لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (13)
.... عه‌تای مه‌لا که‌ریم
دوکتۆر
جه‌للاد
کابرای دوکتۆر
گه‌یشت. ده‌ر‌گای ژوره‌که‌یان کرده‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌و له دوره‌وه
سه‌یرێکی ژوره‌که‌ی کرد و ئێمه‌ش هه‌موو سه‌یرمان کرد؛ ئاخر که‌س
نه‌یووتبوو سه‌یری مه‌که‌ن. کابرایه‌کی باڵا به‌رزی به‌خۆوه بوو بوو،
قاتێکی سه‌فاری له‌به‌ردا بوو. ووتی ها چۆنن؟ جه‌ماعه‌تیش له‌ژێر لێوه‌وه
بۆڵه بۆڵێکیان لێوه هات که بریتی بوو له ووشه‌کانی سوپاس باشین، به‌ڵام
به کوتوپچڕی و تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی. یه‌که‌م که‌س که خۆی ناساند وه‌ک نه‌خۆش
کابرایه‌ک بوو ملی خڕ بوو بوو. له‌وه‌ڵامدا دوکتۆر جه‌للاد ووتی ئه‌وه زۆر
پێکه‌نیویت، له‌مه‌ولا که‌م پێبکه‌نه چاک ده‌بیت! کوڕێکی دیکه به ناوی
(ڕ) [ له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک حه‌ز ناکه‌م ناوی ببه‌م] پشتی خۆی نیشاندا،
دوکتۆر ووتی ئیعتراف بکه چاره‌سه‌رت ده‌ده‌مێ، ووتی ئیعترافم کردووه،
پاسه‌وانه‌که له‌ولاوه ووتی ڕاسته ئیعترافی کردووه. ئیتر دوو جۆر حه‌بی
بۆ نوسی، پاسه‌وانه‌که سێ ژه‌مه دوای نان خواردن بانگی ناوه‌که‌ی ده‌کرد
و له‌سه‌ر ده‌رگاکه‌وه ده‌نکێکی ده‌دایه ده‌ستی. خۆ ئه‌گه‌ر
پاسه‌وانه‌که‌ش له‌بیری نه‌بوایه خۆی داوای ده‌کردو ده‌یاندایه. هه‌ندێک
ووتیان تۆ بۆ پێی ناڵێیت بۆ برینه‌کانت ووتم به‌خوا وادیاره شمولی من
ناکات!
ئه‌م ژوره تا
ڕاده‌یه‌ک گه‌وره بوو، له پشته‌وه تاقێکی تێدا بوو؛ به‌وه‌دا دیار بوو
دیواره‌کانی له‌به‌رد دروستکرابوون و پان بوون. دیواره‌کان یادگاری و
نوسراوێکی زۆری پێوه بوو. ده‌یان ووت ئه‌م ژورانه له‌سه‌رده‌می شێخ
شه‌هاب و هاوڕێکانیه‌وه هه‌ر مه‌نزڵگای شۆڕشگێڕانن. هه‌ر کات بێتاقه‌ت
ده‌بووم و نه‌مده‌زانی چی بکه‌م ده‌ستم ده‌کرد به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و
نوسراوانه. له‌پڕ ناوی تۆفیقی شێخ سمایلی چناره‌ی پاڕه‌زانم به‌رچاو که‌وت
که به‌ناوی تۆفیق ئیسماعیل ساڵح پاڕه‌زانییه‌وه نوسیبووی.
هه‌ر له‌م ژوره‌دا
له‌گه‌ڵ شێخ جه‌مال محمد ئه‌مین حاجی مامه‌ندی یه‌کترمان ناسی. به‌ر له
گیرانم له شێخ ساڵحم بیستبوو که شێخ جه‌مال گیراوه، به‌ڵام ڕوو به‌ڕوو
نه‌مده‌ناسی. شێخ جه‌مال به ناسینی من زۆر دڵشاد بوو؛ له‌لایه‌که‌وه
له‌ناو ئه‌و دۆزه‌خه‌دا وه‌ک دوو خزم یه‌کمان گرته‌وه‌و له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه هه‌واڵی ماڵ و منداڵم پێگه‌یاند که باشن و هه‌ر خه‌می
ئه‌ویانه ئه‌گینا کێشه‌ی دیکه‌یان نییه.
