من به‌بێ تۆ هیچ نیم
  ... کارۆخ دۆسکی


بگه‌ڕێوه‌ كارۆخ فه‌همی
باسه‌وز ببمه‌وه‌
ئه‌ی بارانی ڕه‌حمه‌ت
بگه‌ڕێوه‌
با به‌رسیله‌ كانی مناڵیم پێ بگه‌ن
ئه‌ی وه‌رزی میوه‌ گه‌یین
ئه‌وین گه‌یین و
چاوه‌ڕوانی گه‌یین!
بگه‌ڕێوه‌ با لێوه‌ شه‌قار بوه‌كانم
سه‌ر دانێكی ئۆقیانوسه‌ سه‌رابیه‌ كان بكه‌ن
بگه‌ڕێوه‌
با مناڵانه‌ ده‌م بنێم به‌ مه‌مكته‌وه‌و
بۆ ئه‌به‌د ژیر نه‌بمه‌وه‌
بگه‌ڕێوه‌ من به‌بێ تۆ هیچ نیم
من به‌بێ تۆ له‌ پوشێكی سه‌ر ئاو ئه‌چم
له‌داهۆڵًێكی پۆشاك ڕزیوی به‌ر هه‌تاو ئه‌چم
من به‌بێ تۆ له‌ پاسارییه‌كی بێ دایك و
له‌ قه‌ڵاً یه‌كی ڕوخاوو

)ته‌یرێكی ئاسمانی دوای ئه‌نفال) *و
له‌ لادێیه‌كی سوتاو ئه‌چم
بگه‌ڕێوه‌
ئه‌وه‌ من ده‌ریاو تۆش نه‌و ره‌س
له‌ توڕه‌ییم بخۆره‌وه‌ ئارام ئه‌بمه‌وه‌
بگه‌ڕیبَوه‌
ئه‌ی مه‌لی ته‌ریو
ئه‌وه‌ من دره‌ختی ته‌نیای نێو جه‌نگه‌ڵی غه‌ریبان
له‌سه‌ری لق وپۆپی چاوه‌ڕوانیم
هێلانه‌یه‌ك ساز بكه‌
نه‌با پاییز زه‌فه‌ر به‌ڕه‌نگی سه‌وزم به‌رێ و
به‌هار تا دوا قومی ته‌مه‌ن
ڕووم تێ نه‌كا
بگه‌ڕێوه‌
ته‌نیا جیاوازی له‌نێوان
ئه‌وسای مناڵی و
ئێستای گه‌نجیما ئه‌وه‌یه‌
كه‌ ئه‌سا چاوه‌ڕوان بوم و ئێستاش هه‌ر چاوه‌ڕێم!
*

 

 

ئاماژه‌یه‌ بۆ دێڕه‌ شیعرێكی شێركۆ بێكه‌س.