ده‌ستور و کورد خه‌ڵه‌تاندن... ڕزگار گوڵه‌باخ
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه ڕه‌شنووسی ده‌ستوری عێراق ده‌نوسرێته‌وه. ئێواره‌ی
22 ئابی 2005 پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کرا.ماڵپه‌ڕی په‌یامنیر دوينێ
وینه‌یه‌کی له و ڕه‌شنووسه بڵاوکرده‌وه، جانازانم ئاخۆ ئه‌وه
ڕه‌شنووسه ڕاسته‌که‌یه یان نا. من به‌ش به‌حاڵی خۆم که بینیم، توشی
نائومیدی بووم و پاشه‌ڕۆژێکی ڕه‌شم بۆ کورد بینی، بۆیه لیره‌دا سه‌رنجی
خۆم له‌سه‌ر ماده‌کانی ئه‌و ڕه‌شنووسه ده‌ده‌م که په‌یامنیر بڵاو‌ی
کرده‌وه.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌ویت بڵێم، که ئه‌مجاره سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌لێکی وای
له‌ده‌ست خۆیدا، که ڕه‌نگه جارێکی تر هه‌لی وا
هه‌ڵنه‌که‌ویته‌وه.ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رنج بوو، وه‌فدی کورد له
به‌غدا بۆ دانوستان چوو بوون ، نه‌ک بۆ ده‌ستور نووسینه‌وه، چونکه وه‌ک
له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه ده‌مان بیست، کورد داواکاره، نه‌ک خاوه‌ن ماف،
نه‌ک بڕیارده‌ر. ئه‌وه‌ی که مافی ڕه‌فز کردنی هه‌بوو، ته‌نیا و ته‌نیا
عه‌ره‌بی شیعه و سوننه بوون.ئه‌وه‌ی که مافی ماف به‌خشینه‌وه‌ی هه‌بوو،
عه‌ره‌ب بوو، کورد ماف داواکار بوو. ئه‌مه له‌کاتێکدا سه‌رکردایه‌تی کورد
وای باس ده‌کرد، که ئه‌وان له عێراقداهه‌مان مه‌ف و ئه‌رکیان هه‌یه
وه‌ک عه‌ره‌به‌کان، به‌ڵام ده‌رکه‌وت وانه‌بوو.کورد چۆن جاران ده‌چوو بۆ
دانوستان له گه‌ڵ ڕژێمی باڵا ده‌ستی به‌غدادا، ئه‌مجاره‌ش به‌هه‌مان لۆجیک
چوو، بۆیه هی‌چی ده‌ست نه‌که‌وت.خاڵێکی تری سه‌رنج راکیش، ئه‌وه‌بوو، که
هه‌موو لایه‌نه‌کان داوایان له کورد ده‌کرد، که سازش بکات، کوردیش وه‌ک
پیشه‌ی هه‌موو جارێکی ماڵی ئاوابێت درێغی نه‌کرد، شیعه چۆنی ویست، بێدڵی
نه‌کرد.
سه‌رکردایه‌تی کورد ماوه‌ی دوو ساڵێکه گۆرانی به‌سه‌ر باڵای یاسای
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ده‌ڵێت، که‌چی شیعه ئه‌وه‌شیان پێ ڕه‌وا نه‌بینی
و ئه‌م جاره له ده‌ستوردا زۆر
له‌وه‌ی یاسای ناوبراویان که‌متر بۆ نوسییه‌وه.ئه‌وه‌ی که بۆ من زۆر
سه‌رنج ڕاکێش بوو، به تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنی دوێنی، ئه‌وه‌بوو، که ده‌یان
ویست خه‌ڵک به فریوو بده‌ن، که گوایه زمانی کوردی به فه‌رمی ناسراوه،
ئه‌مه تاکه خاڵ بوو به ده‌ستیانه‌وه بوو، که ده‌یان توانی باسی لێوه
بکه‌ن.
لێره‌وه‌م هه‌ندێک ماده‌ی ده‌ستوری ناوبراو ده‌خه ینه ژێر چاویلکه‌وه و
هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنین، ئه‌وکاته بۆمان ده‌رده‌که‌ویت، که چ چاره‌نووسێک
به ڕێوه‌یه؟
له ( الباب الاول) و له ( المادة 1) دا هاتووه:
العراق دولة مستقلة ذات سيادة، نظام الحكم فيها جمهوري نيابي (برلماني)
ديمقراطي اتحادي.