ئه‌وان سه‌ر به
ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵه بوون له سلێمانی و زۆربه‌یان گیرابوون. خۆیان ده‌یان
ووت که هه‌موو لێپرسراوه‌کان ئیعترافیان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خوار خۆیان
کردووه، که شێخ جه‌مالیش یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی خواره‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند
وه‌ستایه‌کی دیکه‌دا؛ شێخ جه‌مال وه‌ستای کاشی بوو هاوڕێکانیشی وه‌ستای شیش
به‌ستن و کاری بیناسازی بوون. وه‌ک خۆیان باسیان ده‌کرد هه‌ر له‌و
زیندانه‌دا لێپرسراوی ڕێکخراوو که‌رت و پۆل و شانه‌ی سه‌ره‌کی به ئیعترافی
ته‌واوه‌وه پاڵیان لێدابوه‌وه! من له‌گه‌ڵ هه‌ندێکیان قسه‌م کرد‌و زۆرم
پێ‌ناخۆش بوو، به‌ڵام زۆربه‌یان چه‌ند که‌سێکیان تاوانبار ده‌کرد که گوایه
له ئاستی لێپرسراویدا بوون به‌ڵام که‌سیان یه‌که‌م شه‌و تا به‌یانی خۆیان
ڕانه‌گرتووه و یه‌کێک له‌و براده‌رانه ووتبوی هه‌ر لێم مه‌ده‌ن ئیتر
چیتان ده‌وێت پێتان ده‌ڵێم! [له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک حه‌ز ناکه‌م ناوی به‌رم]
ئه‌رێ
ده‌نگو باسی لێبوردن (ئه‌منستی) نییه؟
کوڕێکی لێ‌بوو هه‌موو
پێشی سه‌ری ڕوتابوه‌وه. پیاوه قه‌ڵادزێیه‌که ناوی نابوو ئه‌حمه‌د
سیکۆتۆری! به‌ناوی ئه‌و پیاوه‌وه که هه‌ر ڕۆژ نا ڕۆژێک له به‌غا بوو له
کاتی جه‌نگی عێراق-ئێران‌دا بۆ مه‌به‌ستی ناوبژی؛ ده‌یووت له‌و ده‌کات.
ئه‌م کوڕه له
ئیستخباراتی گشتی به‌غاوه به پڕوپاگه‌نده‌یه‌که‌وه هاتبوو، ده‌یووت به
درۆ خۆم بوراندبوه‌وه گوێم لێ‌بوو ئه‌فسه‌ره‌کان ده‌یان ووت: ئه‌م
سه‌گبابه شانسی هه‌یه، له‌م کاته‌دا گیراوه که لێبوردن ده‌رده‌چێت.
منیش قسه‌ی کابرای تورکمانم بۆ گێڕانه‌وه که له سلێمانی ده‌یووت حکومه‌ت
به‌زه‌یی هه‌یه. ئیتر بووم به پاڵپشتی ئه‌حمه‌د سیکۆتۆری.
ئه‌و ڕۆژه‌ی که
هه‌ردوو گوێمیان به سۆنده کرد به چه‌وه‌نده‌ری پاککراو، شه‌قیکیشیان له
ئه‌حمه‌د سیکۆتۆری هه‌ڵدا بوو. کابرای قه‌لادزێی ده‌یووت: به گوێچکه‌ی
سوره‌وه‌بووی حه‌تاو به قوونی ئه‌عمه‌د سیکۆتۆریدا ده‌زانم حه‌فوات
ده‌رده‌چێت! کوره حه‌فوات و مه‌فواتی چی به‌خودای ئه‌مه جێگه‌مانه.
