فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد چۆن ئه‌و بی ویژدانیه‌ت كرد. . ؟ به‌ختیار سه‌باح
فه‌قیانی
دوای شه‌ڕی ئازادی
عێراق، كه پێشمه‌رگه ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینی له‌م پرۆسه‌یه‌و شه‌هید و
قوربانیشی له‌م پێناوه‌دا به‌خشی، به‌ڵام كاتێك هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به
تایبه‌ت ئه‌مریكا، ویستی ته‌واوی هێزه‌كانی عێراق چه‌ك بكات، هیچ هێزێك به
چه‌كداری نه‌مێنی، كه ئه‌و ناوی به میلیشیا ده‌بردن، پێشمه‌رگه‌ش یه‌كێك
بوو له‌و هێزانه خرابوونه نێو ئه‌و بازنه‌یه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد
به تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌و به هیچ
شێوه‌یه‌ك قبولی نه‌كردو ووتی: پێشمه‌رگه میلیشیا نییه، پێشمه‌رگه
به‌رگری له كه‌رامه‌ت و پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كردووه، (پێشمه‌رگه
ئازیزترین كه‌سه له‌لای من) به‌ڵام به‌پیی قۆناغ و هه‌ڵ و مه‌رجی ئێستا
ئه‌رك و ئیشی گۆڕاوه، هه‌موو ئه‌و ووته جوان و به‌نرخانه‌ی سه‌رۆك
ده‌لاله‌ت له خۆشه‌ویستی و به‌رزی و پیرۆزی پێشمه‌رگه ده‌كات، كه نابێت
زوڵمی لێبكرێت، ئیمڕۆش یه‌كێك له خاڵه ناكۆكیه‌كانی نێوان كورد‌و
عه‌ره‌به، تا ئێستا له‌سه‌ری رێك نه‌كه‌وتوون.
ئیدی له‌م دوایانه‌دا
پێشمه‌رگه بۆ چه‌ند هێزێك دابه‌شكران و هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ژێر ناوێك
رێكخران، بۆ چه‌ند جاریش هه‌ڵده‌وشینرایه‌وه. ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له‌م
نووسینه‌دا بیخه‌مه ڕوو، ئه‌و بی ویژدانی و نایه‌كسانیه‌یه كه له‌لایه‌ن
مه‌سئوله‌كانی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد ده‌كرێت، رێك پێچه‌وانه‌ی ووته‌كانی
سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه باشترین هه‌ڵسه‌نگاندن له‌م
فه‌رمانده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پله‌كه‌ت به‌رز بێته‌وه (خزمی نزیكی مه‌سئولێك،
ده‌عوه‌تی بیره خواردنه‌وه‌یه‌ك، كچی جوان) جا گرنگ نییه تۆ كیو چیت
كردووه یان نا، ئه‌مه شوێنی خه‌بات و شۆرشگێری و ئازایه‌تی گرتۆته‌وه‌و
گه‌وره‌ترین فه‌وزای له‌م سنوره‌و ده‌روونی پێشمه‌رگه‌كان دروست كردووه،
به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ڕۆژانێكا ئاماده‌بوون به‌نانه ره‌قه‌و ئاو،
گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن بۆ سه‌روه‌ری خاك و نیشتیمانه‌كه‌یان، هه‌تاكو
ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند مانگێكیش چاویان به ماڵ و خێزانه‌كه‌یان نه‌كه‌وێته‌وه،
كه‌چی پاداشتیان ئه‌وه بێت ببن به پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی مه‌سئولێك، كه
نازانی پێشمه‌رگایه‌تی و پله‌و پایه‌ش چییه كه بۆی دانراوه، هه‌ر له‌و
ڕۆژانه‌ی ڕابردوو له‌ناو كۆمه‌لێك پێشمه‌رگه وه‌ستابووم، كه هه‌ریه‌كه‌و
به درێژایی ته‌مه‌نیان ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان بینیوه له ژیانی
پێشمه‌رگایه‌تی شوێنی برینه‌كانیش له جه‌سته‌یان هه‌ر مابوو، باسی ئه‌و بی
ویژدانیه‌و غه‌دره‌یان ده‌كرد كه لێیان كراوه‌و ده‌یان ووت: (ئه‌مه كه‌ی
ڕاسته، ئه‌وه پێشمه‌رگایه‌تی نیه، واز ده‌هێنین) هه‌ندێكیان خه‌ریكی
ئیستیقاله نووسین بوون، به‌رده‌وام ئه‌و ڕستانه‌یان دووباره ده‌كرده‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه منیش بڕیارم دا هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌ك وه‌فایه‌ك ئه‌م چه‌ند
دێره‌یان بۆ بنووسم.
جا نازانم من زۆر لام
سه‌یره، خه‌بات و ماندووبونی هه‌ندێك له مه‌سئوله‌كان، چۆن ویژدانیان گرت
و ئه‌و هه‌قه‌یان به‌خۆدا پشتگیری و ته‌زكییه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه بكه‌ن و
پله‌یان بۆ (رائید، نه‌قیب. . . هتد) به‌رز بێته‌وه، به‌ڵگه‌ش بۆ هه‌موو
ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا مووچه‌ی زیاتر له (100)
پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و سنوره ڕاگیرا. من هیچ كاتێك ئه‌و هه‌قه‌م به دوژمنانی
كورد‌و عه‌ره‌ب نه‌داوه قسه له‌سه‌ر كورد‌و مافه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام
ئێستا ده‌ڵێم هه‌قیانه به پێشمه‌رگه بلێن میلیشیا، چونكه له هیچ
هێزێكی نیزامی و عه‌سكه‌ری به‌م شێوه‌یه پله وه‌كو خێرات نابه‌شرێته‌وه.
|