نامه‌یه‌كی كراوه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم (ئیداره‌ی سلێمانی) به‌رێز
ئه‌ندازیار عومه‌ر فه‌تاح. ... ئه‌كرم ئه‌حمد هیرش
سڵاو. . .
نامه‌وێ باسی
به‌رێزتان بكه‌م كه‌تا ئێستا چیتان ئه‌نجام داوه له مه‌ڕ هه‌وڵتان بۆ
بنبڕ كردنی گه‌نده‌لی له ناوحكمهتهكهتان،، به‌ڵام ئه‌كرێ بلێم كه
چه‌ندتان كردووه ره‌نگه بكاته له 30% ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه حالی حازر
له حكومه‌ته‌كه‌تان هه‌یه.
پێده‌چێ به‌بێ
ئاگاداری به‌رێزتان دژهههولیك هه‌بێ لێره‌و له‌وێ بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی
پرۆسه‌ی بنبركردنی یه‌كجاره‌كی گه‌نده‌لی، كه پێم وایه ئاواتی هه‌ره
پیرۆزی جه‌نابتانه.
جێگای سه‌رسورمانیشه
كه حالی حازر خه‌لكێك لهسهرگهندهلی ده‌ر ئه‌كرێت كه چی به پاله‌وان
له راگه‌یاندنه‌كان ناوی ئه‌هێنرێت. له‌جیاتی سزادان و دادگایكردنی كه‌چی
پاداشت وه‌رئه‌گرێت.
ئێمه هه‌موومان
ئه‌زانین له وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ندێ كه‌س به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه ده‌ركراون
كه‌چی هه‌ردوای دهركردنهكانیان ده‌ستیان به خانوو و ڤیلای
گه‌وره‌كردووه به پاره و پولی دزیاری، كه‌كارێكی سلبی كردۆته سه‌ر
هه‌ست و نه‌ستی خه‌لكی هه‌ژار و داماو، به‌جۆرێ له‌لایه‌ك بۆته هۆی
هاندانی ئه‌وكه‌سانه كه حاڵی حازر له دزی و تاڵانی خۆیانن له ناو
حكومه‌ت تا زیاتر بكه‌ن وكهیش لێیان قه‌وما ئه‌وا حكومه‌ت خۆش و مالی
ئاوا! له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دیاره كۆمه‌ڵانی خه‌لك حكومه‌ته‌كه به
ناعادل له قه‌له‌م ئه‌ده‌ن و به‌بێ ده‌سه‌لات حسابی ئه‌كه‌ن.
له‌م ماوه‌یه چه‌ند
وه‌زیرێك استقالهیان دا، یه‌كێ له‌وانه دیاره وه‌زیری شاره‌وانییه كه
حالی حازر له سه‌فه‌ره بۆ توركیا له سه‌ر حسابی كۆمپانیاییه‌كی توركی
كه یهكتربری ترایهكه له سلێمانی ئه‌نجام ئه‌دات، با حكومه‌ت ئه‌م
كرده‌وه‌ی جه‌نابی وه‌زیر هه‌لسه‌نگێنێ. ! هه‌ر جه‌نابی وه‌زیر ڤێلایه‌ك
له هه‌ولێر دروست ئه‌كات كه ره‌نگه تێچووی ئه‌م ڤێلایه زیاتر له
300،000 سێسه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بێت، ئه‌مه‌ی له‌كوێ بوو جه‌نابی
وه‌زیر!!! با حكومه‌ت سۆراخی ئه‌م شتانه بكات.
هه‌ر جه‌نابی وه‌زیر
ئۆتۆمبیلێكی مۆنیكای بۆ خودی خۆی كریووه له رۆژی استقالهكهی به بری
35،000 سی و پێنج هه‌زار دۆلار و له سه‌ر حسابی وه‌زاره‌ت، بۆچی حكومه‌ت
پاش ئه‌م هه‌موو شته پاداشتی ئه‌كات لێی وه‌رناگرێته‌وه؟؟!!
ئه‌ی باشه له‌سه‌ر
چ بناخه‌یه‌ك هه‌ر له‌سلێمانی و ده‌وروبه‌ری زیاتر 5-6 پارچه زه‌وی
داوه‌ته ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری خانووه‌كه‌ی له هه‌ولێر (سعدی
سنجاوی) ، دیاره هه‌مووی به‌ناوی ئه‌و ئه‌ندازیاره نه‌كراوه به‌لكو به
ناوی جیاجیا؟!
به هه‌رحال ئه‌كرێ
به‌رێزتان له‌دروستی ئه‌م هه‌واڵانه بكۆلنهوه،بزانن تا چه‌ند راستن،
به‌لام ئه‌وه‌ی ماوهبڵێم زۆرن ئه‌و كه‌سانه كه مالی حكومه‌ت،كه هی
خه‌لكه به تاڵان ئه‌به‌ن، به‌رێزتانیش به‌ته‌نیان،كه ئه‌مه
كاره‌ساته‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر زۆر نه‌بن وباند نه‌بن ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌پال و
له‌ناو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌رێزتانیش به پله‌ی جێگری وه‌زیر كه‌سێك
هه‌یه رۆژانه به ناوی بریقه‌دار دهسكهگوڵی خۆی لێئه‌دا،باش
دهولهمهندبووه، به جۆرێ زۆر بێمنه‌ته له حكومه‌ت چونكه ئه‌زانێ
گه‌ر ده‌ریش بكرێت له سه‌ر دزی دووباره پاداشت ئه‌كرێته‌وه، وه‌ك چۆن
هاورێیانی پاداشتكران. !!
له كۆتاییدا ئه‌لێم
تا بتوانم ئه‌و نامانه‌ت بۆ ره‌وانه ئه‌كه‌م به‌لكو بتوانم ئه‌گه‌ر
كه‌مێكیش بێت هاوكاری جه‌نابتان بكه‌م له‌و كاره پیرۆزه كه دیاره
له‌كۆتاییدا خزمه‌تێكه بۆ خه‌ڵك.
رێزمان قه‌بول
بفه‌رموون. . . هه‌ربژین.
|