مسعود بارزانی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی شه‌رعی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و هه‌موو گه‌لی
كوردستانه ... فه‌رحان جه‌وهه‌ر
هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی به‌رێز له ژماره (234) دا بابه‌تێكی كاك (فازل
قه‌ره‌داغی) له ژێر ناونیشانی (با مسعود بارزانی ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم هه‌ڵبگرێت) بڵاوكردۆته‌وه، هه‌ر چه‌نده نووسینه‌كه‌ی شتێكی نویی
تێدا نییه و پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دوایی ئه‌وه‌ی
هه‌ستم به‌بی ویژدانیه‌كی زۆر كرد‌و زانیم ئه‌وه كه‌سێكه ئه‌وه‌نده دڵی
به ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی كورد‌و سه‌ركرده‌كانی خۆشه بۆیه بڕیارم دا به‌م
نووسینه وه‌ڵامی بده‌مه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت (پارتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
له‌سه‌رئه‌و ئه‌فسانه‌یه دامه‌زراندووه كه سه‌ركرده هه‌ڵه ناكات)
ئه‌وه‌ی تۆزقالێك شاره‌زایی له ئه‌دبیات و مێژوویی پارتی هه‌بی ئه‌وه
ده‌زانی كه پارتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایی دیموكراسی بنیات
ناوه‌و شانازیشه بۆ پارتی كه له چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو یه‌كه‌م حزبه
كه میلله‌تی كوردی به تێرمی دیموكراسی ئاشنا كردووه‌و میللتی كوردیش هه‌ر
به‌هۆی پارتییه‌وه تێكه‌ڵی كه‌لتووری دیموكراسی بووه له كاتێكدا و له‌و
سه‌رده‌مه هه‌موو حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر له كوردستان
ئاڵوده‌یی فكری كۆمۆنیستی ببون به‌ڵام ئه‌م هێله جه‌ماوه‌ری و
دیموكراسه‌یه‌یی پارتی له سایه‌یی دووربینی دامه‌زرێنه‌ری پارتی
سه‌ركرده‌یی روحی نه‌ته‌وه‌یی كورد بارزانی نه‌مر بوو كه توانی حزبێكی
دیموكراسی هه‌ڵقوولاوی نێو جه‌رگه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی میلله‌تی كورد وه‌ك
پارتی دیموكراتی كوردستان دابمه‌زرێنی كه تاكو ئه‌مڕۆش وه‌ك پۆڵا له
گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان وه‌ستاوه.
له‌باره‌ی ئه‌و ووته‌یه‌شت كه ده‌ڵی پارتی باوه‌ڕی وایه كه سه‌ركرده
هه‌ڵه ناكات و ووته‌یه‌كی سه‌رۆك بارزانی به نمونه ده‌هێنێته‌وه كه
ده‌ڵێت من و مام جه‌لال بی تاوانترین كه‌سین له شه‌ڕی ناوخۆدا، ئاخر تۆ
ئه‌وه‌نده كاڵفامی توانایی لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی بارزانیت
نیه بۆیه وا به هه‌ڵه تێگه‌یشتووی. بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به هه‌ڵه له
شته‌كان نه‌گه‌یی بۆت ڕاڤه ده‌كه‌م (سه‌رۆك بارزانی كه ده‌ڵی ئێمه بی
تاوانین له شه‌ڕی ناوخۆدا مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه كه هه‌ڵه ناكات و له
سه‌ره‌تایی ووته‌كه‌شی هه‌ر له‌و دانیشتنه زۆر به ڕاشكاوی داوای لی
بوردنی له هه‌موو میلله‌تی كورد‌و دایكی شه‌هیدان كرد. داوای لی بوردنی
سه‌رۆك بارزانی نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی هه‌ست كردنی بوو به مه‌سئولیه‌تی
مێژوویی خۆی شتێكی زۆر نوێش بوو چونكه له هه‌موو ئه‌ده‌بیات و كه‌لتوری
سه‌ركرده‌كانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست زۆر ده‌گمه‌نه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
هه‌موو كه‌سێكیخاوه‌ن ویژدان ده‌زانن، بارزانی چه‌ند پاك و به‌ریئه له‌و
