مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كوردستانی ئیران و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر! ... ڕێبوار
عارف
ئه‌وه‌ی دووینێ له
شه‌قامه‌كانی كوردستانی ئیران‌دا ڕوویدا زۆر له‌وه مه‌زنتره كه به چه‌ند
سمینار‌و وتار‌و وتاربیژی وچاوپیكه‌وتن، پێمان وابێت هه‌قی خۆیمانداوه‌و ئیتر
چی دی گفتوگۆ‌و لێدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی تری جۆراوجۆر هه‌ڵناگرێت.
به‌تایبه‌تی تا ئه‌و شوێنه‌ی كه له نێو ڕیزی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی
ناسیونالیستی كورددا لێكدانه‌وه‌ی ئاوه‌ژو یه‌ك لایه‌نه‌و له هه‌مان كاتدا
ڕووكه‌شیانه‌و گشتگیر هه‌یه بۆ ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ن و زیاد له‌هه‌ر شتێك
به چاویلكه‌ی كوردایه‌تی یه‌وه په‌یام و ئامانجه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه
جه‌ماوه‌ریه ده‌خوینه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كی شه‌رمۆكانه شیان له
هه‌ر حزب ولایه‌نێكی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌بێت، ئه‌وه بۆ شه‌رعیه‌ت پێدان
به ده‌ورو جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و لایه‌نه. نه‌ك بۆ تیاڕامان له كارنامه‌و
ئاینده‌و ئاسۆی بزوتنه‌وه سیاسی یه‌كان له كوردستان. بۆیه له‌م
نووسینه‌دا ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاوڕدایك له هاتنه‌مه‌یدانی خه‌لكی كوردستان
و ئاسۆ جیاوازه‌كان بده‌ینه‌وه به‌هیواین توانیبتمان قوڵ بوونه‌وه‌یه‌كی
زیاتر‌و پرسیارێكی نوی ترمان بۆ خوێنه‌ران خوڵقاندبێت.
جمهوری ئسلامی ئیران
له لووتكه‌ی ده‌سته‌لاته‌وه بۆ چۆكدادان.
زیاتر له‌چاره‌كه
سه‌ده‌یه‌كه حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی ئیران به زمانی ئاگرو ئاسن
ده‌سته‌لاتی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی خۆی داسه‌پاندوه. كه تا ناوه‌ڕاستی
هه‌شتاكان زیاتر له‌سه‌د هه‌زار ئینسانی ئازادیخواز‌و شۆڕشگێڕی اعدام كرد،
بۆیه هه‌ر به‌وجۆره كوشتار‌و سه‌ركوتی سیاسی بووته خسڵه‌تی ناسینه‌وه‌ی
ئه‌م حكومه‌ته. وێرانكاری وله‌خۆین هه‌ڵكێشانی شه‌قامی شاره‌كان
وسه‌نگسارو ئاواره‌كردنی ملیونه‌ها ئینسان وبێبه‌شكردنی جه‌ماوه‌ری ملیونی
خه‌ڵكی ئیران له‌سه‌ره‌تایترین ماف وئازادیه‌كانی خۆیان بووه به‌به‌شێك
له كارنامه‌ی ئه‌و حكومه‌ته دژی ژن و ئازادیه.