زۆربه‌ی جار که له
سه‌رئاو ده‌گه‌ڕاینه‌وه باسی نه‌رمی و ڕه‌قی هه‌ڵوێستی پاسه‌وانه‌کانیان
ده‌کردو تێبینی بچوکترین گۆڕانکاریمان ده‌کرد. پاسه‌وانه‌کانیش ده‌ر‌کیان
به‌وه کردبوو که سرته سرت و شتێک هه‌یه و له پلان و ته‌ڵه ده‌ترسان
بۆ سه‌رخۆیان؛ هه‌ر بۆیه به بێده‌نگ زۆر جار له سه‌ر ده‌رگاکه‌وه
سه‌یریان ده‌کردو گوێیان ده‌گرت و پرسیاریان ده‌کرد ده‌ڵێن چی و ناڵێن چی؟
جارێک هه‌موو که هاتنه‌وه ووتیان شێوازی پاسه‌وانه‌کان گۆڕاوه‌و نه‌رم
بوون و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ژوره‌که‌دا بوون له‌ده‌وری یه‌ک خڕ
بووبوونه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر ده‌کرد؛ کاتێکمان زانی
چاومان به چاوی پاسه‌وانه‌که که‌وت که له‌سه‌ر ده‌رگاکه‌وه سه‌یری ئه‌و
کۆڕه‌ی ده‌کرد.
سوره‌و
ترس و تۆقاندن
له هه‌یئه‌ی کۆن باس
باسی سوره بوو. ده‌یانووت جه‌للادێکی پیسه. ووتم خه‌ڵکی سوریایه ووتیان
نه‌خێر هه‌ر ڕه‌نگی سوره! ده‌یانووت زه‌لام نییه له ده‌ستی ده‌ربچێت
به‌خوا ئیعتراف به دێ‌و ده‌کات. هه‌رچه‌نده گه‌لێک شتی خراپم بینیبوو،
به‌ڵام هه‌ر له نه‌زانراوو نه‌بینراو ده‌ترسام. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
دڵخۆشی خۆمم ده‌دایه‌وه‌و ده‌مووت: له‌توپه‌تیشم بکه‌ن هه‌ر ئه‌و قسانه
ده‌که‌مه‌وه؛ ئه‌وه‌نده‌م ووتبونه‌وه و له‌ناو زیندانییه‌کانیشدا هه‌ر
ئه‌وانه‌م دووپات ده‌کرده‌وه، خه‌ریک بوو خۆیشم باوه‌ڕم به قسه
هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی خۆم ده‌کرد!
کۆرسی
یه‌که‌می ئه‌شکه‌نجه له هه‌یئه‌ی کۆن
کات به‌یانی بوو
ده‌ستیان کرد به ناو خوێندنه‌وه. هه‌ر که گوێم له ناوی خۆم بوو
یه‌کسه‌ر هه‌ستامه سه‌رپێ و وه‌ڵامم دایه‌وه. گوێم لێ‌بوو یه‌کێک له
زیندانییه‌کان ووتی که‌مێک ئاو بخۆره‌وه. یه‌کێکی دیکه نه‌یهێشت قسه‌که‌ی
ته‌واو بکات دۆلکه‌یه‌ک ئاوی ساردی دایه ده‌ستم و خواردمه‌وه. ده‌رگا
کرایه‌وه‌و یه‌که یه‌که نێچیره‌کانی ئه‌و ڕۆژه له ژوره‌کانیان ده‌رکران
و به‌ره‌و کوشتارگا به‌ڕێیان کردن.
