فیستیفاڵی نه‌ته‌وه
جیاکانی دانیشتووی
هۆڵه‌ندا
هۆڵه‌ندا یه‌کێکه له‌و وڵاته ئه‌وروپیانه‌ی که زیاتر له وڵاته‌کانی تر
نه‌ته‌وه‌ی جۆراو جۆری تێدا ده‌ژی، تێکه‌لاوی میلله‌تی هۆڵه‌ندا له گه‌ڵ
میله‌تانی دنیادا بۆ مێژویه‌کی دوور ده‌گه‌رێته‌وه، هه‌ر‌له‌کۆنه‌وه
گه‌لێک وڵاتیان داگیر کردووه و کردویانه‌ته (موسته‌عمه‌ره‌ی) خۆیان. له‌و
وڵاتانه سورینامیا و ئاروبا و کوراساو بۆنێرا و ئه‌نده‌نووسیا و گه‌لێک
وڵاتی تر. پاش نه‌مانی ئیمپریالیزم و سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و وڵاتانه، ئێستا
زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و وڵاتانه له هۆڵه‌ندادا وه‌ک هاونیشتمانی پله
یه‌ک ده‌ژین و ڕه‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندییان هه‌یه، ئه‌مانه‌ش هه‌ندێکیان
له‌کاتی خۆیدا که وڵاته‌کانیان له‌ژێر (موسته‌عمه‌ره‌ی) هۆڵه‌ندادا بوو
جاشایه‌تی و نۆکه‌رایه‌تیان بۆ هۆڵه‌ندا ده‌کرد، هه‌ر بۆیه کاتێك
وڵاته‌که‌یان ئازادبوو نه‌یان وێرا بگه‌ڕێنه‌وه و له هۆڵه‌ندادا
مانه‌وه. پاش کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌میش بۆ تازه
بنیاتنه‌نه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان له تورکیا و مه‌غریبه‌وه خه‌ڵکێکی زۆرایان
وه‌ک کرێکار هێنایه هۆڵه‌ندا، که ئه‌وانه‌ی تورکیا به‌شی هه‌ره‌زۆریان
کورد بوون. له ناوه‌راستی حه‌فتاکانیشه‌وه تاکو ئێستاش په‌نابه‌ران له
زۆربه‌ی وڵاتانی دنیاوه به‌تایبه‌تی له ئاسیاوه، ڕوویان کردۆته ئه‌م
وڵاته، که لنێوانیشیاندا کوردی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی تێدایه.
بوونی ئه‌م هه‌موو نه‌ته‌وه جیاواخانه له هۆڵه‌ندا وای کردووه که
ده‌سه‌ڵات ساڵانه و له زۆربه‌ی شاره‌کاندا، بۆ ماوه هه‌فته‌یه‌ک یان
دوو هه‌فته،
فیستیفاڵێکی کولتووری فره ڕه‌گه‌ز ڕێکبخات و
هاریکاری ئه‌و نه‌ته‌وانه بکات تاکو بتوانن له ڕێگائه‌م
فیستیفاڵه‌وه، چالاکی کولتووری و هونه‌ری میللی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
له ڕۆژانی24-7 تاکو 13 ی 2005 له شاری (ئینسخێده) فیستیفاڵێکی له‌و
جۆره به‌ڕێوه چوو. زۆربه‌ی زۆربه‌ی زۆری میلله‌ته جیاکانی ئه‌م شاره
به نواندنی چالاکی کولتووری خۆیان به‌شداری فیستیفاڵه‌که بوون.
به‌ڵام به داخه‌وه له‌گه‌ڵ بوونی دوو ڕێکخراوی کوردی و ژماره‌یه‌کی زۆری
کوردی دانیشتووی ئه‌م شاره، به‌شدارییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌کرد.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار کاوه ڕه‌مزی خه‌ڵکی باشوور و
هونه‌رمه‌ندی وێنه کێش ته‌ڵعه‌ت ئۆمیک خه‌ڵکی باکوور له‌م فستیفاڵه‌دا
به‌شداربوون.
هونه‌رمه‌ند کاوه به پێنج تابڵۆی هونه‌ری جوان که‌له‌ماده‌ی (مس) به‌کاری
ده‌ست درووستکرابوو به‌شداری کرد.
هونه‌رمه‌ند
ته‌ڵعه‌تیش به‌چه‌ند تابلۆیه‌کی هونه‌ری جوان به‌شدار بوو. تابلۆکانی کاوه
و ته‌ڵعه‌ت به‌درێژایی ڕۆژانی فیستیفاڵه‌که نمایش کرابوون و بووبووه
جێگای سه‌رنچ ڕاکێشانی زۆربه‌ی میوانانی فیستیفاڵه‌که.
عومه‌ر فارس. . . کوردستان نێت
|