كورد زۆر دڵی به‌مه خۆشه، که گوایه ناوی عێراق به فیدڕاڵی هاتووه. من
ده‌ڵێم عه‌ره‌بی شیعه زۆر زۆرزانترانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ووشه‌ی
اتحادی
کردووه. ئه‌وان مه‌به‌ستیان فیدڕاڵی نه‌بووه و نییه، ئه‌گینا:
1/ له ده‌ستوره‌که دا ده‌نوسرا، که به‌کا‌رهێنانی ووشه‌ی
اتحادی
له‌هه‌رجێیه‌کی ئه‌م ده‌ستوره‌دا هاتبێت، ئه‌وا مانای فیدڕاڵ ده‌به‌خشێت،
به‌ڵام چونکه ئه‌وه‌یان نه‌نووسیوه، مانای وایه، مه‌به‌ستی عه‌ره‌به‌کان
له
اتحادی
ئه‌و
اللامرکزیة
یه که له
الاحکام الختامیة
دا به زه‌قی ناویان هێناوه. ئه‌نجا ئیتر ئه‌م هه‌ڵه زه‌قه
زمانه‌وانیه یاساییه چۆن به‌سه‌ر کوردا تێپه‌ڕیوه؟ ئه‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی
جێدێڵین بۆ خۆیان.
المادة (2)
اولاً ـ الاسلام دين الدولة الرسمي، وهو مصدر اساسي للتشريع، ولا يجوز سن
قانون يتعارض مع ثوابته واحكامه.
له‌یاسای به‌ڕێوه بردنی ده‌وڵه‌تدا هاتبوو، که دین سه‌رچاوه‌یه‌کی یاسا
دانانه، که‌چی ئه‌م جاره به مه‌به‌ست و به که‌ڵه‌گایی فه‌رزیان کرد
به‌سه‌ر تاسه‌ری عێراقدا که دین تاکه سه‌رچاوه‌ی یاسا دانانه.لێره‌وه
ده‌کرێت له دوای په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوردا یاسای ده‌ست بڕین و ڕه‌جم کردن
و4 ژنه‌یی زۆر به ئاسانی پیاده بکریت، چونکه هه‌موویان له قورئاندا
هاتوون. دان نان به‌وه‌ی که دین سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانان بیت،
خه‌ته‌رناکێکی زۆر گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه، وه ئامانجێکی تری له
پشته‌وه‌یه، ئه‌گینا شیعه ئه‌وه‌نده سوور نه‌ده‌بوو له سه‌ر چه‌سپاندنی
له ده‌ستوردا.
المادة
(5)
الجمهورية العراقية عضو مؤسس للجامعة العربية، وجزء من الامة الاسلامية.
بالیره‌دا به‌ئاشکرامافی
هه موو دینه‌کانی تر پێشێل ده‌کات، به وه‌ی مه‌سییح، کاکه‌یی، یه‌زیدی
وکلد و یاشوری به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.من به
ش به‌حاڵی خۆم و وه‌کو کوردێک قه‌ت خۆم به به‌شێک له امة الاسلامیة
نه‌زانیوه و ناشزانم، دڵنیاشم که چه‌نده‌های تر
وه ک
من بیر ده‌که‌نه‌وه.
المادة
(8)
الجمهورية العراقية وحدة واحدة ارضاً
وشعباً
وسيادةً.
ئه‌م
ده‌قه به ته‌واوه‌تی مافی چاره‌ی خۆنووسین فه‌رامۆش ده‌کات و هیچ حسابێک
بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کورد ناکات و بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ڕه‌فز داکات.
المادة
(11)
ثانياً
ـ يحظر تكوين ميليشيات عسكرية خارج اطار القوات المسلحة
ئه‌م
ماده‌یه نه‌ک هه‌ر پێشمه‌رگه به میلیشیا ناوده‌بات، به‌ڵکه ڕفزی هه‌موو
هێزێکی سه‌ربازی ده‌کات که له‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای عێراق دروست ده‌بێت.
. المادة
(12)
للمرجعية الدينية احترامها لدورها الروحي، وهي رمز ديني رفيع على الصعيدين
الوطني والإسلامي، ولا تتدخل الدولة في شؤونها الخاصة.