په‌لیان گرتم و
بردمیانه سه‌ر خه‌رمانی پشتێن و جامانه، کابرای پاسه‌وان ووتی ئیعتراف
بکه باشه، ووتم باشه. ئیتر په‌لکێشیان کردم بۆ شوێنێک له ژور
نه‌ده‌چوو. دایان نیشاندم گوێم لێ‌بوو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی باشی که‌سێکی
دیکه‌یاندا. دوای هه‌ندێک پرسیار‌و لێدان کابرا که‌وته هاوار و فریاد، منیش
به چاوی به‌ستراوه‌وه گوێم گرتبوو، هه‌ر چرکه‌یه‌کم به ساڵێک
لێده‌ڕۆیشت. ناخۆشترین هه‌ڵوێست گوێگرتنه له هاوارو ناڵه‌ی که‌سانی
دیکه، له دڵی خۆمدا ده‌مووت خۆزگه ساتێک زووتر ده‌هاتنه وێزه‌م و گوێم
له‌م ده‌نگه نه‌ده‌بوو. ئه‌وانیش زۆر باش شاره‌زای دڵ و ده‌رونی ئێمه
بوون و ده‌یانزانی ئه‌شکه‌نجه‌ی خۆت بدرێت خۆشتره له‌وه‌ی به چاوی
به‌ستراوه‌وه گوێ له هاوار هاواری که‌سانی دیکه بگریت. ئه‌م کاره‌یان بۆ
ووره ڕوخاندن و تێکشکاندنی هه‌ستی خۆڕاگری ڕێکخستبوو.
که له
ئه‌شه‌کنجه‌دانی ئه‌و بێتاقه‌ت بوون په‌لی منیان گرت و بردمیانه پێشه‌وه،
یه‌کسه‌ر کابرای ئه‌فسه‌ر ووتی: ئیعتراف ده‌که‌یت یان وه‌ک ئه‌و کابرایه‌ت
لێبکه‌ین؟ من هه‌ر هه‌مان قه‌وانی خۆم دوباره کرده‌وه. بۆیه یه‌کسه‌ر
به توڕه‌یی ووتی خۆت ڕوتبکه‌ره‌وه. منیش ناچار خۆم ڕوت و قوت کرده‌وه‌و
به سۆنده که‌وتنه لێدانم. دوای ئه‌وه که‌مێک بێده‌نگ بوون و ئاگام له
ده‌وروبه‌رم نه‌مابوو، که‌سی لێیه یان نا، له‌پڕ زلله‌یه‌کیان دا له
په‌ناگوێم زه‌مهه‌ریرم به چاوی خۆم بینی! ئه‌و زلله‌یه به‌ته‌واوی کاسی
کردم و هه‌تا دوای به‌ربونیشم به دوو سێ مانگ هه‌ر که لوتم بگرتایه وام
هه‌ست ده‌کرد هه‌وا له گوێم ده‌رده‌چێت و ده‌ستم له گوێچکه‌م داشتبوو
ووتم تازه که‌ڕ بووم؛ به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی سه‌لماو خۆی چاک بوو. دوکتۆر
Gordon Barclay MA MB BChir LRCP FRCS BSc
له ڕاپۆرته‌که‌یدا باسی کردووه (دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ری)
دوای ئه‌وه پاڵێکیان
پێوه‌نام و هه‌ردوو قاچیان به‌رزکردمه‌وه‌و کردیانه ناو فه‌لاقه‌و
ده‌ستیان کرد به فه‌لاقه کردنی هه‌ردوو بنی پێم. له‌کاتی فه‌لاقه کردندا
یه‌کێک له جه‌للاده‌کان شتێکی ده‌کێشا به گون و لاڕانه‌کانمدا. دیاره
گیان له شوێنێکی سه‌ختدایه، وه‌ک پێشینیان ده‌ڵێن، یان مرۆڤی خاوه‌ن
باوه‌ڕ و ووره له هه‌موو ماده‌و کانزاو به‌ردێک ڕه‌قترو جیڕترو
خۆڕاگرتره.
دوای ئه‌وه
هه‌ڵیانساندم و په‌لیان گرتم و جله‌کانیان دایه ده‌ستم و بردمیانه‌وه
به‌رده‌می ژوره‌که‌ی خۆم و ووتی چاوت بکه‌ره‌وه. چاوم کرده‌وه‌و ووتم
جله‌کانم له‌به‌ر بکه‌مه‌وه؟ به پێکه‌نین و گاڵته پێکردنه‌وه ووتی:
نه‌خێر، ده‌بێت هه‌ر ئاوا به‌م شێوه‌یه بچیته‌وه ژوره‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ر
بۆ ده‌رون شکاندن و ته‌ریق کردنه‌وه بوو، به حسابی ئه‌وان له‌لای
زیندانییه‌کان! به‌ڵام من به ئاسایی وه‌رمگرت و له ڕقی ئه‌و که به ڕوتی
چومه ژوره‌وه تۆزێک خۆم بادا وه‌کو سه‌ما بکه‌م و جه‌ماعه‌ت پێیان خۆش
بوو که خۆڕاگر بووم و بزه‌ی خۆشی له‌سه‌ر لێوی زۆریان بوو.
