كورد له‌نێوان عه‌ره‌ب و ئه‌مریكا. . .. مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
له‌سایتێكی عێراقیدا ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقم خوێنده‌وه و
یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی ده‌ڵێت هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی،زمانی ره‌سمی
وڵاتن و ده‌بی هه‌موو نوسراو و به‌یاننامه ره‌سمییه‌كان و ته‌نانه‌ت پول و
پاسپۆرت و دراوی عێراق به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی بێت،به‌ڵام
هه‌رچییه‌كم كرد نه‌متوانی ئه‌و ره‌شنووسه به‌زمانی كوردی بدۆزمه‌وه و
ناچاربووم 32 لاپه‌ره‌ی
A4به‌زمانی
عه‌ره‌بی بخوێنمه‌وه و لێره‌شدا یه‌ك رۆژنامه‌نووسی كورد نقه‌ی لێوه
نه‌هاتوه و هیچ به‌رپرسێكیش به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردی ناڵێت بۆچی
ئه‌و ره‌شنووسه به‌كوردی ئاماده نه‌كراوه تا له‌بڵاوكردنه‌وه‌یدا
له‌دوای سایت و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه نه‌بین، شه‌قامی كوردی
له‌كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش تائێستا نازانێت ورده‌كاریه‌كانی
ماده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور چۆنه،به‌ڵام كه‌ناڵه عێراقیه‌كان رۆژ به‌ڕۆژ
ورده‌كاری و پێشهاتی گفتووگۆكانیان له‌باره‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییه‌وه
بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و له‌وانه‌یه ئێستا هه‌موو عه‌ره‌بێكی عێراق زۆرباشتر
له‌خه‌ڵكی كوردستان ئاگایان له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و قۆناغه‌كانی
گفتوگۆكانیش بێت،كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی وه‌زعی سیاسی و ئابووری و
ئاسایشه كه‌هه‌رگیز به‌راورد له‌نێوان سه‌قامگیری كوردستان و ناوچه‌كانی
دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ناكرێت.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردستان خۆیان به پرس و را له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی
سه‌رقاڵ كردوه و پرسیاری ساویلكانه و
ته‌قلیدیان
لێده‌كه‌ن وه‌ك: (تۆ ئاماده‌ی له‌عێراقێكدا بژیت كه به‌شێك بێت له
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب؟) ئه‌م پرسیاره له‌كاتێكدایه كه %98ی خه‌ڵكی
كوردستان له ریفراندۆمدا داوای سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له‌عێراقیان
كردوه. كه‌ناڵه‌كانی كوردستان و كوردسات ماوه‌یه‌كی زۆریان بۆ هه‌واڵ و
به‌رنامه‌ی عه‌ره‌بی ته‌رخان كردوه،پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان به (التڕخی و الاتحاد) پێشبڕكێی رۆژنامه
عه‌ره‌بیه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون ئێستا كه‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی (التڕخی) ش هاتۆته ئاراوه و كاروابڕوا ماوه‌یه‌كی دیكه
داوا له (كوردستان نێت و كڵاورۆژنه و ده‌نگه‌كان و هه‌موو سایته‌كانی
ئینته‌رنێتیش ده‌كه‌ن كار به ده‌ستووره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عێراق بكه‌ن
و به‌شێكی سایته‌كان به زمانی عه‌ره‌بی بێت. له دیارده‌یه‌كی كه‌م
وێنه‌شدا سه‌روتاری ژماره‌ی رۆژی سێشه‌ممه (23/8/2005) ی رۆژنامه‌ی
(نیویورك تایمز) ی ئه‌مریكی بۆ شرۆڤه‌كردنی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
