له
کوردستان چیم دیت. . . ؟ فه‌خره‌دین تاهیر
زنجیره‌ی سێیه‌م
من
هه‌ڵنه‌هاتووم
له یه‌که‌م ڕۆژی
ده‌ستپێکی وتاری (له کوردستان چیم دیت. . ؟) که له کوردستان نێتدا،
بڵاوکراویه‌وه، چه‌ندان دۆست و هاوڕێی نزیکم و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له
خوێنه‌رانی هه‌میشه‌ی نووسینه‌کانم، چ به ئیمێل یانیش به ته‌له‌فۆن له
ئه‌وروپا و له باشووری کوردستاندا به‌به‌رده‌وامی داوام لێده‌که‌ن ئه‌م
(شه‌ڕه فره به‌ره‌ییه) به‌بێ قه‌ید و مه‌رج به‌وه‌ستێنم.
له وه‌ڵامی ئه‌و
هه‌موو به‌رێزانه‌دا، وتومه: (پێشتر له بواری شه‌ڕی کاسه‌لێسه‌کاندا،
شه‌ڕێکی پارتیزانیم ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و حه‌وت مانگ مانه‌وه‌م له
کوردستان، بوو به ئه‌زموونێک بۆم له شه‌ڕی پارتیزانی فێری شه‌ڕی فره
به‌ره‌یی ببم، خۆشتان ده‌زانن، جارێ تازه به تازه له ده‌ستپێکی
شه‌ڕه‌که‌دام، تا ئه‌م شه‌ڕه له سێنزه قۆڵه‌وه به کۆتا نه‌هێنم،
ئاگربه‌ست ڕاناگه‌یێنم) .
ئه‌وه‌ی جێی گوتنه
دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له کوردستان به‌یه‌ک هه‌فته، له کوردستانه‌وه
ته‌له‌فۆنێکم بۆ هات، له ده‌نگه پر له سۆزه‌که‌ی ناسیمه‌وه که دۆستێکی
دێرینمه، ها برای به‌رێزم ده‌نگ و باسی تازه له‌کنه‌گۆ چییه. . ؟ دۆستی
دێرینم له وه‌ڵامدا، وتی: کوڕه که‌سی برای ئه‌وه هه‌فته‌یه‌ک ده‌بێت که
تۆ هه‌ولێرت جێهیشتووه، ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که تۆ پێشتر پێت ده‌گۆتن:
(کاسه‌لێس، تووخوا نازناوه‌که‌یان بکه‌ره قه‌ڵه‌م لێس له‌سه‌ر وه‌زنی
کاسه‌لێس) ، ده‌زانی چیت پێده‌ڵێن. . . ؟
ده‌ڵێن فه‌خره‌دین
تاهیر به دزییه‌وه هه‌ڵات و خۆی ده‌رباز کرد.
خۆ ناکرێت دڵی ئه‌م
دۆسته دێرینه‌م بشکێنم، له وه‌ڵامیدا، وتم: (به‌سه‌رچاو، هه‌ر ئه‌توو و
قه‌ڵه‌م لێس، له نووسینه‌کانی ئاینده دا گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی به‌رێزتان
ده‌بم) .
بێگومان له‌و
هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و قه‌ڵه‌م لێسانه که‌وتوونه‌ته پروپاگه‌نده
بڵاوکردنه‌وه، که گوایه من له کوردستان هه‌ڵاتووم و ببڕای ببڕ ڕوو له‌و
وڵاته ناکه‌مه‌وه. نه‌خێر پێیان یێژم: ئه‌ی قه‌ڵه‌م لێسه‌کانی کوردستان
چاوه‌ڕوانبن له‌م زووانه دێمه‌وه کوردستان و هه‌ڵنه‌هاتووم.
ستۆکهۆلم
23. 8. 2005
fakhradintahir@hotmail.
com
سه‌رنج:
قه‌ڵه‌م لێس به‌مانای بێ قه‌ڵه‌م دێت، یان ده‌توانین به قه‌ڵه‌می خوێریشی
ناو ببه‌ین.
|