ئه‌م ده‌ستوره‌ش بۆنی لۆزانێکی تری لێ دێت!!! ... مه‌هدی خالید خه‌مبار
هه‌مومان ئه‌گه‌ر شایه‌ت‌حاڵیش نه‌بین ده‌ماوده‌م بۆمانیان گێڕاوه‌ته‌وه،
که گه‌لی کورد زۆر جار و له زۆر کات و ڕۆژگار و سه‌رده‌مدا و له ڕوانگه‌ی
بڕوا بونی به پێویستی پێکه‌وه ژیان و ڕێگرتن له خوێن ڕشتن ڕۆڵه‌کانی،
ده‌ستی ئاشتی بۆ نه‌ته‌وه‌ی داگیر که‌ری له سه‌ر خاك و ناو ماڵی خۆیدا درێژ
کردوه! ئه‌مه له ڕۆژهه‌ڵات و باکوری وڵاته‌که‌مانیشدا دوباره بۆته‌وه و
سه‌ر ئه‌نجامیش به له ده‌ست دانی ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده و کادیرانی سیاسی
و دوباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ر، یانیش به زیاتر خۆ پڕ چه‌کردن و
خۆسازدانه‌وه‌ی دوژمنه‌کانمان به کۆتا گه‌یشتوه! من لێره‌دا ده‌مه‌وێت باس
له کوردستانی باشور بکه‌م، چونکه ئه‌مڕۆ خه‌ریکه مێژوه تاڵه‌کان تیایدا
خۆیان دووباره بکه‌نه‌وه!!
(من نامه‌وێت ده‌سته‌واژه‌ی برا به کار ببه‌م! چونکه له نێوان دوو برادا
که ئه‌گه‌ر جمکانه‌ش بن جیاوازیه‌کی ته‌مه‌نیان ده‌بێت، به واتایه‌کی تر
یه‌کێکیان له‌وه‌ی تریان که‌مێک گه‌وره‌تر ده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر به عه‌ڕه‌ب
بڵێم برا، ئه‌وا دانپێنانه به برا گه‌وره‌ییان! ئه‌و زمانه‌شم ده‌بڕم
گه‌ر هه‌ڵه‌ی وام پێ بکات!)
له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستی ئاشتی درێژ کردنێکمان و هه‌ر بانگێشه‌یه‌کمان
بۆ گفتوگۆیه‌کی دۆستانه له باشوری کوردستان، سوربونی کوردله سه‌ر دان
پێدانانی ڕژێمه حوکم ڕانه‌که‌ی سه‌ر ده‌م به کوردستانیه‌ت بونی که‌رکوك و
گرێدانه‌وه‌ی به کوردستان، دوژمن یه‌کسه‌ر توشی هیستریا هاتوه و
نه‌یتوانیوه ئه‌و ڕاستیه هه‌زم بکات که به داخه‌وه تا ئێستاش شوێنه‌واری
ئه‌و نه‌خۆشیه به سیما و ناو ناخی عروبه به گشتی و عه‌ره‌به
شۆڤێنیه‌کانی عێراق و نه‌ژاد په‌رسته‌کانی تری هه‌رێمه‌که‌وه به
تایبه‌تی دیاره، سه‌ر باری ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌ی مه‌زهه‌بیشی هاتۆته
سه‌ر!!