عێراق ته‌رخان كراوه و تیایدا ئیداره‌ی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات كه
په‌له‌ی كردوه له‌عێراقیه‌كان و گوشاری خستوه‌ته سه‌ر لایه‌نه
عێراقیه‌كان تا به‌خێرایی ره‌شنووسی ده‌ستوور پێشكه‌ش بكه‌ن و كه
به‌بۆچوونی رۆژنامه‌كه ئه‌م په‌له‌كردنه واده‌كات عێراق پارچه‌پارچه
ببێت و هه‌ریه‌كه له‌كورد و شیعه خواسته نه‌ته‌وه‌یی و
مه‌زهه‌بیه‌كانیان به‌دی بهێنن و فرمێسكیش بۆ عه‌ره‌به سوونه‌كان ده‌ڕێژێت
و ده‌ڵێت له‌م ده‌ستووره‌دا هیچ حسابێكیان بۆ نه‌كراوه. من ده‌مه‌وێت
له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی دوایی قسه بكه‌م و به‌شێك له سیاسه‌ته پڕ نیفاقه‌كه‌ی
رۆژنامه ئه‌مریكیه‌كه به‌دیاربخه‌م، نیویورك تایمز له‌كاتێكدا فرمێسك بۆ
سوننه‌كان ده‌ڕێژێت كه رۆژێك تێپه‌ڕنابێت ئه‌گه‌ر له‌ناوچه سونیه‌كه‌ی
عێراقدا چه‌ند هێرشێكی كوشنده نه‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه
له‌لای كورد (رزگاركه‌ر) و له‌لای عه‌ره‌ب (داگیركه‌ر) ن، دوای وه‌رگرتنی
ره‌شنووسی ده‌ستووره‌كه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه (سالح
ئه‌لموتله‌گ) نوێنه‌ری به‌عسیه‌كان له‌گفتوگۆكانی نوسینه‌وه و
ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا
هه‌ره‌شه‌ی له ئه‌مریكا و شیعه‌ی عێراق و كوردیش كرد و گووتی ده‌بینن چۆن
وه‌ڵامی ئه‌م فه‌رامۆشكردنه‌ی سووننه ده‌درێته‌وه؟!
نیویورك تایمز پاداشتی كورد ده‌داته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك
سه‌ربازی ئه‌مریكی له هه‌رێمی كوردستاندا په‌نجه‌ی خوێنی لێنه‌هاتوه و
ده‌ڵێت:پێویست وابوو ئه‌مریكا به‌جۆرێك گوشاری له‌سه‌ر كورد و شیعه دروست
بكردایه كه یه‌كه‌میان وازی له‌خواستی سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی بهێنایه و دووه‌میشیان وازی له خه‌ونی درووستكردنی
ده‌وڵه‌تێكی دینی هاوشێوه‌ی ئێران بهێنایه،به‌ڵام به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره
كورد و شیعه له‌به‌دیهێنانی خواسته‌كانیان نزیك بوونه‌ته‌وه و هیچ شتێكیش
به سوننه نابه‌خشرێت. . سه‌روتاری رۆژنامه ئه‌مریكیه‌كه به‌راشكاوی
نیگه‌رانی خۆی له به‌یه‌كگه‌یشتنی كورد و شیعه له‌عێراقدا ده‌رده‌بڕێت و
ده‌ڵێ:پێویست وابوو ئه‌م دوو لایه‌نه رێكنه‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی
له‌عێراقدا درووست بێت و سوونه‌ش خه‌ڵات بكرایه هه‌تا عێراق به
یه‌كگرتویی بمایه‌ته‌وه!!!به‌ڵام نیویورك تایمز خۆی له‌و واقیعه تاڵه
ده‌دزێته‌وه كه عه‌ره‌بی سونه هۆكار و رێگرن له‌به‌رده‌م سه‌قامگیری و
دیموكراسیه‌تی عێراقدا و گه‌وره‌ترین هاوكاری ئه‌و تیرۆره‌ن كه ئه‌مریكا
ده‌یه‌وێت له‌م وڵاته‌دا شه‌ره‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا یه‌كلایی بكاته‌وه و
بنبڕیان بكات.
ئه‌مه‌یه گوتاری ئه‌مریكا، ئه‌و زلهێزه‌ی ئێمه‌ی كورد چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین
ببێته ئه‌و هیوایه‌ی كه ساڵانێكه خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سایه‌یدا
ده‌بینین. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌مریكای ئه‌مرۆ ئه‌مریكای ساڵی (1975) ه؟!ئه‌گه‌ر
وابێت (گۆندالیزا رایس) فۆتۆكۆپیه‌كی (هینری كیسنجه‌ر) ه و نابی گره‌و
له‌سه‌ر ئه‌و دۆستایه‌تیه بكه‌ین كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای كۆماریه‌كاندا
هه‌مانه. |