ئه‌م ڕه‌وه‌نده
سه‌ركوتكه‌رانه كۆڵه‌كه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته بووه‌و له‌م
ڕۆژانه‌شدا له‌به‌گه‌رخستنی هه‌رجۆره وه‌سیله‌یه‌كی سه‌ركوتكه‌رانه دریغی
نه‌كردوه. ته‌نها له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا زیاتر له 25
كه‌سیان كوشتوه‌و سه‌دان كه‌س برینداربوون و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش
كه‌وتووته به‌ر شه‌پۆلی ڕه‌شبگیری و زیندان كردن. به‌كورتیه‌كه‌ی
ده‌توانین بڵێن چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ده‌سته‌لاتی حكومه‌تی مه‌لاو مزگه‌وت و
ئیمامه‌كان به قیمه‌تی كوشتار‌و گیان كێشانی سه‌دان هه‌زار ئینسانی شه‌ریف
و ئازادیخواز هیشتا ته‌واو نه‌بووه. به‌لام به هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه
دیاره ناتوانرێت سیمای شۆرشیگرانه‌و ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی بێ درێخی خه‌ڵكی
ئیران به‌تایبه‌ت كوردستان به فه‌رامۆشی بسپێرێت. هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه
جمهوری ئیسلامی له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری تادواین ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نی
له‌گه‌ل ڕاوه‌ستانه‌وه سه‌نگه‌ر گرتنێكی به‌هێزی خه‌ڵكی كوردستان وئیراندا
ڕوو به‌ڕوو بووه كه جێگه‌و ڕێگه‌ی خه‌باتی شۆرشگیڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان
وه‌ك یه‌كێك له به‌هیزترین سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌بات بۆ كۆتای هێنان به
دسه‌ته‌لاتی ئیسلامی جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌و تیارمانیكی زیاتره. بۆیه به‌ده‌ر
له‌وه‌ی كه ئایا ئاینده‌ی ڕاپه‌رینی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی كوردستان به‌كوێ
ده‌گات وچه‌ند ده‌توانێت له‌گره‌وی گرێدانه‌وه‌و راپه‌رینێكی
سه‌رتاسه‌ریدایه له هه‌موو ئیران‌دا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهینێ. یان
چه‌نده ئه‌و شیعاره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌مه‌لی ده‌كرێته‌وه له‌مه‌ڕ ڕامالین و
وه‌ده‌رنانی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی حكومه‌تی ئیسلامی له كوردستان.
به‌لام نه‌فسی هاتنه‌مه‌یدانی تائیستای جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان و ئه‌و
ڕاده له‌پاشه‌كشه پێكردن به حكومه‌ت وپه‌ره‌پیدانی ڕۆحیه‌ی شۆرشگیرانه‌ی
خه‌لك وبه‌هێزكردنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌رنگونخواز، ده‌سته‌كه‌وتێكی كه‌م
وێنه‌یه‌و هه‌ر له‌م سونگه‌یه‌شه‌وه به‌رز نرخاندنی هاتنه‌مه‌یدانی ئه‌م
ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی خه‌لًكی كوردستان جێگه‌ی پشتگیر و
ده‌خاله‌ت و مه‌زن ڕاگرتنه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بلێین كه ئه‌م سالانه‌ی
ڕابردو خه‌ڵكی ئیران به كوردستانیشه‌وه بچوكترین ده‌رفه‌تیان بۆ هاتبێته
پیش قۆستوویانه‌ته‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زه‌یه‌تی یه‌كانیان دژ به
حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی. بۆیه له بردنه‌وه‌و دۆڕاندنی تیپی تۆپی پێ ی
ئیرانه‌وه تا هه‌رجۆره ده‌ستدریژی یه‌ك به خه‌لكی ده‌بیته هۆی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین دژ به حكومه‌ت. هه‌ر ئه‌مه‌شه له‌شاری مه‌هاباد
واده‌كات كه گیان له‌ده‌ستدانی (شوانه سه‌ید قادر) بێته هه‌وێنی
ناڕه‌زای ده‌ربڕینی خه‌لك وشیعاردان دژ به‌حكومه‌تیك كه‌لیواولیوه له
تاوان. ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه زنجیره‌ی ئه‌م خۆپیشاندانانه له شار‌و
شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی گه‌یانده ئاستێكی
به‌رزو كه‌م وێنه، ئه‌وا مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری دوێنێ ی شاره‌كانی كوردستان
بووه سه‌ره‌تای قۆناغیكی نۆێ ومزگێنی هه‌لپێچانی ده‌سته‌لاتی خوای كرده
هه‌قیقه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گر بۆ دۆست و دۆشمان. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دوێنێ توانی مێژوویه‌كی نوێ له خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌یان
بزوتنه‌وه‌ی سه‌رنگونخوازدا به‌هێزتر بكات و زیاتر له هه‌رشێتك ده‌نگی پێ
ی هه‌نگاوه‌كانی شۆڕش جارێكی تر بداته‌وه به گوێماندا. ئه‌م هه‌نگاوه
هێمایه‌ك بوو بۆ نیشاندانی ئاماده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ هه‌ڵپێچان و له
گۆڕنانی حكومه‌تێك كه توانیبووی بۆ ماوه‌ی نزیك به 20 ساڵ پاشه‌كشه‌یه‌كی
گه‌وره به‌سه‌نگه‌ری خه‌بات وتیكۆشانی خه‌لكی بكات. به‌لام ده‌بینین
كه‌چۆن ته‌لیسمی ئه‌و دیوه‌زمه‌یه شكاو ئه‌مڕۆ به جه‌ساره‌تێكی كه‌م
وێنه‌وه بلندگۆی ڕوخان و
نابۆ
حكومه‌تی ئیسلامی، شه‌قامی شاره‌كانی ته‌نیوه‌ته‌وه‌و كوره‌ی خه‌بات
وتیكۆشانی جۆشدایه‌وه. لێره‌وه جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین
له‌سه‌ر جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیانه‌ی كه ده‌توانن
ئاینده‌ی ئه‌م ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینانه به ئاقاری جیاواز‌و دژ به‌یه‌كدا
به‌رن.
