چه‌ند وشه‌یه‌ك بۆ سه‌ر وته‌كانی كاك فه‌خره‌دین تاهیر ... ئارام
سه‌عید
1)
نووسه‌ری به‌جورئه‌ت و یاخی كاكه فه‌خه‌ی تاهیر چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی
كردووه به بڵاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر به‌سه‌ری هاتووه، وا
دیاره نووسه‌ر په‌رده‌ی
هه‌موو ترسێكی دراندووه بۆیه له دوو زنجیره‌دا زۆر نهێنی بۆ ئاشكرا
كردین، چه‌ندی
راسته و چه‌ندی ناراسته ئه‌وه روونكردنه‌وه‌یان په‌یوه‌ندی به كه‌سانی
په‌یوه‌نداره‌وه هه‌یه،
من حه‌قم به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نییه چی به‌سه‌ر هاتووه‌و بۆ ئه‌و شتانه
ده‌نوسێت، چونكه نه له
وه‌زاره‌تی ره‌وشنبیریم و نه به‌رژه‌وه‌ندیشم له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه،
به‌ڵام خۆزگه نووسه‌ر
ده‌چووه به‌رده‌م دادگا‌و له‌وێش قسه‌ی خۆی ده‌كرد چونكه نه‌چوونی
لاوازییه‌كی زۆری خستۆته
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی. علی كل، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا باسی بكه‌م ئه‌و
دبلۆماسه‌ته‌یه كه
به‌كاری هێناوه بۆ ئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵچیه‌كان به زمانی خۆشه‌ویستی بێ
ئه‌وه‌ی
راسته‌وخۆ پێی بڵێت جه‌ناب دزیت لی كردووم، فه‌رموون سه‌یری رۆژنامه‌ی
به‌درخان بكه‌ن
له‌وێ كاكه فه‌خره‌دین ده‌فه‌رموێ: ( (له هاوینی ساڵی 2000 دا له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی
ره‌وشنبیری له هه‌ولێر بۆ سازدانی پیشانگای بزاڤی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی
هه‌نده‌ران
بانگهێشت كرام، پیشانگایه‌كه دوای ده‌یان به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ به پاره‌ی
گیرفانی خۆم
كرایه‌وه،
بریكاری
وه‌زیر زۆری هه‌وڵ دا تاوه‌كو ئه‌و 4000 چوار هه‌زار دیناره
سویسریه‌م بۆ بگه‌رێنێته‌وه كه خۆم له گیرفانی خۆم سه‌رفم كردبوو،
به‌هه‌رحاڵ دوای
دوو مانگ چاوه‌روانی 2145 دوو هه‌زارو سه‌دو چل و پێنج دینارم بۆ
گه‌رایه‌وه، بریكاری
وه‌زیری رۆشنبیری پێی‌گوتم: من هه‌وڵتان بۆ ده‌ده‌م پاشماوه‌كه‌شتان بۆ
بگه‌ڕێنمه‌وه،
به‌ڵام مخابن تا نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه پاشماوه‌ی پاره‌كه‌م بۆ
نه‌گه‌راندرایه‌وه‌و. . .
_
به‌درخان- ل39) )
ئه‌مه
ده‌قی قسه‌كانی نووسه‌ره، منیش پاش پرسیار
كردن له جه‌ماعه‌تی وه‌زاره‌تی ره‌وشنبیری له ساڵی 2000 بارزانی مه‌لا
خالید بریكاری
وه‌زیر بووه، بارزانیش ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه‌تان بۆ ده‌گێڕمه‌وه، ئه‌م
قسه‌یه‌ش مانای وایه
بارزان مه‌لا خالید پاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌و ئه‌و لێی به‌رپرسه ئه‌گه‌ر نا
چی ده‌گێرێته‌وه؟ ببورن مه‌به‌ستم هیچ نییه.