شێخ جه‌مال له
لایه‌که‌وه شانازی به‌وه‌وه ده‌کرد که خزمه‌که‌ی خۆڕاگره‌و له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه خه‌می بوو، ووتی به‌مه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌مجاره بێته‌وه
خراپترت لێده‌که‌ن، ئه‌وه سوره لێره نه‌بوو، ئه‌و سه‌گبابه شوکور
ئیجازه‌یه، ئه‌گینا به‌خوا واز ناهێنێت تا ئیعتراف نه‌که‌یت.
کۆرسی
دووه‌می ئه‌شکه‌نجه
بۆ جاری دووه‌م
به‌یانی زوو ناویان خوێندمه‌وه. که گوێم له ناوی خۆم بوو لێوم ووشک بوو،
لێدانی دڵم به جۆرێک زیادی کرد به‌ته‌واوی گوێم له ترپه‌ترپی دڵم بوو.
وه‌ڵامی بانگ کردنه‌که‌م دایه‌وه، یه‌کێک له زیندانییه‌کان ووتی چۆڕێ
ئاوی بده‌نێ، خێرا دوو که‌س په‌لاماری دۆلکه‌ی ئاوه‌که‌یاندا، یه‌که‌میان
فریاکه‌وت ئاوه‌که‌ی دایه ده‌ستم و خواردمه‌وه؛ ئه‌مه نه‌ریتێکی
هه‌میشه‌یی بوو له‌زیندان هه‌رکه‌سێ بانگ بکرایه ئاوی ده‌درایه له‌لایه‌ن
هاوڕێکانیه‌وه. هه‌موو ڕۆژێک دوو سه‌تڵ ئاوی پاک و نیو قاڵب سه‌هۆڵیان
ده‌داینێ. ئێشکگره‌کان سه‌هۆڵه‌که‌یان ده‌شکاند. هه‌ندێکیان لێ ده‌کرده
سه‌تڵێکیان و ئه‌وه‌که‌ی تریشیان له پارچه گونیه‌یه‌کی گوشه‌وه ده‌پێچا.
سه‌تڵی دووه‌م ده‌ستی لێ نه‌ده‌درا و بۆ ئاوی یه‌ده‌ک داده‌نرا. دوو
دۆلکه‌مان هه‌بوو یه‌کێکیان له‌ناو سه‌هۆڵاوه‌که‌دا بوو ئه‌وی تریان
له‌سه‌ر سه‌رقاپی سه‌تڵه‌که داده‌نرا. به دۆلکه‌ی ناو سه‌تڵه‌که
نه‌ده‌بوایه به‌هیچ جۆرێک ئاو بخۆینه‌وه و ده‌بوایه به‌و دۆلکه‌یه
ته‌نها ئاو ده‌ربهێنی و بیکه‌یته دۆلکه‌که‌ی تر‌و به‌م دۆلکه‌یه‌ی
ده‌ره‌وه ئاوه‌که بخۆیته‌وه. له‌سوچێکی تری ژووره‌که‌دا دوو سه‌تڵ
هه‌بوو یه‌کێکیان گه‌وره بوو بۆ میزو ئه‌وی دیکه‌شیان بچوک بوو بۆ پیسایی،
به‌ڵام له‌باری ئاسایی دا نه‌ده‌بوایه که‌س سه‌تڵی دووه‌م به‌کاربهێنێت.