دوو ئاسۆ، دووبزوتنه‌وه‌ی جیاواز، دوو ئاینده‌ی جیاواز
ئه‌و روداوانه‌ی كه
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شانۆی سیاسی كوردستانی ئیران‌دا ده‌یبین، ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕینێكی فراوانی خه‌ڵكی كوردستان و مانۆرلێدانێكی بزوتنه‌وه‌ی
سه‌رنگونخوازه دژ به‌حكومه‌تی جمهوری ئسلامی ئیران. كه دوو بزوتنه‌وه
تێدا نمایشی هێزی و ڕێگه‌و ڕه‌وشتی سیاسی خۆیان ده‌كه‌ن. كه ئه‌مه‌ش
پیویستی به خویندنه‌وه تیارامان و هه‌لویست گرتنێكی جدی هه‌یه.
ئه‌م سالانه‌ی ڕابردو
كوردستان مه‌یدانی كێ به‌ركێیه‌كی سیاسی فراوان بووه‌و دوو بزوتنه‌وه به
دوو كارنامه‌و دوو ئاینده‌ی جیاوازه‌وه مۆری خۆیان له هه‌ناوی
ڕووداوه‌كانداوه. واته له‌لایه‌كه‌وه بۆرژوا ناسیونالیزمی كورد و
له‌لایه‌كی تریشه‌وه بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئینسانی وچه‌پ و ڕادیكاڵ و شۆرشگێڕ
هاتووه‌ته مه‌یدان كه هه‌ر لایه‌نێكیان ده‌یه‌وێت تای ترازوی
كێشمه‌كێشه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و چینایه‌تی خۆیاندا بشكێنه‌وه.
سروشتی یه هه‌ر هێزو
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی جیاواز، له وه‌ها بارودۆخێكدا له‌هه‌وڵی پرایتیك
كردن و جێخستنی نه‌خشه‌و ئامانجه‌كانی خۆیدایه. كه‌دیاره هه‌ریه‌ك له‌م
بزوتنه‌وانه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه دژ به حكومه‌ت، نه‌ك هه‌ر تاكتێك
وشێوازی خه‌باتكارانه‌ی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵكو ستراتیژ‌و جیهانبینی
وئاینده‌ی جیاوازیش بنیاد ده‌نین. بۆیه ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌گه‌ری هاتنه
سه‌ركاری ئه‌لته‌رنایڤی جیاوازیش بكه‌ین. ئه‌گه‌ر مه‌زنترین خاڵی
وه‌رچه‌رخانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا به
مانگرتنی شكۆدارو سه‌رتاسه‌ری ڕۆژی 7ی ته‌مووز له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین
كه‌به‌كرده‌وه ملیونه‌ها خه‌ڵكی شه‌رافه‌تمه‌ندی كوردستان تێدا
به‌شداریانكرد. ئه‌وا ده‌بیت بڵێن كه بۆرژوا ناسیونالیزمی كورد دروست
به‌پیچه‌وانه‌وه نه‌ك هه‌ر هیچ ده‌خاله‌تێكی له مانگرتنه‌كه‌ی
ئه‌مڕۆژه‌دا نه‌بوو به‌ڵكو به ئاشكرا پاكه‌نه‌كردنی خۆیان ڕاگه‌یاندو
به‌ئاشكرا بێگوناهبوونی خۆیان له‌ئاست ئه‌و مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریه‌دا
نیشاندا. ڕێگه بده‌ن بالێره‌دا ئاوڕێك له‌م ڕاستی یه بده‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه ناسیونالیزمی كورد هیچ ته‌بایه‌كی له‌گه‌ڵ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
و ڕاپه‌رینی خه‌ڵكدا نیه هه‌قیقه‌تێكی ڕۆشنه‌و ڕه‌نگه زۆر پێویستی به
ڕوونكردنه‌وه نه‌بێت. مێژووی هه‌ڵسوڕانی سیاسی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
