لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (13)
.... عه‌تای مه‌لا که‌ریم
هه‌یئه‌ی
کۆن
هه‌یئه‌ی کۆن به
پێچه‌وانه‌ی هه‌یئه‌ی تازه‌وه له کۆمه‌ڵێک بینای سه‌ربازی کۆن پێک
هاتبوو. خانووه‌کان نزم ویه‌ک قات وبێ ژێر زه‌مین بوون و نێوان ژووره‌کان و
ڕێگه‌و بان بۆ ئاو ده‌ست سه‌ر به‌تاڵ بوو، لێره تیشکی خۆر ده‌بینراو
ئه‌گه‌ر به‌خت یاوه‌رت بوایه ڕه‌نگه جاروبار گوێت له جریوه‌ی پاسارییه‌ک
بوایه. له سلێمانی ئه‌و کاته‌ی که له هۆڵی خۆپیشانده‌ران بووم جارێک
له‌سه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانی سه‌رئاودا زۆر حه‌زم ده‌کرد سه‌یری خۆر بکه‌م، ئه‌و
ئه‌منه‌ی له‌گه‌ڵمان بوو کوڕێکی گه‌نج بوو پێم ووت ده‌توانم که‌مێک سه‌یری
خۆر بکه‌م؟ ووتی به‌ڵێ بۆ نا. چومه ئه‌وبه‌ره‌وه‌و به‌ره‌وخۆره‌که
ڕاوه‌ستام، ووتم خۆ متمانه هه‌یه؟ به پێکه‌نین و گاڵته پێکردنه‌وه
سه‌یرێکی هاوڕێکه‌ی کرد‌و ووتی به‌ڵێ ئه‌یچۆن، ئه‌گه‌ر متمانه نه‌بوایه
جابی له‌ته‌نیشتی شۆفێره‌وه ڕانه‌ده‌وه‌ستا! سه‌یرکردنی خۆر زۆری
نه‌خایاندو کابرا به‌په‌له ووتی وه‌ره‌وه ئه‌مبه‌ر ئه‌وا ئامیر
حه‌زیره‌که‌م هات. ژووره‌کان وه‌کو هه‌یئه‌ی تازه پێکه‌وه نه‌بوون و به
جامخانه‌و ساڵۆن نه‌به‌سترابوون به یه‌که‌وه، به‌ڵکو هه‌ریه‌که
سه‌ربه‌خۆبوو، به‌ڵام پاسه‌وان له به‌رده‌م هه‌موو ژووره‌کاندا هه‌بوو؛
له‌م باره‌یه‌وه له‌هه‌یئه‌ی تازه زیاتر له ژیانی هه‌مه‌ساته‌ی
زیندانییه‌کان ئاگادار بوون. هه‌یئه‌ی کۆن ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه بوو،
دیواره‌کانی، ژووره‌کانی، شێوازی ئه‌شکه‌نجه‌و په‌یوه‌ندییان به
زیندانییه‌کانه‌وه، هه‌ر هه‌موویان کۆن بوون. به‌گه‌یشتنمان بۆ ئه‌وێ
ڕیزیان کردین و چاویان کردینه‌وه. چاومان به خه‌رمانی پێڵاو‌و پشتێن و
جامانه‌و مشکی هه‌ڵهات، که ئه‌گه‌ر ئێستا کامێرایه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌و
خه‌رمانه یان خه‌رمانه‌که‌ی هه‌یئه‌ی تازه‌ی نیشانی خه‌ڵک و ڕای گشتی
جیهان بدایه ئه‌وا بێ گومان ده‌یان ووت ملوێنێک کورد له‌وێدا بێ سه‌رو
شوێن کراون. زوو له کتێبی ( (کوردستان وکوردی د. قاسملۆدا) ) ده‌رباره‌ی
کورده‌کانی کوردستانی باکور خوێندبومه‌وه که پشتێنی جورجێتی کوڕه
کورده‌کانیان له‌بازاڕدا هه‌ڕاج فرۆشت کردووه دوای کوشتنی خاوه‌نه‌کانیان،
به‌ڵام ئه‌مان نه‌یان ده‌فرۆشتن به‌ڵکو خه‌رمانی ترس و تۆقاندنیان لێ دروست
ده‌کردن و هه‌ر زیندانییه‌ک له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر بگوێزرایه‌وه
به تاک یان به کۆمه‌ڵ ده‌یان بردنه سه‌ر ئه‌و خه‌رمانه و به
شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه ڕێگایان ده‌دا خۆی شتێک هه‌ڵبژێرێ و هه‌ر خۆیشی
چاوی خۆی پێببه‌ستێت.