ترسناکترین ما‌دده به‌لای منه‌وه ئا‌ئه‌مه‌یه. ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه
که من لێی ده‌ترسام و پێش وه‌خت
له
نووسینێکی ترمدا ئاماژه‌م پێ‌کرد.دروست کردنی
المرجعیة
له عێراقدا، مانای دروست بوونی ئێرانێکی تر و خومه‌ینییه‌کی تره، له‌ژێر
ناوی سیستانی‌دا.بڕوانن چۆنی وه‌سف ده‌کات( هێما یان ڕه‌مزێکی باڵا له‌سه‌ر
ئاسته‌کانی نیشتمانی و ئیسلامی، ته‌نانات ده‌ڵێت، که ده‌وڵه‌ت بۆی نییه،
ده‌ست له کاروباری تایبه‌تییه‌وه وه‌ربدات...له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌و
بۆی نییه ده‌ست لا سیاسه‌ت و کاروباری ده‌وڵه‌ته‌وه بدات، ده‌ڵێن
ده‌وڵه‌ت بۆی نییه ده‌ست لاکارو باری ئه‌وه‌و بدات... ئه‌بوایه کورد
له‌ژیر هیچ فشارێکدا رازی نه‌بوایه که باس له
المرجعیة
له ده‌ستوردا بکرێت. به‌ڵام بۆ نا، مام جه‌لال پێش نزیکه‌ی دوو مانگ به
نیعمه‌تی خوایی سه‌رزه‌وی وه‌سف کرد.من زوو ووتم که شیعه به خشپه‌یی
کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، تا له عێراقیشدا
المرجعیة
هه‌بێت، ئه‌وه‌تا با ئاسانی دروستیان کرد. ئه‌نجا کورد خۆت بگره بۆ
فه‌تواکانی که له‌مه‌ولا ده‌یدات.. من له سه‌رکردایه‌تی کورد که به‌و
ده‌ستوره رازییه ده‌پرسم:
چی
ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌کی تر خومه‌ینی ئاسا ووتی، فیدڕالێ نابیت، چونکه
له قورئاندا وه‌ک خود موختاری ناوی نه‌هاتووه؟ چی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر
ماوه‌یه‌کی تر فه‌توای دا که که‌رکوک نابێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم؟چی
ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر،..... هه‌تا ده‌یان ئه‌گه‌ری تر؟ڕازی بوون به بوونی
المرجعیة
له عێراقدا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه و پاشه‌ڕۆژ گه‌لانی عێراق باجه‌که‌ی
ده‌ده‌ن
المادة
(13)
العتبات المقدسة والمراقد (المقامات الدينية) في العراق كيان ديني وحضاري،
وتلتزم الدولة بتأكيد وصيانة حرمتها، وضمان ممارسة الشعائر بحرية فيها.
باس
کردنی ئه‌وانه زۆر زیاده‌ن و هیچ مانایه‌کیان نییه.ضمان
ممارسة الشعائر بحریة فیها،
ده‌کرێت وا به‌کاربهێنرێت، که جارێکی تر موقته‌دا گیان خۆی له و
العتبات
المقدسة
دا
مه‌ڵاس بدا‌و تیایدا فه‌توا له دژی کورد و به‌کافر ناونانی کورد بدات،
ده‌کرێت له‌ویوه فه‌توا له‌سه‌ر دژایه‌تی فیدڕاڵی بدات.
المادة
(13)
خامساًـ
لا تمنح الجنسية العراقية لأغراض سياسة التوطين السكاني المخل بالتركيبة
السكانية في العراق.
بڕوانن
له‌سه‌ر جنسیة پێدان چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه‌و چه‌ند دوور بینن.ئه‌وه کتومت
ڕێده‌گرن له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی که قه‌ت جنسیة نه‌درێت به کوردێکی
پارچه‌یه‌کی تر، چونکه ده‌توانن به‌ئاسانی وای ته‌فسیر بکه‌ن، که
سیاسه‌تی به‌کورد کردنی که‌رکوک پیاده ده‌کات. ئه‌و ده‌قه ڕیگرتنه
له‌وه.
المادة
(36)
يحظر على رئيس الجمهورية ممارسة النشاط الحزبي خلال مدة رئاسته.
بڕوانن، چونکه سه‌رۆک کۆمار له کورده و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که
جاریکی تریش سه‌رۆک کۆمار کورد بیت، ده‌ڵێن، مافی نییه، که چالاکی
حیزبیانه‌ی له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا هه‌بێت.به‌پێی ئه‌و ده‌قه سه‌رۆک
کۆمار ئیتر نابێت هیچ بۆ یه‌کیه‌تی بکات.