خولانه‌وه بووه له بازنه‌ی (شه‌ڕ، گفتوگۆ، ڕێكه‌وتن، نسكۆ، چونه شاخ،
دانوسات،. . . ) . مۆتیڤی هه‌موو ئه‌م مانۆڕلێدانانه‌ش له‌باشترین حاله‌تدا
بۆ به‌شداری كردن بووه له ده‌سته‌لاتدا. وه‌ك چۆن ئامانجی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه وه‌لامدانه‌وه به سته‌می میللی و دیاری كردنی چاره‌نووسی
كۆمه‌لگا نیه به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و هاتنه‌مه‌یدانی
خه‌لكه‌وه. به‌ڵكو دروست مه‌ترسیدارترین دیاریده له ڕوانگه‌ی ئه‌م
بزوتنه‌یه‌وه ده‌خاله‌تی خه‌لك له‌خواره‌وه بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی
خۆیان و بگه‌رخستنی ئیراده‌ی ئینسانیان. هه‌ر ئه‌م ره‌وشت و لوژیكه ڕاپێچی
به‌رده‌م سیناریۆی بڕیاردان له‌سه‌ره‌وه‌یان ده‌كات و خه‌باتی دبلۆماسی و
(ته‌وافقات) نیوان لایه‌نه‌كان ده‌بێته محوه‌ری بنیادنان و جێخستنی
سیاسه‌ت وئامانج و به‌رنامه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و حزبه سیاسی یه‌كانی.
ڕه‌نگه له‌مباره‌وه زۆر پێویست به نموونه هێنانه‌وه نه‌كات، چونكه
كارنامه‌ی ئه‌م حزبانه له‌م ڕه‌وشتانه شه‌پۆل لێده‌دات. به درێژای چاره
سه‌ده‌یه‌ك یه‌كێك له پڕهیواترین هیواكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران
چاوبڕینه لوتف و مه‌رحه‌مه‌تی حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی ئیران بوو بۆ
گفتوگۆ و ڕێكه‌وتن و به‌شدایكردن له ده‌سته‌لاتدا. ئه‌لهه‌ق له‌مباره‌وه
باج و قوربانی گه‌وره‌شیانداوه كاره به‌وه‌ی گه‌یاندوه كه ته‌نانه‌ت د.
قامسلۆ له‌سه‌ر مێزی یه‌كیك له‌و گفتوگۆیانه تیرۆر بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێك
هه‌بێت ادعای ئه‌وه بكات بلێت ئێستا حزبی دیموكرات بۆ به‌شداری كردن له
ده‌سته‌لاتدا پشتیان به‌و ڕه‌وشته نه‌به‌ستووه‌و ڕێگه‌ی تریان
گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌وا دڵنیام له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ڕاست بوونی ئه‌و بۆچوونه‌دا
گومانێك له‌وه نیه كه هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و متۆده‌ی خۆیان ده‌رناچن
بۆ به‌شدری كردن له ده‌سته‌لاتدا. ره‌نگه جیاوازیه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده
بێت كه له رێگه‌ی گفتوگۆی ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ل سه‌رانی جمهوری ئیسلامی دا
نه‌بێت له ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتن وته‌وافقه‌وه بێت له‌گه‌ل مه‌جامعی
نیوده‌وله‌تیدا. ئاخر هه‌ركه‌سیك ئاگاداری په‌یامه‌كه‌ی پاری پلنۆمی
كومیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكرات بێت كه به‌پێشوازی كردن له بۆش بۆ
هێرشكردنه سه‌ر ئیران دایان ئیتر هیچ گومان له‌و ڕاستیه ناهێڵێته‌وه.
