‌به‌ر قێزو
بێزی خۆیان بۆنی ناخۆشی من لێیاندام. لێیان پرسیم چی ده‌زانی بیڵێ، ووتم
گه‌وره‌م مه‌موو شتێکم ووتووه، هه‌ر له سلێمانی ووتومه. ووتیان: ئه‌ی
هیچی دیکه نازانیت؟ ووتم: نه‌خێر. ووتیان ئاخر له‌مه‌ولا هه‌موو ڕۆژێک
بانگت ده‌که‌ین و ئه‌شکه‌نجه‌ت ده‌ده‌ین، ئه‌وه نه‌ما ناو به‌ناو بانگت
بکه‌ین، من هه‌ر ووتم به‌خوا سه‌یدی هیچ نازانم! ئینجا پاسه‌وانه‌که‌یان
بانگکرد ووتیان بیکه‌ره‌وه. له ژوره‌وه ئێشکگره‌کان ووتیان ئه‌وانه که
هاتن قسه‌یان له‌گه‌ڵ کردیت دوو ئه‌فسه‌ر بوون.
پاسه‌وانه‌که ده‌ستی
کردمه‌وه‌و جله‌کانی دایه ده‌ستم و به ڕووتی و به‌و هه‌موو خوێنه‌وه
کردمییه‌وه ژوره‌وه. یه‌کێک له ئێشکگره‌کان ووتی: باشه له
به‌یانییه‌وه تۆ خوێن له کێرت ده‌ڕوات، بۆ خوێنی لێده‌ڕوات، ووتم جا من
چوزانم خۆ چاوم له خۆم نه‌بووه. که سه‌یری کێرمم کرد پارچه‌یه‌کی
لێبووبوه‌وه، وه‌ک پێشتر باسم کرد.
به‌مجۆره بووم به
پاڵه‌وانی ژوری یه‌ک، هه‌موویان ده‌یانووت: بابه وه‌ڵڵا خۆڕاگره، ئه‌مه
ئیعتراف ناکات. من هه‌ر له‌ترسی سیخوڕ‌و ئه‌ڵقه له‌گوێ که له‌ناو ئه‌و
دۆزه‌خه‌شدا هه‌ر هه‌بوون و له کونی ژوره‌وه له‌گه‌ڵمان یه‌خسیر کرابوون،
نه‌مده‌وێرا له ژوره‌وه‌ش له‌لای هه‌موان قسه بکه‌م و هه‌ر وا خۆم
نیشانده‌دا که هیچ نازانم و هیچ نیم و به ناهه‌ق گیراوم. یه‌کێک
له‌ولاوه ووتی: به‌خوا شانسی هه‌بوو سوره‌ی لێنه‌بوو، ئه‌گینا ئیعترافی
پێده‌کرد. منیش له‌تاو ئازار‌و له حه‌ماس و حیرس و له باوه‌ڕبه‌خۆبوون و
هه‌ستکردن به شانازییه‌کی گه‌وره‌وه به خۆڕاگری خۆم؛ ووتم: به‌خوا باوکی
سوره‌ش له‌مه خراپتر ناکات!
منداڵ و
شێته‌کان
له هه‌یئه‌ی تازه
کوڕێکی لێ‌بوو له ژوری ژماره دوو، زۆر له شێت ده‌چوو. ئه‌م کوڕه به
تاوانی کوشتنی کاک کمال تۆفیق نادر به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی سلێمانی
گیرابوو. که ده‌یانبرد بۆ لێکۆڵینه‌وه ده‌یووت من ئاگام له هیچ نییه،
که ده‌ستیان ده‌کرد به لێدانی ده‌یووت به‌ڵێ من بووم! زۆریان ئه‌ملاو
ئه‌ولا پێ‌کردبوو ئه‌نجامی نه‌بوو. ته‌نانه‌ت کاتێک گومانی شێتییه‌که‌ی زۆر
بوو بوو له‌لایان بردبوویان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی و پشکنینی خوێنیان
بۆکردبوو. بردبویانه مه‌نزومه‌ی شیمالی و ماوه‌یه‌کیش له‌وێ
لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کردبوو. نه‌یانده‌زانی کامه ڕاسته‌و کامه‌یان
درۆ. کێشه‌که‌ی هه‌روا به ته‌مومژاوی مابوه‌وه؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرا
بوو ئه‌وه بوو که ئه‌و کوڕه به‌شداری کردبێت له‌و کاره‌دا یان نا هه‌ر
له شێته‌وه نزیکتر بوو وه‌ک له ساخ.