اختصاصات
السلطة الاتحادية
المادة
(2)
تختص السلطات الاتحادية بكل امر يتعلق بالسيادة ومنها:
احد عشرـ
رسم سياسة الموارد المائية الرئيسة وتنظيمها بما يتضمن توزيع عادل لها.
اثنا عشرـ تنظيم مصادر الطاقة الكهربائية الرئيسة وتوزيعها.
بڕوانن
له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی( بۆ یه وه‌ر ناگێڕمه سه‌ر
فیدڕاڵی، چونکه ئه‌وان مه‌به‌ستیان له فیدڕاڵی نییه)چی‌یان
نوسیوه؟سه‌رچاوه ئاویه‌کان و ووزه‌ی کاره‌با، له ده‌سه‌لات حکومه‌تی
هه‌رێمدا نابێت. ده‌زان له کوردستاندا دوو به‌نداو هه‌یه و له
هه‌ردوکیانه‌وه ووزه‌ی کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بۆیه ئه‌وه‌یان
خستۆته ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه.ته‌نانه‌ت نه‌شیان نوسیوه به
هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا، به‌ڵکه له‌وێدا هیچ حسابێکی بۆ
نه‌کراوه‌و ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی نا‌وه‌نددا ده‌بیت، ئیتر ناوه‌ند به
ئاره‌زووی وه‌زیرێکی شیعه چۆنی دابه‌ش ده‌کات، ئه‌وا کورد ده‌بیت سه‌ری
به‌ڵیی بۆ بله‌قێنێت.
المادة
(3)
الثروة النفطية والمعادن والغاز والمياه هي لكل الشعب العراقي، يتم ادارتها
من قبل الحكومة الاتحادية باستشارة حكومات الاقاليم والمحافظات، وتخصص
الحكومة الاتحادية الدخل الناتج من الموارد عبر الموازنة العامة للدولة
بشكل عادل ومنصف، وينظم ذلك بقانون.
کورد
له پڕۆژه‌که‌یدا که بۆ ده‌ستوری ئامه‌ده کردبوو، وای باس کردبوو، که
حکومه‌تی هه‌رێم مافی به‌سه‌ر ئه‌و سامانه سروشتیانه‌وه هه‌یه. که‌چی
لێره‌دا شتی وانییه وهه‌مووی له ده‌سه‌لتی ناوه‌ندایه، ئه‌نجا ئیتر
نه‌وه‌ند دوڕۆژ وه‌ک سه‌ماده‌که‌ی ره‌جه‌ب دابه‌شی ده‌کات یان نا، ئه‌وا
چاوه‌ڕوانی یه‌نجام ده‌بین.له سه‌رچاوه کانی ساماندا هیچ باس له سامانی
کشتوکاڵی نه‌کراوه. وه‌ک ئاشکرایه که هیچ ووڵاتێک هێنده‌ی عیراق خۆرما
نانیریته ده‌ره‌وه.. به‌ڵام چونکه ئه‌وه زۆربه‌ی له به‌شه‌که‌ی
شیعه‌دایه، ئه وا به تانها دێڕێک باس له کشتوکاڵ نه‌کراوه.
المادة
(4)
تمارس السلطات الاتحادية، بالتنسيق مع حكومات الاقاليم والمحافظات،
الصلاحيت الاتية:
اولاـ رسم السياسة الصحية العامة.
ثانياـ رسم السياسة التعليمية والتربوية العامة.
لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ته‌نانه‌ت،سیاسه‌تی ته‌ندروستی و خوێندن و
په‌روه‌رده‌ش پیاده ده‌کات.
ئای
خاک به سه‌رت منداڵی کورد.
سلطات
الاقاليم
المادة (1)
يتكون النظام الاتحادي اللامركزي في الجمهورية العراقية من العاصمة واقاليم
محافظاتة وادارات محلية.
بڕوانن
لێره‌دا چۆن وه‌سفی سیسته‌می کارکردن له عێراقدا ده‌کات. ناوی ده‌نێت
سیسته‌می ئیتیحادی لامه‌رکه‌زی. ئه لێره‌دا ده‌رده‌که‌ویت، که‌چه‌ند
باوه‌ڕیان به‌فیدڕاڵییه.ئالیره‌دا ده‌رده‌که‌ویت، که‌بۆچی له‌م
ده‌ستوره‌دا وه‌سفی ووشیه اتحادی به فیدڕاڵی نه‌کراوه.چونکه ئه‌وان
پێیان لامه‌رکه‌زییه‌م وه‌ک له‌وه‌ی فیدڕاڵی بێت.ئاخر له‌مال فه‌رهه‌نگی
سیاسی‌دا ده‌کریت سیسته‌می ووڵاتێک هاوکات فیدراڵی و لامه‌رکه‌زی بێت.ئه‌مه
وه‌ک یه‌وه وایه بوترێت احتمال مئة بالمئة
السلطة
التشريعية
المادة
(7)
يقوم المجلس الوطني للاقليم بسن د‌ستور الاقليم، والقوانين، بما لا يتعارض
مع هذا الدستور والقوانين الاتحادية للاقليم.