له‌په‌نا ده‌ستیشیاندا باندی زه‌حمتكیشان له سه‌ره‌تای دروست بوونیانه‌وه
ده‌یانه‌وێت شه‌رفه‌ی ئه‌وه به‌خۆیان ببه‌خشن كه جێ پێ كانی ئه‌حزابی
ناسیونالسیتی كوردستانی عیراق هه‌ڵبگرنه‌وه‌و. بۆیه به‌ر له‌هه‌رشتێك به
هات وهاواری فیدرالیزم، فیدڵیزم ده‌یانه‌ویت دلسۆزی و وه‌فاداربوونی خۆیان
بۆ بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد ده‌ربرن. بێ حكمه‌ت نیه كه هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌وه دیموكرات و زه‌حمه‌تكێشان
یه‌ك پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان به‌ڕێوه‌بردوه یه‌ك هه‌لوێستیشیان هه‌بوو
سه‌باره‌ت به ( (پشتگیری) ) كردن له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌لكی كوردستان و
به‌جۆرێك كه به‌شێك له ته‌بلیخات و هه‌ڵسوڕانی ڕۆژانه‌یان بۆ ئه‌وه
ته‌رخان كرد كه له‌ژێر ناوی (به حزبی نه‌كردنی خۆپیشاندانه‌كان) بكه‌نه
بنه‌مای تیۆری ته‌حریم كردنی ئه‌و مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریه‌كان كه نه‌ك
هه‌ر جمهوری ئیسلامی ئیرانی هێنایه له‌رزه، به‌ڵكو مێژوویه‌كی خه‌بات
كارنه‌ی نوێشی تۆماركرد. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه
هه‌ركه‌سێك چاوێك به دانپیانانه‌كه‌ی عمر ئیلخانی زاده‌ی باندی
زه‌حمتكیشان بگرێت له‌دواین ژماره‌ی هاولاتی دا ئه‌وا له ئه‌رك و مه‌هام و
جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌م بانده به‌ڕۆشنی حالی ده‌بێت كه ده‌ڵێت (. . . ڕاسته
ئێمه به‌باشی له‌بارودخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ستیاری وه‌زعه‌كه
تێده‌گه‌ین و هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ل هێزه سیاسیه‌كانی ئێره
هه‌یه، به‌لام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه به‌رگیرانمان له خۆپیشاندان پێ
خۆش بێت، ئێمه ئه‌و كاره‌ی ئاسایشی سلیمانی به نادروست ده‌زانین وده‌كرا
به‌شێوازی ئاشتیخوازانه‌تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل بكرایه،. . . ) ئه‌لهه‌ق
ئامۆژگاری یه‌كانی ئه‌م قسه‌كه‌ره‌ی زه‌حمتكیشان دروسته‌و خوا ئاسایشی
سلیمانی بگرێت كه ئه‌و به‌ڕێزه ناكه‌نه مسته‌شاری خۆیان. له‌م باره‌وه
ده‌بێت بلێم كه ته‌بای هه‌ڵوێستی ئه‌م لایه‌نانه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی
یه‌كیه‌تی و حزبه ده‌سته‌لاتداره‌كانی كوردستانی عیراقدا نه ڕووداوێكی
به ڕێكه‌وته‌و نه هه‌لوێستێكی چاوه‌روان نه‌كراوه، ئه‌مانه یه‌ك خیزان
ویه‌ك بزوتنه‌وه‌ن و یه‌ك ئامانج و ڕوانگه‌و ڕه‌وشتیان هه‌یه
له‌به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی خه‌لكی كوردستاندا. به‌لام بابزانین ئه‌م (
(هه‌ماهه‌نگی یه) ) بۆچی و پاریزه‌ری چ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كه.