پێم وایه بۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و خه‌ڵکانی کوردستان ئه‌زمونی
گفتوگۆکانی ئاشتی و ده‌رهاویشته‌کانی له شه‌سته‌کان تا نه‌وه‌ته‌کان به‌سه
بۆ زیاتر مه‌له نه‌کردنمان له ئاوی لێڵدا! له ناو سی ساڵی خه‌باتی
پێشمه‌رگانه و سیاسه‌تی نه‌رم ڕه‌ویمان له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و
و نه‌ته‌وه‌کانی تری هه‌رێمه‌که، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو کۆبونه‌وه
ئاشکرا و پشت په‌ردانه‌ی گفتوگۆی ئاشتیمان به‌سه بۆ چیتر پاساو هێنانه‌وه و
خۆڵ له چاوی ڕاستی کردن سه‌باره‌ت به مه‌حه‌کی هه‌ڵ نه‌کردنمان و پێکه‌وه
نه ژیانی دۆستانه‌مان، ئه‌مه له کاتێکدایه که نه خاک و ئاو و نه سروشت
و نه ڕوخسار و سیما و نه مێژو، نه زمان، نه که‌لتور، نه تێڕامانمان و
لێکدانه‌وه‌مان بۆ ئاین،. . نه لێک ده‌چن و نه له‌سه‌ر کانیه‌کیش ئه‌م
دوو زۆڵه برایه (من ناڵێم) ئاویان پێکه‌وه خواردۆته‌وه گوناه نیه گه‌ر بڵێم
خوێنه‌کانیشمان جیاوازه، (نه ئه) لێکنه‌چوه‌کانمان هێنده زۆرن که
ته‌نانه‌ت له جۆر و تام بۆی دار و دره‌خت و گژ و گیاکانیشمان به ئاسانی
به‌رجه‌سته ده‌کرێت، به‌ڵام من مشتێکم له‌و ده‌ریایه ده‌رهێناوه و ئێوه‌ش
هه‌ر یه‌که‌تان مشتێکی پڕ به دڵی خۆتانی لێ هه‌ڵێنجن!
پێم سه‌یره سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌مڕۆ ده‌چێت له دیوه‌خانی که‌سانێک
داده‌نیشن، که هێشتا جه‌ساره‌ت ناکه‌ن بڵێن کوردستان و هه‌ر به‌و (شمال
العراق) ی ناوده‌بات که له‌وه‌ته‌ی هه‌ن زمانیان پێوه‌ی پژاوه! هێشتا
چاویان به‌رایی نادات که ئه‌و ئاڵایه بگۆڕن و توڕ بده‌ن که به ده‌ستی
سه‌دام حوسێن (الله اکبر) ی نرایه قوونه‌وه! که‌سانێک که ڕێگه ناده‌ن که
به خه‌راپه ناوزه‌دی (به‌عس) بکرێت و ئێستا ترپه‌ی دڵیان له گه‌ڵیا لێ
ده‌دات و مه‌ترسی زۆریشم هه‌یه که ئه‌مریکا به ئاسانی و به پاکراوی بۆیان
له سه‌ر مێز دابنێت! خه‌ڵکانێکی ده‌رچوی خوێندنگای تیرۆری عه‌قڵ و ئازادی
و مرۆڤایه‌تی و دیمکراسی ده‌یانه‌وێت بین و به ڕدێنی پانی پڕ له فێڵ و
ته‌ڵه‌که و جبه و عه‌مامه‌ی تۆڕ و ته‌ونی تا سه‌ر ئێسک دژ به سه‌ربه‌خۆیی
گه‌لان و خاوه‌ن ئایدۆلۆژیا و مه‌زهه‌بی غه‌یری خۆیانی له ژێریدا
حه‌شاردابن، بێن و وه‌ک دێوه‌زمه له شێوه‌ی مامۆستاکانیان لێره‌ش خۆ به
سه‌ر سینگماندا بده‌ن و ده‌ست له بنه‌قاقای ویست و ئاوات و خه‌ونه‌کانمان
بنێن! که‌سانێک ته‌نانه‌ت له ته‌لاری په‌ڕله‌مان که یه‌کێکه له
دیارده‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانیه‌ت و پێشکه‌وتن و تیایدا ڕێز له مافه‌کانی
پێکهاته و چێن و توێژه جیاجیاکانی میله‌ت ده‌گیرێت و یاسا تیایدا باڵا