ته‌ماشاکه‌ن چۆن ده‌ست له کار وباری په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه وه‌رده‌دات،
نوسراوه، که ده‌ستوری هه‌رێم نابیت ده‌ستورێک بێت که له‌گه‌ڵ ئه‌م
ده‌ستوره‌دا نا‌کۆک بێت.ئیتر خوێنه‌ر خۆی بزانیت ، که ده‌بیت ده‌ستوری
هه‌ریم چۆن بێت.؟
المادة
(11)
ينتخب رئيس الاقليم على وفق د‌ستور الاقليم وقانون الانتخابات الاتحادي.
ته‌نانه‌ت ده‌ست له شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمیشه‌وه ده‌دات و
ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ریدا که ده‌بێ باپێی یاسای هه‌ڵبژرادنی ناوه‌ند
بێت.ئالێره‌دا ده‌پرسم، کا ئاخۆ یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چی
ده‌گه‌یه‌نێت، وه چاره‌نووسی ئه‌و یاسایه چییه؟
المادة
(13)
يمثل رئيس الاقليم «في الخارج » وامام السلطات الاتحادية، وهو الذي يبرم
الاتفاقيات «العقود» مع الاقاليم الاخرى في الجمهورية العراقية الاتحادية
في حدود ما يسمح به د‌ستور الاتحاد، بعد مصادقة المجلس الوطني للاقليم.
لێره‌دا زۆر با ئاشکرا رۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێم بچوک ده‌کاته‌وه‌و هیچ
مانایه‌کی بۆ ناهێڵێته‌وه.له‌دنیاو پرنسیپ و ڕێنووسی نووسیندا، هه‌رچی
ووشه‌یه‌ک له‌نێوان دوو که‌وانه‌دا نووسرا، ئه‌وا مانایه‌کی زیاتر یان
مانایه‌کی تری ووشه‌که‌ی پێش که‌وانه‌که ده‌دات.لیره‌دا ووشه‌ی فی الخارج
مه‌به‌ستی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی عێراقدا، نه‌ک
مه‌به‌ستی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بێت.واته سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی
عێراق هیچ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم ناکات.وا لێره‌دا زۆر به ڕاشکاوی پێشێلی
یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت، که سه‌رؤکی هه‌رێم ته‌نهاو
ته‌نها بۆی هه‌یه که له چوارچیوه‌ی عێراقدا و له هه‌رێمی تردا (ئه‌مه
ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته دروست بوو) ڕێککه‌وتننامه ئیمزابکات.له‌یاسای
سه‌رؤکایه‌تی هه‌رێمدا (ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی خۆمان) هاتووه‌که سه‌رۆکی
هه‌رێم مافی ئیمزاکردنی رێککه‌وتننامه‌ی له گه‌ڵ ده‌وڵاتانی تردا هه‌یه.
به‌ڵام به‌پێی ئه‌مه، بێگومان نا‌توانیت، چونکه به زه‌قی له ماده‌ی 7 دا
هاتووه کا نابیت هیچ یاسایه‌کی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی ئه‌م
ده‌ستوره‌دا نا‌کۆک بێت.
المادة
(18)
ثانياًـ
يقوم مجلس وزراء الاقليم باعداد الموازنة السنوية للاقليم ويصدر بها قانون
من المجلس الوطني للاقليم، بالتنسيق مع وزارة المالية الاتحادية، وتستكمل
اجراءات اقرارها من قبل سلطات الاقليم
.لێره‌دابه راده‌یه‌ک ڕۆڵی په‌رله‌مانی هه‌رێم بچوک ده‌کاته‌وه، که
سه‌ربه‌خۆ مافی بڕیاردانی له‌سه‌ر هیچ شتێک نه‌بێت، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت، که
په‌رله‌مای هه‌رێم ده‌بێت به هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی
نا‌وه‌ندا بودجه‌ی ساڵانه ده‌ست نیشان بکات.لێره‌دا په‌رله‌مان ده‌خاته
ئاستی وه‌زاره‌ته‌وه، که له‌کاتێکدا ده‌بوایه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ
په‌رله‌مانی عێراقدا کاربکات، نه‌ک له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تێکدا.
