دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند
عومه‌ر
چاوشین
... سازدانی
هه‌ڵکه‌وت
خاهیر
بێگومان كه‌س نییه
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕۆح سووكه نه‌ناسێ، كه به هه‌ستێكی هونه‌ری به
هونه‌ره‌كه‌ی چه‌ندین شه‌وانی له‌لا خۆش كردبووین، ده‌بویه میوانی
شه‌وانمان. . .
هه‌ڵکه‌وت/
ئه‌م كاته‌ت باش كاك عومه‌ر
عومه‌ر
چاوشین/ ئه‌م
كاته‌ی به‌ڕێزت باش كاك هه‌ڵكه‌وت گیان، زۆر سوپاسی هه‌ستی به‌رزت ده‌كه‌م
كه له تاراوگه‌وه هاتوویت و سه‌ردانی من ده‌كه‌یت و من به‌سه‌ر
ده‌كه‌یته‌وه، دیاره دیمانه‌كانت هه‌مووی جێگای خۆی گرتووه، به‌ڕاستی
جێگه‌یه‌كی تایبه‌تیت هه‌یه له‌لای هه‌موان، چونكه بێگومان بۆ خۆتان
هونه‌رمه‌ندن و باشتر له ناخی ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌ن كاتێك ده‌كه‌وینه
گفتوگۆی دیمانه.
هه‌ڵکه‌وت/
ده‌توانم له‌سه‌ر ژیانت چه‌ند پرسیارێك بكه‌م؟
عومه‌ر
چاوشین/
بێگومان ئازادی بۆ هه‌موو پرسیارێك.
هه‌ڵکه‌وت/ له
دایكبووی چ ساڵێكی و له كوێ؟
عومه‌ر
چاوشین/ من له
دایكبووی ساڵی 1950م و له شاری سلێمانی له دایكبووم.
هه‌ڵکه‌وت/
یه‌كه‌مین كاری هونه‌ری به‌ڕێزتان كه‌ی بوو؟
عومه‌ر
چاوشین/ ساڵی
1968 ئه‌و كاته‌ی پێشمه‌رگه بووم هاتمه‌وه بۆ سلێمانی بۆ لای (سه‌ید
ئه‌حمه‌د ده‌نگ گه‌وره) خاوه‌نی ستودیۆ جوان بۆ وێنه‌گرتن و پێی ووتم؛
ته‌مسیلیكمان هه‌یه ڕۆڵی ئافره‌تی تیایه ئه‌توانی به‌شداری بكه‌ێت
له‌گه‌ڵماندا، من به‌وپه‌ڕی ئاماده‌یه‌وه پێم ووت؛ به‌ڵێ ئاماده‌م،
ته‌مسیلیه‌كه‌ش به‌ناوی (گۆڕ هه‌ڵكه‌ن) له ده‌رهێنانی (سه‌ید ئه‌حمه‌د
ده‌نگ گه‌وره) ی خوالێخۆشبوو بوو.
هه‌ڵکه‌وت/
دوای ئه‌م كاره به‌شداری چی به‌رهه‌مێكی هونه‌ری دیكه‌تان كرد؟
عومه‌ر
چاوشین/ دوای
(گۆڕ هه‌ڵكه‌ن) به‌شداری (له‌ژێر سێبه‌ری دڕكدا) كه له نووسین و ده‌رهێنانی
(فه‌تا‌ح كاوه) بوو.
هه‌ڵکه‌وت/
ئه‌ی وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆن كام به‌رهه‌م بوو؟
عومه‌ر
چاوشین/ پاش
ئه‌و دوو به‌رهه‌مه به‌رهه‌مه به‌شداری (مه‌كری ژنان) م كرد له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ندان (سمكۆ عه‌زیز و ئسماعیل به‌رزنجی) ئه‌ویش له ساڵی 1968 بۆ
ساڵی 1970 (مه‌كری ژنان) مان بۆ ته‌له‌ڤزیۆن تۆمار كرد.
