با فرمێسكه‌كانت بمخنكێنێ َ. . .  ئه‌ یوب گه‌ڵاڵی

 

له‌ ده‌ریای ئه‌وینی وشك هه‌ڵاتووی تۆوه‌

تینووی نیگایێكی (ڕووتم)

تا بمخاته‌ نێو گه‌رده‌لولی عه‌شقی ئه‌م

به‌هاره‌ زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌. . .

له‌ ده‌ریای بێ كۆتایی خه‌نده‌كانت

حه‌زم لێیه‌. . .

بكه‌ومه‌. . . گێژه‌لولی فرمێسكه‌ به‌گوڕه‌كانت

به‌ڵام ته‌نها و ته‌نها. . . یه‌ك تكا. . .

نه‌كه‌ی له‌م گێژاوه‌. . . ده‌رمكه‌ ی و

له‌ خنكانێكی بێ په‌ت. . . رزگارم كه‌ی

چونكه‌ من. . .

به‌رگه‌ی ئازاری رۆژانی داهاتوو ناگرم. . .

چونكه‌ من. . .

له‌ به‌هه‌شتی به‌ دۆزه‌خ شۆراوی تۆوه‌

هه‌رگیز. . . هه‌رگیز. . .

ئۆقره‌ ناگرم. . .

هه‌ ولێر

 

 ayoubgalaly@yahoo.com