له هه‌یئه‌ی کۆنیش
کوڕێکی لێ‌بوو، نه ئه‌وه‌نده منداڵ بوو له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان له ژوری
ژماره حه‌وت که تایبه‌ت بوو به‌وان دایبنێن و نه‌ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره
بوو هاوته‌مه‌نی ئێمه بێت. ئه‌م کوڕه‌ش به هه‌مان تاوانی به‌شداریکردن
که کوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیدا گیرا بوو. به گوێره‌ی ئیعترافی
خۆیان ئه‌م کوڕه منداڵه کاره‌که‌ی ئه‌نجامداوه‌و دوانه‌که‌ی دیکه‌ش به
نارنجۆکه‌وه پاراستویانه. ئه‌م کوڕه‌ش قسه‌کانی ناکۆک و ناته‌با بوون.
ئه‌م شێت نه‌بوو به‌ڵام هه‌موو جارێک که ده‌برا بۆ لێکۆڵینه‌وه چه‌ند
جارێک په‌شیمان ده‌بوه‌وه و له کۆتاییدا له‌ترسی لێدان دانی ده‌نایه‌وه
به تاوانه‌که‌یدا. کابرای قه‌ڵادزێی که له‌سه‌ر شتێک لێی توڕه ببوایه
پێیده‌ووت:. . . . ئه‌تۆ مودیری به‌له‌دییه‌ت کوشتووه، به‌خودای ئه‌تۆ
ئه‌و پیاوه نیت.
ڕۆژێک له‌م کوڕه‌م
پرسی تۆ کوشتوته؟ له وه‌ڵامدا ووتی نه به خوا هه‌ر ئاگاشم لێنیه.
ووتم: ئه‌ی بۆ ئیعترافت له‌سه‌ر خۆت کردووه که تۆ کوشتوته، نازانیت
له‌سه‌ر ئه‌و ئیعترافه له‌سێداره ده‌درێیت و تۆیش ده‌ڵێیت ئاگام لێنیه؟
له‌وه‌ڵامدا ووتی: به‌خوا له‌ترسی لێدان ئه‌و تاوانه‌م به‌سه‌ر خۆمدا ساخ
کردۆته‌وه، له سلێمانی خێزانی و براکانیشی هاتون و چاویان پێم که‌وتووه
پاکانه‌شم بۆ ئه‌وان کردووه. ئیتر نازانم ڕاستی مه‌سه‌له‌که چۆن بوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه که له‌و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌رانه‌دا
ده‌بێت چه‌ند که‌س له‌ترسی لێدان تاوانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر خۆیدا
سه‌پاندبێت!؟
کابرایه‌کی لێ‌بوو
خه‌ڵکی گوندێکی سه‌ر سنوری تورکیا بوو. خۆی و هاوڕێکه‌ی یه‌کی به
ده‌مانچه‌یه‌که‌وه کۆپته‌ر هه‌ڵیگرتبوون. پێمووت که هه‌لیکۆپته‌ر هاته
سه‌رتان هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌مانچه‌کانتان فڕێبدایه! ده‌یووت کاکه تۆ
نازانیت کۆپته‌ر چۆنه، تۆ نه‌ت دیوه! له‌ڕاستیدا من له پاڕه‌زانم زۆرم
ڕاوڕاوێنی پێشمه‌رگه‌و هه‌لیکۆپته‌ر بینیبوو، به‌ڵام له‌مکاته‌دا باشتر
وابوو بڵێم ڕاستده‌که‌یت.
ئه‌م کابرایه ڕۆژێک
له‌پڕ که‌وته له‌رزین و هه‌ردوو ده‌ستی توند نوقاند و به‌رزی کردنه‌وه بۆ
سه‌ره‌وه. بوو به هه‌راو ئه‌وه چییه‌و بۆ وایلێهات؟ هاوڕێکه‌ی ووتی: هیچ
نییه ئه‌ڤه هه‌ر هۆسایه، شێت ده‌بێت! تومه‌ز فێی له‌گه‌ڵ بوو. یه‌کێک
له‌ولاوه ووتی: با گازی عاره‌سان بکه‌ین؛ چه‌ند که‌سێک له‌ولاوه
هه‌ڵیاندایه‌و ووتیان گازی عاره‌سی چی؟ به‌خوا پاسه‌وانه‌کان ده‌یبه‌نه
ده‌ره‌وه‌و به سۆنده شین و مۆری ده‌که‌نه‌وه. وادیاره له هه‌یئه فێ
لێهاتنیش قه‌ده‌غه‌یه!