ده‌ست ده‌بێت و هه‌موو جۆره خه‌ڵکێک له خۆ ده‌گرێت، که‌چی له په‌ڕله‌مانی
عێراقدا، سه‌ره‌تا به (بسم الله الرحمن الرحیم) ده‌ست پێ ده‌کات و جار
جاریش به (الله مێلی علی سیدهم. . . ) له جیاتی هوتافاته‌که‌ی جارانیان که
ده‌یانگوت (بالروح بالدم نفدیک (ئه‌وان) یا ێه‌دام، هۆڵه‌که ده‌هێننه
له‌رزه و (ئه‌وه‌شی پێ ناخۆش بێت ئاوی گه‌رم و خوێیاوی که‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف
و قومی ده‌رخوارد ده‌ده‌ن) جا خۆ گێل کردن و گاڵته به خۆ کردن نیه که
به‌م ناجۆریه وه بڕوا به پێکه‌وه هه‌ڵکردن و پێکه‌وه‌کارکردن و سه‌ره‌نجام
پێکه‌وه ژیانی لێ بکه‌وێته‌وه و به‌رده‌وامی ببێ؟
ده‌بو ئێستا سه‌رکردایه‌تی کور دتێشویه‌کی له ئه‌زمونه تاڵه‌کانی
بخستایه‌ته نێو که‌شکۆڵی گه‌شته‌که‌یان بۆ به‌غدای پایته‌ختی ئه‌وان و به
ده‌ستنوێژه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ک ئه‌م شه‌ڕی ده‌ستوره‌دا، که شه‌رێکی
چاره‌نوس سازه و به‌زاندن و قونه‌خشکی به سه‌ر هه‌ر کام له داواکانی گه‌لی
کورد و هێڵه سوره‌کانمان، به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌می له نوێ بنیات
نانه‌وه‌ی عێراقدا، چ سه‌پاندنی مافی چاره‌ی خۆنوسین، قودسیه‌تی پێشمه‌رگه
وه‌ک ناسنامه‌ی کوردبوون، سنوری کوردستان، کوردستانی بونی که‌رکوک،
فیدرالی، دیمکراسی، لێک ترازاندنی دین و ده‌وڵه‌ت، ناوبردنی برا
فه‌یلیه‌کان، یه‌زیدیه‌کان، شه‌به‌ک، که به داخه‌وه هه‌موو ئه‌م هێڵانه
به‌زێنراون و ئاینی ئیسلام و هێزی زۆرینه‌ی شیعه سیبه‌ریان له سه‌ر هه‌موو
داواکانمان کردوه، ڕه‌نگه ئه‌م ڕازی بونه‌ی ده‌سته‌ی کوردی به‌م شێوه
سه‌قه‌ته که جارێکی تر گه‌له‌که‌مان ده‌که‌وێته‌وه به‌ر شاڵاوی به هه‌ده‌ر
دانی خوێنی شه‌هیدانی و له نوێ له گۆڕنان و زینده‌چاڵکردنی خه‌ونه‌کانی،
ده‌چنه خانه‌ی تاوانی گه‌وره‌وه، که نه گه‌ل و نه مێژو لێیان نابورێت،
ڕه‌نگه ئه‌مه به لای هه‌ندیک که‌سه‌وه به ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره بزانرێت،
به‌ڵام به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و ڕوباره خوێن و فرمێسک و قوربانیدانه‌ی
گه‌له‌که‌مان، دێته‌وه سه‌ر خاڵی سفر!!
جێگای داخه که هه‌ر هه‌مومان گیرۆده‌ی نه‌رێتێکی تا سه‌ر ئێسک خه‌راپ و
ناهه‌موارین، دڵ ڕه‌ش له ئاستی خۆمان و دڵ ساف له ئاستی بێگانه، یان بڵێم
خۆ خۆر و دوژمن په‌رستین!
نامه‌وێت زۆر بگه‌ڕێمه‌وه به مێژوی کۆنماندا، ته‌نانه‌ت باس له
نه‌وه‌ته‌کان ده‌که‌م و له‌و وێسگه‌یه‌دا له‌نگه‌رێ ده‌گرم و ڕاستیه‌کی
حاشا هه‌ڵ‌نه‌گر بۆ ئێوه‌ی خه‌مخوارانی گه‌ل ده‌گێڕمه‌وه، ئه‌وچا ئێوه
ده‌توانن بڕیاری ئازادانه‌ی خۆتانی له سه‌ر بده‌ن.