بۆچی
سه‌عات وپاره‌و شتی به‌نرخیان له زیندانی یه‌کان ده‌سه‌ند و بۆیان
هه‌ڵده‌گرتن؟
چونکه بێگومان به
ئه‌زموون گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌و چه‌نده‌ها جار به‌و پاره‌و
سه‌عات وزێڕانه‌ی که پێیان بووه‌و له‌خڕکردنه‌وه‌یاندا زۆر بووه
پاسه‌وانیان هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندووه، سائیتر بۆ هێنانی شتومه‌ک بێت بۆیان یان
لاشل کردن و ڕاکردن یان بۆ مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری ئه‌شکه‌نجه.
به‌ڵام جامانه‌و
پشتێن وپێڵاو له‌به‌ر هۆکاری ئه‌منییه. چونکه ده‌کرێت بۆ هۆکاری خنکاندن
به‌کاریان بهێنن، چ بۆ په‌لاماری پاسه‌وان و جه‌للاده‌کان یان بۆ شه‌ڕی
نێوان زیندانییه‌کان خۆیان، یان بۆ مه‌به‌ستی خۆکوشتن.
به‌م جۆره به‌عس
بووبوه خاوه‌نی ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان و
له‌ناوبردن وسه‌رنگون کردن که پێده‌چێت له جیهاندا که‌م وێنه بێت. له‌م
مه‌یدانه‌دا بۆڕی هه‌موو ڕژێمه دیکتاتۆرو داپڵۆسێنه‌ره‌کانی دابوه‌وه،
ئه‌م هه‌یئه‌یه یان هه‌یئانه مشتێکن له خه‌رواری هه‌زاران قوتابخانه‌ی
ئه‌شکه‌نجه‌و کوشتن وئه‌تک کردن له‌سه‌ران سه‌ری عێراقدا.
وه‌کو زیندانییه
که‌رکوکییه‌کان باسیان ده‌کرد و، پێشتر له نامیلکه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا باسکرا
بوو، هه‌یئه وا له ناوه‌ڕاستی فه‌یله‌قداو هه‌یئه‌ی کۆن وتازه له‌ناو
هه‌مان سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌داو له‌مه‌سافه‌یه‌کی یه‌ک چاره‌که سه‌عات دان.
جار‌و بار گرمه‌ی
هه‌لی کۆپته‌رێک ده‌هات، زیندانییه کۆنه‌کان ده‌یان ووت ئه‌رێ وه‌ڵڵا
لیژنه‌ی دادگا هاتن. زیندانییه‌کان که‌س پێینه‌وتبوون، خۆیان به‌ئه‌زموون و
مانه‌وه‌ی خۆیان بۆیان ده‌رکه‌وتبوو که لیژنه‌ی دادگا له‌به‌غداده‌وه به
هه‌لیکۆپته‌رێکی تایبه‌تی سه‌ربازی دێت و هه‌ر به‌و جۆره‌ش بوو، هه‌ر ڕۆژێک
ئه‌و کۆپته‌ره بهاتایه کۆمه‌ڵێک زیندانی له‌وانه‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌یان
کۆتایی پێهاتبوو ڕاپێچی ئه‌و دادگایه ده‌کران. ئه‌و دادگایه نمونه‌ی
به‌رچاوی دیموکراسێتی به‌عس وتێڕوانینی به‌عس بوو بۆ مافی مرۆڤ که ئه‌و
ڕژێمه له‌کانگای دڵیه‌وه دایڕشتبوو هه‌میشه شانازی پێوه ده‌کرد.
ئاخ بۆ
ئاوده‌ستێکی نیو سه‌عاتی
مرۆڤ له‌ژیانی
ڕۆژانه‌یدا خۆزگه بۆ گه‌لێ شت ده‌خوازێت. هه‌ندێک جار خۆزگه‌کانی دێنه دی
و هه‌ندێک جاری دیکه‌ش خۆزگه‌کانی له‌سه‌رو ویستی خۆیه‌وه‌تی، به‌ڵام مرۆڤ
له‌ژیانی ئاسایی دا هه‌رگیزاو هه‌رگیز به بیریدا نایه‌ت که ڕۆژێ له
ڕۆژا‌ن دانیشتنی له‌سه‌رئاو به‌ئاره‌زوی خۆی یان به‌نیوه ئاره‌زوی خۆی
ببێته خۆزگه!