نیگه‌رانی و
هه‌ڵوێستی یه‌كیه‌تی نیشتمانی له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌كانی كوردستانی ئیران له‌كۆێ
وه سه‌رچاوه ده‌گریت؟
خوێندنه‌وه‌یه‌كی
یه‌ك لایه‌نه‌و ڕووكه‌شیانه‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت ته‌قه‌كردنی ئاسایشی
یه‌كیه‌تی به سه‌ر خۆپیشانده‌رانا ته‌نها له‌به‌ر دڵڕازی كردنی جمهوری
ئیسلامی ئیران بووبێت. هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه ئاسایشی یه‌كیه‌تی نیگه‌رانی
كوشته‌ی ناو هه‌مانه‌كه‌ن، ئه‌م ته‌قه‌كردنانه هه‌ڵوێست گرتنێكه
له‌به‌رامبه‌ر شێوازی خه‌باتكارانه‌و هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ملیونی بۆ
دیاری كردنی ئاینده‌یان وپێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌و چاره نووسه‌ی كه
به‌رهه‌می ده‌خاله‌ت وئیراده‌ی خۆیانه. ئاسایشی یه‌كیه‌تی زۆرباش
له‌كاریگه‌ری ومه‌ترسیدار بوونی ئاینده‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه دلنیایه كه
ئاخۆ له هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك ئێسته‌دا كه خه‌ڵكی له‌ژێر سایه‌ی
ده‌سته‌لاتی ئه‌واندا ته‌نانه‌ت، ئاو‌و كاره‌و به‌نزین و سووته‌مه‌نی یان
نیه‌و ناره‌زایه‌تی و ده‌نگ هه‌لبڕینی خه‌لكی سه‌رباری گرتنه‌به‌ری هه‌موو
ڕێگه‌یه‌كی سه‌ركوتكه‌رانه‌و چاوترسان وتۆقاندن و ته‌قه‌كردن
له‌خۆپیشانده‌ران، به‌لام ده‌بینین كه خۆپیشاندان وناره‌زایه‌تی
ده‌ربرٍینی خه‌لكی كوردستانی عیراق له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌و قۆناغه نوێ یه
گه‌شتووه كه ده‌بیًت له‌گه‌لً هه‌ر خۆپیشاندانێكدا ژماره‌ی (
(ئاژاوه‌گیران) ) له زیندانه‌كانی ئاسایش‌دا له زیاد بوون وفراوان
بوونه‌وه‌دا بێت. كه‌واته تێگه‌شتن له ڕه‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ری مانگرتن
و خۆیپشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستانی ئیران كارێكی گران وخۆماندوكرنێكی
زۆری ناوێت. ئاسایشی یه‌كیه‌تی دڵنیایه له‌وه‌ی كه‌وه‌ك چۆن ئه‌م ڕۆژانه
كوشتن و تیرۆركردنی شوانه بووه به‌هانه‌ی هاتنه‌مه‌یدانی خه‌لكی
كوردستانی ئیران و سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی یه‌كانیان،
به‌هه‌مان شێوه‌ش پشتكیری كردنی خه‌لكی كوردستانی عیراق له‌ڕاپه‌رین و
ڕووداوه‌كانی ئیران ده‌بێته به‌هانه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین دژ
به‌گه‌نده‌لی وبێ مافه‌كانی خۆیان كه حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌مان ئاسایش لێ
به‌رپرسیاره. ئه‌مانه له‌كاتیكدایه كه خه‌لكی كوردستان پاش دوو سال
چاوه‌رانی بۆ دیاری كردنی چارنووسی خۆیان، هیچ ئومێدێكیان به
حكومه‌ته‌كه‌ی جعفری- تاڵه‌بانی نه‌ماوه. بۆیه ترسێكی یه‌كیه‌تی له
كاریگه‌ریه‌كانی ڕاپه‌ڕین و شۆڕش له ئیران‌دا، هاتنه مه‌یدانی خه‌لكی
كوردستانی عیراق بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی سكۆلاری
بۆ خۆیان. كه ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر یه‌كیه‌تی ده‌ستی له‌بنی هه‌مانه‌كه
ده‌رنه‌چێت، ئه‌وا مه‌له‌كردنی به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌ریاوه بۆ
سه‌خت و دژوار ده‌بێت. بۆیه باشترین ڕێگه بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی
له هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه، به‌لا ڕێدابردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و
هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵكه به‌و ئاقاره‌دا كه له ڕێگه‌ی خه‌باتی دبلۆماسی
خۆیانه‌وه ئه‌حزابی ناسیونالیستی بنده‌ستی خۆیان به دیداری ( (ئیمام) )
شاد بكه‌نه‌وه‌و له ڕێگه‌ی (دیالوگ) و له‌یه‌ك حالی بوونه‌وه بنیادی
حكومه‌تێكی فره ( (فیدراڵی) ) تر بده‌ن وئه‌زموونه به‌پێتو
به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی خۆیان له وێش دووباره بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و كاته به‌شانازی
یه‌وه نه‌ك هه‌ر باسی نقڵكردنی ئه‌زموونه دیموكراسی یه‌كه‌ی خۆیان بۆ
سه‌ر ئاستی عیراق بكه‌ن به‌ڵكو ئیرانیشی پێ ئاوادان بكه‌نه‌وه. كاریگه‌ری
یه‌كی تری ئه‌م ڕه‌وشته دروست ئه‌وه‌یه كه وه‌ك چۆن ترسان و دژایه‌تی
كردنی ڕاپه‌رین و زیندوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی سیاسی شۆرش و ڕاپه‌رینی
جه‌ماوه‌ری ملیونی له‌سه‌ر كوردستانی عیراق به‌رز ڕاده‌گرێت، هه‌ر ئاواش
گومانی تێدا نیه كه هه‌رچی گه‌نده‌ڵی و گه‌نكاریه‌كانی ئه‌مانیشه
له‌گه‌ل خۆیدا ڕاده‌ماڵێت. كه‌واته گه‌رانه‌وه بۆ ته‌وافق و ڕێگه‌وتن
له‌سه‌ره‌وه به‌بێ هیچ ده‌خاله‌ت و هاتنه‌مه‌یدانكی خواره‌وه ته‌نها
ڕێگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌لاتدارانی كورد‌و كوردایه‌تی یه.