له پاش ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ری و کۆڕه‌وه ملێۆنیه‌که‌ی گه‌له‌که‌مان که
ئازادی به‌شێکی زۆری کوردستانی باسوری وڵاته‌که‌مانی لێ که‌وته‌وه، کورد
له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا توانی سه‌رباری خۆ قایم کردن، توانی بۆ یه‌که‌م
جار په‌ڕله‌مانێکی هه‌ڵبژێراو (باس له که‌م و کوڕیه‌کانی ناکه‌م، چونکه
بابه‌ته‌که‌م ئه‌وه نیه) و دواتریش حکومه‌ت و هه‌مو ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی
دابمه‌زرێنێت و بو به ئاسۆیه‌ک و نه‌ته‌وه‌ی کورد لیوه‌ی چاوه‌ڕوانی
هه‌تاوی ئازادی ده‌کرد! ماوه‌یه‌ک پێش شه‌ری نه‌فره‌ت لێکراوی براکوژی
توانرا پێکه‌وه کار بکه‌ن و میله‌ت به‌ڕێوه ببه‌ن (ئه‌و سه‌لبیاتانه‌شی که
منداڵ دانی ئه‌م پێکه‌وه‌ییه له دایک بوو، یه‌کێکه له‌و کۆڵه‌گانه‌ی که
ئه‌و تێڕامانه‌ی که ده‌ڵێم به داخه‌وه ئێمه خۆ خۆری دوژمن په‌رستین پشت
ڕاست ده‌کاته‌وه) ، له‌و ماوه‌یه‌دا که کوردستان بوو به هه‌رێمێکی ئازاد و
دور له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و خاوه‌ن بودجه و سامانێکی باش، ئه‌مه وای له
هێزه فشۆڵ و په‌رته‌وازه و بێ چاره‌کانی عه‌ره‌بی عێراقی کرد، ڕێوی ئاسا
خۆیان له‌م لایه‌ن و له‌و لایه‌ن به تایبه‌ت هه‌ردوو هێزه گه‌وره‌که‌ی
ناو گۆڕه‌پانه‌که نزیک بکه‌نه‌وه، ئه‌مانیش له ڕوانگه‌ی دڵ سافیانه‌وه، له
لایه‌که‌وه بۆ به هێز کردنی پێگه‌ی خۆیان و پیا هه‌ڵدان پێیاندا و به
کارهێنانانیان وه‌ک کارتێک له دژی لایه‌نی به‌رامبه‌ر له لایههکی تره‌وه،
خێریان به سه‌ر ئه‌واندا باران و که‌سیان له ئاستیان نه‌ک خاوه‌ن ماڵ
نه‌بون، به‌ڵکو خاوه‌ن نیشتیمانیش نه‌بون و که‌چی میله‌تی خۆشمان به‌و
جۆره بون که بینیتان و بیستان!!.
په‌یتا په‌یتا ده‌ستی ئه‌و گروپه عه‌ره‌بانه‌یان ده‌گرت و له وڵاتانی تری
هه‌رێمه‌که‌وه ده‌یانهانیه کوردستان و میزی کوردستانی به‌هه‌شتی پڕ له
هه‌نگوینیان له به‌ر ده‌م دا ده‌نا و قوتی میله‌ته‌که‌ی خۆمانیان ده‌کردن
به ده‌مدا! ئه‌وانیش له هه‌موو باشور و ناوراستدا له‌و ڕۆژگاره
سه‌خته‌یاندا، به قه‌د عه‌بایه‌کیان خاکی ئازادیان نه‌بوو! لێره‌شدا فێڵی
ڕێویه‌که‌یان دوباره کرده‌وه و له بێ چاره‌یی و زه‌لیلیاندا، له
کۆبونه‌وه‌کانی سه‌لاحه‌دین و له‌نده‌ن و کۆبونه‌وه‌کانی تردا ئیمزایان له
سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی سپی بۆ ده‌کردین و ملیان له ئاستی داواکانی ئه‌و کاته‌ی
هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی کوردا له موو باریک تر بوو وشه‌ی نه و و نا یان به
زماندا نه‌ده‌هات، چونکه ڕه‌نگه ڕوخانی سه‌دام له لای ئه‌وان خه‌ون و
ئه‌فسانه بوبێت و به‌سه‌ر ڕوخانی وه‌همی سه‌دام ده‌له‌وه‌ڕان و سه‌له‌میان
ده‌کرد! ئه‌وانه له کوردستانی ئێمه و به قوتی ڕه‌ش و ڕوته‌کانی ئێمه
گه‌وره‌بوون و فێری شۆڕشگێڕان و مقاوه‌مه‌ت کران و نیشتیمانه‌که‌ی ئێمه‌یان
بۆ کرابو به شوێنی تاودان و ته‌راتێنی ئه‌سپی ڕق و توڕه‌یی و ده‌مارگیریان
که بێ ئاگابوین له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دێت و هه‌ر به‌و ئه‌سپانه گه‌ماروی ویست و
خه‌ونه‌کانمان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت پاش 13 ساڵ هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژین
ئه‌مان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا جارێکی تر کۆتری ئاشتیمان له قه‌فه‌سی
شۆڤێنیستی و ڕه‌گه‌ز په‌رستیاندا زیندانی بکه‌ن و ده‌ست له بینی ئازادیمان
گیر بکه‌نه‌وه، که دڵنیابن پاڵپشت و ته‌گبیرکه‌ر و ڕێشانده‌ری هه‌رێمی و
نێو نه‌ته‌وه‌ییان له پشته‌وه‌یه!!