لێره چوون بۆ
ئاوده‌ست به‌ده‌ست ئێشکگره‌کان نه‌بوو وه‌کو هه‌یئه‌ی تازه، به‌ڵکو
ئاوده‌سته‌که له‌ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌کان بوو (واته له‌حه‌وشه‌که‌دا بوو)
تاڕاده‌یه‌ک له ئێمه‌وه دوور بوو.
ده‌رگایان
ده‌کرده‌وه‌و شه‌ش شه‌ش و حه‌وت حه‌وت ده‌یان کردینه ده‌ره‌وه، ده‌بوایه
ڕامان بکردایه یه‌ک به دوای یه‌کدا تا به‌رده‌می ئاوده‌سته‌که. له‌وێش
جارێکی تر به ڕیز له‌سه‌ره‌دا ڕاده‌وه‌ستاین و نه‌ده‌بوو به هیچ جۆرێک
سه‌یری سه‌ره‌وه‌و ئه‌ملاو ئه‌ولا بکه‌ین، یان خوا نه‌خواسته یه‌کێک
سه‌یری سه‌رو چاوی دزێوی پاسه‌وانه‌که بکات! هه‌ر زیندانییه‌ک تازه
بهاتایه زیندانییه کۆنه‌کان به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانی ئه‌م
هاوڕێ نوێیه‌یان ڕێنوێنی بکه‌ن چۆن ده‌چێت بۆ سه‌رئاوو چۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی تووشی تێهه‌ڵدانی زیاده‌و لاوه‌کی و سه‌ره مقه‌ست نه‌بێت
له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانه‌وه.
ئه‌و که‌سه‌ی سه‌ره‌ی
به‌رده‌که‌وت و ده‌چووه ژوره‌وه ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌کی بۆ داده‌نرا که
له‌وێ بمێنێته‌وه؛ ئه‌م ماوه‌یه هه‌ندێک جار به گوێره‌ی مه‌زاجی
پاسه‌وانه‌که که‌م و زیادێکی که‌می تێدا ده‌کرا! زیندانییه کۆنه‌کان
ده‌یانووت کاتێک چویته سه‌رئاو یه‌کسه‌ر ئاو به‌رنه‌ده‌یته‌وه چونکه
هه‌ر که پاسه‌وانه‌که گوێی له خوڕه‌ی ئاو بوو ده‌ڵێت ده‌رچۆ، خۆ ئه‌گه‌ر
دووباره‌ی بکاته‌وه ئه‌وه که هاتیته ده‌ره‌وه به سۆنده شین و مۆرت
ده‌کاته‌وه و به خزمه‌تیش حساب ناکرێت!
هه‌ر زیندانییه‌ک له
ئاوده‌ست ده‌گه‌ڕایه‌وه خێرا‌و به‌په‌له‌پڕوزێ له سۆنده‌یه‌ک ده‌ستی
ده‌شوشت. سۆنده‌که ئاوێکی ساردی پاکی پێداده‌هات. دوای ئه‌وه ده‌چوو
له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی که دیاریکراوه چیچکه‌ی ده‌کردو لوتی ده‌ژه‌نییه
زه‌وی و نه‌ده‌بوا به میلیمه‌تر لێی لابدات. هه‌رکاتێک ئه‌و گروپه
هه‌مووی ده‌گه‌ڕانه‌وه فه‌رمانی ده‌فه‌رموو هه‌ستن و ده‌یکردنه ژوره‌وه‌و
گروپێکی دیکه‌ی ده‌رده‌کرد به هه‌مان شێوه.
زیندانییه کۆنه‌کان
ئامۆژگارییان کردم که ئه‌گه‌ر پاسه‌وانه‌کان پرسیاریان لێکردیت له‌سه‌ر چی
گیراویت بڵێ تاوانێکی سیاسی بچوکم دراوه‌ته پاڵ. ئه‌وان زیاتر ڕقیان له
پێشمه‌رگه‌و چه‌کدارو ئیغتیالاتی ناو شاره‌و زۆر لێیان ده‌ترسن چونکه
ڕاسته‌وخۆ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه. منیش هه‌ر وه‌هام کرد و باشبوو
ئه‌مجاره بێ هه‌ڵامه‌ت ده‌رچوم.