ئه‌و کوڕه
بادینییه‌ی که بوو بوو به هاوڕێم ده‌یووت: بۆیه منداڵ و شێت و پیر
ده‌هێنن بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی بێزار‌و بێتاقه‌تمان بکه‌ن و ده‌رونمان
بڕوخێنن.
کێ
حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی کوشتووه؟
کوڕێکی باڵا به‌رزی
چوارشانه‌ی قۆزیان کرده ژوره‌وه. که قسه‌مان له‌گه‌ڵ کرد ووتی من
یه‌زیدیم. ووتمان ئه‌ئاوا به‌خۆوه و به‌هێز بێت و یه‌زیدیش بێت به‌خوا
ئه‌مه زۆر خۆڕاگره و به‌هیچ شتێک ناکه‌وێت. بۆ به‌یانی بردیان بۆ
ئه‌شکه‌نجه، که هێنایانه‌وه هه‌ر هاوار هاواری بوو ده‌ستی ده‌برد بۆ بنی
پێی. ووتمان ئه‌وه چییه چی بووه؟ ووتی: ئه‌ز گه‌له‌ک قوتان و که‌وته‌وه
ئۆف ئۆف. ووتیان عه‌یبه هه‌موومان قوتراوین! ووتی: ئاخر ئه‌ز گه‌له‌ک زیاد
قوتان، ده‌یانووت تۆ یه‌زیدیت و حه‌سه‌ن و حسه‌ین تۆ کوشتوته!
وادیاره
جه‌للاده‌کانی شیعه بوون و له‌جیاتی یه‌زیدی کوڕی معاویه که
به‌رده‌ستیان ناکه‌وێت، ئه‌م کابرا یه‌زیدییه داماوه‌یان قوتاوه.
ئه‌گه‌رچی ئاینی یه‌زیدی زۆر زۆر له که‌ین و به‌ینی نێوان معاویه‌و
حه‌سه‌ن و حوسه‌ین کۆنتره.
ناڤێ
ئه‌ز چۆلییه
هه‌یئه‌ی که‌رکوک
مۆزه‌خانه‌ی سیاسی کورد بوو. هه‌ر کوردێک له‌هه‌ر شوێنێکی عێراق بگیرایه،
دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌یانهێنا بۆ هه‌یئه‌ی که‌رکوک. هه‌ر
که‌سێکی دیکه‌ش له غه‌یری کورد ئیتر عه‌ره‌ب بوایه یان تورکمان یان
ئاسوری و ئه‌رمه‌نی یان هه‌رچییه‌کی دیکه، یارمه‌تی کوردی بدایه یان
کارئاسانی بۆ شۆڕش و پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕان بکردایه، هه‌ر ده‌یانهێنا بۆ
هه‌یئه.
له هه‌یئه یه‌کێک
به خواردنی ده‌وت چێشت و یه‌کێکی دیکه ئاش و یه‌کێکی دیکه‌ش شی‌و. له
دایه‌لێکت و شێوازی ده‌ربڕیندا جۆراوجۆر بووین، له جلوبه‌رگ و کولتوریشدا
شێوازی جیا جیا ده‌بینرا به ناوه‌کانیشمانه‌وه.
ڕۆژێک کوڕێکی گه‌نجی
بادینییان هێنا، باڵا به‌رزو لاواز، ماندویه‌تی کاری قورس و هه‌ڵقرچاوی
به‌ر خۆر به سیمایه‌وه دیار بوو. که پرسیان ناوت چییه؟ ووتی: ناڤێ ئه‌ز
چۆلییه. ئه‌م ناوه بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان نامۆ بوو. یه‌کێک له
براده‌ران ووتی: چۆڵی چی خۆ جێگه نییه دانیشین ئه‌ونده قه‌ره‌باڵخه!
ئیتر بوو به پێکه‌نین.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد، یان ناویان هاتووه، یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه، من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk
Mobile 00447754878293
|