له
کوردستان چیم دیت. . ؟ فه‌خره‌دین تاهیر
زنجیره‌ی چواره‌م
شه‌قامی کوردی و نووسه‌ری بوێر
دوا به دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاری یه‌که‌مم له مانگنامه‌ی به‌درخان له ژێر ناو و
نیشانی (یمعود کردی زماڵ) * دا، کاردانه‌وه‌یێکی گه‌وره‌ی دروست کرد و
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی له هه‌ولێر، له رێی چه‌ند قه‌ڵه‌م لێسێک دژ به من
که‌وتنه خۆ، وه‌لێ ئه‌و قه‌ڵه‌م لێسانه له شه‌قامی کوردی‌دا هیچ
نرخێکییان نه‌بووه و نایان بێت. ئه‌وه‌ی جێی گوتنه ئه‌و قه‌ڵه‌م لێسانه
له ماوه‌ی ئه‌و سیانزه ساڵه‌دا، ئه‌وه‌نده ئه‌وبه‌ر ئه‌وبه‌ریان کردووه،
و به ته‌قریر نووسین بژێوی ژیانی خۆیان دابین کردووه. ئه‌وه‌نده
بووده‌ڵه و سه‌رڵێشێواون خۆشیان نازانن چی‌یان گه‌ره‌که. هه‌تا جارێکیان
یه‌کێک له‌و قه‌ڵه‌م لێسانه وتبووی: (له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخدا
ئه‌وه‌نده ته‌سلیم به ڕژێمی به‌عس ببوومه‌وه، تا جارێکیان ئه‌منێکی
به‌عس پرسیاری لێمکرد، ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره ته‌سلیم به حکومه‌تی شۆڕش
و مونجه‌زات ده‌بیته‌وه. . ؟ <1>
قه‌ڵه‌م لێسه‌که له
وه‌ڵامدا، وتوویه‌تی: (وه‌ڵڵا قوربان به خۆشم نازانم، ئه‌وه‌نده ته‌سلیم
بوومه‌ته‌وه، ژماره‌ی ته‌سلیم بوونه‌وه‌کانم لێتێکچووه، گرنگ ئه‌وه‌یه
دڵی حکومه‌تی شۆڕش و مونجه‌زات و سه‌رکرده‌ی وڵات خوا بیپارێزێت،
ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه به به‌خشنده‌یی خۆی ده‌مانبوورێت) .
ئه‌وه‌ی جێی گوتنه
شه‌قامی کوردی (نووسه‌ری بوێر) یان به په‌یامبه‌ر ناوزه‌د کردووه و
(قه‌ڵه‌م لێس) یشیان خستۆته نێو زبڵدانی مێژووه‌وه.
له راستیدا شه‌قامی
کوردی له مێژه نه‌فره‌تی له قه‌ڵه‌م لێسان کردووه و نرخی قه‌ڵه‌می
بوێریشی به‌رز ڕاگرتووه.
ڕۆژێکیان له یه‌کێک
له شه‌قامه‌کانی نێو شاری هه‌ولێر تووشی ئه‌کته‌رێکی گه‌نجی به توانای
شاری سلێمانی به‌ناوی (به‌همه‌ن حاجی) بووم، هه‌ڤاڵێکی گه‌نجی وه‌ک خۆی
له‌گه‌ڵدا بوو، ئه‌م گه‌نجه خۆیی لێ نزیک کردمه‌وه و وتی: جه‌نابت کاک
فه‌خره‌دین تاهیری. . ؟
ئه‌منیش له
وه‌ڵامدا، وتم: به‌ڵێ.
وتی: ئه‌ی ئافه‌رین
نووسه‌ری ئازا‌و بوێر، ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌م، ئومێده‌وارم وێنه‌تان
زێده‌تر بێت، هه‌ڵبه‌ته به ئێوه پشت ئه‌ستوور تر ده‌بین، ئێوه
یه‌که‌مین نووسه‌ر بوون دیواری ترستان، یان گه‌ره‌که راستر ببێژم دیواری
(به‌رلین) تان له‌م شاره‌دا تێکشکاند. له بیرتان نه‌چێت من ناوم (کاردۆ)
یه و خه‌ڵکی شاری سلێمانیم، شانازی به نووسینه‌کانت ده‌که‌م.
ستۆکهۆلم
25. 8. 2005
fakhradintahir@hotmail. com
<1>:
ئه‌و قه‌ڵه‌م لێسه، هه‌نوکه ڕاوێژکاری وه‌زیره به پله‌ی بریکار، یه‌عنی
له بریکاری وه‌زیری ڕۆشنبیریی زێده‌تر ده‌ستی ده‌ڕوات. که‌چی بریکاری
وه‌زیری ڕۆشنبیریی مامۆستا بارزان مه‌لا
خالید یه‌کێکه له کۆنترین تێکۆشه‌ره‌کانی شاری سه‌ربه‌رزی هه‌ولێر و
ده‌یان و سه‌دان که‌س له کوردستان به‌گشتی و له هه‌ولێر به تایبه‌تی
به‌ده‌نگی مامۆستا بارزان مه‌لا خالید بوونه‌ته پێشمه‌رگه. چونکه
به‌رێزیان له ده‌ستپێکی شۆڕشی ئه‌یلوولدا له رادیۆی ده‌نگی کوردستاندا،
یه‌کێک له ئه‌ندامه کاراکانی ئه‌م رادیۆیه بوو. هه‌وڵده‌ده‌م له
ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا ئه‌م به‌رێزه به وتارێک به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه. |