زیندانییه کۆنه‌کان
هه‌وڵیان ده‌دا یه‌کێک له‌خۆیان ببێت به یه‌که‌م که‌سی سه‌ر هێڵه‌که‌و
ئه‌و کێشه‌یه نه‌که‌ن به توشی نه‌فه‌ره نوێکانه‌وه. به‌ڵام جارێک له
گه‌ڕانه‌وه‌دا پاسه‌وانه‌که هاتبوو به مێشکی پوچیداو به‌شی یه‌که‌می
گروپه‌که‌ی کردبووه ژوره‌وه‌و من بووم به یه‌که‌م که‌سی ئه‌وانی دیکه.
گه‌یشتمه سه‌ر هێڵه‌که‌و چیچکه‌م کرد، به‌ڵام زیاد له پێویست ده‌ترسام و
گوێم هه‌ڵخستبوو بۆ بچوکترین ده‌نگ و سرکه. ده‌ترسام فه‌رمانی هه‌ستان
بدات و ئاگام لێنه‌بێت یان فریا نه‌که‌وم یه‌کسه‌ر هه‌ستم و بێته وێزه‌م.
ئه‌وه‌نده گوێ قوڵاخی ئه‌و فه‌رمانه بووم که به ئێشکگره‌کانی ووت:
یاڵڵا غه‌سیل وام زانی ده‌ڵێت یاڵڵا هه‌سته!
به ناخێری گیانم
هه‌ستام و به‌ره‌و ده‌رگاکه هه‌نگاوم نا. کابرای پاسه‌وان هاواری کرد
له‌گه‌ڵ تۆم نییه گه‌واد به‌ڵام من په‌شۆکام و هه‌ر به‌ره‌و ده‌رگاکه
ڕۆیشتم. گه‌یشتمه قاپییه‌که‌و ده‌ستم دایه کێلونه‌کانی. کێلونه‌کان دوو
کێلونی گه‌وره بوون له ڕووی ده‌ره‌وه به ده‌رگاکه‌وه له‌حیم کرابوون
و دوو قوفڵی کیلۆییان پێوه‌بوو. له‌و کاته‌دا چونکه کاتی چونه سه‌رئاو
بوو، هه‌ر کێلونه‌کان داخرا بوون و قفڵه‌کان به کراوه‌یی له‌ژێره‌وه
بوون. ئیتر کابرای پاسه‌وان وه‌ک سه‌گی هار گه‌یشته سه‌رم و په‌لی گرتم و
بردمییه‌وه سه‌ر هێڵه‌که. له په‌شۆکاوی خۆمدا سه‌یرێکی پاسه‌وانه‌که‌شم
کرد؛ ده‌ڵێن گۆم تا قوڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه دیاره سه‌رپێچیش تا گه‌وره‌تر
بێت سزاکه‌ی سه‌ختتره. به‌مجۆره تاوانه‌که‌م بوو به دوان و بگره
زیاتریش؛ چونکه تا ئه‌و کاته ڕۆسته‌می زاڵیش نه‌یوێرابوو سه‌یری ئه‌و
چڕوچاوه دزێوه‌ی بکات.
له‌سه‌ر هێڵه‌که
چیچکه‌م کرد‌و پاسه‌وانیش سه‌یرێکی سه‌رتاپای له‌شی کردم. قاچ و قولم
هه‌مووی خوێناوی بوو، خوێن به جله‌کانمه‌وه دیار بوو. سه‌یری پشتی کردم
خوێن و قه‌تماغه‌ی برین له سه‌ر کراسه‌که‌مه‌وه په‌ڵه په‌ڵه ده‌رچوو
بوو. هیچ شوێنێکم له سه‌روچاوم ساختر نه‌بوو. هه‌ر بۆیه به سۆنده
که‌وته لێدانی سه‌رم. سۆنده‌که‌ی وا ده‌وه‌شاند هه‌ردوو گوێمی
ده‌گرته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی پێداکێشا هه‌تا هه‌ردوو گوێم سور سور بوونه‌وه‌و
یه‌کی ئه‌وه‌نده‌ی سه‌لکه چه‌وه‌نده‌رێکیان لێهات. ئینجا ووتی هه‌سته‌و
کردینییه ژوره‌وه. دوایی ئێشکگره‌کان ووتیان سه‌تڵێک ئا‌وی هێناوه‌و
کێلونه‌کانی شتووه، چونکه ده‌ستی منی به‌رکه‌وتووه؛ وه‌کو یه‌کێک
ناوبانگی پیس و چه‌په‌ڵی ئه‌م دراوسێیانه‌مانی نه‌بیستبێت!