خاڵێكی تر كه جێ ی نیگه‌رانیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ یه‌كیه‌تی، ڕووخان و
ڕاماڵینی حكومه‌تێكه كه‌خالی هاوبه‌شی نیوانیوانیان له ئیسلامی
بوونه‌كه‌یدا ده‌بینێته‌وه. ئه‌ویش ته‌نها به‌و مانایه نا كه
بزوتنه‌وه‌ی سه‌رنگونخواز له ئیران سه‌ری ئه‌م حكومه‌ته ئیسلامی یه
ده‌خوات، به‌ڵكو هه‌روه‌ك چۆن هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی له
ئیران بووه بڕبڕ پشتی ئیسلامی سیاسی و هه‌وێنی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست وجیهاندا، به‌هه‌مان شیوه ڕووخان
و له‌گۆڕنانی ئه‌و حكومه‌ته ئیسلامیه ده‌بێته ڕێشه ده‌ركێشانی ئیسلامی
سیاسی له ناوچه‌كه‌دا. كه ئه‌مه ته‌نها جه‌نگه‌لستانی حكومه‌ته
ئیسلامیه‌كه‌ی ئیسته‌ی عیراق تیكناشكینیت به‌سه‌ر یه‌كدا به‌ڵكو هه‌موو
حاكمیه‌تی ئیسلامی و كۆنه‌په‌رستی ئێسته‌ی عیراق ده‌هێنیته ژێر
پرسیاره‌وه‌و ئه‌و كاته ئه‌م ووشه‌كه كه‌ڵه‌كه‌ی كه دوو ساله
له‌عیراقدا به‌هه‌ر مكافاتێك خراوه‌ته سه‌ر یه‌ك له‌گرێژنه ده‌رده‌چێت،
كه‌مه‌حاله له‌وه‌ها بارودخێكدا یه‌كیه‌تیش (به‌مایه‌ی خۆیه‌وه هه‌ستێت)
.
دواین ئیسته‌گه‌و
سه‌ره‌كیترین خالی مه‌ترسیدار له‌سه‌ڕێ ی یه‌كیه‌تی و ئه‌حزابی
ناسیونالیست.
گۆمانی تیدا نیه
بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه له مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریه‌كه‌ی كوردستانی ئیران‌دا
بالاده‌ست و ڕێكخه‌رو رابه‌ربوو، بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و سۆسیالست و رادیكال و
ئازادیخواز بوو. یه‌كیه‌تی ئه‌وه باش ده‌زانێت كه هێزی بانگه‌وازكه‌ری
ئه‌و مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریه‌ی 1 مانگ حزب و ریكخراوه چه‌پ و
كۆمۆنیسته‌كان بوو، كه تیدا كۆمه‌له‌و حزبی كۆمۆنیستی كریكاری حیكمه‌تی
ده‌ورێكی به‌رچاو كاریگه‌ریان هه‌بوو. یه‌كیه‌تی ئه‌وه باش ده‌زانێت كه
له‌نێو هه‌لومه‌رجی شۆرشگیڕانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانی ئیران‌دا بزوتنه‌وه‌ی
چه‌پ و سوسیالیستی جه‌مسه‌رێكی چاره‌نووسازو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، یه‌كیه‌تی
ئه‌وه باش ده‌زانیت كه سۆسیالیسته‌كان خوازیاری گه‌رانه‌وه‌ی ئیراده بۆ
خه‌لك و ده‌خاله‌ت كردن و هاتنه‌مه‌یدانی خواره‌وه‌ن. یه‌كیه‌تی ئه‌وه باش
ده‌زانیت كه‌سۆسیالیسته‌كان خوازیاری جیای دین له‌ده‌وله‌ت وفیركردن
وپه‌روه‌رده‌كردنن، خوازیاری ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسین، خوازیاری
ئازادی بێ سنووری ره‌خنه‌گرتنن له‌هه‌ر حزب ولایه‌ن وداب ونه‌ریت و
فه‌رهه‌نگێك. یه‌كیه‌تی ئه‌وه باش ده‌زانیت كه شۆڕش و ڕاپه‌رینی ئه‌م
جاره‌ی خه‌ڵكی ئیران، ئالاكه‌ی به ده‌ستی چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانه‌وه‌یه‌و
جارێكی تر دروست بوونه‌وه‌ی شوراكان له كوردستان و سه‌ره‌تاسه‌ری ئیران
په‌یامیكی تر ده‌ده‌ت به هاوكیشه‌ی سیاسی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و شكستی
جمهوری ئسسلامی له‌گه‌ل خۆیدا شه‌پۆلی به‌هێز بوونی به‌ره‌ی چه‌پ و سكۆلار‌و
به‌تایبه‌ت حزب و بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیزمی كریكاری به‌دوای خۆیدا ده‌كیشیت.