هه‌ڵکه‌وت/
به‌شداری كاره‌كانی دیكه‌ی به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (مه‌كی
عه‌بدوڵڵا) چۆن بوو؟
عومه‌ر
چاوشین/ پاش
ئه‌و كارانه‌ی باسم كرد بۆ به‌ڕێزتان، به‌شداری 10 كاری هونه‌ری دیكه‌م كرد
له‌گه‌ڵ (مه‌كی عه‌بدوڵڵا) ، خۆشبه‌ختانه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنانی
كاره‌كانمان، ئه‌وانه‌ش تا ساڵی 1980 به‌رده‌وام بوو.
هه‌ڵکه‌وت/
پاش ساڵی 1980 به‌رده‌وام بوویت له كاری هونه‌ری؟ چالاكیت چی بوو؟
عومه‌ر
چاوشین/ ساڵی
1980 من چووم بۆ سوێد بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له كاری هونه‌ری دابڕام، له پاش
ئه‌و سێ ساڵ دابڕانه ده‌ستم كرده‌وه به‌كاری هونه‌ری.
هه‌ڵکه‌وت/
كۆی به‌رهه‌مه‌كانت تا ئێستا ده‌توانم بزانم چه‌نده؟
عومه‌ر
چاوشین/ تاكو
ئێستا به‌شداری 250 كاری هونه‌ری بووم، له هه‌موویدا به‌شداری سه‌ركیم
كردوه.
هه‌ڵکه‌وت/
دوا كاری هونه‌ری به‌ڕێزاتان چییه؟
عومه‌ر
چاوشین/
فیلمێكه به‌ناوی (تۆڵه) به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا.
هه‌ڵکه‌وت/
كێیه ناشترین ئه‌كته‌ری نواندن له‌لاتان؟
عومه‌ر
چاوشین/ وه‌ك
ئه‌كته‌ری كوردی "ئازادی حه‌مه بچكۆل، عه‌بدولی حه‌مه جوان، مه‌كی
عه‌بدوڵڵا و گه‌زیزه"، وه‌كو عه‌ره‌ب "سوعاد حوسنی، عادل ئێمام و دوێد
له‌حام"، وه‌كو بیانی "ئه‌نتۆنی كوین".
هه‌ڵکه‌وت/
وه‌ك ئه‌كته‌ری نواندن بێگومان گوێ ده‌گری بۆ گۆرانی كوردی و ده‌نگی كام
گۆرانیبێژ پێخۆشه؟
عومه‌ر
چاوشین/
له‌یلا فه‌ریقی، زه‌كه‌ریا، ئه‌یوب عه‌لی و عه‌لی مه‌ردان.
هه‌ڵکه‌وت/ تا
چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له كاره‌كانت ڕازیت؟
عومه‌ر
چاوشین/ من بۆ
خۆم له كاره‌كانی خۆم ڕازیم، به‌ڵام ئێمه هونه‌رمه‌ند زۆر بێ به‌شین له زۆر
شت، بۆ نموونه تا ئێستا به‌چاوی هونه‌رمه‌ند ته‌ماشا ناكرێن، هیچ پێوه‌رێك
نییه بۆ خزمه‌تكردن به‌داخه‌وه، كاك هه‌ڵكه‌وت گیان سه‌ردانی به‌ڕێزتان بۆ
لای من شتێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆم.
هه‌ڵکه‌وت/ من
له زۆر ماڵ به‌رهه‌مه‌كانت ده‌بینم تا ئێستا به ڤیدیۆ سه‌یر ده‌كرێن،
به‌ڕێزتان خۆشه‌ویستیه‌كی تایبه‌تیتان هه‌یه له لای كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی
كوردستان.
عومه‌ر
چاوشین/ ئه‌وه
باشترین ده‌ستكه‌وته بۆ ئێـمه.
هه‌ڵکه‌وت/
زۆر شادمان بووم بۆ ئه‌م دیداره.
عومه‌ر
چاوشین/ زۆر
سوپاس بۆ تۆی خۆشه‌ویست ئازیزم كاك هه‌ڵكه‌وت بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی من.
|