ئه‌گه‌ر که‌سێک سکی بچوایه و داوای چونه ده‌ره‌وه‌ی بکردایه جاری وا
هه‌بوو پاسه‌وانه‌که ڕێگای ده‌داو جاری وایش هه‌بوو ڕێی نه‌ده‌دا. ئه‌و
جارانه‌ی که ڕێی نه‌ده‌دا بۆی هه‌بوو سه‌تڵی دووه‌م واته سه‌تڵه
بچوکه‌که به‌کار بهینێت. دوو زیندانی به‌تانیه‌کیان بۆ ده‌کرد به
په‌رده‌و ئه‌و سوچه‌یان له چاوی زیندانیه‌کانی دیکه داده‌بڕی، ئه‌و
لێقه‌وماوه‌ش له‌سه‌ر سه‌تڵه‌که داده‌نیشت. دوای ئه‌وه پارچه
په‌ڕۆیه‌کیان ته‌ڕ ده‌کردو سه‌ری سه‌تڵه‌که‌یان پێده‌به‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی بۆن
زۆر بڵاو نه‌بێته‌وه. ئه‌م ڕێ وشوێنه پاکژی و ته‌ندروستیانه هه‌مووی
زیندانییه‌کان به سه‌لیقه‌و ئه‌زمونی خۆیان گرتبویانه به‌ر. که‌س
له‌ده‌ره‌وه چاودێری ئه‌م کارانه‌ی نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو زیندانیه‌کان خۆیان
به‌ڕاستی زۆر به‌ته‌نگ پاک و خاوێنی و ته‌ندروستی خۆیانه‌وه بوون. ئه‌گه‌ر
که‌سێک هه‌ڵه‌یه‌کی بکردایه یان سه‌رپێچی خاڵێکی پاکژی بکردایه هه‌مووان
سه‌رزه‌نشتیان ده‌کردو ئه‌ویش ته‌ریق ده‌بوه‌وه‌و داوای لێ بوردنی ده‌کرد.
به ئاوی سه‌تڵی
دووه‌م ته‌نها دوو که‌س بۆیان هه‌بوو ده‌ستیان بشۆن، ئه‌وانیش ده‌ستیان
ده‌خسته ناو شته‌کان و خواردنه‌که‌یان دابه‌ش ده‌کرد بۆ هه‌موان؛ یان به
یه‌کسانی یان بریندار‌و لاواز‌و ماندووه‌کان زیاتریان ده‌درایه، به‌تایبه‌تی
گۆشت. هه‌ندێک جار کاتژمێر نزیکه‌ی 10 ی سه‌رله‌به‌یانی هه‌روه‌کو ته‌عینی
سوپا که‌مێ میوه‌و په‌نیرو سه‌مون ده‌هات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده که‌م بوو
هه‌ندێ جار دابه‌ش نه‌ده‌کراو ده‌درا ته‌نها به بریندار‌و لاوازه‌کان.
ئه‌مه فه‌رمانی پاسه‌وانه‌کان نه‌بوو به‌ڵکو ڕێوڕه‌سمی هێژایانه‌ی ئه‌و
به‌ڕێزانه بوو که به‌ڕاستی تێگه‌یشتبوون بۆچی له‌وێدا یه‌خسیر کراون. زۆر
جار ئێواران پاسه‌وانه‌کان ماسییان سور ده‌کرده‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌زاجیان باش
بوایه به‌ڕیز به‌شی هه‌موو ژووره‌کانیان ده‌دا، زۆر خۆش وبه‌تام ونه‌خت
بوو. ئه‌مه هه‌ر بڕیاری پاسه‌وانه‌کان خۆیان بوو که‌س فه‌رمانی پێ
نه‌ده‌دان بیکه‌ن یان نا. نازا‌نم ئایا له‌ناخی ناوه‌وه‌ی ئه‌م
جه‌للادانه‌ش هێشتا تروسکه‌یه‌کی ویژدان مابوو جارجار سه‌ری هه‌ڵده‌دا یان
مه‌به‌ستیان بوو تام وچێژی خواردنی ده‌ره‌وه‌ی زیندان وه‌بیرمان
بهێننه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ببێته پاڵپێوه‌نه‌رێک بۆ ئیعتراف و ته‌سلیم بوون.