یه‌كیه‌تی پێشتر
ئه‌وه‌ی خوێندبووه‌وه كه‌پشتگیری كردن له‌مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری خه‌لكی
كوردستانی ئیران كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانه ئاسۆی
بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وان لێڵترو سه‌ره‌و نشیوتر ده‌كات، بۆیه ته‌قه‌كردن
به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كات ره‌مزی راوه‌ستانه‌وه دژ به هه‌موو شیواز‌و
ره‌وشته‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی كه ده‌یه‌ویت به ده‌خاله‌تی جه‌ماوه‌ری
ملیونی حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی به‌چۆكدا بینیت. نه‌ك له‌ڕێگه‌ی ته‌وافق و
گفتوگۆ وسات وسه‌وداو دیالوكی شارستانی و یابه‌هۆی (شۆڕشی پرته‌قالی)
پێشوه‌خت نه‌خشه بۆ كێشراو، یا له‌باشترین حاله‌تدا به‌هۆی ده‌خاله‌تی
ئه‌مه‌ریكاو دوو باره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆیه‌كی ڕه‌شی تر ئاڵوگۆڕێك
له‌سه‌ره‌وه پێكبێت. كه به‌دلنیای جه‌ماوه‌ری ملیونی خه‌لكی ئیران و
به‌ره‌ی ئازادیخواو چه‌پ و رادیكال نه‌مل به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م
سیناریۆ ره‌شه ده‌ده‌ن، نه ریگه به مانه‌وه‌ی جمهوری ئیسلامی ده‌ده‌ن
تا له ریگه‌ی دبلۆماسی و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ره‌وه ڕاپه‌رین و خه‌باتی
شۆرشگیرانه‌ی خه‌لكی كوردستان، ته‌سلیم و تقدیمی سه‌رانی جمهوری ئیسلامی
بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیاز‌و به‌شداری كردنی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی
كورد له‌حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی ئیران‌دا. كه ئه‌مه‌ش یانی دریژ
كردنه‌وه‌ی ره‌وشتی ده‌یان ساله‌ی خۆیان بۆ نان خواردن و باج وه‌رگرتن
له‌سه‌ر حسابی سته‌می میللی له‌سه‌ر خه‌لكی كورد زبان. كه‌واته جیاوازی
ئاسۆ و ئاینده‌ی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه له نێو ڕووداوه‌كانی ئیران زۆر
ڕۆشنه‌و ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ده‌قیق و ووشیارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
بكه‌ین و هه‌نگاوی گه‌وره‌ترو مه‌حكه‌متر بنین بۆ داكۆكی كردن له ریزی
یه‌كگرتوو خه‌باتكارانه‌ی خه‌لكی ئیران به كوردستانیشه‌وه، چوونكه
به‌دڵنیایی ڕووخانی جمهوری ئیسلامی ئالوگۆڕی گه‌وره له عیراقیشدا
له‌به‌رژوه‌ندی جه‌ماوه‌ری ملیونی پیك ده‌هینیت، كه‌واته با هه‌موو
ئاراسته‌كان بۆ به‌هیز كردنی ئه‌و ئاینده‌یه بێت!
ناوه‌راستی ئابی 2005 |