بابه‌ته‌كه‌ی ئامانج عه‌بدوڵا سور هه‌ژاندمی!! ... گوڵناز چناره‌یی

 

له‌ژماره‌ی (140له‌به‌رواری23/8/2005) جه‌ماوه‌ر دا نوسه‌ری گه‌نج به‌په‌ره‌گرافێك له‌ژێر ناوی (له‌گه‌ڵتانین هه‌تاهه‌ین چاوه‌روانی رۆژهه‌ڵاتین) بابه‌تێكی دابه‌زاندووه‌، زۆر جه‌ریئانه‌ وبه‌راشكاوی خاڵی خستۆته‌ سه‌ر پیته‌كان، به‌باكگراوندێكی نه‌ته‌وه‌یی گوزارشت له‌خه‌می گه‌وره‌ی هاوپشتیوانی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌كات.

هه‌رئه‌ونوسینه‌ هه‌ژاندمی و بۆپشتیوانی نوسه‌ر و رێپیوانه‌ سیڤڵه‌كه‌ی سلێمانی بریارم دا بێمه‌ گوفتار. . رێپێوانه‌كه‌ی شاری سلێمانی به‌رله‌هه‌موو شتێك ئه‌وراستیه‌ی به‌ئیسپات گه‌یاند كه‌ ئه‌وشاره‌ له‌خه‌می گه‌روه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا به‌رخودانی دروست وبه‌رده‌وامه‌ رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وشاره‌ تاسه‌رئێسك له‌گۆشه‌نیگای لۆكاڵیه‌وه‌ ئه‌روانێته‌ دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی پێكهێنانی فه‌زایه‌كه‌ بۆ موماره‌سه‌ی ئازاد به‌بی ره‌چاوكردنی هیچ سنورێكی مۆراڵی بۆی هێند له‌گه‌ڵ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی دا وبه‌وئاراسته‌یه‌ نه‌رۆیشتووه‌ بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش ئه‌وراستیه‌ دێنینه‌ به‌رچاومان كه‌چۆن سه‌رۆك كۆماری عێراق رۆڵی بی لاه‌ینی بینیووه‌ له‌دۆسیه‌ی ده‌ستووردا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی فێره‌ پاساوی هه‌ڵه‌ به‌ده‌ستكه‌وت بێنێته‌وه‌ ئنجا هاوبیروبرام ئامانج. ع. سوور له‌وانه‌یه‌ له‌وه‌ ئاگادارنه‌بی كه‌ساڵانی رابردوو زیاد له‌ته‌قه‌كردن له‌م رێپێوانه‌ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی چه‌ندین جار كورده‌ شۆرشگێره‌كانی ئه‌ودیووی ته‌حویلی جمهوری ئیسلامی ئێران دابێته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌با یان نه‌وت وبه‌نزینیان بۆ دابین بكه‌ن!!

رێپێوانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئه‌ورۆژه‌ وای نه‌كرد به‌ته‌نها كوردێكی رۆژهه‌ڵات بخاته‌ گریان بگره‌ من له‌ماڵه‌كه‌ی خۆم دا شه‌رمم لی ئه‌چۆرا كاتی گوێم له‌شرینگه‌ی تفه‌نگه‌كانه‌وه‌ بوو لام وابی ئه‌بیت له‌تیف هه‌ڵمه‌تی شاعیر به‌یته‌كه‌ی خۆی بگۆریت به‌ باتفه‌نگه‌كان بی ده‌نگ بن رێپێوانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ دواتر كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌مهاباده‌وه‌ به‌ شرینگه‌ی تفه‌نگه‌كانی كوره‌ جه‌ربه‌زه‌كانی ئاسایشی سلێمانی بائاگاهاتن له‌تۆش زیاتر به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌رمه‌زاریه‌ی ده‌سه‌ڵات توره‌ییان لی ئه‌چۆرا، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێریش بسكه‌یه‌كی لێوه‌نه‌هات و قروقه‌پی له‌م رووداوه‌كرد ئاخر ئه‌وان له‌سلێمانی نوێنه‌ره‌كانیان رۆڵی میوان ده‌بینن!!!

له‌سلێمانی ره‌نگ بی ئاسایش به‌ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ ته‌قه‌ی نه‌كردبی كه‌جه‌نابتان هێماتان بۆ كردووه‌ گوایه‌ چاوه‌روانی چكلێت بارانیان كردبی، هاوری گیان ده‌سه‌ڵات فێره‌ ته‌قه‌ بكات به‌بی هیچ پاساوێك سنوری ئه‌ویاسایه‌ بشكێنی كه‌خۆی دایناوه‌ وه‌زێریكی ئه‌م شاره‌نیه‌ به‌اینیان یاسای ترافیك نه‌شكێنی، هاوری گیان لێره‌ لێیان تیك چوو بوو وایان ده‌زانی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵه‌ بۆیه‌ ته‌قه‌یان كردبه‌ئاسمان دا وچوار كوردی ناو حزبه‌ كوردیه‌كانی ئه‌ودیوو ده‌ستگیركرد فیفتی به‌فیتی له‌هه‌ردووگه‌وره‌حزبی كوردستانی ئێران ده‌ستگیركردبوو بائه‌م زانیاریانه‌شت له‌لابی، ئه‌وه‌نده‌ شایسته‌ نین كه‌تۆ به‌لوتفه‌وه‌ ره‌خنه‌یان لی بگریت. ده‌سه‌ڵات به‌ بۆچوونی خۆی ده‌نگه‌كان هه‌مووی كپ بوونه‌ته‌وه‌ به‌خه‌یاڵی خۆی به‌كرینی چه‌ند ده‌ینگێكی ناوازه‌ ئیتر سلێمانی چرپه‌ی لی براوه‌؟؟

دواجارده‌بی كورده‌كانی ئه‌ودیو بمانبه‌خشن ئه‌وه‌ ئێمه‌ نین ئێوه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ ئێوه‌ له‌ئێمه‌ باشتر ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی ده‌ناسن مه‌گه‌ر شانده‌كانیان به‌ناوئێوه‌دا گوزه‌ر ناكه‌ن بۆ مساوه‌مه‌ له‌سه‌رخۆتان!بمانبه‌خشن ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵتانین. .

 سلێمانی