شه‌ڕه شومه‌ی كه ڕویدا به‌ڵام بارزانی نه‌یویست له مسئولیه‌ت ڕابكا و
داوای لی بوردنی كرد، ئه‌مه‌ش ئازایه‌تیه‌كی مه‌زنه سه‌ركرده له
به‌رامبه‌ر میلله‌ت داوای لیبوردن بكا. هه‌ر چه‌نده حه‌ق بوو خه‌ڵكی تر
داوای لی بوردن بكا ئه‌وانه‌ی فایلدارن و به‌پیی ته‌علیماتی مخابه‌راتی
به‌عس مالی كوردیان سووتاند دواتریش وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچون و
نه‌ك هه‌ر دادگایش نه‌كران به‌ڵكو مه‌سئولیه‌تی زیاتریان پێدرا. تۆ ئه‌گه‌ر
دلسۆزی بۆ كورد بۆ داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی فایلداران ناكه‌ی بۆچی
داوای ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی مرۆڤێك ده‌كه‌ی كه سه‌راپایی ته‌مه‌نی
خۆی به پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه بردۆته سه‌ر وه شه‌وو ڕۆژ ده‌كاته یه‌ك بۆ
ئه‌وه‌ی دووژمنان فێل له كورد نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك و فیدرالی سیاسی
و نه‌ته‌وه‌یی و بۆ كورد بچه‌سپێنی، ئه‌دی نه‌دیت چۆن وه‌ك شێر له
به‌رده‌م هاتنی سوپایی توركیا به تاقی ته‌نیا وه‌ستا به پشت به‌ستن به
ئیڕاده‌ی میلله‌ت. له ڕاپه‌رین گوند به گوند و شار به‌شار له پێشه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه بوو، كه هه‌موو خه‌ڵكیش له كۆچره‌وه‌كه ده‌ربازی سنور بوون
ئه‌و سه‌ركرده نه‌به‌زه ڕایگه‌یاند بۆ هه‌موو دنیا تاكو زنجیره‌ی
ده‌بابه به‌سه‌ر سنگم دا
تی په‌ڕ نه‌بی كوردستان جی ناهێًلم و به‌جیی نه‌هیشت، هه‌ر ئه‌وه
سه‌ركرده‌یه بوو پێشنیاری هه‌ڵبژاردن و فیدرالی و یه‌كێتی
ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لانی عێراق كرد. هه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌شه
كه هیچ عنوان و پله‌و پایه‌كیشی نه له حكومه‌تی عێراق و نه له هی
كوردستان هه‌بوو به‌ڵام مه‌رجه‌عی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان بوو ئێستاش
نابینی بۆ هه‌موو بڕیارێك نه‌ك هه‌ر سه‌باره‌ت به كوردستان به‌ڵكو بۆ
هه‌موو عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای به‌رێزیان شیعه‌و سونه‌ش بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان دێنه لای بارزانی، ئه‌مه‌جیا له‌و ڕۆله
مێژوویه‌یی كه بارزانی به درێژایی ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی له شۆرش دا
پیاده كردووه‌و وارسی شه‌رعی كوَییئه‌و خه‌بات و ماندوبونه‌ی سه‌ركرده‌یی
گه‌وره‌و رۆحی كورد بارزانی مسته‌فایه. به‌ڵام تۆ كه چاوت به ئاشتی
كورد‌و ته‌بایی سه‌ركرده‌كانی هه‌ڵناێی بۆیه له ڕاستیه‌كان تی ناگه‌یی و
ناشته‌وی تی بگه‌ی به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆ دژی ئاشتی ئه‌وه‌یه كه
له نووسینه‌كه‌ت ڕا دیاره و بی مناسه‌به هاتی ده‌م له سه‌رۆك بارزانی
ده‌ده‌یی و ستایشی به‌رێز مام جه‌لال ده‌كه‌ی ئه‌مه‌شت بۆ ئه‌وه‌یه
هه‌وادارو لایه‌نگرانی ئه‌و دوو حزبه بكه‌یته دوژمنی یه‌كتر، خۆ
سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆش زۆر جار ده‌ماندیت به‌رپرسێك له‌سه‌ر شاشه‌ی
ته‌له‌فزیۆن یا ڕووپه‌لیڕۆژنامه‌كان ده‌رده‌كه‌وت و به تووند‌و تیژترین
شێوه قسه‌ی ده‌كردو ئاگری دوو به‌ره‌كی زیاتر ده‌كردوخۆشی به دڵسۆزی
حزبه‌كه‌ی ده‌زانی كه‌چی دواتر یان ڕوونتر بڵێین دوای ڕووخانی دكتاتۆرو
ئاشكرا بوونی فایله‌كان، خاوه‌ن فایل ده‌رچوون.