المادة
(19)
يختص مجلس وزراء الاقليم بكل ما تتطلبه ادارة الاقليم، وبوجه خاص انشاء
وتنظيم قوى الامن الداخلي للاقليم كالشرطة والامن وحرس الاقليم.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌کرابێت، پێشمه‌رگه‌یه..لێره‌دا پێشمه‌رگه
به پاسه‌وان ناوده‌برێت.
پێم
سه‌یره چۆن به‌ڕێزسه‌رۆکی هه‌رێم به‌م خاڵه ڕازی بووه، که پێشمه‌رگه
به پاسه‌وان ناوزه‌ند بکریت، له‌کاتێکدا که به‌ڕێزی له چه‌ندین بۆنه‌دا
دووپاتی کردۆته‌وه، که ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌و ووشه‌ی پێشمه‌رگه
ووشه‌یه‌کی پیرۆزه.. ئه‌ی که‌واته بۆ پێشمه‌رگه بووه پاسه‌وان؟؟
که‌پیاو گوێی له ووشه‌ی پاسه‌وان ده‌بێت، باخ و باخچه‌ی بیر
ده‌که‌وێته‌وه.پاسه‌وان له دنیای سه‌ربازیدا هیچ پله‌یه‌کی نییه(مرتبة
عسکریـة)، له کوردستاندا و ئه‌مڕۆ، چه‌ندین ئه‌فسه‌ر هه‌یه، ئه‌ی باشه
چۆن ده‌کرێت، ئه‌وانه هه‌موو پاسه‌وان بن..به‌پێی ئه‌و ده‌قه بێت،
سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌مه‌ولا سه‌رۆکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان نابێت،
به‌ڵکه ده ب‌ێته سه‌رۆکی پاسه‌وانانی هه‌ریـم.چونکه نابێت هیچ یاسایه‌کی
هه‌رێم له‌گه‌ڵ ماده‌کانی ئه‌م ده‌ستوره‌دا نا‌کۆک بێت.
السلطة
القضائية للاقليم
المادة
(21)
تنظم انواع المحاكم، ودرجاتها، واختصاصاتها، بقانون السلطة القضائية
الاتحادية
دیسانه‌وه ئه‌م ماده‌یه‌ش ڕۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مانی هه‌رێم
بچوکتر ده‌کاته‌وه. گه‌ر به‌هه‌ڵه نه‌چووبم، له یاسای سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمدا هاتووه، کا سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه.به‌ڵم
لیره‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندایه.
الضمانات
الدستورية
المادة (1)
يتم انشاء مجلس يسمى «المجلس الدستوري» يتكون من احد عشر عضواً
يمثلون فقهاء الشريعة، واساتذة القانون والمحامين والمستشارين القانونيين.
لێره‌دا ده‌یانه‌وێت، که چه‌ند مێزه‌ر به‌سه‌رێکی ڕیشپانی شیعه به‌ناوی
فقهاء الشریعة
وه بکه‌نه ئه‌ندامی ئانجومه‌نی ده‌ستوری.
المادة
(2)
اولاًـ
يشترط في عضو المجلس الدستوري الشروط الواجب توافرها في عضو الجمعية
الوطنية مع مراعاة ما يأتي:
ب ـ ان
لا تقل خبرة القانونيين منهم عن عشرين عاما
سه‌رنجی ئه‌م مه‌رجه بده‌ن، ده‌بێت 20 ساڵ که‌متر خزمه‌تی نه‌بێت.. واته
ده‌بێت که‌سێک که له‌کاتی ڕژێمدا کاری کردبێت، وه خزمه‌تی ڕژێمی
کردبێت.ئه‌مه مه‌به‌ستداره، یه‌که‌م ده‌زانن، که ته‌مه‌نی ڕاپه‌ڕین 14
ساڵه و گه‌ر نه‌وه‌یه‌ک له‌و کاته‌وه‌و دوور له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ده‌ست
به‌کار بوبێت و به په‌روه‌رده‌ی به‌عس گۆش نه‌بووبیت، ئه‌وا ماوه‌ی
خزمه‌تی له 12/13 ساڵ تێناپه‌ڕێت، وه دووه‌م که‌سێکه کا تاڕاده‌ک
مۆدێرنانه بیر ده‌کاته‌وه. ئیتر هاتوون ئه‌م مه‌رجه 20 ساڵییه‌یان
داناوه، تا مسۆگه‌ر بن، که نه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی تیا نابێت.