له هه‌ر نه‌وه‌ته‌کان دور ناکه‌ومه‌وه، له‌و کاته‌ی که له هه‌ناوی وشکه
ساڵی و بێ بارانیه‌کی سه‌خت و دژوار‌دا، برسێتی و توینێتی و قات و قڕی به
جۆرێک لوتیان ژه‌نیبوه وڵاته‌که‌مان (کوردستان) ، که مه‌ترسی کاره‌ساتێکی
مرۆڤایه‌تی گه‌وره ده‌کرا گه‌ر درێژه‌ی بکێشیبایه، که‌چی له‌و ڕۆژگار و
سه‌رده‌مه‌دا ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره‌مان له به‌رده‌م ژماره‌یه‌کی زۆر له
عه‌ره‌به مه‌ڕ له‌وه‌ڕێنه‌کان و مێگه‌له مه‌ڕه زه‌به‌لاحه‌کانیان خستبۆ
سه‌ر گازی پشت و له‌م لاشه‌وه خه‌لکانی کورد زه‌قه‌ی چاویان ده‌هات و مه‌ڕ
و ماڵاته‌کانیان خۆڵیان ده‌خوارد!
تۆ بڵیی ئه‌م دۆستانه‌مان هێنده وه‌جاخ زاده و نمه‌ک پاک بن و له کاتی
ته‌نگانه و پێویستدا به هانامانه‌وه بێن و ده‌ستی دۆستایه‌تیمان بده‌نێ!
نه‌ک ته‌نێ به لای منه‌وه، به‌ڵکو به‌لای زۆرینه‌مانه‌وه ئه‌و هه‌لسو
که‌وته به به‌شێک له کاڵفامی و کورتبینی سه‌رکرده‌و لایه‌نه
کوردستانیه‌کانی خۆمانی ده‌زانین، ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌تا له‌م شه‌رێ ده‌سته‌و
یه‌خه‌یه‌ی ده‌ستوردا، بینیمان که چۆن ئه‌وانه‌ی که زیاتر له سه‌ر زگی
کورد له‌وه‌ڕابون و زیاتر نمه‌کی کوردیان کردبو، زیاتر ئه‌سپیان له
کوردستاندا تاو داب‌و، ئه‌ویان زێتر، له ڕوی داواکاری سه‌رکرده کورده‌کانی
دوێنێ ده‌وه‌ستانه‌وه که لاپه‌ڕه‌ی سپیان بۆ ئیمزا ده‌کردن! زیاتر بازوی
ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیان نیشان ده‌داین و شمشێره
ژه‌نگاویه‌که‌ی ژێر عه‌با و جبه‌کانیان به چاوێکی شۆڕه‌وه نیشان ده‌داین.
ئیتر پێم وایه ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌ر چوو که ئه‌وان ببن به شوان و
ئێمه‌ش مێگه‌ل! ئه‌وان خاوه‌ن ماڵ و ئێمه‌ش میوان! ئه‌وان پادشا و ئێمه‌ش
گه‌دا! جارێکی تر نه ده‌توانن ئه‌و ڕۆژگاره بۆ دواوه بگێڕنه‌وه و نه
میله‌تی کوردیشیان پێ ده‌سته‌مۆ و که‌وی ده‌کرێته‌وه،،
بۆیه له سه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد پێویستیه‌کی مێژوییه که ده‌بێت
ئه‌م په‌یامی میله‌ته‌ی کورد به ئه‌مانه‌ته‌وه بگه‌ێنێ و سازش له سه‌ر هیچ
کام له‌و به‌ندانه نه‌که‌ن، چونکه ده‌رهێنانی تاکه خشتێک له‌و دیواری به
خوێن به‌رز کراوه‌ی ئه‌مڕوی ماڵی کورد ده‌بێته هۆی ڕوخانی ماڵه‌که‌مان و
ئاینده‌ی گه‌له‌که‌مان، له‌ق بوونی متمانه‌ی گه‌له‌که‌مان به هه‌ر واده‌و
به‌ڵێێک که له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده‌وه. که هه‌رکه‌سێکیش به‌و
کاره ڕابێت تاوانێکی مێژویی گه‌وره و حیساب بۆ کراو له دژی
میله‌ته‌که‌مان ئه‌نجام ده‌دات و میله‌تیش بێ هه‌لویست نابێت له
به‌رامبه‌ردا.