(2نه‌ده‌بوایه
یه‌كێكی وه‌كو به‌رێز كۆسره‌ت ره‌سول وا
زوو خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵبقورتاندایه‌و به‌بێ یه‌كلا بوونه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌كه له دادگا
پشتگیری خۆی ده‌ربریبایه چونكه ئه‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه‌و
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌سترۆیشتووی
ناو حزبێكی گه‌وره‌یه، فه‌رامۆش كردنی یاسا به‌و جۆره زۆر له‌سه‌ر
یه‌كێكی وه‌كو ئه‌و
ده‌كه‌وێت، نه‌ده‌بوایه پێش بریاری یاسا قسه‌ی خۆی بكردایه، نه‌وه‌ك
تاوانبار
ده‌رچووبوایه.
3)
من له‌لای خۆمه‌وه ئافه‌رین و ده‌ستخۆشی له‌و زیره‌كیه‌ی كاك
فه‌خره‌دین ده‌كه‌م، توانیویه‌تی كه‌سانێكی وه‌ك ( (به‌رێز كۆسره‌ت ره‌سول
و مه‌لابه‌ختیارو
سه‌عدی پیره له‌گه‌ڵ یه‌كێكی وه‌ك به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیبی ناو مه‌كته‌بی
كاك نێچیرڤان
بارزانی و بارزانی بریكاری وه‌زیر) ) بخاته سه‌نگه‌ری خۆیه‌وه، تو بڵێت
چی ئه‌و
كه‌سانه‌ی هاوهه‌ڵوێست كردبێت؟ داوای لێبووردن ده‌كه‌م به هیچ مه‌به‌ستێك
ئه‌و پرسیاره
ناكه‌م به‌ڵام ئه‌و پرسیاره زۆر زه‌ق خۆی ره‌پێش ده‌خات.
4)
له دوا خاڵدا حه‌زم
لێیه پرسیارێكی دیكه‌ش بكه‌م، داوای لێبوردنیش له كاك بارزان ده‌كه‌م و
مه‌به‌ستم ئه‌وه
نیه خوانه‌خواسته تانه‌ی لی بده‌م، یان په‌یوه‌ندیم به‌و وه‌زاره‌ته‌وه
هه‌بێت و
به‌رژه‌وه‌ندیم له‌و پرسیاره‌دا بێت، به‌ڵام وه‌ك دووه‌م كه‌سی ناو
وه‌زاره‌ت ده‌كرێ و ده‌بێت
ئه‌و پرسیاره‌ی رووبه‌روو بكرێت، منیش وه‌ك بڵێیت كێچ كه‌وتبێته كه‌وڵم
هه‌رچه‌ند
ده‌كه‌م ناتوانم نه‌یكه‌م، ده‌پرسم بۆچی كاك بارزان به‌و جۆره پشتگیری له
كاك فه‌خره‌دین
ده‌كات و بۆ تا ئێستا وه‌ك دووه‌م كه‌سی ناو وه‌زاره‌ت دژی ئه‌و
گه‌نده‌ڵیانه‌ی ناو
وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نه‌وه‌ستایه‌وه‌و رێگه‌ی لی نه‌گرتووه؟ خۆ ئه‌وانه‌ی كاك
فه‌خره‌دین له به‌درخان
باسی ده‌كات هه‌مووی له‌سه‌رده‌می ئه‌و روویانداوه، ئه‌گه‌ر له
ده‌سه‌ڵاتیشی نه‌بووبێت خۆ
ده‌یتوانی حزبه‌كه‌ی لی ئاگه‌دار بكاته‌وه، بۆ نه‌یكردووه، راوه‌ستانی
كه‌سی دووه‌می
وه‌زاره‌ت له دژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی یانی چی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و شته
ناشرینانه له‌وی رووده‌ده‌ن و
ئه‌ویش پێی خۆش نییه بۆ واز ناهێنێ؟ یان ئه‌و ماسته مویه‌كی تێدایه؟
دووباره
ببوورن من وای ده‌خوێنمه‌وه ره‌نگه خه‌ڵه‌تیش بم.
ئیتر رێزی ته‌واوم قبوڵ
بفه‌رموون |