المادة (3)
يختص المجلس الدستوري دون غيره بما يأتي:
ثالثاًـ
الرقابة على دساتير الاقاليم قبل الاستفتاء عليها للنظر في عدم مخالفتها
للدستور الاتحادي
ئه‌نجا
سه‌یری ده‌سه ڵاته‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی ده‌ستورییه ی که ده‌یانه‌ویت
چه‌ند مێزه‌ر به‌سه‌رێک ئه‌ندامی بن، بکه‌ن،بزانن چین؟نوسراوه، چاودێری
کردنی ده‌ستوری هه‌رێمه‌کان، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی که دانیشتوانی
هه‌رێمه‌که ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن..
الاحكام
الختامية
المادة (1)
ثانياً
ـ لا يجوز تعديل المبادئ الاساسية الواردة في الباب الاول من الدستور، الا
بعد دورتين انتخابيتين متعاقبتين، وبناءً
على موافقة ثلثي اعضاء الجمعية الوطنية، وموافقة الشعب بالاستفتاء العام،
ومصادقة رئيس الجمهورية خلال سبعة ايام.
سه‌یری
ترسناکی ئه‌م ماده‌یه بکه‌ن؟ ده‌ڵێت ناکرێت هیچ گۆڕانکارییه‌ک به‌سه‌ر
بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی
الباب
الاول
ی ئه‌م
ده‌ستوره‌دا بکرێت، ته‌نها دوی تێپه‌ربوونی دوو خولی هه‌ڵبژاردن ( واته
لانی کام 8 ساڵ) نه‌بێت، وه واش دوای ڕه‌زامه‌نی دوو له‌سه‌ر سیی
ئه‌ندامنی ئه‌نجومه‌نی نیشتماین، ڕه‌زامه‌ندی گه‌ل له‌راپرسییه‌کدا و
په‌سه‌ند کردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه له ماوه‌ی 7 ڕۆژدا..ئه‌نجا
بڕوانن هه‌ر
17 ماده‌که‌ی
الباب الاول
چین، ئه‌وسا تێده‌گه‌ن، که بۆچی ئه‌م مه‌رجه قورس و بێمانایه‌یان
داناوه.ماده‌یه‌کیان باسی
المرجعیة
یه
الاحكام
الختامية
المادة
(12)
ثانيا ـ
يستمر العمل بالفقرة «ب» من المادة (53) من قانون ادارة الدولة العراقية
للمرحلة الانتقالية لحين الانتهاء من تطبيق المادة (58) منه.
سه‌رنج
بده‌ن چ مه‌رجێکیان بۆ کارکردن بۆ ماده‌ی 58 داناوه.به‌داخه‌وه له‌کاتی
نووسینی ئه‌م سه‌رنجانه‌دا ده‌قی ماده‌کانی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت
له‌لام نییه. به‌ڵام گه‌ر به‌هه‌ڵه نه‌چووبم، ئه‌وا مه‌ده‌ی 53 ی یاسای
ناوبراو ئه‌وه‌یه، که ده‌ڵێت، که‌رکوک و به‌غدا جیا له شاره‌کانی تری
عێراق بۆیان نییه بچنه سه‌ر هیچ هه‌ریمێک، وه له بڕگه‌یه‌کی تری‌دا
ده‌ڵێت، که سنووری ئیداری هه‌ر 18 پارێزگاکه‌ی عێراق له‌کاتی ئێستادا وه‌ک
خۆی ده‌مێنێته‌وه.وا ته لێره‌دا به‌به‌ردێک چه‌ند چۆله‌که‌یه‌ک ده‌کوژن.
هه‌م مسۆگه‌ری ده‌که‌ن، که‌که‌رکوک ناچێته سه‌رهه‌یچ هه‌رێمێک، وه هه‌م
مسۆگه‌ری ده‌که‌ن، که هیچ شاررۆچکه‌یه‌کی دابڕاو ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر
کوردستان.
ثالثا ـ
تُعد
المسؤولية الملقاة على الحكومة العراقية الانتقالية، والمنصوص عليها في
الفقرة «ب» من المادة (53) والمادة (58) من قانون ادارة الدولة العراقية
للمرحلة الانتقالية، مسؤولية تتحملها الحكومة العراقية المنتخبة على وفق
هذا الدستور.
ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌ستی ده‌ستی پێکردنێکی تازه‌ی تره.. له‌دوای ده‌رچونی
یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌وه و له سایه‌ی جه‌عفه‌ریدا، چه‌ند به‌رد
خرانه سه‌ر یه‌کتری بۆ که‌رکوک، پێده‌چێت، له‌دوای ده‌ستوریشه‌وه، هه‌ر
ئه‌وه‌نده بخرێت..که‌رکوک فاتیحای ڕه‌حمه‌تی ده‌وێت..
المادة
(13)
اولاـ تخصص نسبة من المقاعد لا تقل عن 25% لمشاركة المرأة في الجمعية
الوطنية.
ثانيا ـ للجمعية الوطنية اعادة النظر في ما ورد في البند «اولا» من هذه
المادة بعد الانتهاء من مبرراته، بأغلبية الثلثين.
سه‌یری
ترسناکی ئه‌م ماده‌یه‌ش بکه‌ن!! له به‌شی دووه‌میدا به‌ئاشکرا ده‌ڵێت، به
زۆرینه‌یدوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، ده‌کرێت چاو به به‌ندی
یه‌که‌می ئه‌م ماده‌یه‌دا بخشێنرێته‌وه، پاش نه‌مانی بڕو بیانوه‌کانی..
لێره‌دا ده‌رده‌که‌ویت، که شیعه له چ پلان دانانێکدایه بۆ مافی
ژنان.ئه‌وان ده‌زانن که ژماره‌ی ئه‌ندامانی خۆیان دوو له‌سه‌ر سێی
ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌بن، بۆیه ده‌ڵێن که چاوی پیا ده‌خشێنرێته‌وه. واته
که‌ی ویستیان لای ده‌به‌ن و هیچ مافێک بۆ ژنان نامێنێت. له‌کاتی ئێستادا
بۆیه پێی ڕازی بوون، تاوه‌کی ده‌می کوردی پێ بگرن، چونکه، ئه‌و خاڵه‌یان
به قسه‌ی کورد کردوه و له به‌رامبه‌ر ده‌ستبارداربوونی( تنازل) کورد له
هه‌ندێک خاڵی تردا.دواییش که‌ی ویستیان وه‌کو گوڵ ده‌یگۆڕن، چونکه ئه‌و
مافی گۆڕینه له به‌ندی دووی هه‌مان ماده‌ی 13 دا هاتووه.
دواجار
ده ڵێـم، هه‌رکه‌سێک ده‌نگ و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستورێکی له‌و جۆره
بدات،له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا پاک نییه. ئومێده‌وارم که بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم، له ئاست ده‌ستورێکی وا کرچ و کاڵ‌دا بێده‌نگ نه‌بن و هانی
خه‌ڵکی بده‌ن که پێی ڕازی نه‌بن و دژایه‌تی بکه‌ن.سه‌رکرایه‌تی کورد
چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه، که له‌سه‌ر ده‌ستورێک ڕازی نابن،
که مافه‌کانی کورد دابین نه‌کات.. من ده‌پرسم، له ده‌ستورێکی له‌م
جۆره‌دا ، کا‌مه مافی کورد دابین کراوه؟ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی له یاسای
به‌ڕیوه‌بردنی ده‌وله‌تیشدا هاتووه، لیره‌دا جارێکی تر داتاشراوه‌ته‌وه و
لیی که‌م کراوه‌ته‌وه.
من
به‌ش به‌حاڵی خۆم هیچ گه‌ش بین نیم به‌و خۆره ده‌ستوره و هیچ مافێکی
بنه‌ره‌تی کوردی تیا نیه.
ده‌ستورێک که تازه به‌تازه له سایه‌ی گلۆبالیزمدا
المرجعیة
بهێنێته ئاراوه، ده‌بێت چ ده‌ستورێک بێت و ده‌بێت کام مافه‌ی کورد
ده‌سته‌به‌ر بکات.
ئومێده‌وارم که شه‌قامی کوردی به هۆش خۆی بێته‌وه‌و بۆ ته‌نها جاریک له
سه‌ر یاری کردن به چاره‌نووس چیتر بێده‌نگ نه‌بێت و به‌یه‌ک ده‌نگ بڵێن:
نا بۆ ده‌ستورێک مافی تیا نه‌بێ
نا بۆ ووڵاتێک مه‌رجه‌عی هه‌بێ
به‌ڵی به ته‌نها بۆ ڕزگاری بێ
نا بۆ جه‌عفه‌ری و بۆ سیستانی بێ