ماوه‌ته‌وه بڵێم گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له ژێر فشارێکدا چۆکی پێ
دادرابێت، ئه‌وا ڕێگه به میله‌ت بده‌ن با میله‌ت دوا بڕیاری له سه‌ر
(مافی چاره‌نوس و سنوری کوردستان و پێشمه‌رگه و کوردستانی بونی که‌رکوک و
ئاسایی کردنه‌وه‌ی که له‌وه‌ته‌ی حکومه‌ته‌کانی عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری
هاتونه‌ته سه‌ر حوکم جگه له دژایه‌تی کوردستانی بونی که‌رکوک و په‌ره‌دان
به سیاسه‌تی به حه‌ره‌ب کردنێکی ژیرانه و پشگوی خستنی ئه‌م شاره به‌ولاوه
شتێکی تر نه‌کراوه و ده‌کرێت ئه‌و ماوه زۆره‌ی په‌رههپێدانی ئه‌و سیاسه‌ته
نه‌ژادپه‌رستیه‌یان، بکه‌ین به مافێک که گومانێکی زۆر و نا عه‌داله‌تیه‌کی
گه‌وره له لای دانیشتوانی ئه‌م شاره و ته‌واوی ئه‌و شارانه‌ی که تا ئێستا
به پیی به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی ته‌عریب کراون و ده‌کرێن و
له کوردستان دابڕاون و داده‌بڕین له مه‌ڕ نادیاری ئاینده و
چاره‌نوسیانه‌وه، پێشنیارم ئه‌وه‌یه گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد
ناتوانێت ئه‌مه مسۆگه‌ر بکات
با لێگه‌ڕێن خه‌ڵکی ئه‌و شار و شارۆچکانه خه‌مێک له چاره‌نوسی خۆیان بخۆن
و هه‌رێمێکی تایبه‌ت به ده‌ر له هه‌موو هه‌رێمه‌کان دابمه‌زرێنن و ناوی
لێ بنه‌ن (هه‌رێمی بێ که‌سان) !!
له‌م خویندنه‌وه خێرایه‌ماندا بۆ ڕه‌شنوسی ده‌ستوری عێراق، وێڕای هه‌ست
کردنمان به پیاده کردنی سیاسه‌تێکی تری ناحه‌زانه له هاو شێوه‌ی لۆزانێک
(چی ناوده‌نه‌ن) به لامه‌وه گرینگ نیه به‌ڵکو ناوه‌ڕۆک و ناوه‌خنه‌که‌ی
گرینگه بۆیه ده‌ڵێم
نه‌خێر. . نه‌خێر و هه‌زار نه‌خێر بۆ ده‌ستورێک که له سه‌ر له گۆڕنانی
خه‌ونه مێژوییه‌کانی گه‌له‌که‌م به کۆتابێت.
تیبینی: له نوسینی داهاتودا هه‌وڵ ده‌ده‌م خاڵه‌کانی ئه‌و ڕه‌شنوسه شی
بکه‌مه‌وه و به‌و هیوایه‌شم هه‌موو ئێوه‌ی دڵسۆز تێبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی
خۆتان له باره‌ی خاڵه‌کانی ده‌ستوره‌که‌وه بنوسن، گه‌ر به قسه‌شمان
نه‌کرێت و حیساب بۆ نوسینه‌کانمان نه‌کرێت، ده‌کرێت بۆ مێژو به‌و ئه‌رکه
ڕابین.
mehdi.
xembar@24. fi
|