حیكایه‌تی خۆش!
*
.... ئاسۆعه‌بدولله‌تیف
هه‌ردوێنێ بوو
گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی له ژێر به‌نجدا 4 رۆژ له‌هۆش خۆی چوو دواتر مرد
(لكل اجل كتاب) فزولیانه له دوختۆرێك ئا دوختۆرێكم پرسی ئه‌وحاڵه‌ته
چییه؟ گوتی ئه‌و ماده‌یه‌ی كه بۆمان هاتوه بۆ ته‌خدیركردن و به‌نجكردن
باش نیه، ئه‌ی كێ به‌رپرسه نازانم؟
له‌م شه‌وانه‌دا
یاوه‌ری نه‌خۆشێك بووم پاش 8 سه‌عات چاوه‌روانی به ئازاره‌وه شوكور
نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ش به 10 سه‌عات بیریان چوو
ئاوی موغه‌ززی بۆ هه‌ڵواسن كه ئه‌م بیرچونه خه‌ته‌ری مه‌رگی به‌دواوه
بوو، دوختۆری به‌نجه‌كه‌ش له نوسراوی ره‌زامه‌ندی نه‌خۆشدا ناوه‌كه‌ی
نه‌نوسیبوو وه‌ك بڵێی متمانه‌یان به به‌نج نه‌مابێ، به‌ڵام من پێیان
ئه‌ڵێم متمانه‌وترس شتێكه‌و قانون و به‌رپرسیاریش شتێكی تر.
به‌و خوا په‌رستارو
سسته‌رله دوختۆر خراپتر مامه‌ڵه ئه‌كه‌ن و لوتیان به‌حه‌واوه‌یه، ئێ
خوشكم شه‌وان تۆ خه‌فه‌ریت ئه‌زانی بۆت نییه بخه‌ویت، ئه‌مه ئیتیك و
ئاكاری نه‌خۆشخانه‌یه‌و بیزانه، هه‌ندێ دوكتۆر به‌راستی میهره‌بانن
زۆربه‌شیان غرورو له خۆرازی و كه‌دێنه قاوش و لای نه‌خۆش وه‌كو حه‌زانه‌و
ره‌وزه مامه‌ڵه‌ی نه‌خۆش ئه‌كه‌ن، گه‌شتمه ئه‌و رایه‌ی كه هیچ كه‌س به
نه‌خۆشی نامرێت ئه‌وه‌ی ئه‌مرێت ئیهمالی و گوێ پێنه‌دان و غروری هه‌ندێ
دوختۆری گه‌لاوێژییه كه خوا ئه‌زانێت چۆن داخڵی كۆلیژو واسته‌لیژی پزیشكی
بووه، ده به‌خوا ئه‌مجاره‌ش دووجار سه‌رم كرد به ژووری پزیشكی موقیم و
ئێشكگر خه‌ریكی یاریكردن بوو به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی
شه‌وێكی دره‌نگیش
چومه به‌نكی خوێن بۆ خوێنگرتن پاش 48 سه‌عات ئینجا نه‌تیجه‌ی پشكنینه‌كانم
وه‌رگرته‌وه، واته پاش دوو رۆژ كه نه‌خۆشه‌كه‌مان بردبویه‌وه بۆماڵ،
ووتم قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژاره‌ی كه به‌سه‌ر چه‌رپاكه‌وه له‌تاو ئازار‌و
بۆ یه‌ك
cc
خوێن چاوی
ده‌رپۆقیوه‌و له گیانه‌ڵادایه‌و خه‌ریكه بمرێت، یه‌كێك له
كارمه‌نده‌كانی موخته‌به‌ر ووتی كاكه تۆ كێیت هه‌روایه‌و ئه‌بێ بزانین
ئه‌و خوێنه ڤایرۆسی ئایدز یان زه‌ردوویی یان سارس و مه‌لاریای تێدا نیه
به هێمنیه‌كه‌وه ووتم بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش لای ئێمه هه‌یه ووتی ئه‌یچۆن
به‌ڵام به نوسراوێكی وه‌زاری پێیان ووتوین كه‌شفی مه‌كه‌ن و بۆ ئه‌منی
ووڵات باش نییه؟ جا ئه‌مه حاڵی نه‌خۆشخانه‌كانمان بێت ئیتر بۆ بگه‌رێین
به‌شوێن هۆكاره‌كانی سوتان و گڕگرتنی كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی ده‌رمان و
كه‌ره‌سته پزیشكیه‌كان كه هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا له سلێمانی كه‌س نه‌یزانی
بۆچی سوتاو ده‌یان ته‌ن ده‌رمانیش له‌ناوچوو؟ وه‌ك كوردستانی نوێ ژ. 3747
گوتی یه‌ك له‌و ئامێرانه‌ی سوتاو فه‌وتا ئامێرێكی دانسقه‌ی دڵه‌و له
عیراقدا ته‌نها 3 دانه‌ی تر هه‌ن. .
ئێمه به هه‌ڵه
یان به ئیهمالیه‌ك ئه‌مرین و كه‌س ناپرسێته‌وه‌و دڵنیام رۆژێك هه‌ر به‌و
شێوه‌یه ئه‌مرین؟ ئیتر كۆگای ده‌رمان چییه كێ ناڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆگایه
نه‌سوتایه ئێستا دوژمنایه‌تیه‌ك نه ئه‌خوڵقا؟ یان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی
لێپرسراوه ته‌ندروستیه‌كان و دیارنه‌مانی ده‌رمان و بردنی ده‌یان جۆر
ئامێری پزیشكی نه‌درانایه به‌دادگاو پۆسته‌كانیان له‌ده‌ست بچوایه،
جابۆئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رێزانه دادگا نه‌خۆن و بمێننه‌وه له پۆسته‌كانیان
باشتره كۆگاكان بسوتێن و ئێمه‌ش بمرین؟!
نه‌نكم غه‌ریقی
ره‌حمه‌تی خوا بێت رۆژێكیان پێی ووتم حه‌ز ئه‌كه‌م بمرم و نه‌بورێمه‌وه
ووتم له‌به‌ر چی ووتی تا نه‌برێمه خه‌سته خانه‌كان و جه‌نجاڵی و پیس
وپۆخڵی ئه‌وێ نه‌بینم وه خه‌ڵكی گوندیش ئه‌وه‌نده حازر به‌ده‌ستن ئه‌ترسم
رۆژێ ببورێمه‌وه‌و خێرا ئه‌سپه‌رده‌ی خاكم بكه‌ن به بوراوه‌یی، ئه‌ڵێن
رۆژێ پیره‌ژنێك وه‌سێت بۆ كوره‌كانی ئه‌كات و ئه‌ڵێ رۆڵه‌كانم: ئه‌گه‌ر
مردم توخوا به سه‌یاره مه‌موه‌ن به‌كۆڵ بموه‌ن با نه‌رشێمۆۆ. .
من ئێسته‌ش نه‌مزانی
ئه‌رێ به‌راست له‌م ووڵاتا كێ زیندوه‌و كێش مردوو، ئه‌ترسم ئێمه خۆمان به
زیندوو بزانین!!
* گۆشه‌یه‌كی
تایبه‌ته له رۆژنامه‌ی به‌درخان تایمز به‌ناوی (زووم) ژ. 17 |