دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌. . راستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هیوا ره‌واندزی ... ئوسامه‌ سه‌لاح خورماڵی

 

پێش هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێت عه‌رزی جه‌نابت بكه‌م كه‌ ناوی من وه‌ك زۆربه‌ی نووسه‌ره‌كانی یه‌كگرتوو (مستعار) نیه‌ و من وه‌ك به‌ڕێزتان سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی (وه‌هابیه‌تی یه‌كگرتوو) نیم، من وه‌ك كوره‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادینی ئه‌میندارتان ناوم ئوسامه‌یه‌ به‌ڵام جیاوازی نێوان من و ئه‌و ئه‌وه‌یه‌ كه‌من وه‌كو ئه‌و له‌خۆشه‌ویستی (شێخ ئوسامه‌بن لادن) ه‌وه‌ ناویان نه‌ناوم،به‌ڵكو باوكم له‌خۆشه‌ویستی سه‌حابه‌یه‌كدا ئه‌م ناوه‌ی ناوم و هه‌وڵیش ده‌ده‌م ناوه‌كه‌م له‌ نفوس و جنسیه‌شدا بگۆرم به‌ ناوێكی كوردی،.

كاكه‌ ره‌واندزی. . من له‌فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی حكومه‌تی كوردستان كارده‌كه‌م و له‌ئه‌سڵدا خه‌ڵكی خورماڵم و له‌وی له‌دایكبووم،ئێستا له‌شاری هه‌ولێرده‌ژیم و له‌دوورونزیكه‌وه‌ په‌یوه‌ندی حزبایه‌تیم نیه‌ و پێویستیشم به‌ سایتی مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌دیش نیه‌،چونكه‌ من خۆم نازانم ئینته‌رنێت به‌كاربهێنم و نوسینه‌كه‌م له‌رێگای هاوڕێیه‌كی خۆمه‌وه‌ ده‌نێرم بۆ كوردستان نێت. به‌ڵام بۆت دوپات ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ لادانی مه‌لاكانی یه‌كگرتوو هاتوه‌ هه‌موو ئه‌و مه‌لایانه‌ی كه‌ئێستا بونه‌ته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌گرێته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كی بڕیاره‌كه‌ش كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رچووه‌ گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێمه‌ش. سه‌باره‌ت به‌ خورشیدشێره‌ش هیوادارم وه‌ڵامی به‌درۆخستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ئه‌و پێشتر له‌وێدا وه‌كیل وه‌زیر بووه‌. ده‌مه‌وی جارێكی دیكه‌ش دووپاتی بكه‌مه‌وه‌ كه‌ هه‌ردوومه‌لا (ئه‌حمه‌د و ئه‌نوه‌ر) هه‌موو خوتبه‌ و پیرۆزیه‌كانی ئیسلام به‌دۆلارێكی ئه‌مریكی ده‌گۆرنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر راستیش ده‌كه‌ن با به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیان ببه‌نه‌سه‌ر كه‌ ده‌یانگوت ئێمه‌ مزگه‌وت و وتاره‌كانی هه‌ینی ناگۆرینه‌وه‌ به‌ گه‌وره‌ترین وه‌زیفه‌ و پله‌و پایه‌ و من خۆم له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یان شایه‌تم.

ده‌مه‌وی عه‌رزی جه‌نابت بكه‌م كه‌ ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌بێت له‌ناو حكومه‌تی كوردستاندا ئه‌وا یه‌كگرتوی ئیسلامیش به‌شێكه‌ له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ ئه‌گه‌رنا بۆچی به‌شداری له‌حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵ ده‌كات و ئه‌و وه‌زیره‌تان بۆ ده‌ست له‌كارناكێشێته‌وه‌ كه‌ پارتی له‌ترۆزی فرۆشتنه‌وه‌ هێنای كردی به‌ وه‌زیر؟!. ئه‌و مه‌لا ئه‌نوه‌ره‌شی كه‌ تۆ دیفاعی لێده‌كه‌یت و به‌ مه‌لائیكه‌ی ده‌زانی من ئێستا كاسێتێكی ڤدیۆم له‌به‌رده‌ستتدایه‌ كه‌ له‌ناو جه‌لسه‌ی په‌رله‌ماندا خه‌وی لێكه‌وتوه‌،جا كه‌سێك ئه‌مه‌ حاڵی بێت ده‌بی چ خێرێكی بۆ كورد تێدابێت؟!.