دیمه‌نی
ناوه‌وه‌ی ژوری ژماره یه‌کی هه‌یئه‌ی کۆن
لێره حه‌وت ژور
هه‌بوو، یه‌کێکیان بۆ منداڵ بوو ئه‌وانی دیکه‌ش بۆ گه‌وره. کاتێک له
هه‌یئه‌ی تازه بووین ڕۆژێک منداڵێکیان به پاڵ فڕێدایه ژوره‌وه.
زیندانییه‌کان ووتیان: کاکه گیان تۆ بۆ گیراویت؟ ووتی: له‌سه‌ر سیاسه‌ت!
ئیتر هه‌موومان دامانه قاقای پێکه‌نین. کوڕه واقی وڕمابوو، ووتی بۆ
پێده‌که‌نن چی بووه؟ ووتمان ئاخر خۆ ئێمه‌ش له‌سه‌ر حیزی و دزی
نه‌گیراوین، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه: ئه‌و تاوانه چییه که له‌سه‌ری
گیراویت؟
ووتی: وه‌ڵڵا
براده‌رێکمان گیرابوو پێکه‌وه له ڕیکخستندا بووین. ئێمه‌ش چوین بۆ
فیرقه‌ی سلێمانی هه‌واڵی بزانیین، کابرای پاسه‌وان ووتی ناوت چییه؟ منیش
ناوی خۆمم پێووت، به‌براده‌ره‌که‌می ووت ئه‌ی تۆ ناوت چییه؟ ئه‌ویش ناوی
خۆی پێووت. ئیشاره‌تێکی هاوڕێکه‌ی کرد‌و به دووپه‌نجه له‌سه‌ر قۆڵی وێنه‌ی
دوو هێڵی کێشا؛ واته ئه‌وا من به‌هۆی ئه‌م دوو میوانه تازه‌یه‌وه بووم
به نائیب عه‌ریف! ئیتر له‌و ساته‌وه ئێمه‌شیان کرده ژوره‌وه، یه‌کسه‌ر
زانیمان که هاوڕێ دڵسۆزه‌که‌مان ده‌مێکه بوو چاکه‌و پیاوه‌تی ئێمه‌ی بۆ
باس کردبوون. لێره له هه‌یئه‌ی کۆن شوێنی ئه‌و جۆره منداڵانه جیا بوو.
که دابه‌ش کراین من
به‌ر ژوری ژماره یه‌ک که‌وتم. دوای به‌خێرهێنان پرسیاره کلاسیکییه‌کان
هه‌مووی دووباره بوونه‌وه. له‌م ژوره‌دا کابرایه‌کی قه‌ڵادزێی لێ‌بوو
یه‌کسه‌ر قسه‌کانی له‌ده‌م قۆزتمه‌وه‌و ووتی: هیچ نییه خه‌مت نه‌بێت،
قه‌زییه‌ی ئه‌تۆش هه‌ر وه‌ک من ئاسانه. ووتم تۆ بۆ گیراویت؟ ووتی وه‌ڵڵا
یانزده کڵاشینکۆفم پێگیراوه‌و یانزده مانگی ڕه‌به‌قیشه له‌م ژوره‌دام!
که‌س ناپرسێت ئه‌رێ کابرا ئه‌تۆ کوێنده‌ریت. ئه‌م پیاوه کۆنترین زیندانی
بوو له‌و ژوره‌دا، پیاوێکی باش و قسه‌خۆش و ڕوخۆش بوو، بوو بوو به ڕیش سپی
ژوره‌که‌و هه‌موو که‌س گوێی له قسه‌کانی ده‌گرت و له قسه‌ی
ده‌رنه‌ده‌چون؛ له‌و کێشانه‌دا که په‌یوه‌ندی به ڕێکخستنی ژیانی
ناوه‌وه‌ی ژوره‌که‌و پاک و خاوێنی و خواردن و خه‌وتنی زیندانییه‌کان و
شه‌ڕو هه‌راوه بوو. هه‌موان گاڵته‌و سوعبه‌تیان لێ قبوڵده‌کرد. شوێنی ئه‌م
پیاوه به حوکمی ئه‌وه‌ی که کۆنترین زیندانی بوو له ژوره‌که‌دا له‌سه‌ری
سه‌ره‌وه بوو، که‌س به‌سه‌ریدا هاتوچۆی نه‌ده‌کرد. له‌زیندان ڕوسم وابوو
که‌سی نوێ لا‌ی سه‌تڵی میزه‌که‌وه ده‌ستیپێده‌کردو تا زیاتر بمایایه‌وه
به‌ره‌و سه‌ر هه‌ڵده‌کشا. ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌گه‌یشتنه سه‌ره‌وه یان
ده‌بران بۆ دادگا، یان بۆ شوێنی دیکه‌و جێگایان چۆڵده‌کرد بۆ که‌سانی نوێ.