سه‌باره‌ت به به‌شه‌كه‌ی تری ووته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه ده‌ڵی ئێمه بی
تاوانین له شه‌ڕی ناوخۆ، زۆر ڕاسته‌و من ته‌ئیدی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م
قسه‌یه‌یی بارزانی هه‌تا پێش ڕووخانی به‌عس ڕوون نه‌بووبی به‌ڵام دوایی
نه‌مانی دكتاتۆرو ئاشكار بوونی فایلی فایلدارانی كوردستان ئه‌وه ووته‌كه‌ی
بارزانی ئه‌وه‌نده ڕاسته‌و جێگایی گومان نییه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه
هه‌ڵگیرسا به پله یه‌ك فایلداره‌كان و به پله‌ی دووه‌میش ستراكتۆری
كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌ڵگا كوردی لی به‌رپرسه به‌عس شه‌ڕی ناوخۆی به هۆی
فایلداره‌كانی درێژه پێدا حزبه‌كانیش وایان ده‌زانی ئه‌و كه‌سانه زۆر
دڵسۆزی حزبن و شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، زۆر له‌و فایلدارانه مسئولیه‌تی
به‌رزیان هه‌بوو و ده‌ست ڕۆیشتوویی ناو حزب بوون، چه‌ند جار ده‌مان دیت
بڕیاری شه‌ڕ وه‌ستان ده‌رده‌چوو به‌ڵام له ناكاو ئه‌م بڕیاره ده‌شكا
ئێستا ده‌زانین له‌به‌رچی ئه‌و بڕیارانه جیبه‌جی نه‌ده‌بوون كه ئاگریش
كه‌وته‌وه كاتی ده‌وی بۆ دامركانه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌و بی گوناهیه‌یی
سه‌رۆك بارزانی هه‌ر داوای لی بوردنی كرد، له باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمیش ئه‌و براده‌ره ده‌نووسێت (ئه‌ی بۆچی ئێستا سووره له‌سه‌ر ئه‌و
ئیمتیازانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه نزیكه له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌نی پاشا
ره‌هاكان) ؟ وه‌ك بلێی ئه‌و براده‌ره له گوێی گادا نوستبێ ئه‌گه‌ر نا
كییه نه‌زانی خۆ زۆر له مێژ نیه و هه‌ر دوێنی بوو سه‌رۆك بارزانی له
نامه‌یه‌كی دا بۆ به‌رێز مام جه‌لال و رای گشتی كوردستان دا نووسیویه‌تی
واز بێنین له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و با هه‌موومان كار بكه‌ین بۆ
چه‌سپاندنی مافه‌كانی میلله‌تی كورد‌و قورسایمان بخه‌ینه سه‌ر ده‌ستور،
ئه‌وه كییه ئه‌وه‌ی نه‌زانیبی كه به زۆروله‌سه‌ر داوای میلله‌ت و چه‌ند
كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی، سه‌رۆك بارزانی پۆستی سه‌رۆكی
هه‌رێمی قه‌بول كرد، ئه‌وه كییه ئه‌وه نه‌زانی له كوردستان و
ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش مسعود بارزانی یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌یه هه‌میشه له
رێزی پێشه‌وه‌یه بۆ به‌رگری له كورد‌و كوردستان؟ كییه به‌رامبه‌ر به
شۆفینستان و تۆرانیه‌كان و باقی دوژمنانی تری كوردستان له سه‌نگه‌ری
پێشه‌وه‌یه، ئه‌دی ئه‌گه‌ر بارزانی به ڕێكه‌وتن ئه‌و پۆسته‌ی بوێت، بۆچی
سووره كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه هه‌ڵبژێردری،
نه‌ك له په‌رله‌مان و به ته‌وافق؟ كی هه‌یه ئه‌وه نه‌زانی كه بارزانی
سوره له‌سه‌ر چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟ بۆ ئه‌وه‌ی نیه كه
قه‌واره‌یه‌ك بۆ كورد پێكه‌وه بنی و ئێمه جیا بین له عێراق و
تایبه‌تمه‌ندی كوردستان بسه‌لمێنی؟ ئه‌دی نه‌ت بینی پێش ئه‌وه‌ی بارزانی
به ڕه‌سمی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیش وه‌رگری، كۆندا لیزا ڕایس له
قه‌ته‌ڕه‌وه به‌سه‌ر به‌غدای پایته‌خت ڕاسته‌وخۆ لای باره‌گای بارزانی
نیشته‌وه‌ودواتر سه‌ردانی به‌غدای كرد؟ ئه‌ی ئه‌مه گه‌وره‌ی بارزانی
ناگه‌ینی به‌بی هیچ عنوان و پۆستێك؟ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی بۆ سه‌رۆكی
هه‌رێمیش دیار كراوه، كه تۆ به ره‌هات داناوه، ئه‌وه به یاسا‌و به
ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌ر له سی ساڵ ئاماده
كراوه‌و هیچ ماده‌یه‌كی ره‌های تێدا نیه‌و هه‌مووی یاسایه‌و له په‌رله‌مان
گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، كه هه‌ڵبژاردنیش بوو ئه‌و كاته تۆ‌و چه‌ندین
كه‌سی وه‌ك تۆش ده‌بینن كه ئه‌و میلله‌ته چۆن ده‌نگ به بارزانی ده‌ده‌ن،
خۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 ت له‌بیره كه بارزانی چ ده‌نگێكی ئه‌م
میلله‌ته‌ی به ده‌ست هێنا، ئه‌گه‌ر خوا یار بێت دوای چوار ساڵی تریش
ده‌بینین میلله‌ت ده‌نگ به كی ئه‌داو كی هه‌ڵده‌بژێری بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.
تێبینی //
هه‌ر چه‌نده هه‌ق بوو ئه‌م بابه‌ته له هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی
بلاوبكرابایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون بلاوی بكه‌نه‌وه بۆیه
بۆ ئێوه‌ی به‌رێز ده‌نێرین.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر
به‌رپرسی ده‌زگای
زاری كرمانجی |