من یه‌کێ بووم له
هه‌ره بریندار‌و لاوازه‌کان، زۆرم ده‌خواردو ئه‌وانیش زۆریان چاو لێم بوو.
کوڕێکی لێ بوو ئه‌ویش زۆر بێ تاقه‌ت بوو، برینه‌کانی هه‌مووی جه‌راعه‌تی
کردبوو. ئه‌م کوڕه ناوی (ڕ) بوو کۆمه‌ڵه بوو کوڕێکی تاڕاده‌یه‌ک به‌خۆوه
بوو. ده‌یان ووت (ڕ) زۆر خۆڕاگر‌و ئازا بووه له‌ئه‌منی سلێمانی و هه‌یئه‌ی
تازه، به خوا سوره‌ی سه‌گباب نه‌بوایه کوڕ نه‌بوو ئیعترافی پێ بکات.
ئه‌مه بۆ من مژده‌یه‌کی خۆش نه‌بوو، به‌ڵام دڵخۆشی خۆمم ده‌دایه‌وه و
ده‌م ووت خۆڕاگری ئه‌وه‌یه تا سه‌ر بێت. پیاو له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا بمرێت
باشتره له ئیعتراف کردن. (ڕ) بۆپاساودانی ئیعترافه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر
خۆی بوراندبۆوه‌و خۆی لاواز نیشان ده‌دا. هه‌ستی به په‌شیمانی و شه‌رم و
تاوان ده‌کرد بۆ ئه‌و ئیعترافه‌ی که به‌ڕاستی دوای ته‌حه‌مول و
خۆڕاگریه‌کی زۆر کردبووی.
عه‌ریفێکی لێ بوو له
چاو پاسه‌وانه‌کانی تردا به ئه‌هوه‌ن تر ناسرا بوو. که‌چوومه ده‌ره‌وه
په‌لی گرتم و بردمی بۆ لای خه‌رمانی جامانه‌و پشتێنه‌کان، به‌ده‌م ڕێگاوه
ووتی بابه تۆ بۆ ئیعتراف ناکه‌یت با ئه‌وه‌نده‌ت ئازار نه‌ده‌ین منیش ووتم
سه‌یدی خۆ من ئیعترافم کردووه. که‌مێ تێی ڕوانیم و بێ ده‌نگ بوو منیش
به‌ترس و سامێکه‌وه سه‌یرم کرده‌وه، که چاوم به‌چاوی که‌وت ووتی یاڵڵا
خێرا چاوت ببه‌سته، دوای ئه‌وه چاوی خۆمم به‌ست، په‌لی گرتم و بردمی بۆ
ژوورێک له‌وێ ده‌ستیان کرد به پرسیار کردن منیش بێجگه له وه‌ڵامه‌کانی
یه‌که‌مجار هیچی ترم ئاماده نه‌کردبوو ئاماده‌ش نه‌بووم هیچی لێ بگۆڕم،
ووتی باشه ئه‌ی کتێبه بچوکه‌که‌ت له کوێ هێنا ووتم عه‌ره‌بی باش تێ
ناگه‌م. یه‌کسه‌ر که‌سێکی بانگ کرد وابزانم هه‌ر زیندانی بوو بۆ وه‌رگێڕان
بانگیان کردبوو. بۆی ڕوون کردمه‌وه که مه‌به‌ستیان کتێبه بچوکه‌که‌یه
که به‌چاپی وورد (مایکرۆ) چاپ کراوه. ووتم من نازا‌نم چی له‌زه‌رفه‌که‌دا
بووه، من زه‌رفێکم وه‌رگرتووه، ئیتر نازا‌نم چی بچوکه‌و چی گه‌وره. ووتی
درۆ ده‌کات بیبه‌و بیبه‌سته به‌عه‌موده‌که‌وه، په‌ل کێشیان کردم و
هێنامیانه‌وه بۆ به‌رده‌می ئه‌و ڕیزه ژووره‌ی که ژووری ژماره یه‌کی
خۆیشم له‌و ڕیزه‌دا بوو.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد، یان ناویان هاتووه، یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه، من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk
Mobile 00447754878293
|