مه‌گه‌ر له بارێکی وه‌ک ئه‌م کابرا قه‌ڵادزێیه‌دا که ئه‌وه‌نده
مابوه‌وه. ئه‌ویش ده‌یووت گوایه واسیته‌م هه‌یه‌و له هه‌وڵدان ئه‌و
چه‌کانه بکه‌ن به موڵکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هه‌ر ئه‌و
واسیته‌یه‌ش منی لێره ڕاگرتووه بێ لێکۆڵینه‌وه‌و دادگا. ئیتر نازانم
وابوو یان نا.
له‌کاتی چونه
سه‌رئاوو گه‌ڕانه‌وه‌دا پاسه‌وانه‌کان هه‌رجاره به یه‌کێکیان ڕاده‌بوارد.
قسه‌ی سوکیان پێده‌ووت و نوکه شه‌قیان تێهه‌ڵده‌دا. کابرای قه‌ڵادزێی
ده‌یووت: به‌خودای هه‌ر ئه‌و له‌دایه‌و بابه‌ی منی ده‌بردو منیش
نه‌مده‌زانی ده‌ڵێت چی و ده‌مووت: نه‌حم! من هه‌ر ئه‌وه‌نده حاره‌بی
ده‌زانم چی بکه‌م، ئه‌ویش زیاتری لێده‌دام. ئه‌مڕۆ زانیم ئه‌گه‌ر بێده‌نگ
بم باشتره‌و ئیتر لێمناده‌ن و وازم لێده‌هێنن؛ ئاخر که ده‌مووت نه‌حم ئه‌و
وای ده‌زانی به هیچی نازانم بۆیه توڕه ده‌بوو.
لێره‌ش کاروانی
ئه‌سپێ له ژماردن نه‌ده‌هات. له‌و ماوه‌یه‌دا که من له‌وێ بووم یه‌کجار
ووتیان هه‌موو شته‌کان بکه‌نه ده‌ره‌وه، هیچی تیا مه‌هێڵن نه به‌تانی و
نه هیچ ئێمه‌ش چۆڵمان کرد. ئینجا له بۆشایی سه‌رده‌رگاکه‌وه
سۆنده‌یه‌کیان کرده ژووره‌وه، ئه‌و سۆنده هه‌مان سۆنده بوو که ڕۆژانه
ده‌ستمان له‌به‌ردا ده‌شت. هه‌ندێ سابونی ڕه‌قییان داینێ و هه‌موو
که‌وتنه خۆشتن و ژوره بۆر بوو به گه‌رماوی گه‌ل! من و یه‌ک دوانێکی
دیکه نه‌بێت که بریندار بووین و به که‌ڵکی خۆشتن و خۆته‌ڕکردن
نه‌ده‌هاتین؛ یان ئه‌وکاته وامان بیرده‌کرده‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌و
مه‌سه‌له‌یه حاڵی بووبووین.
ڕۆژی دوای ئه‌م
گه‌رماوه هاوینه‌یه پاسه‌وانه‌کان به ئێشکگره‌کانیان ووتبوو خۆ ئێوه
دوێنێ خۆتان شت ئه‌و بۆگه‌نه چییه له ژوره‌که‌تان دێت. ئه‌وانیش
ووتبویان نه‌خۆش و برینداری تێدایه نه‌یان توانیوه خۆیان بشۆن.
لا‌ی ئێواره‌ی هه‌مان
ڕۆژ ووتیان دوکتۆر دێت. به‌خوا چاکه خوا ناردی؛ ئه‌ی چۆن دوکتۆری
پیشه‌یه‌کی مرۆڤدۆستانه‌یه ئیتر له‌هه‌ر کوێ بێت! ئه‌و چاره‌سه‌رمان
ده‌کات قابیله ئه‌ویش هه‌ر جه‌للاد بێت!
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد، یان ناویان هاتووه، یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه، من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail.
com
www.
knowledgesource.
tk
Mobile 00447754878293
|