به‌ڵــــــــــــــــته‌چی!!. . . دلێر محمود سابیر

 

هه‌قتانه‌ برا شیوه‌ن بكه‌ن و قوڕ بپێون بۆ ئه‌م ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌ی تووشی بوون، هه‌قتانه‌ هه‌موو ببن به‌ ئیرهابی و بكه‌ونه‌ گیانی خه‌ڵكی عێراق، هه‌ر باشه‌ هار نابن و په‌لامارمان ناده‌ن چونكه‌ له‌وه‌تی ئه‌م عێراقه‌ سنوورو ده‌سه‌ڵاتی بۆ درووست كراوه‌ و بووه‌ به‌ ده‌وڵه‌ت چڕو چاوی هێنده‌ گرژو ڕه‌ززا قورس بووه‌ به‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ئه‌هلی سوننه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌شتا ساڵه‌ ڕژێمێكتان نه‌بوو له‌ سه‌ر حوكم یاری به‌ لاشه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ بێ كه‌س و مه‌زڵومه‌ی عێراق نه‌كات به‌ خودی سوننه‌كانیشه‌وه‌ كه‌ به‌ربه‌ره‌كایه‌تی ڕژێمه‌كه‌تانی كردووه‌، چ كاتێ كه‌ ده‌سه‌ڵات موڵكی ئێوه‌ بووه‌ ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكی عێراقی پێوه‌ دیار بووه‌؟ كاتی خۆی ئه‌گه‌ر شیعه‌ مه‌زهه‌بیه‌كان به‌ تێنه‌گه‌یشتنی خۆیان خۆیان په‌رته‌وازه‌ كرد و نه‌چوون به‌ ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی كاتی درووست بوونه‌وه‌ به‌و هه‌ڵوێسته‌ زیانی هه‌شتا ساڵ له‌ سه‌ریاندا شكایه‌وه‌،خۆ ئه‌مجاره‌ ئێوه‌ به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا چوون و ئه‌م هه‌له‌تان له‌ ده‌ست دا له‌ ژێر فشاری ئه‌مریكاشدا تازه‌ به‌ ته‌مان هه‌ڵوێست وه‌رگرن و به‌ عه‌رزی عه‌زه‌ڵاتیش نابێ و ئه‌وه‌ی ئیوه‌ش ده‌ستتان داوه‌تێ دژایه‌تیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد و نیه‌تێكی گڵاوی له‌ پشته‌وه‌یه‌ كه‌ دوو باره‌و ده‌ باره‌ی ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ (نه‌ك هه‌مووی) خاوه‌نی ئیراده‌ نین بۆ پێكه‌وه‌ ژیان له‌ گه‌ڵ گه‌لانی عێراق نه‌ك هه‌ر كورد به‌ڵكو غه‌ریزه‌ی شۆڤینیه‌ت زاڵه‌ به‌ سه‌ردڵ و ده‌وروونتانا بۆیه‌ نازانن ده‌سه‌ڵاتیش به‌ ئیراده‌وه‌ به‌ ڕێوه‌ به‌رن كه‌واته‌ ئیداریش نین تا بتوانن ئیداره‌ی ئه‌م ووڵاته‌ ببه‌ن به‌ ڕێوه‌ ته‌نها به‌ وه‌سیله‌ی (به‌ڵته‌چێتی) نه‌بێ وه‌ك كابرای میسری ده‌ڵێ، واته‌ خۆ به‌ زل زانین و هێز به‌كار هێنان و وه‌سیله‌ی كوشتن و هه‌یبه‌ت و هێز كۆكردنه‌وه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتی زۆرتر و ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه‌ له‌ سه‌ر حسابی خه‌ڵكانی تر. ئێستاش كه‌ تڕۆ بوون و جارێكی دی ئه‌و عه‌ن عه‌نات و سه‌ڵته‌نه‌ته‌ نه‌ماوه‌ كه‌ گا مێشك پووته‌كه‌ی عۆجه‌و ڕژێمه‌كه‌ی كه‌ ته‌ڕو ووشك وورگی پڕ نه‌ئه‌كردن ناهه‌قتان ناگرم گه‌ر هه‌موو عێراقیش بسوتێنن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی فێری ئه‌و جۆره‌ سیستمه‌ بوون به‌ زه‌بری ئاگرو ئاسن بۆتان چوو بوه‌ سه‌ر. دڵ ڕه‌شه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ مامۆستای زیره‌كیان له‌ پشته‌وه‌یه‌ وانه‌كانی شێواندن و تۆقاندن و سه‌ربڕین و قه‌تڵ و عامیان بۆ بڵێنه‌وه‌ بۆ په‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ بێ شوماره‌ی لێیان كه‌وت له‌ ئاكامی دوور نه‌بینی و خۆ به‌ زل زانی و نه‌فامی و تێنه‌گه‌یشتنیان له‌ سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی جیهان وایان زانی ڕۆژگار هه‌ر هه‌مان ڕۆژگاری خۆ فه‌رز كردنه‌ و وایان زانی ئه‌م جاره‌ش به‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردن به‌ بڕینی ئازووقه‌ی مانگانه‌ ئه‌توانن ئه‌و خه‌ڵكه‌ بترسێنن و بیان خه‌نه‌وه‌ ژێر باڵی ته‌نگیان چونكه‌ ڕژێمی نه‌ماو ئه‌وه‌ی به‌ كار ئه‌هێنا پێی وابوو تا سه‌ر بۆی ئه‌لوێ، عه‌قڵ باشه‌ بۆ پیاو،، كورد زۆری پێ كرا و كه‌می له‌ ناخیا گل دایه‌وه‌ ئێوه‌ ڕازی بن ڕازی نه‌بن داوای ئێمه‌ بۆ جیهان دیاری كراوه‌ و پشتگیری لێ كراوه‌ جا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ گه‌ڵ لایه‌نی تر سه‌رتان گه‌رم بووه‌ بۆ فیتنه‌و دوو به‌ره‌كی و له‌ یه‌كتر به‌ربوون ئه‌وه‌یان مه‌كه‌ن به‌ تووش ئێمه‌وه‌ به‌ بیانوی (لا للفیدرالیه‌) وه‌ وه‌ته‌نیه‌ت به‌ ئێمه‌ مه‌فرۆشن و ئاوڕێك له‌ پاشه‌ڵی خۆتان بده‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ سایه‌ی ته‌مه‌نێكی درێژخایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا چۆن و چه‌ند (وه‌ته‌نی) بوون!!! مێژوو شاهیدی ڕۆژگاره‌كانێتی

زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی عه‌وله‌مه‌یه‌و كه‌چی ئێوه‌ تازه‌ به‌ تازه‌ ئاخوڕ گه‌رم ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ پێش یه‌ك سه‌ده‌ پێش ئێستا و دڵنیاش بن كه‌ (به‌ڵته‌چـــی) جێی نابێته‌وه‌ له‌م ووڵاته‌ جارێكی تر ئه‌وه‌ی بوو به‌ سه‌ر چوو.