د. شه‌ونم: سه‌گ به‌مانگه شه‌ویش ده‌وه‌ڕێت ... ته‌نیا نوری
یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری مامۆستایان، كه‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی تایبه‌ته
دانراوه بۆسه‌رپه‌رشتیارانی خوێندنگه‌كان، به‌ڵام له‌راستیدا ناتوانن
خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌چینی مامۆستایان خوێندكاران و خوێندنگه‌كان بكه‌ن،
چونكه ئه‌وه‌نده‌ی شاره‌زایم هه‌بێت، له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه كه‌سانی گه‌نج
و پسپۆر‌و به‌توانا له‌لایه‌نی جه‌سه‌دی و بیركردنه‌وه‌و ته‌مه‌ن و لێهاتوو
داده‌نرێت كه‌سه‌رپه‌رشتی خوێندنگه‌كان بكات و له‌كه‌م و كوریه‌كانیان
بكۆڵێته‌وه‌و زانست و خوێندن له‌وڵاتدا به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت، به‌ڵام
به‌داخه‌وه لای خۆمان یه‌كه‌یه‌كیان داناوه، كه‌هه‌رچی مامۆستای
به‌ته‌مه‌ن و كه‌م توانا‌و بێ سه‌لیقه هه‌یه له‌و یه‌كه‌یه‌دا
كۆكراونه‌ته‌وه (جگه له‌ژماره‌یه‌كی كه‌میان كه‌توانایه‌كی باشیان
هه‌یه) ، هه‌ریه‌كێك خزمێك یان ناسیاویه‌كی هه‌بێت له‌گه‌لڕ
به‌رێوه‌به‌ره پڵه باڵاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا ترفیع ترۆزیه‌ك
ده‌كرێت و ده‌كرێته سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی، به‌بێ ئه‌وه‌ی
ئه‌زموونێكی باشی هه‌بێت، یاخود زۆری ته‌مه‌ن وای لێكردووه كه‌نه‌توانێت
بجولێته‌وه‌و زۆر به‌زه‌حمه‌ت هاتووچۆی خوێندنگه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان
كه گه‌نجن و به‌ته‌رفیع ترۆزیه‌كه كراون به‌سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی
خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی ئیدارین له‌هه‌موو بواره‌كاندا، هه‌یانه هه‌ر
به‌ئاره‌زووی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای جوانی و ده‌م و چاو پله بۆ مامۆستاكان
داده‌نێت ساڵانه، هه‌شیانه به‌ئاره‌زووی خۆی مامۆستا نقلڕ ده‌كات له
خوێندنگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جا مامۆستاكه خزمی بێت یان كچێكی جوان و
شیك بێت یاخود هه‌ندێكیان ده‌ستیان له‌گه‌لڕ هه‌ندێك مامۆستادا تێكه‌لڕ
كردووه‌و بوونه‌ته شه‌به‌كه‌یه‌ك پارووی چه‌ور نیشانی یه‌كتر ده‌ده‌ن و
كچه مامۆستا گه‌نجه‌كان به‌بیانووی گواستنه‌وه‌و خزمه‌تكردنه‌وه بۆكاری
تایبه‌تی و شه‌خسی به‌كار ده‌هێنن و په‌یوه‌ندی جۆراو جۆریان له‌گه‌لڕ
ده‌به‌ستن كه‌هه‌ندێكیان به باوك و كچ ده‌شێن.
ئه‌وه‌ی وایلێكردم ئه‌م بابه‌ته بنووسم، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه
بوو، كه به‌شی توێژینه‌وه (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری ده‌روونی
كۆمه‌ڵایه‌تی
DOPS)
كردویه‌تی، له‌سه‌ر یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری و خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانی
ئه‌م یه‌كه‌ی خستۆته پێش چاو، تاوه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌خۆیدا
بچێته‌وه‌و كه‌م و كوریه‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن
كه‌له‌گه‌لڕ خوێندنی هاوچه‌رخ بگونجێت، كه‌چی به‌داخه‌وه زۆر زاڵمانه
وه‌زیری په‌روه‌رده‌و بریكاری وه‌زیر به‌كارێكی تێكده‌رانه داده‌نرێت و
سزا ده‌درێن. با وه‌زیری په‌روه‌ده خۆی له نزیكه‌وه بچێت سه‌ردانی
یه‌كه‌ی سه‌رپه‌شتیاری بكات و گه‌نده‌ڵیه‌كانیان به‌چاوی خۆی ببینێت و
بزانێت كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌سه ناتوانن خزمه‌ت به خوێندنێكی هاوچه‌رخ
بكه‌ن ناتوانن نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر پره‌نسیپی مرۆڤایه‌تی پێ بگه‌یه‌نن، با
وه‌زیری په‌روه‌رده‌و بریكاره‌كه‌ی، به‌نهێنی بچنه ناو خوێندنگه‌و ناو
چینی مامۆستایانه‌وه، گوێ له‌و گه‌نده‌ڵیانه بگرن، كه‌به‌ده‌ستی
سه‌رپه‌رشتیاره‌كان ده‌كرێت.
بۆیه جێی خۆیه‌تی كه‌وه‌زیری په‌روه‌ده تاله‌سه‌ر كورسی حوكم ماوه به
بڕیاره‌كه‌ی خۆیدا بچێته‌وه، توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌بڕیارێكی
قه‌ره‌قوشیانه رانه‌گیرێت و سزای توێژه‌ره‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌دات و
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا بۆ دیفاع كردن له‌سه‌رپه‌رشتیاره بێ تواناكان
نه‌ڵێت: سه‌گ به‌مانگه‌شه‌ویش ده‌وه‌ڕێت.
|